❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن یارمه‌تی‌ منداڵه‌ دووره‌ په‌رێزه‌كان بده‌ین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-24 11:11:30

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

چۆن یارمه‌تی‌ منداڵه‌ دووره‌ په‌رێزه‌كان بده‌ین؟

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-130504349f.jpg




كه‌سانی‌ دووره‌په‌رێز ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌كاتی‌ ته‌نهایدا زۆرتر چالاكیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م چالاكیه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه‌ كاتێ‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌بن، ئه‌و كه‌سێكی‌ شه‌رمن نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك باوه‌ڕییان وایه‌، چونكه‌ كه‌سی‌ شه‌رمن هه‌میشه‌ به‌ترس‌و هه‌ڵچون‌و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ناسرێته‌وه‌، شه‌رم به‌رئه‌نجامی‌ هه‌ستكردنه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌و ترس له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ تر یان دۆخێكی‌ دیاریكراوه‌وه‌، ئه‌شێت كه‌سانی‌ كراوه‌، نادوره‌په‌رێزه‌كان هه‌ندێ كات شه‌رمن بن.
كه‌سانی‌ دووره‌په‌رێز زۆرتر گرنگی‌ به‌جیهانی‌ ناوه‌وه‌ی‌ عه‌قڵی‌ خۆیان ده‌ده‌ن، بیركردنه‌وه‌یان خۆشده‌وێت، به‌رئه‌نجامی‌ بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌كانیان دۆزینه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌خه‌ڵكی‌ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌ن وزه‌یان ده‌بات، هه‌تا ئه‌گه‌ر شاره‌زاییه‌كی‌ باشیشیان هه‌بێت له‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ كاتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ به‌سه‌ر بردووه‌، پێویستیان به‌كاتێكه‌ تا وزه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.
به‌هۆی‌ په‌رچه‌كرداره‌وه‌ بۆ دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌توانین كه‌سانی‌ دووره‌په‌رێز له‌كه‌سانی‌ كراوه‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ كه‌سانی‌ كراوه‌ كارلێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیان زۆره‌و زیاد له‌وزه‌یه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام كه‌سانی‌ دووره‌په‌رێز به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وزه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. 
كاتێ‌ كه‌سێكی‌ دووره‌په‌رێز حه‌زده‌كات به‌ته‌نهایی‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ تووشی‌ خه‌مۆكی‌ بووه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌مانای‌ پێویستیه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وزه‌كه‌ی‌ یان هه‌ندێكات پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ بێت، به‌بووونی‌ كه‌سانی‌ تر هه‌تا ئه‌گه‌ر خۆشی‌ بوێن‌و خۆشحاڵیش بێت له‌گه‌ڵیان، ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاره‌زووی‌ بیركردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش، ئه‌وه‌ش به‌مانای‌ ئه‌وه‌ نایێت كه‌ كه‌سی‌ دووره‌په‌رێز به‌شداری‌ گفتوگۆ ئاساییه‌كان ناكات، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌دوێت له‌باره‌ی‌ بیرۆكه‌و چه‌مكه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام خۆی‌ له‌باس‌و خواسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ئاساییه‌كان ده‌پارێزێت.
زۆربه‌ی‌ كات كه‌سانی‌ كراوه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ شتێكی‌ هه‌ڵه‌ له‌كه‌سایه‌تی‌ دووره‌په‌رێزه‌كاندا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌، به‌ڵكو دووره‌ په‌رێزه‌كان دژی‌ كۆمه‌ڵگا نین‌و له‌ڕووی‌ عه‌قڵیشه‌وه‌ ته‌واون، چونكه‌ كه‌سانی‌ دووره‌ په‌رێز چێژ ده‌بینن له‌هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌وانیتر، كه‌سانی‌ خۆشه‌ویستن، به‌تایبه‌ت كه‌سانی‌ دووره‌په‌رێز به‌وه‌دا ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ بیر تیژ‌و دوور بینن.

سیفه‌ته‌كانی‌ كه‌سی‌ دووره‌په‌رێز چییه‌؟
گوێگرێكی‌ باشه‌، چه‌ند هاوڕێیه‌كی‌ كه‌می‌ هه‌یه‌، وزه‌ ده‌دات به‌كه‌سانی‌ تر، حه‌ز ده‌كات بچێته‌ ژووره‌كه‌ی‌و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی‌ دابخات، هه‌روه‌ها حه‌زی‌ له‌خوێندنه‌وه‌یه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ست به‌هیلاكی‌ ده‌كات دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌بووه‌ له‌قوتابخانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ندێجار پێویستی‌ به‌ته‌نهاییه‌ تا پشوو بدات‌و وزه‌و لێهاتووی‌ بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌، حه‌زی‌ له‌كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌شداری‌ ناوپۆل نییه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ هێواش په‌یوه‌ندی‌ به‌دۆخێكی‌ نوێوه‌ ده‌كات، به‌دووباره‌كردنه‌وه‌و ده‌نگی‌ به‌رز فێرنابێت، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزی‌ به‌شوێن‌و شته‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ست به‌نه‌نگی‌ ده‌كات كاتێك له‌به‌رده‌م ئه‌وانیتردا تووشی‌ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت، قسه‌ ناكات تا قسه‌یه‌كی‌ گرنگ نه‌كات، ڕقی‌ له‌قسه‌ی‌ پووچه‌، زۆرتر حه‌ز ده‌كات قسه‌كانی‌ بنوسێت، حه‌ز ناكات به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ بكات، به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌رخۆ ده‌دوێت.

هۆكاره‌كانی‌ دوره‌په‌رێزی‌
هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ منداڵ به‌توندی‌‌و سزادانی‌ به‌به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و زاره‌كی‌، شه‌ڕو ئاژاوه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی‌ ناوماڵ، خستنه‌ سه‌رشانی‌ به‌رپرسیارێتیه‌كی‌ گه‌وره‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ نییه‌، تێپه‌ڕبوونی‌ منداڵ به‌ئه‌زمونێكی‌ ناخۆشدا، وه‌ك له‌ده‌ستدانی‌ كه‌سێكی‌ خۆشه‌ویست، كه‌می‌ سۆزو خۆشه‌ویستی‌‌و چاودێری‌ ته‌واو بۆ منداڵه‌كه‌.

چۆن یارمه‌تی‌ منداڵێكی‌ دووره‌په‌رێز بده‌ین؟
كاتێ‌ زانیمان ئه‌و منداڵه‌ دووره‌په‌رێزه‌ گرنگترین شتێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژوورێكی‌ بۆ ته‌رخان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا، ئه‌وا سوچی‌ ژوورێكی‌ بۆ ته‌رخان بكه‌ین، دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ فشاری‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر تا به‌شداری‌ له‌چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات، بواری‌ بۆ بڕه‌خسێنن‌و چاودێری‌ دۆخه‌كه‌ی‌ بكه‌ن تابزانن پێویستی‌ به‌هاوكارییه‌ یان نا، ڕێگه‌ی‌ پێبدرێت كتێب بخوێنێته‌وه‌ یان به‌ئارامی‌ یاری‌ بكات، ڕێگه‌ نه‌درێت به‌كه‌سانی‌ تر تا سه‌غڵه‌تی‌ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و له‌دۆخێكی‌ ئارامدایه‌و ڕه‌نگه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ خۆی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ منداڵێكیش بێت ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ڕوون بكرێته‌وه‌ كه‌ باشتره‌ به‌ته‌نها یاری‌ بكات، چونكه‌ له‌هه‌ندێ‌ كاتدا ئه‌و ڕه‌وشته‌ به‌ته‌واوی‌ سروشتیه‌.
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌ كراوه‌كان له‌ماڵ له‌قوتابخانه‌ چالاكی ڕۆژانه‌یان هه‌یه‌‌و سه‌یری‌ ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ ژاوه‌ژاوو جوڵه‌ زۆری‌ دروست بكات له‌ماڵدا، ڕه‌نگه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ لای‌ منداڵی‌ دووره‌په‌رێز وێرانكه‌رانه‌ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ چه‌ند كاژێرێك له‌ئارامیدا بێت.
ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ بدرێت به‌منداڵه‌كه‌ تا به‌شداری‌ چالاكی‌ تاكانه‌ی‌ خۆی‌ بكات‌و یارمه‌تی‌ بدرێت كه‌ ڕاهێنان بكات له‌سه‌ر عه‌قڵ‌و جه‌سته‌ی‌، به‌پێی‌ توانا هان بدرێت بۆ وه‌رزش به‌ته‌نها، یان ئاره‌زووی‌ مۆسیقا، هانبدرێت بۆ پێكهێنانی‌ هاوڕێیه‌تی‌، كاتێ‌ هه‌ستی‌ كرد پێویستی‌ پێیه‌تی‌، زۆرجار منداڵه‌ دووره‌په‌رێزه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند هاوڕێیه‌كیان هه‌بێت ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێبدرێت كه‌ فێری‌ شاره‌زایی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ببێت، به‌ڵام به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆری‌ لێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ كه‌سێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
ده‌رفه‌تی‌ بۆ بڕه‌خسێنرێ‌ كه‌ بخوێنێته‌وه‌و چالاكی‌ تاكانه‌ی‌ خۆی‌ بكات له‌كاته‌ به‌تاڵه‌كانیدا، په‌یڕه‌وكردنی‌ فشار بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ دووره‌په‌رێزن ده‌یانكاته‌ منداڵێكی‌ كراوه‌ی‌ بێ شكۆ، هاوكات گه‌شه‌ی‌ منداڵ ده‌وه‌ستێنیت وه‌ك كه‌سێكی‌ زیره‌ك‌وداهێنه‌ر. به‌كه‌سانی‌ تر به‌راوردی‌ مه‌كه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك سیفه‌ت‌و لێهاتوویی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌، به‌راوردكردن زیانی‌ زیاتره‌ له‌قازانج. 
پێویسته‌ منداڵه‌كانمان قبوڵبكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ن، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ منداڵ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ له‌ماڵ‌و قوتابخانه‌دا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ پێویستی‌ به‌یارمه‌تییه‌، پێویسته‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌وه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ پێدانی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و چاودێری‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ هه‌ستكردنی‌ به‌ڕێزی‌ خود‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوون لای‌ منداڵ گه‌شه‌پێده‌دات، گرنگترین شتێك ئه‌وه‌یه‌ بزانین كه‌ منداڵی‌ دووره‌په‌رێز خاوه‌نی‌ لێهاتویی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی‌ كه‌ به‌هایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ خۆی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌‌و ئه‌وانیتر.


س:رۆزنامه‌ی نم نم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-25 10:25:04

buka_shusha
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-09
دواترین سه‌ردان: 2012-03-16
په‌یامه‌كان: 106
WindowsMSIE7

Re: چۆن یارمه‌تی‌ منداڵه‌ دووره‌ په‌رێزه‌كان بده‌ین؟

dast xosh bet babateke baswda
dwra pareze laxamokeawa drwst abet chara sare bagaranw chwna darawaw tekalawe abet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ffc5190ac.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-26 17:06:37

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: چۆن یارمه‌تی‌ منداڵه‌ دووره‌ په‌رێزه‌كان بده‌ین؟

SUPAS BUKA GEAN BAHEWAE SWD LE BENEN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net