.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ووتەی چەند ناودارێك دەربارەى ئافرەت : ..
• گێل ترین ئافرەت ئەتوانی زیرەك ترین پیاو هەڵخەڵەتێنێ .
...
• ئافرەت لەوانەیە لە خیانەتی مێردەكەى خۆش ببێت بەلاَم هەرگیز لە بیرى ناكات .
• دڵی ئافرەت وەك گەوهەرێكە پێویستی بە ڕاوچیەكی شارەزا هەیە .
• بەهرەمەندى ئافرەت لە دڵیدایە .
• ئافرەت دروست نەكراوە تاوەكو جێگەى سەرنجی هەموو پیاوان بێت ،بەلاَم سەرچاوەى بەختەوەرى تەنها پیاوێكە .
• كاتێ ئافرەت ئەگرى .. هێزى پیاو تێك ئەشكێنێ .
• ئافرەت وەكو قەلاَیەكەو دڵی وەك پایەى ئەو قەلاَیە ئەگەر پایەكان ڕووخان قەلاَكەش ئەڕووخێت .
• ئافرەت وەكو چڵە گیایەكە بەرامبەر بە شەماڵ ئەشنێتەوەو بەرامبەر بە ڕەشە با خۆ ڕاگرەو ناشكێت .
• ئافرەتی چاك خورپە بە دڵتا دێنێت .. زیرەك جێگەى بایەخ پێ دانتە .. جوان سەرنجت ڕائەكێشێ .. قەڵمی و بالاَ بەرز سەرئەكەوىَ بە سەرتا .
• ژیانی ئافرەت وەك كتێبێكی گەورەیە لە هەموو لاپەڕەكانیا ووشەى خۆشەویستی نووسراوە .
• ئافرەت وەك گوڵێكە خونچەكانی ناكرێتەوە لە سێبەردا نەبێت .
• لە ئافرەت دوور كەرەوە دوات ئەكەوىَ .. دواى بكەوە لە دەستت ڕائەكات .
• ئافرەت وەك گوڵێكە لە شوێنی خۆى هەڵت كەند لە ژیان ئەوەستێ .
• ئافرەت لە مارەوە ئەم شتانە فێر بووە : سەما .. تۆڵە .. زمان درێژى . (بەلاَم هەموویان نا )
• ئافرەت بە زەردەخەنەى ئاگر ئەكاتەوە .. تێ ئەكۆشێ بە فرمێسكەكانی بیكوژێنێتەوە .
• كۆتا شت كەوا لاى پیاو لە لێدان ئەكەوىَ دڵیەتی ، بەلاَم لاى ئافرەت زمانیەتی .
• ئەگەر مۆمەكان بكوژێنیتەوە ، هەموو ئافرەتەكان وەك یەكن .
• هەموو شتێك لە ئافرەت داماڵین تەنها ئەوە بەسە نرخی دایكایەتیەكەكەى بزانین .
• ئافرەت ئەگەر نەیتوانی تۆڵە بكاتەوە وەك مناڵ ئەگرى .
• ژن بە دواى پیاوى گوێڕایەڵدا ئەگەڕىَ و پیاویش بە دواى ژنی كەم قسەدا دەگەڕىَ .
• ژنی بە وەفا ئەتوانێ جوانی لە دڵی پیاودا بچێنێ .
• ئافرەت لە دوو شت پەست دەبێت : پرسیار كردن لە تەمەنی ، وەسفی جوانی ئافرەتی تر بكرێت لاى .
• نیگاى ئافرەت كلیلی كردنەوەى دەرگاى دڵی پیاوە .
• ژن سێبەرى پیاوە پێویستە دوات بكەوىَ ، نەك دواى بكەوى .
• كچ لە دونیادا جگە لە پیاوێك هیچی كەى ناوێت ،ئەگەر دەستی كەوت هەموو شتێكی لێ ى ئەوێت .
• ژن ڕا ڕایە ئەوەیشی ئەیزانن نیوەى دەرئەخەن .
• ئافرەت هەموو سەروەت و سامانەكەى دەبەخشێت لە پێناوى جوانكاریدا ، بەلاَم پیاو هەموو جوانیەكەى دەبەخشێت لە پێناوى بە دەست هێنانی سەروەت و ساماندا .
• ئافرەت زۆر تر خۆى ئەڕازێنێتەوە تا ماڵەكەى .
• ئافرەت خۆى پێناسەى ئافرەت باشتر ئەزانێ .
• ئافرەت چاودێرى پیاو ئەكات بەلاَم پێ ناخۆشە چاودێرى بكرێت .
• ئافرەت ئەگەر پیاو دەستی خستە ئیش و كاریەوە تاوانبارى ئەكات بە دیكتاتۆرى و خۆ هەڵقورتاندنی لە ئیش و كارى ئافرەتدا ، وە ئەگەر پیاو لێ ى نەپرسیەوە چی ئەكات ئەوا هەرتۆمەتبارى ئەكات بەوەى كەوا فەرامۆشی كردووەو لە خۆشی و ناخۆشیەكانی ناپرسێتەوە .
• ئافرەت چاودێرى پیاو ئەكات وەك چۆن جاڵجاڵۆكە چاودێرى نێچیرەكەى ئەكات .
• نهێنی لاى ئافرەت دوو جۆرە : جۆرێكیان سادەیەو پێویست بە شاردنەوە ناكات ، جۆرەكەى تریان گرنگەو ناتوانێ بیشارێتەوەو باسی نەكات .
• جوانی لاى ئافرەت لە ئەڵماس بەنرخترە .
• لە ئافرەتێكی بە تەمەنیان پرسی ؟ تەمەنت چەندە لە وەلاَمدا ووتی 20 ساڵ و 600 مانگ.
سه رجاوه : وته ى فه يله سووف و ناوداران


لهسهر هێڵ نییه



dast xosh
لهسهر هێڵ نییه






سوباس بؤ بةيامةكةت
لهسهر هێڵ نییه
واوو ئهی دهستهكانت خۆش بێت ئهزیزم بۆ ئهم ووته جوانانهت ههر سهركهوتوو بیت


لهسهر هێڵ نییه








• ئافرەت هەموو سەروەت و سامانەكەى دەبەخشێت لە پێناوى جوانكاریدا ، بەلاَم پیاو هەموو جوانیەكەى دەبەخشێت لە پێناوى بە دەست هێنانی سەروەت و ساماندا .
• ئافرەت وەكو چڵە گیایەكە بەرامبەر بە شەماڵ ئەشنێتەوەو بەرامبەر بە ڕەشە با خۆ ڕاگرەو ناشكێت .
دهست خۆش کاکه هێمن ووتهکان زۆر جوان و به مانا و ڕاستن
ههربژیت بهڕێزهکهم هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم
لهسهر هێڵ نییه