❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی ئەنتەرنێت
  •  » باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌


#1 2011-09-27 19:17:27

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌


گه‌لێك پرسیارم لێكراوه‌ له‌باره‌ی‌ باشترین ڕێگه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێكیان به‌خۆڕایی‌ و هه‌ندێك دیكه‌یان له‌به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی‌ زۆر كه‌مدان، ئه‌م شێوازانه‌ش له‌نێوان (سكایپ و گۆگڵ ڤۆیس و لاین 2 و فری‌ فۆن تو فۆن)دان. وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جیهانی‌ قسه‌كردن و په‌یوه‌ندیكردنی‌ ته‌له‌فۆنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا و به‌رده‌وام له‌ گۆڕاندایه‌.

ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و به‌هاداره‌كان، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت یه‌كێك هه‌ڵبسێت به‌ داهێنانی‌ ئامڕازی‌ جێگره‌وه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ خه‌رجیان كه‌متر و بڕی‌ تێچوونیان كه‌م به‌هادارتره‌. دوای‌ هاتنی‌ خێرایی‌ ئینته‌رنێت ئه‌م بارودۆخه‌ زۆر درێژه‌ی‌ نه‌كێشا به‌لای‌ پرۆگرامسازه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ ده‌یانزانی‌ كه‌ ئیدی‌ له‌ توانایاندا ده‌بێت ته‌نانه‌ت ده‌نگیش بگوێزنه‌وه‌. له‌جیهانیشدا له‌جۆری‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ زۆر زۆرن، وه‌كو (سكایپ) و (ئای‌ چات) و (گۆگڵ توك) و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی‌ (ماسینجه‌ر) كه‌ ده‌توانیت له‌ڕێیه‌وه‌ قسه‌كردن و په‌یوه‌ندیكردنی‌ خۆڕایی‌ ئه‌نجام بده‌یت بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ بته‌وێت، له‌كاتێكدا خۆت و ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت هه‌مووتان له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانتان دانیشتوون و په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئینجا به‌دوایدا سه‌رده‌می‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كان هات كه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێتدا په‌یوه‌ست بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ تیۆری‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ خۆڕایی‌ فه‌راهه‌م ده‌كات، به‌مه‌ش تێپه‌ڕی‌ تۆڕه‌ ده‌نگییه‌ ئاساییه‌كان ده‌كات، به‌واته‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر بنچینه‌كانی‌ دونیای‌ په‌یوه‌ندییه‌ باوه‌كان (تقلیدییه‌كان).

• په‌یوه‌ندیكردن و قسه‌كردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌:
تائێستاش به‌جێهێنانێكی‌ دیاریكراو نییه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ خۆڕایی‌ بدات له‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ بۆ ژماره‌كانی‌ ته‌له‌فۆنی‌ ئاسایی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ شێوازه‌ بێته‌دی‌، به‌جۆرێك كه‌ ئه‌و باره‌ كۆتایی‌ و له‌هه‌موویان باشتر بێت، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئێستا، ته‌نیا ده‌توانین دوو شێواز بگرینه‌به‌ر، نموونه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانیت هه‌ر قسه‌كردنێكی‌ خۆڕایی‌ بۆ ته‌له‌فۆنی‌ ئاسایی‌ كه‌ بته‌وێت ئه‌نجامی‌ بده‌یت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئامێری‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ ده‌بێت، یاخود ئه‌نجامدانی‌ هه‌ر په‌یوه‌ندیكردنێكی‌ خۆڕایی‌ له‌ڕێی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر به‌جهێنانێكی‌ دیاریكراو، به‌ڵام بۆ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ فیعلیه‌كان نییه‌.

به‌ به‌راورد به‌ قسه‌كردنه‌كانی‌ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایلی‌ ئاسایی‌، په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی‌ ئینته‌رنێت كاتێكی‌ زیاتری‌ ده‌وێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن و كوالێتی ده‌نگه‌كانیش تاڕاده‌یه‌ك خراپه‌، به‌جۆرێك كه‌ كپه‌ یاخود لاوازه‌ و خنكێنراوه‌، یاخود زۆر جار واده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگێ له‌دووره‌وه‌ بێت. له‌كۆتاییدا و به‌كورتی‌ دواكه‌وتنی‌ زه‌مه‌نی‌ له‌ گه‌یشتنی‌ ده‌نگه‌كاندا خراپترین ڕووه‌ له‌ قسه‌كردنه‌ ئینته‌رنێتیه‌كاندا، زۆرجار ماوه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ چركه‌یه‌ك یاخود زیاتر. سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌م كه‌موكورتیانه‌، ئه‌م به‌جێهێنانه‌ دوو كه‌ڵكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان پاشه‌كه‌وته‌ له‌بری‌ خه‌رجكردندا، دووه‌مییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ وای‌ فای‌ هه‌لی‌ باشت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا په‌یوه‌ندی‌ باش ئه‌نجام بده‌یت له‌نێو بیناكاندا كه‌ زۆرجار په‌خشی‌ مۆبایله‌كان تیایدا خراپه‌.

• خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كان:
1. خزمه‌تگوزاری‌ سكایپی‌ (Skype): قسه‌كردنێكی‌ خۆڕایی‌ بۆ هه‌ر شوێنێكی‌ جیهان كه‌ بته‌وێت فه‌راهه‌می ده‌كات، به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و كۆمپیوته‌ری‌ به‌كارهێنه‌ران هه‌بێت. ئه‌م كۆمپانیایه‌ش ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كارێكی‌ له‌وجۆره‌ ده‌كات كه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی‌ 124 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر به‌شداری‌ تیادا ده‌كات.

خۆ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوو لا له‌سه‌ر تۆڕی‌ وای‌ فای‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا په‌یوه‌ندیكردنه‌كه‌ زۆر باش و ڕوون ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌م ڕوون و باشیه‌ی‌، هێشتا مه‌سه‌له‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ كاتی یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كانی‌، كه‌ له‌كاتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا دێت و ده‌ڕوات. له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاشدا، بۆ په‌یوه‌ندی‌ گرتن به‌ ژماره‌كانی‌ ته‌له‌فۆنی‌ ئاساییه‌وه‌ ته‌نیا مانگانه‌ بڕی‌ 3 دۆلاری‌ ده‌وێت.

2. خزمه‌تگوزاری‌ ته‌له‌فۆن (Truphone): به‌جێهێنانه‌كانی‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ په‌یوه‌ندیكردنێكی‌ قسه‌یی‌ بێ‌ سنوورت بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندی‌ گرتن به‌ ته‌له‌فۆنی‌ جێگیره‌وه‌ له‌ 38 وڵاتدا، یاخود بۆ ته‌له‌فۆنی‌ مۆبایل له‌ 9 وڵاتدا هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر 13 دۆلاری‌ مانگانه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

3. خزمه‌تگوزاری‌ فرینگ (Fring): به‌هێزی‌ ئه‌م به‌جێهێنانه‌ له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ توانای‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆر له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك (سكایپی‌) و ئێم ئێس ماسینجه‌ر) و گۆگڵ توك و زۆری‌ دیكه‌. جا ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانه‌وه‌ بێت یاخود قسه‌كردنی‌ چاپ كراوه‌وه‌ (تاپی چاتینگ). هه‌روه‌ك له‌ڕێی‌ سكایپیه‌وه‌ ده‌توانیت په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌كانی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌یت له‌ڕێی‌ كارتێكی‌ پری‌-په‌یده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ر خوله‌كێك بڕی‌ 0.7 تا 0.9 سه‌نت خه‌رج ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فۆنی‌ جێگیره‌وه‌، به‌ڵام كوالێتی ده‌نگه‌كه‌ی‌ له‌ئاستی‌ پیًَویستدا نییه‌.

4. خزمه‌تگوزاری‌ لاین 2 (Line 2): ئه‌م به‌جێهێنانه‌ش هێڵێكی‌ ته‌له‌فۆنی‌ دووه‌مت بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت، به‌ڵام به‌ ژماره‌یه‌كی‌ جوداتر. ئه‌مه‌ش له‌ زیره‌كییه‌وه‌یه‌تی‌ به‌جۆرێك كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕێی‌ (وای‌ فای‌)ه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌نێرێت، یاخود له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕی‌ مۆبایله‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به‌كرێی‌ مانگانه‌ی‌ 10 دۆلار له‌ڕێی‌ (وای‌ فای‌)ه‌وه‌. به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ قسه‌كردنه‌كان دیاری‌ بكات، ئه‌مه‌ش تاكه‌ به‌جێهێنانه‌ كه‌ نامه‌ی‌ تێكستی‌ له‌ ته‌له‌فۆنێكه‌وه‌ بۆ ته‌له‌فۆنێكی‌ دیكه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

5. خزمه‌تگوزاری‌ گوگڵ ڤۆیس (Google Voice): به‌جێهێنانێكی‌ خۆڕاییه‌ كه‌ ملیۆنان ناوه‌زایی‌ و تێكستی‌ جیاوازی‌ له‌خۆگرتووه‌ بۆ نامه‌ی‌ ده‌نگی‌ بۆ ده‌ستپێكردووه‌كان، سه‌ره‌ڕای‌ نامه‌ تێكستییه‌ خۆڕاییه‌كان، به‌ڵام هیچ بڕێكی‌ دارایی‌ پاشه‌كه‌وت ناكات سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كردنه‌كان له‌نێوان ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌كاندا كه‌ له‌ڕێی‌ تۆڕی‌ ته‌له‌فۆنه‌ مۆبایله‌ سیستمیه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

6. خزمه‌تگوزاری‌ فری‌ فۆن 2 فۆن (Freephone 2 phone): ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌سه‌ر هه‌ر ته‌له‌فۆنێك كه‌ بته‌وێت كارده‌كات، ته‌نیا له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی‌ به‌جێهێنانه‌كانی‌ وه‌ك ئایفۆن و ئه‌ندریۆد كار ناكات. ئه‌گه‌ر بته‌وێت گوێ‌ له‌ ڕاگه‌یاندن و ڕیكلامه‌كانی‌ بكه‌یت بۆ ماوه‌ی‌ 10 تا 12 چركه‌ ئه‌وا په‌یوه‌ندیكردنێكی‌ خۆڕایت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌ك له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆنی‌ جێگیردا له‌ 55 وڵاتدا.

7. تێكست فری‌ (TextFree): تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ ئامێری‌ ئایپۆد و له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ (وای‌ فای‌)دا كار ده‌كات

ن: دیڤید بوگ - نیۆرك تایمز

facebook/ITS.service

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-05 12:30:48

shanaz
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 199
WindowsSafari

Re: باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

دەستت خۆش بێ ....
هیوادارم بەردەوام بیت....
هەمیشە سەرکەوتووبیت.....

Kurdzhin
به‌مه‌ردی ده‌ژیم به‌ مه‌ردی ده‌مرم
قه‌ت سه‌ردانانه‌وێنم بۆ سه‌رکرده‌که‌م... شه‌نه‌

\http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e8ce8c336c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-05 13:57:04

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsMSIE7

Re: باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

دةست خؤش بؤ ئةم وتةجوانانة سةركةوتوبى8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-06 20:34:28

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

Re: باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

supas bo ewa azizn :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-01-17 06:34:50

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

دةست خوش بوئة م بابةت

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی ئەنتەرنێت
  •  » باشی‌ و خراپیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net