.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سەردانی دەستەی ئورکسترای عێراقی بۆ ماڵی( بیتهۆفن ) ویستگەی سەرەکی سەردانەکەیان بوو وە بەشداریکردنیان لەفیستیفاڵی بیتهۆفن ، لەشاری ،
(بۆن ) ی ئەڵمانی و شوێنی لەدایک بونی بیتهۆفن .
ئێستا کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانیە لەیەکێک لەکۆڵانەکانی شاری بۆنی ئەڵمانی گاسە ، کەماڵی گەورەترین مۆسیقاری جیهانی ( لودفیغ فان بیتهۆفن ) ی لێ یە ،
نزیکەی ( ٥٠ ) کەس کەپێک هاتبون لەتیپە مۆسیقا گەنجەکانی عێراق و هەروەها خێزانی ئەڵمانی و کوردی کە میوانداریان کردبوو ن بەبێ بەرامبەر بۆ ماوەی دوو هەفتە ،
ئەمەو بەئامادەبونی ڕاگەیاندنی زۆری ئەڵمانی ، هەموو ئەندامەکانی ئەم دەستەیە مەوعیدیان لەگەڵ بیتهۆفن هەبوو ،
تیایاندا هەبوو زۆر پێش مەوعید هاتبوو ، هەتا خەونەکانیان ببێت بەڕاستی ،
لەبەردەم ماڵەکەی بیتهۆفن کۆبونەوەیەکی جەماوەری گەورە سازکرا ، جرکەی کامێرای وێنەگرتن و ، زۆری کامێرای ڕاگەیاندنەکان ، شوێنەکەیان پڕکردبوو لەکەشێکی ،
هونەری لەزمانەکانی کوردی عەرەبی و ئەڵمانی و ئینگلیزی .
(روئیا ) ژەنیاری کۆنترباس کەناڵی ٢ ی ئەڵمانی لەبەرنامەکانی بەیانیانیدا جاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سازکرد ، شەرمی کرد لەبەر ئەوەی زمانی عەرەبیەکەی زۆر تێنەدەگەێشت ،
پاش سەردانی ماڵی بیتهۆفن دەستیان کرد بەپرۆفە کردن .
کاتێک کەهاتنە ناو هۆڵەکەوە کەلەشێوەی مودەرەجە کورسیەکانی ودانیشتن ، خاتونێک بەناوی ( جیتا شاتس ) کەڕێبەریان بوو لەهاوەڵیکردنی ئەم گەنجانە ،
بۆ پێشکەشکردنی ڕونکردنەوەی پێویست و زانیاری گشتی لەسەر ژیانی بیتهۆفن ، پێش گەڕان بەناو ماڵی بیتهۆفندا ، 
وێنەی خاتوو جیتا شاتس و وەرگێری زمانی کوردی .
لەگەڵ ئەوەی خاتوو ( جیتا شاتس ) خستنەڕوەکانی بەزمانی ئینگلیزی بوو ، پێویستی بەدوو وەڕگێڕ هەبوو بۆ زمانی کوردی و عەرەبی ، جونکە زۆر لەگەنجەکان زمانی ،
ئینگلیزی و عەرەبی تێنەدەگەیشتن .
وێنە گرتن لەناو ماڵی بیتهۆفن بەهەموو شێوەیەک قەدەغە بوو ، هەرجی پێویستی تایبەتی خۆیان هەیە ئەبێت لەو هۆڵە دایبنێن پێش دەستپێکردنی گەڕانەکەیان ،
خاتوو (شاتس ) پێ ی وتن ئەتوانن لەباخجەی ماڵەکەدا وێنە بگرن .
وێنەی وەلید ئەحمەد من لەماڵی بیتهۆفنم باوەڕ ناکەم
لەبەر زۆریان دەستەکە کران بە سێ بەشەوە ، لەنهۆمی یەکەمدا ئەو پارجە جلە تەنیانەی کەئەگەڕێتەوە بۆ بیتهۆفن کەپارجەیەک قوماش بو ئەیبەست و لەبەری دەکرد ،
هەمو سەرسام ببون بەو ئالەتانەی کەبیتهۆفن ژەنیبونی ، وەلید ی ٢٣ ساڵ ئەندامێکی دەستەکەبوو ، مامۆستای مۆسیقا بوو لەشاری (کەرکوک ) ووتی :
ئەگەر سەیرم بکەن زۆر دڵم خۆشەو خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کەلەماڵەکەی بیتهۆفنم ، ئەم سەردانەم خەونێک بوو لەخەوەکانم کەئێستائاوا هاتۆتە دی و من لەماڵەکەی بیتهۆفنم ،
وێنەی ئەندامان بەجلو بەرگی کوردیەوە لەشاری بۆن
لەنهۆمی سەرەوە ئەو ژورە بەدی ئەکرێت کە بیتهۆفن تیا لەدایک بوە لە ١٧ ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٧٧٠ .
زۆر پرسیاریان لەخاتوو شاتس کرد کەوەرگێڕەکە بۆیانی ئەکردن بەکوردی ،وەلید ووتی :لەبیتهۆفنەوە شت زۆر فێر بوم ، فێری دان بەخۆداگرتن و سەبر بووم ،
فێر بووم خۆشەویستیم بۆ مۆسیقا و باوەڕم پێی بێت ، زۆر سەرسام بوم بەدیوارەکانی ماڵەکەی بیتهۆفن و سەقفە نزمەکەی .
لەنهۆمی یەکەم و پێش دەرجون بۆ باخجەی ماڵەکەی ، پێویستە میوان لەدەفتەری نوسینی میواندا شتێک بنوسێت ، وەلید وێنەی دڵێکی گەورەی دروست کرد ،
پرسیاریان لێکرد بۆ ؟؟
لەبەر خۆشەویستی زۆرم بۆ سەمفۆنیای پێنجەم ، باوەڕ ناکەیت جەندە سەرسامم پێ ی ، لەوباوەڕەدام هەر مۆسیقیەک گوێ ی لەم سەمفۆنیایەبێت ، تەنها داهێنانەکانی ،
بیتهۆفن تێناگات ، بەڵکو هەموو ژیانی بیتهۆفن تێدەگات .
((( تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە
------------------
Deutsch Dw. Word Home .
ئامادەکار &وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin .


لهسهر هێڵ نییه








dasxosh harbzhe w mandw nabe
xozga emash amn bene aw shuena 

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم کهسێک پـێـی بـهخشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژهکانـی ژیانـم پـێشکـهشی کـرد.
لهسهر هێڵ نییه










دهستت خۆش بێت کاکه داوین بۆ ئامادهکردنی ئهم بابهته جوانه
جێگهی دهست خۆشیه سهرکهوتوو بی تو سهرفرازی بیت له کارهکانت و بابهته جوانهکانت
بێ بهشمان نهکهیت له ههوالهکان بهراستی ماندووبونی پیوه دیاره زۆر دهست خۆشیت لێدهکهم و
ههوڵ و ماندوبونت له یانه جێگهی بایهخ و شانازی ئێمهیه
تهمهن درێژ بیت کاکه گیان


لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت و ماندوو نةبيت كاك داوين
بابةتيكى زؤر جوان و سةرنج راكيشه
سةركةوتوو بيت انشاء الله

لهسهر هێڵ نییه







ئەم کاتەتان باش هاوڕێکانم ،
دەستەکانی ئێوەی بەڕێزیش خۆش بێت ،
هەتا بتوانم و کاتم هەبێت ،لەخزمەتتاندام
بۆ ڕازاندنەوەی ماڵپەرو یانەی کوردژین
لەگەڵ ڕێزم بۆتان .
لهسهر هێڵ نییه