.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










بەغدا بۆ هەولێر
* چەند دێری رۆژانەی هەولێرە، لە 9-8-1995 تــا 31 ئاب 1996
* ریپۆرتاژ: نوسین وگەڵاڵە و نوسینەوەی شێرزاد هەینی - سوید
ساڵ و شوینی چاپ:- 1998 سوید

نووسەری بەم شیوەیە کتێبەکەی پێشکەش دەکات:
(زۆرن ئەوانەی حەقیانە ئەم نوسینەمیان پێشکەش بکەم، بەتایبەتی ئەوانەی ناویان ئاماژەی پێ نادرێت...
ئەوانەی لەبەر من و بۆ سەلامەتیم، حەزیان دەکرد لە هەولێر برۆم و کە دوریش کەوتمەوە، خەمیان بوو دەیانزانی بۆ هەولیر دەسوتێم چونکە من لە مێژە زۆر لەسەر هەولێر دەنووسم و لە دانان و گەورەکردنی نیوەی شاری هەولێر هاوبەش و دەست بوویمە.
بە (باوکم)، بەم کارەساتەنە و سێ کوڕە گەورەکەی هەر یەکێکیان کەوتنە قۆڵێک و نەیانتوانی لە ناشتن و پرسەکەی ئامادەبن.
بەوانەی رۆژانەی هەولێر دەنووسنەوە.
بە خانەوادەی ئەوانەی ئەزیزەکانیان کردە قوربانی و دوای راپەڕين خوێنیان شەرمەزار کرد.
ئەوانەی لە بیریان ناچێتەوە دەبابە هەولێری گەمارۆدا و ئاگری تێگرت.
بەوبرسیانەی گومرگی زۆر لە بازوی نانیان وەرگیرا.
بەوانەی بەدزی (هەولێر ... تا دبلن)ی منیان خوێندەوە.
بەوانەی بڕوا دەکەن بێلایەنانە ئەم رێپۆرتاژەم نووسیوە.
بە کەناسەکانی شار، چایەچیەکان، وەستاکانی کەباب، تیمەکانی تۆپی پێ، بە شەترەنج زانەکان، بەوماڵەی ئەرشیفی گەورەیان هەیە، بەوانەی جوان سەرچۆپی دەگرن، دەست رەنگین و کارمەندەکان، بەو باخچەچیانەی شار پڕ سەوزە دەکەن، بە راستگۆکان، ماندووەکان، بە پرسە گەرمەکان، بە خوێندکارەکان کە بە کۆنە کتێب فێری زانست بوون.)
بۆ خوێندنەوی کتێبەکە ئەتوانن سود لەم ئەدرێسە وەرگرن:-
لهسهر هێڵ نییه