❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((روخسارێكی ئاوریشمی یێچرچو لؤچی))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-08 06:01:42

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

((روخسارێكی ئاوریشمی یێچرچو لؤچی))

روخسارێكی ئاوریشمی یێچرجو لؤجی

چرچو لۆچ بونی روخسار مۆتەكەیە كە هەڕەشە لە گشت ژنان دەكات خاوەن كار خانەكان ترس و دلچە راوكێی ژنانیان  قۆستۆتەوە و لە تاوی بەر پەرچدانەوەی ئەو مەترسییە سەدان كرێمی چرچیان دروست كردووە و لەو روانگەیەوە بە ئارەزووی خۆیان پارەیان لئ دەكێشنەوە ، ئەگەر روخسارت لە تەمەنێكی گونجاودا چرچی تێكەوت بۆ پاراستن و كەمكردنەوەو راگرتنی ئەم زانیاریانە هاوكاریت دەكەن



سەرەتا : پێویستە فریوی  گەردەلولی پروو پاگەندەو ریكلامەكان نەخۆیت  ، كە بە لێشاو بۆ كرێمەكان دژی چرچی روخسار دەكرێت چونكە زۆربەی زۆریان تەنها ریكلامی بۆشن هیچی دیكە نین ، بۆیە ئەو كرێمانە هەڵبژێرە كە

لە پێكهاتەی ڤیتامین ئەی پێكهاتووە چونكە ئەو كرێمانە یاریدەی نوئ بوونەوەی خانەكانی یێست دەدەن چرچ و لۆچەكان كەم دەكەنەوە دایان دەپۆشن 1-


ئەو كرێمانەی كە لە ترشی میوەكان ترشەكانی فاهیدرۆكسی پێك دێن بۆ چارە سەری چرچ و لۆچی روخسار باشن كارێكی وادەكات چینە دەرەكیەكان پێست هەڵبدات و یارمەتی زۆر بوونی خانەكان دەدات كە كاریگەرییەكی باشی دەبێت لە بەرگری كردنی لە چرچ بوون 2-


كاری گەری و بەرگری ئەو كرێمانەی كە لە ڤیتامین سی پێك دێن بۆ نەهێشتنی  چرچ بوون دەرنەكەوتووە ، هەتا ئەو كرێمانەش كە لە ڤیتامین ئی پێكدێن جا لە بەر ئەوە هەر پشت بە كرێم مەبەستە و بایەخ بە رژێمی خوار دەمەنی و ئەو ماسكانە بدە كەلە كەرەستە سروشتیەكان وەكو سەوزەو میوە پێكهاتوون سەر كەوتوو تر  دەبێت  بۆ  كاریگەری خۆراكی و بۆ بەرگری كردن لە چرچ بوون ی رووخسار


لێكۆڵینەوەیەكی ئوستورالی و سویدی ئەنجام درا وون لە لێكۆڵینەوەی یەكەمدا ، مارك وا هلكڤیت لە زانكۆی مۆناش دەستی كردووە بە شیكردنەوەی سروشتی خۆواردەمەنی نیزیكەی 400 كەس كە تەمەنیان لە 70 ساڵ تیچپەریوە لە ئوسترالیا سوید  یۆنان دەژیان لە ئەنجامدا بۆی دەركەوت

پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان خواردەمەنی و پیر بوونی پێسدا هەیە و رایگەیاند ئەوانەی بەزۆری سەوزەو میوە و پاقلەی ووشك و زەیتون دەخۆن پێستێكی پاراو لووس و كەم چرچیان هەیە بە پێچەوانەشەوە ئەوانەی


خوار دنیان بەزۆری گۆشتی سوورو شیرینی و چەوریە كەرەیە و پێستیان ووشك و چرچ و ناشرینە لە لێكۆڵینەوەی دووەمدا

لێكۆلەرەوەكان هەستان بە لێكۆڵینەوەیەك كە 200 ژنی گرتەوە بۆیان دەر كەوت ئەو ژنانەی كە بایەخ بە سەوزەو میوە و پاقلەكان و رۆن وو ماسی دەدەن زۆر بەدەگمەن روخساریان چرچ و لۆچ دەبێت بەڵام ئەوانەی كە بەزۆر ی سەریان كردۆتە خواردنی گۆشت و شیرینی هەر زوو چرچی سەری هەڵداوە 3 -

ئەو دوو لێكۆڵینەوەیە ئەوە دەر دەخەن كە

هێلكە ، ماست ، چا ، كوێز ، ئاو ، بایەم ، شلیك، سەوزی و بە تایبەتی پاقلە وشكەكان دانەوێڵە ـ زەیتی زەیتون دەتپارێزێت لە چرچ بوون

4- ماسكی سروشتی 
ماسكی سروشتی لە پاراستنی پێست و پارێزگاری لە گەشی و جوانیەكەی بەرگری كردنی لە چرچ بووندا رۆلێكی گرنك دەبینێت

1

بۆ پاراستنی گەشەی شەوقی روو

چوار دانە شلیك و لەگەڵ سەر توێژی سروشتی تیچكەڵ بكەو ماسكێكی لئ دروست بكە با 15 خولەك پێوەی بێا پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ



بۆ پاراستنی پێستی روو

كە وچكێكی چێشت مرەبای قەیسی كەوچكئ خەیاری هاراو كەوچكئ هەنگوینی سروشتی تێكەڵ بكە و لە روخسارتی بدە با ماوەی 15 خولەك پێوەی بێت ئنجا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ



بۆپاراستنی لە چرچو لۆچی

چواردانە شلیك لەگەڵ پارچەیەك ی مام ناوەند كولەكەی سەوو تێكەڵ بكەو بۆ ماوەی 15 دەقیقە بیدە لە روخسارت پاشان بەئاوی شلەتێن بیئۆ



بەردانی كونۆچكەكانی روخسار

بۆئەوەی كونۆچكەكانی پێستی روخسار بە كراوەی بمێنێتەوە ئەو پێستە لە جۆری ووشك بێت دەبێت زووزوو خاوێن بكرێتەوە
4-

كردانی بەردانی كونۆچكەكان

ئەو شویچنەی كە بتەوێت خاوێنی بكەیتەوە سەرەتا تەری بكە جگە لە دەورو بەری چاو دوو كەوچك لە خویی دەریای بكە سەری بە پەنجە یان قوماش بیشێلە دوای دوو خولەك لە شێلان بە ئاوی سارد بیشۆ ئەگەر ئەو كارە هەفتەی جارێك یان دوو جار ئەنجام بدرێت ئەوا كونۆچكەكان ناگیرێت و بەكراوەی دەمێنێتەوە


بەهیوای سود وەرگرتن

ئامادەكردنی نــــــــــــــاسكە
تایبەت بە كوردژین

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-08 08:38:17

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: ((روخسارێكی ئاوریشمی یێچرچو لؤچی))

دةستةكانت خؤش بيت ناسكه خان, ماندوو نةبيت
بابةتيكى زؤر زؤر بةسووده
دووباره دةست خؤش
سةركةوتوو بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-08 11:49:41

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: ((روخسارێكی ئاوریشمی یێچرچو لؤچی))

دەستی تۆی گوڵیش خۆشبێت ئازیزی یانە
خۆشحاڵبووم بابەتەكەم جێی رەزامەندی تۆی خۆشەویست بوو
شادو كامەران بیت گوڵی جوان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net