.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ویژدان به موسڵمان و ناموسڵمان نیه
له سه‌رده‌مانی دوای پێغه‌مبه‌ر و دوای کۆچکردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیاوێک خاوه‌نی 3 منداڵ بوو له گه‌ڵ خێزانێکی ، منداڵه‌کانی له ته‌مه‌نی گه‌شه‌کردندا بوون و هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی کچ بوون ، رۆژێک شه‌ڕێک ڕویدا و باوکه‌که‌ش ئه‌چێت بۆ به‌ره‌ی شه‌ر و خوای گه‌وره هێنده‌ی ته‌مه‌ن داوه که له شه‌ره‌که‌دا ئه‌کوژرێت ، هه‌واڵ به خێزانه‌که‌ی ئه‌درێت که مێرده‌که‌ی مردووه بۆیه خێزانه‌که‌شی دوای 2 مانگ شوو به پیاوێکی تر ئه‌کات و هه‌رسێ کچه‌که‌ی واز لێ ئه‌هێنێت و فرێیان ئه‌دات ، بۆیه ئه‌م سێ کچه بێ ماڵ و حاڵ ئه‌مێننه‌وه‌و که‌س ئه‌رکی به‌خێوگرتنیان له ئه‌ستۆ ناگرێت ، ئه‌وانیش له ناچاریا ئه‌و شوێنه‌ی خۆیان به جێ ئه‌هێڵن و ڕوو له شارێکی تر ئه‌که‌ن له دوای 3 رۆژ بۆ 4 رۆژ به پێ ئه‌رۆن به بێ خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه که‌سێکیش نیه هاوکاریان بکات ، له ناوکاو له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێک خۆیان ئه‌بیننه‌وه و ئه‌پرسن ئاخۆ کێ گه‌وره ڕیش سپی ئه‌م مزگه‌وته‌یه ، که‌سێکیش وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌و پیاوێکی به‌ته‌مه‌نیاین نیشان ئه‌دات و ئه‌ڵێت ئه‌و مامه پیره‌یه،ئه‌وانیش له برسا و له خۆشی ئه‌وه‌ی که‌سێکیان دۆزیوه‌ته‌وه یارمه‌تیان بدات به ڕاکردن ئه‌چن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مامه پیره‌یه یارمه‌تیان بدات به‌ڵام ئــاخ ، که ئه‌گه‌نه مامه پیره‌وه ته‌واوی ژیانی خۆیانیان بۆ ئه‌گێرنه‌وه ، مامه پیره باوه‌ریان پێ ناکات و ئه‌ڵێ کوا کێ ئه‌ڵێ راست ئه‌که‌ن شاهیدتان هه‌یه که ئێوه بێ که‌س و کارن .
کچه‌کانیش ئه‌ڵێن ئاخر ئێمه له شارێکی تر هاتووینه‌ته ئێره به‌ڵام به داخه‌وه مامه پیره باوه‌ریان پێ ناکات ، بۆیه به نائومێدی به جێی ئه‌هێڵن و ڕیگائه‌گرن بۆ کۆڵان به كۆڵان کردن ، تا ئه‌گه‌نه به‌رده‌م ماڵی ناموسڵمانێک که هیچ بڕوایه‌کی به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر نیه ، تکا له پیاوه ناموسڵمانه‌که ئه‌که‌ن که خواردنیان پێبدات و به‌خێویان بکات ، پیاوه‌که‌ش ویژدانی ئه‌هه‌ژێت بۆیان و به دڵێکی فراوانه‌وه ئه‌یانباته ماڵی خۆی و به خێزان و منداڵه‌کانی ئه‌ڵێت ئه‌مانه وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه ، خێزان و منداڵه‌کانیشی هه‌موو ڕازی ئه‌بن .
مامه پیره‌ش شه‌و خه‌و ئه‌بینێت و له خه‌ویدا له ڕۆژی مه‌حشه‌ره و ئه‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ، پێغه‌مبه‌ری خوا پرسیاری لێ ئه‌کات ، ئایا تۆ موسڵمان بوویت ؟ مامه پیره‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا موسڵمان بووم .
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌فه‌رموێت ئه‌ی کوا شاهیدت هه‌یه که موسڵمان بوویت ؟ مامه پیره‌ش ئه‌ڵێ ئینجا شاهیدی ئه‌وێت ؟
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌فه‌رموێت : ئه‌ی تۆ ئه‌مڕۆ سێ منداڵی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات ڕویان لێ کردیت و لێت پاڕانه‌وه بۆ پارویه‌ک نان ، به‌ڵام تۆ باوه‌ڕت پێنه‌کردن و داوای شاهیدت لێکردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که هه‌ژارو بێ ده‌سه‌ڵاتن ، ئینجا به مامه پیره‌ی فه‌رموو ئه‌م کۆشکه ئه‌بینیت که یه‌کێک بوو له کۆشکه‌کانی به‌هه‌شت ؟ مامه پیره وتی به‌ڵێ ...
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی : خوای گه‌وره ئه‌م کۆشکه‌ی بۆ تۆ دانابوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گومانه‌و و باوه‌ڕ نه‌کردنت به‌و منداڵانه‌و یارمه‌تی نه‌دانیان خوای گه‌وره لێتی سه‌نده‌وه‌و پێی نه‌به‌خشیت .
له‌م کاته مامه پیره ڕاپه‌ری له خه‌و . ئینجا هه‌ستاو به په‌له ده‌ستی کرد به سوڕاندنه‌وه‌و گه‌ڕان به دوای منداڵه‌کاندا ، تا له کۆتایدا ماڵێ پیاوه ناموسڵمانه‌که ئه‌دۆزێته‌وه ، له ده‌رگا ئه‌دات و پیاوه‌که ده‌رگا ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێ فه‌رموو مامه ، مامه‌پیره‌ش ئه‌ڵی : تۆ 3 کچه‌که‌ت هه‌ڵگرتووه به‌خێویان بکه‌یت ؟؟ ئه‌ویش زۆر به ڕویه‌کی گه‌شه‌وه ئه‌ڵێ به‌ڵێ مامه .
مامه پیره‌ش زۆر به دڵێکی شکاو و خه‌مباره‌وه خه‌وه‌که‌ی ئه‌گێرێته‌وه بۆ پیاوه‌که ، ئینجا تکا ئه‌کات ئه‌ڵێ توخوا ڕێگام پێبده با من منداڵه‌کان ببه‌م و به‌خێویان بکه‌م ، پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت ببوره ناتوانم ئه‌وه بکه‌م ، مامه پیره ئه‌ڵێ بۆچی ناتوانی ؟
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت : ئه‌و خه‌وه‌ی تۆ بینیوته ئه‌مشه منیش بینیم ، بۆیه هه‌ر له خه‌وه‌که‌مدا و ئێستاش بوومه موسڵمان و باوه‌ڕم به پێغه‌مبه‌ر و خواکه‌ی هێناوه ، وه به‌هۆی ئه‌م سێ کچه‌وه ماڵه‌که‌م پڕ بووه له نور و به‌ره‌که‌ت ، بۆیه مامه پیڕه به دڵشکاوی گه‌ڕایه‌وه‌و ئه‌و خه‌یره گه‌وره‌ی له ده‌ست چوو .
ئاماده‌کردن وه‌رگێران له‌عربی بۆکوردی
لێوژه تایبه‌ت به کوردژین

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت لێوژه گیان
به‌ڕاستی شتێکی زۆر ڕاسته ئه‌وه
هه‌نێ که‌س هه‌ن به‌ناو موسڵمانن و به‌ڵام له‌دوای په‌رده و پشت خه‌ڵکه‌وه چه‌نها ئیشی خراپ و تاوان ئه‌که‌ن هیچ ویژدانێکیان نیه
به‌ڵام هه‌شه موسوڵمان نیه و ڕۆژ و نوێژ‌و ناکات به‌ڵام سنوری ڕێزی خۆی پاراستووه و به‌و په‌ڕی ویژدان و پاکێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌کات
هه‌ربژیت خوشکی خۆشه‌وسیتم
چیرۆکێکی پڕ مانابوو
به‌خته‌وه‌ر بیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
بابەتێکی زۆر خۆش و زۆریش جوان بوو بەڕاستی ئێمە زۆرجار بەھؤى ھەڵەکانمانەوە
ڕەزامەندی خوالەدەست دەدەین و کارێک دەکەین دەبێتە ھۆی زەرەری خۆمان
خوازیارم ھەرکەسێک بابەتە نایابەکەت دەخوێنێتەوە سودمەند ببێت
ھەربژیت گوڵی من

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh waya wizhdan ba muslman u na muslmani nia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سته‌کانت خۆشبێت لێوژه گیان
به‌ڕاستی ئه‌مه زۆر ڕاسته وایه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سی ئێوه‌ش خۆشبێ به هیوام که سودی هه‌بێ بۆ هه‌موو لایه‌ک
سپاس بۆ په‌یامه‌جواناکانتان
خوشکه جوانه‌که‌م یوجین
سه‌نگین گیان
کاک هاوبیرباتاسی
کاکی ئه‌ندازیار
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دستت خؤشبيت بةقوربان سةركةوتوبى
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor jwanbw chaka ba mswlman namswlman nea sar kawtw bet dlakam
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت لێوژه خان هه‌ر بژیت
بابه‌تێکی زۆر جوانه ، به ڕاستی چیرۆکێکی کاریگه‌ره
مرۆڤ زۆر جار به هه‌ڵه‌یه‌کی بچوکیش خه‌یرێکی زۆر گه‌وره له ده‌ست خۆی ئه‌دات که هه‌رگیز قیاس ناکرێت به چاکه‌که‌ی
هیوام وایه هه‌میشه به‌رده‌وام بیت له کاره جوانه‌کانت
بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سپاس بۆپه‌یامه جوانه‌کانتان ده‌سی ئێوه‌ش خۆشبێ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه