.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













((( کۆج... تۆوەکان گەورە ئەبن لەخاک و خۆڵێکی تازەدا )))
ئەمە ناونیشانی ئەو پێشانگا هونەریەیە کە ئێستا لەشاری بەرلینی ئەڵمانی بەردەوامە ،
لەم جەند ساڵانەی دوایدا ئەڵمانیا گۆڕانکاریەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ، بەتایبەتی پاش ڕوخانی دەستەی شەرقیەکان ، بۆتە ووڵاتێێک بۆ خەونەکانی کۆجبەران ،
کەتەنها نزیکەی جوار ملیۆن موسڵمان لەم ووڵاتەدا دەژی . ئەم گۆڕانکاریانە بابەتی ئەو پێشانگە هونەرییە کەئێستا لەبەرلین ئەنجام ئەدرێت .
لەبەر دەرگای پێشانگەکەدا میوانەکان ئینجانەو گەڵاو گوڵ ئەبینن ، کەئەمەش هونەرمەندی بەتوانا( ماریا تیرازا ) هەستاوە بەجاندن و رواندنیان ، ئەم هونەرمەندە ،
لەبەڕازیل لەدایک بوە ، لە نیورک گەورە بوە ئێستا لەبەرلین دەژی ، ئەم هونەرمەندە هەستاوە بەکۆکردنەوەی خاکو خۆڵ لەهەموو ناوجەکانی ئەڵمانیاوە ،
تۆوی لەزۆر وڵاتانی جیهانەوە هێناوە لەو خاک و خۆڵەدا لەئینجانەدا ڕواندویەتی و لەبەردەم دەرگای پێشانگاکەوە بەڕێزێکی جوان دایناوە ،
تۆوەکان وەکو لەوێنەکەدا ئەیبینن هەمویان سەوز بون و گەورە بون ، بەرهەمەکەی میوانەکانی ڕوو لەم پێشانگەیە دەکەن دەیبینن ، بۆیان دەرئەکەوێت ،
کەڕوەکە غەریبەکانیش ئەتوانن گەورەبن و جێژ لەخاکو خۆڵێکی تازە ببینن ، وەک جۆن مرۆفەکان لەووڵاتە غەریبەکاندا ئەژین .
(سیلی کوغلمان ) یاریدەدەری پێشانگاکە بیرۆکەی ئەم پێشانگایە :
ئامانجمان جاوخشاندنە بەکۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی ئەمڕۆدا، کە جوار ملیۆن موسڵمان و جەند ملیۆنێکی تر یش غەیرە ئەڵمانی تێدایە ،
کەزۆربەی زۆری ئەو کۆجبەرانە بونەتە خاوەن ناسنامەی ئەڵمانی،
کوغلمان دەڵێت :
کۆمەڵگەی ئەڵمانی کۆمەڵگەیەکی بەیەکەوە گونجاون لەڕوی ڕەجەڵەکەوە ، ئامانجی ئەم پێشانگا هونەریە ،
پیشاندانی پێکەوە ژیانە لەنێوان هاونیشتمانیاندا لەهەموو ئاینەکان .
ئەمە یەکێکە لەوێنەکانی مازیار مورادی
تێکەڵاو بون لەجاوی مازیارەوە
بزافی ئەڵمانی ناونیشانی کۆمەڵێ وێنە بون کەهونەرمەندی فۆتۆگرافی بەڕەجەڵەک کورد گرتبونی ، لەم وێنانەدا کۆجبەرەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە ،
لەتێکەڵاوبون لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی ، بەڵام تێکەڵاوبون مانای جییە ؟؟
کاکە مورادی ئەڵێت :تێکەڵاو بون و پێکەوە ژیان ئێمە هەمیشە ئارەزوی پێکەوەژیانمان کردوە ، مرۆف شوێنێک ئەدۆزێتەوە تاتیا بژی و دڵخۆش بێت ، لەگەڵ ئەوهەموو ،
گیرو گرفتەی دێتە ڕێ ی ،کاکە مازیار وێنەی ئەو کۆجبەرانەی گرتبوو ، لەشەقامەکانی شاری هامبۆرگ کەژنان و پیاوان جۆن ڕوبەڕوی قورسیەکانی ژیان دەبنەوە و ،
هەتا پەناگەیەک بۆ خۆیان ئەدۆزنەوە لەکۆمەڵگەی ئەڵمانیدا ، ئەم کۆجبەرانە دەوریان بینیوە لەگۆڕانی ڕوەکانی ئەڵمانیادا ، لەڕوانگەی کۆمەڵگایانەوەش ،
ئەمە وێنەی هونەرمەند جولیان روزیفیلتە
ئەو ٣٠ ی هونەرمەندەی کەبەشداریان لەم پێشانگایەدا کردوە هەمویان ئێستا لەئەڵمانیا دەژین ، بەکارەکانیان بینینێکی جیاواز پێشکەش دەکەن بۆ نیشتمانە تازەکەیان ،
هونەرمەندەکان جیرۆکی خێزانی خۆیان دەگێڕنەوە ، ئیشکردنیان لەڕەسمەکانیاندا جیهانێکی خەیاڵی و نمونەییە کە خەونی پێوە دەبینن .
لەلایەکی ترەوە هەندێ لە هونەرمەندەکان ، ژیانیان لەئەڵمانیادا بەرزنرخاند ، لەهەندێ لەشتە تەقلیدیەکانی ئەڵمان وەکو،
دیقەت و زیرەکی و خۆشەویستیان بۆ وڵاتەکەیانو ئیشەکانیان .
((( تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە
----------------
Deutsch, Word home
ئامادەکار &وەرگێڕان Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی داوین .


لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت كاك داوين
بابةتيكى جوان و سةرنج راكيشه
سةركةوتوو بيت انشاء الله

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش بۆ ئهم بابهته

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
لهسهر هێڵ نییه







دەست و جاوی ئێوەی بەڕێزیش خۆش ،
سوپاستان دەکەم
شادو سەرکەوتوبن .
لهسهر هێڵ نییه