.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







هه‌موو هاوڵاتییه‌كی چینی، خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت، له‌گوندی (هاشی) بچوك بژێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له 35 هه‌زار كه‌س تێناپه‌ڕێت، هه‌ر دانیشتوویهكی ئه‌و گونده‌ش، خاوه‌نی 250 هه‌زار دۆلار بهرهوسهرهو هه‌مووشیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكن.
دوای ماندووبوونێكی زۆر‌و هه‌وڵی ناوازه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده، ئێستا له هه‌ژارترین و بێ‌ناو ترین گونده‌وه بوونه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین و ناودارترین لادێ، كه ساڵانه داهاتیان 50 ملیار یوانی چینییه، كه ده‌كاته 13.3 ملیار دۆلار و به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین گوند ناوزه‌د كراوه.
پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م گونده چینییه كه سه‌ر به‌شاری جیانگین-ه، یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه تاوه‌رێكی گه‌وره‌یان بنیات ناوه، به‌بڕی 470 ملیۆن دۆلار‌و 72 قاته‌وه، كه درێژییه‌كه‌ی 328 مه‌تره، به‌مه‌ش به‌سه‌ر تاوه‌ری شارد-دا سه‌ركه‌وت كه بڕیاره ساڵی داهاتوو له‌له‌نده‌ن بكرێته‌وه و 18 مه‌تر لێی به‌رز تره.
سه‌ری تاوه‌ره‌كه په‌یكه‌ری گایه‌كه كه گوزارشت له گونده‌كه ده‌كات و ئاڵتوونه، كه بایی 48 ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلاره.
خه‌ڵكی ئه‌م گونده پێشتر به ته‌مه‌ڵ و ئیشنهكهر ناوبانگیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته پسپۆڕ له‌دروستكردنی ئاسنی ره‌ق و رستن و چنیندا.
ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و گونده چینییه‌ش، بۆ ئازایه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌غیله‌وه پاره‌یان كۆكرده‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان، بۆ نموونه خاوه‌ندارێتیی ئه‌و تاوه‌ره بۆ 2000 كه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ك هۆتێلی زینگدی كۆنگز هۆنگ، 826 ژووره له‌ناو تاوه‌ره‌كه‌دا، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزاری، بنیات نراوه
خه‌ندان-
له‌سه‌ر هێڵ نییه