.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











مزگەوتی گەورەی شێخ زاید
جامح الشیخ زاید الکبیر
Sheikh Zayed Grand Mosque
* ئەم مزگەوتە دەکەوێتە شاری (أبو ظبي) کە گەورەترین شارە لە ووڵاتی (ئیماراتی عەرەبی)،
ئەم ناوەشی لێنراوە وەک ڕێزگرتنێک لە شێخ (زاید بن سلطان ال نهیان) یەکەم سەرۆکی ووڵاتی ئیمارات و حاکمی أبو ظبي.
* لە ساڵی (2008) دروستکراوە، لە ماوەی دروستکردنی دا (3000) کرێکار و (38) کۆمپانیای بەناوبانگ کاریان تێدا کردووە ... هەروەها هونەرمەندان و پێداویستیەکانی ئەم مزگەوتە لە 12 ووڵاتەوە دابین کراون (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، مەغریب، هیندستان، تورکیا، مالیزیا، ئیران، چین، بەریتانیا، نیوزلەندا، یونان، ئیمارات)
* (مایک ماتیوس) بەڕێوەبەری دیزاینی پڕۆژەکە بووە و زیاتر لە (600) ملیون یورۆ [زیاتر لە 2 ملیار دەرهەمی ئیماراتی] لە دروستکردنی دا خەرج کراوە بە شێوەی دوو قۆناغ:
لە قۆناغی یەکەم دا بۆ بناغە و بینای ڕووکاری کونکریتی (750) ملیون دەرهەم خەرج کراوە.
لە قۆناغی دووەم دا بۆ نەخشە سازی سازی ناوەوە و دەرەوە بڕی (ملیارێک و 267 ملیون دەرهەم) خەرج کراوە، سەرەڕای خەرج کردنی (150) ملیون بۆ کارەکانی دەرەوە.
* رووبەرەکەی (22،000) مەتری دووجایە و هۆلی سەرەکی (50 بە 55) مەترە و بەرزیەکەشی (33) مەتر.
هەروەها رووبەری حەوشەی مزگەوت (17،000) مەتر دووجایە و بە مەڕمەڕی ڕەنگی لە نەخشەی گوڵ داپووشراوە.
* لە یەک کات دا شوێنی (7،000) کەس هەیە لە ناوەوەی هۆڵەکانی مزگەوت دا و شوێنی (40،000) کەسیش لە رووبەری دەرەوەی هۆڵەکان واتە حەوشەی مزگەوت.
* لە چوار سووچی مزگەوتەکە دا (4) منارە هەیە، کە بەرزی یان دەگاتە (107) مەتر.
هەروەها (82) گومەت [قبە] هەیە بە شێوەی 7 قەبارەی جیاواز و لە مەڕمەڕی سپی دروستکراون.
* فەرشی مزگەوت [مافوور] کە بە گەورەترین فەرشی جیهان دادەنرێت لە لایەن کۆمپانیای فەرشی ئیرانی (شریکە فرش ایران) دروستکراوە، رووبەرەکەی (5،627) مەتر چوارگۆشەیە و کێشی (47) تەنە کە پێکهاتووە لە [35 تەن خوری و 12 تەن لۆکە] هەروەها پێکهاتەی ئەم فەرشە (2،268،000) یەکەیە، بڕی (30) ملیون دەرهەمی تێدا خەرج کراوە.
* گەورەترین چرای هەڵواسراو [ثریا] لەم مزگەوتە دایە، کە تیرەکەی (10) مەترە و بەرزی (15) مەتر ... سەرەڕای (7) چرای درەوشاوەی مس-زێڕ کە لە ووڵاتی ئەڵمانیا هێنراون.
ئەم چرایە ڕووی لە دیواری قیبلە یە کە بەرزیەکەی (23) مەترە و پانیەکەشی (50) مەتر بە شێوەیەکی وا کە کار نەکاتە سەر تەرکیزی ئەو کەسانەی نوێژ دەکەن، هەروەها بوونی (99) ناوە جوانەکانی خوای گەورە کە بە دەستنووسی کوفی نووسراون.
* گومەتی سەرەکی ئەم مزگەوتە گەورەترین گومەتی جیهانە، کە بەرزیەکەی (83) مەترە و تیرەکەشی (32.8) هەروەها کێشی هەزار تەنە، کە دیزاینەکەی لە لایەن هونەرمەندانی ووڵاتی مەغریب دروستکراوە و ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی لەسەر نووسراوە.
* نەخشەسازی ناوەوەی مزگەوت لە (مەڕمەڕی سپی ئیتاڵی، زێڕی عەیار 24، بەردی بەنرخ، لازورد [بەردێکی ڕەنگ ئاسمانیە]، بەردی پیرۆزی سور [عقیق احمر]، کوارتزی وەنەوشەیی، مەحار، بەردی کریستالی، مرواری سروشتی [لٶلٶ]، سیرامیک) پێکهاتووە.
* هەر کەسێک ئەتوانێ سەردانی ئەم مزگەوتە بکات، بەڵام چەند مەرجێک و ڕەوشتێک هەیە کە پێویستە جێبەجێ بکرێن لە لایەن کەسانی سەردانکەر یاخۆد بۆ هەر مەبەستێکی تر پێش ئەوەئ بچنە ناو مزگەوت:
- ڕێز گرتن لە ئایین و شوێنەکانی خواپەرستی.
- پووشینی جلو بەرگی گونجاو.
- جل و بەرگی کورت، تەسک، ڕۆشن [شفاف]، شورت و تەنورەی سەر ئەژنوو قەدەغەیە.
- جل و بەرگی مەلەوانی و دەریا قەدەغەیە.
- داکەندنی پێڵاوەکان پێش چوونە ناو مزگەوت.
- پێویستە ئافرەتەکان حیجاب بکەن [بۆ ئەم مەبەستەش ملپێچ یاخود حیجاب دابین کراوە پێش چوونە ناو مزگەوت].
- دەستکاری نەکردنی کتێبی پیرۆز (قورئانی پیرۆز) و نەخشەسازییەکانی هۆڵی سەرەکی خواپەرستی.
- دەستکاری نەکردنی شوێنی تایبەت بە خواپەرستی.
- بەکارنەهێنانی جگەرە و خواردن لە رووبەری مزگەوت دا.
* کاتەکانیش بەم شێوەیە دابەش کراون بۆ سەردانکەران:
- بەیانی:
کاتژمێر 10، 11 بۆ ڕۆژانی شەمە تا پێنج شەمە.
ڕۆژی هەینی بەیانیەکەی تایبەتە تەنها بە عیبادەت و خواپەرستی.
- ئێواران:
کاتژمێر 5 بۆ ڕۆژانی یەک شەمە تا پێنج شەمە.
کاتژمێر 2، 5، 8 بۆ ڕۆژانی هەینی و شەمە.
ئەمانەش چەند دیمەنێک لەو مزگەوتە:







ئەم ڤیدیۆیەش ڕووکاری دەرەوەی مزگەوتەکە دەردەخات:
ئامادە کردن: ساد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
تێبینی: بۆ ئامادە کردنی ئەم بابەتە سوودم لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی وەرگرتووە ...
هەروەها وێنەکان لە ماڵپەری [گووگڵ] ڤیدیۆ یەکەش لە ماڵپەری [یۆتیوب].
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Sad Clown (2011-10-17 15:23:35)


لهسهر هێڵ نییه









waw wala mn lawe bm har naea dare kaxosha
لهسهر هێڵ نییه





هیواخوازم خوای پەروەردەگار هەموو لایەکمان بە دیداری ئەم مزگەوتە پیرۆزە شاد بکات، چۆلەکەی کورد
لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش انشاالله

لهسهر هێڵ نییه



لهسهر هێڵ نییه





سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە کاک ئەندازیار و کاک ئاراز، بەهیوام سوود بەخش بووبێت ... هەر بژین
لهسهر هێڵ نییه
بهراستی جوانه!!!! لهئهوهش جوانتر ئهوهیه که کۆمهڵێک یاسای تایبهتیان بۆ داناوه ههر ئهوهش بووهته هۆی ئهوهی بهو شێوه جواه بمێنێتهوه...
دهستهکانت خۆش بێت سادکڵاون گیان بۆ ئاماده کردنی ئهو بابهته جوانه،،بهڕاستی ماندووبوونی پێوه دیااره،،
سهرکهوتوو بیت و لهش ساغ بیت ،،بههیوای بهردهوام بوون له له کاره جوانهکانت..
لهسهر هێڵ نییه




دهست خۆش زۆر جوانه

لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت کاکه سادکڵاون ماندوو نهبیت براکهم
بهڵام یهک تێبینیم ههیه ئهزیزم ، ئهو مزگهوته له دوبهی نیه ، بهڵکو له ابوضبی یه
مزگهوتێکی زۆر خۆش و یهکجار سهرنجراکێشه
هیوام وایه له بابهته جوانهکانت بێ بهشمان نهکهت

که ئهزانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گهوره ئهزانیت؟!

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس ★SoZi★ خان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە ... هیوادارم توانیبێتم لەم بابەتە دا سەرەڕای دیار کردنی دیمەنە جوانەکان چەند زانیاریەکی گشتیم گەیاندبێت،
بێگۆمان سیستەمێکی ڕێک و پێک ڕەچاو دەکرێت لەم مزگەوتە دا کە ئەمەش بۆ بایەخ دانیان بەم شوێنە پیرۆزە ئەگەڕێتەوە ... دووبارە سوپاس
سوپاس بو تۆش کاک aring دەستەکانت خۆش
زۆر سوپاس برای ئازیزم کاک xama دەستەکانت خۆش بێت ... تێبینیەکەت زۆر جوانە و لە جێی خۆیەتی .... ئەو هەڵەیەم چاک کردەوە، هۆیەکەشی بۆ ئەوە ئەگەڕێنمەوە کاتێک خەریکی نووسینی بابەبەتەک بووم و بە تایبەتیش ژمارەکانی ناو ناوەڕۆکی بابەت، هەروەها کاتێک باس لە پڕۆژەکانی ووڵاتی ئیمارات دەکرێ ڕاستەوخۆ پڕۆژە گەورەکانی دوبەی مان دێتەوە یاد ... ئیتر بە هۆی خەریک بوونم لەگەڵ ژمارەکانی ناو ناوەڕۆک تەرکیزم لەسەر ناوەکە نەما و هەر بە خەیاڵی دوبەی نووسیومە ... داوای لێبووردن لە خوێنەران و ئەندامان دەکەم، سوپاسی تایبەتیشم بۆ تۆی خۆشەویست کاکە خەمە گیان بۆ ئەم تێبینیە کە پێویست بوو بەڕاستی ... دەست خوش
سوپاس بۆ هەموو لایەک .... هەر بژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Sad Clown (2011-10-17 15:22:45)
لهسهر هێڵ نییه