❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوعاكردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-24 16:35:28

روئيا
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-22
دواترین سه‌ردان: 2011-10-08
په‌یامه‌كان: 15
WindowsMSIE7

دوعاكردن

ده لين دوعاكردن زؤرشتت بؤ ده هينيتة دى،ياخود ده لين به دوعا كردن له به لابه دوور ده بيت
بةلام كاتيك كة مرؤف لةدايك دةبيت تاكو دةمريت هه موو ئةو شتانةى كة بةسةرى ديت دةلين جارة نوسةو خوا ناردوويةتى
كةواتة دوعا كردن جى دةكيريتةوة

Kurdzhin
جوانه‌ مرۆڤ له‌ پێناو نیشتیمانیدا بمرێت ، جوانتره‌ بژێت له‌ پێناو نیشتیمانه‌که‌یدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-13 16:48:51

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: دوعاكردن

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: "یمحو الله ما یشآء ویثبت وعنده أم الکتاب". (الرعد : 39). واته‌: ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێ ده‌یسڕێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بیه‌وێ ده‌یهێڵێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌ی کتێبه‌کان لای ئه‌و خوایه‌، (که‌ لوح المحفوزه‌).
ڕێگای یه‌که‌م بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه‌: له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا، خودای گه‌وره‌ باسی (ام الکتاب)ی کردووه‌، واته‌ (لوح المحفوظ). ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا بێت پارێزراوه‌ و گۆڕانکاری و که‌م و کوڕی تێناکه‌وێ و به‌سه‌ردا نایێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه‌ له‌وێدا ئه‌ندازه‌ی ساڵانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ شه‌وانی قه‌دردا دیاری ده‌کرێ، وه‌ ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی ته‌مه‌نیش ده‌گیرێت له‌ کاتی که‌ ڕۆح به‌ به‌ر جه‌سته‌ی ئینسان دا ده‌کرێت، وه‌ ئه‌ندازه‌ی ڕۆژانه‌ش هه‌یه‌، وه‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی ترمان هه‌یه‌ که‌ پێی ده‌وترێت (ئه‌ندازه‌ی که‌ونی) واته‌ ئه‌ندازه‌ی بوون، که‌ ئه‌ویشیان له‌ لوح المحفوظ تۆمار کراوه‌. ده‌گونجێت له‌ ئه‌ندازه‌ی ته‌مه‌نی و ئه‌ندازه‌ی ساڵ و ئه‌ندازه‌ی ڕۆژ، گۆڕانکاری بکرێت، واته‌ ئه‌ندازه‌کان فه‌رمانێکی هه‌لواسراون، که‌ ده‌گونجێت گۆڕانیان تێدا بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ (لوح المحفوظ)دا هه‌یه‌، جێگیر و نه‌گۆڕه‌ که‌ (ئه‌ندازه‌ی که‌ونی)یه‌. بۆ نموونه‌: فه‌رمانی هه‌ڵواسراو وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی ساڵی یا ته‌مه‌نی یا ڕۆژی، نه‌خۆشیه‌ک یان به‌ڵایه‌کی بۆ ئه‌ندازه‌دار کرابێت، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌ڵده‌واسێ به‌ دوعاکردن، واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه‌ دوعای کرد، ئه‌م ته‌قدیر و ئه‌ندازه‌یه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت، به‌ڵام به‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دوعایه‌ی نه‌کرد، ئه‌وا نه‌خۆشیه‌که‌ی تووش ده‌بێت. به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ (ئه‌ندازه‌ی بوونی) ئه‌وه‌یه‌ که‌ نووسراوه‌ دوعا ده‌کا و له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ ڕزگاری ده‌بێ، یا دوعا ناکا تووشی نه‌خۆشی ده‌بێ.

ڕێگای دووه‌م: دوعاکردن هۆیه‌که‌ له‌ هۆکاره‌کان بۆ نموونه‌، تۆ ده‌ترسیت تووشی به‌ڵایه‌ک بیت، ئه‌گه‌ر له‌ کۆتایی شه‌و و نیوه‌شه‌ودا به‌ڕێگادا بڕۆی، ئه‌وا تووشی ڕووداوێک ده‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی من سه‌یاره‌ لێناخوڕم له‌و کاته‌ی له‌ شه‌و نخونی دام، ئه‌وا تۆ ڕزگارت ده‌بێت به‌ ئیزنی خودا، واته‌ ئه‌مه‌ هۆ کارێکه‌ بۆ ڕزگاربوونی تۆ به‌ فه‌رمانی خوا.

که‌واته‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ هۆکارێکی دیار و سه‌لمێنراوه‌ که‌ هه‌ندێک له‌م شتانه‌ی که‌ ئێمه‌ به‌ زه‌ره‌ر و زیان و ناخۆشیان ده‌زانین لاده‌دا.
والله أعلم...
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net