.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





سلام علیک مامۆستای بەڕێز..
مامۆستای بەڕێز فەرموودە یاخود ئایەتی قورئانی پیرۆز بۆ سەلماندنی ئەم وتانەی خوارەوە هەیە..
سورەتی الفاتیحە .........................دەتپارێزێت لە توڕەیی خودا
سورەتی ی‌س .........................دەتپارێزێت لە تونێتی ڕۆژی قیامەت
سورەتی الدخان.........................دەتپارێزێت لە ناخۆشیەکانی ڕۆژی دوایی
سورەتی الواقیعە.........................دەتپارێزێت لە هەژاری
سورەتی الملک .........................دەتپارێزێت لە عەزابی ناو گۆڕ
سورەتی الکوثر .........................دەتپارێزێت لە دوژمنداری
سورەتی الکافرون .........................دەتپارێزێت لە کفر لەکاتی مردن
سورەتی الاخلاص .........................دەتپارێزێت لە دووڕوویی
سورەتی الفلق .........................دەتپارێزێت لە حەسوودی
سورەتی الناس .........................دەتپارێزێت لە دڵەڕاوکێ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن diaryrashid (2011-10-10 08:55:10)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
ئه‌م فه‌رموودانه‌ی که له‌باره‌ی گه‌وره‌یی سوره‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون، زانایانی فه‌رمووده‌ناس هه‌ندێک له‌م فه‌رموودانه‌یان به صحیح و درووست و ڕه‌وا داناون، وه هه‌ندێکی تر به لاواز ( ضعیف)یان هه‌ژمارکردوون.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دەستت خۆشبێت مامۆستای بەڕێز..بێزەحمەت پرسیارێکی تر:: واتە ئەو فەرموودانەی کە بە(ضعیف)یان داناوە ناتوانین بەکاریان بهێنین؟؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




به‌شێوازێکی گشتی فه‌رمووده‌ی لاواز له جێگیرکردنی یاساکانی شه‌رعی پشتی پێنابه‌سترێت، ئیمامی "نه‌وه‌وی" ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمه‌وێت: (فه‌رمووده‌ی لاواز له فه‌ضائیلی ئه‌عمالدا (گه‌وره‌یی کرده‌وه‌کاندا) کاری پێده‌کرێت). بۆ نموونه ئه‌م فه‌رموودانه‌ی که له‌باره‌ی فه‌زڵی سوره‌ته‌کان هاتوون، ده‌توانی وه‌کو هاندان بۆ زیاتر خوێندنه‌وه و له‌به‌رکردن و شاره‌زا بوون له‌م سوره‌تانه ده‌توانیت کاریان پێ بکه‌یت.
والله أعلم.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
