.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سڵاو بۆ ئێوه ،،،
هیوایی ههمیشه باشیتان ...
ئهرك نهبێت بابهتم ئهوێت لهسهر ههركام لهمانه بێت...
((ئــــاو ،،، مــــانـــگ ،،، ئــهســتــیــره ))
ڕێزم بۆ ئێوه ...

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
لهسهر هێڵ نییه








سڵاو ڤیان گیان لهم ڕاپۆرتهدا باسی ئاو کراوه ئهخوازم سوودی لێوهرگری
ئاو
ھەمو خانەکانی لەش لە سەرەوە تا سەری پەنجەکانمان پێویستی بە ئاوە بۆ بەردەوامبونی ژیان، لەشی مرۆڤ نزیکەی ٢/٣ی پێکھاتەکەی ئاوە، ئۆرگانێکی وەک مێشک ئاو ٪٩٠ پێکدەھێنێت، بۆیە ئەگەر ئاوی پێویست نەگاتە مێشک و ئەندامەکانی تر، ئەوا لەش ناتوانێت کارەکانی خۆی بەباشی بەڕێوە بەرێت، ئەگەر ھاوسەنگی رێژەی ئاو لەلەشدا رانەگیرێت ئەوا زیان و ئازار بەلەش دەگەیەنێت. کاتێک مرۆڤ ماسولکەکانی لەشی بەکار دەھێنێت، بڕێکی زۆر ئاو بەکار دەھێنێت و ونی دەکات، تەنھا لە جوڵەی ئاسایی رۆژانەی ماسولکەکاندا دو کوپ ئاو بەکار دەھێنێت، کرداری ھەناسەدانی ئاسایی مرۆڤ رۆژانە نزیکەی ٣-٤ کوپ ئاو لەلەش دەکاتە دەرەوە، سەر باری ئەوە کە رێژەیەکی زۆری ئاو بە چونە تەوالێت و عەرەقکردنەوە دەکرێتە دەرەوە.
ئاو لە لەشی مرۆڤدا
ئاو لە لەشدا رۆڵی بنەرەتی دەبینێت و کە بە کورتی لە چەند خاڵێکدا کۆیدەکەینەوە:
• گواستنەوەی خواردن و ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش.
• شێدارکردنی ھەوا لە سیەکاندا بۆ راگرتنی سەلامەتی سیەکان.
• یارمەتیدانی زیندەچالاکیەکانی لەش.
• رێکخستنی گەرمی لەش.
• پاکردنەوەی لەش لە ماددە زیانبەخشەکان
• پێدانی زیندویەتی بە سەرجەم ئۆرگانەکانی لەش و شێدارکردنیان.
خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاو بەرێژەی پێویست کۆمەڵێک سودی زۆری ھەیە کە گرنگە ھەمومان بزانین تا بەردەوام رێژەی ئاوی پێویست بخۆینەوە:
• خواردنەوەی ئاو دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتی شۆردنەوەی لەش دەدات لە پاشماوەی ھەرسکردنی چەوری، ئاو ھیچ وزەیەکی تێدانیە کەئەمەش دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی چەوری لەش، خواردنەوەی ئاو برسێتی کەم دەکاتەوەو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن.
• زۆربەی کات ژانەسەر بەھۆی کەمی رێژەی ئاوەوەیە لەلەشدا، بۆیە خواردنەوەی ئاو ھۆیەکە بۆ چارەسەری ژانەسەر بە شێوەیەکی سروشتی، گرنگە پێش ئەوەی بیر لە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بکەینەوە، ئاو بخۆینەوە.
• ئاو دەبێتە ھۆی شێداری پێست بەم ھۆیەش پێکھاتە لاستیکیەکەی پێست دەپارێزێت و رێگری دەکات لە چرچبون و وشکبونەوە.
• چالاکی دەبەخشێتە لەش بەھۆی چالاکردنی مێشک و یارمەتیدانی ماسولکەکان.
• ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن پێویستە رێژەی پێویست ئاو بخۆنەوە بە شێوەیەکی ھێمنانە تا یارمەتی ماسولکەکان بدات و کرژبون و رەقبونی ماسولکە کەمبکاتەوە بەھۆی گواستنەوەی خۆراک و ئوکسجین بۆ ماسولکەکان و رزگارکردنی ماسولکەکان لە پاشەڕۆ خۆراکیەکان.
• خواردنەوەی ئاو جگە لەکاتی خواردن، یارمەتیدەرە لە کرداری ھەرس و دورکەوتنەوە لە قەبزی و زیادکردنی جوڵەی ریخۆڵەکان، بە پێچەوانەوە زۆر ئاو خواردنەوە لەکاتی نان خواردندا دەبێتە ھۆی رێگری لە کرداری ھەرس بەھۆی دابەزاندنی ترشێتی گەدە و ھەڵاوسانی.
خواردنەوەی ئاو بەرێژەیەکی زۆر لەسەریەک، دەبێتە ھۆی ژەھراویبون بە ئاو (water intoxication)، بە تایبەتی لە مناڵی ساوادا کە رێژەیەکی زۆر ئاو لەگەڵ شیر وەردەگرێت (کاتێک کە شیری زۆر رونی پێدەدرێت) یا لەکاتی کەش و ھەوای گەرم خواردنەوەی لەسەر یەکی ئاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی خانەکانی لەش و کەمبونەوەوی خەستی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەھۆی زیادبونی قەبارەی خوێنەوە.
پاراستنی ڕێژەی ئاو لە لەشی مرۆڤدا
بۆ ئەوەی بەرێژەیەکی گونجاو و بەشێوەیەکی تەندروست ئاو بخۆینەوە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین: • یەکێک لە کاتە باشەکان بۆ خواردنەوەی ئاو بەیانیان پێش نانە تاوەکو بتوانین ماوەی رۆژەکە ئاوی پێویست بخۆینەوە، لەگەڵ شەوان پێش نوستن کە دەبێتە ھۆی بونی رێژەی ئاوی پێویست لەلەشدا بە درێژای شەو چونکە زۆربەی کەس ئەگەر شەو تینوشی بێت ئەوا بەخەبەر نایەت تا ئاو بخواتەوە.، لەشی مرۆڤ رۆژانە پێویستی لانی کەم بە ٨ پەرداخ ئاو ھەیە، بە پشتبەستن بە جۆری خۆراک و زۆر و کەمی جوڵەی لەش و گەرمی و وشکی کەش و ھەوا. • تینویەتی تەنھا نیشانە نیە، بەڵکو یەکێکە لە نیشانەکانی پێویستی لەش بە ئاو، بەڵام دەگونجێ تینوشمان نەبێت و لەشمان پێویستی بە ئاو بێت، وەک ئەم نیشانانەی خوارەوە:
• رەنگی میز، رەنگی ئاسایی میز، ئاوی یان زەردی کاڵە، بەڵام رەنگەکانی وەک زەردی تۆخ، پرتەقاڵی، یان قاوەیی نیشانەی کەمی ئاوە لەلەشدا، جگە لە ھەندێ حاڵەتی نەخۆشی.
• وشکبونەوەی پێست لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەھۆی کەمی ئاوەوەیە.
• توڕەبون و بێھێزی، زۆرکەس بڕوای وایە کە توڕەبون یا بێھێزی بەھۆی (خواردن)ەوەیە، بەڵام کەمی ئاو لەلەشدا ھۆکاری سەرەکیە، بۆیە ئەگەر ھەستتکرد توڕە و بێتاقەتی ئەوا پەرداخێک ئاوی فێنک بخۆرەوە.
• لە کاتی ئاو ھەوای گەرم یان ئەرەقکردنەوەی زۆر باشتروایە لەبری خواردنەوەی ئاوی زۆر، شەربەت بخورێتەوە تاوەکو رێژەی ئیلیکترۆلایت لە لەشدا کەم نەبێتەوە و توشی زیانی لاوەکی نەبین.
دۆخەکانی ئاو
ئاو لەسێ دۆخی جیاجیادا ھەیە:
• دۆخی شلی
• دۆخی ڕەقی (بەستو)
• دۆخی ھەڵم
لهسهر هێڵ نییه