.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






زۆربه‌مان ئه‌وه ده‌زانین كه ڤیتامین دی بۆ به‌هێزكردنی ئێسك پێویسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤیتامینه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و شێرپه‌نجه و خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و زیادبوونی كێش.
1. ڤیتامین دی یارمه‌تی مژینی كالسیۆم ده‌دا له له‌شدا كه ده‌بێته‌هۆی پته‌وی ئێسك، له مرۆڤی كامڵدا كه‌می ڤیتامین دی ده‌بێته‌هۆی داخورانی ئێسك و ناڕێكی تیایدا. له منداڵیشدا ده‌بێته‌هۆی ئێسكه‌نه‌رمه.
2. كه‌می ڤیتامین دی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی نه‌خۆشی دڵ و خه‌مۆكی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی (واته ڕه‌بۆ) له گه‌وره‌دا.
3. له‌شی مرۆڤ توانای دروستكردنی ڤیتامین دی هه‌یه ئه‌ویش به خۆدانه به‌ر خۆر بۆ 15 تا 30 خولهك ڕۆژانه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ كه ئه‌م تیشكه كه تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییه زیاد له پێویست به‌ر پێست بكه‌وێت ده‌بێته‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی پێست.
4. ڕه‌شپێسته‌كان پێویستیان به‌كاتێكی زیاتری خۆدانه به‌رخۆر هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیتامین دی.
5. ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌یخۆیت ڕه‌نگه هۆكارێك بێت بۆ كه‌می ڤیتامین دی له له‌شدا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شیر یا ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی ڤیتامین دی تێدایه وه‌كو ماسی و شیر كه‌م بخورێت، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی تری كه‌می ئه‌م ڤیتامینه بریتین له قه‌ڵه‌وی، به‌ساڵاچوون، نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌ندێك ده‌رمان.
6. بوونی نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستانی خوێن و كه‌می ڤیتامین دی پێكه‌وه ده‌رفه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ دوو هێنده ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه كوشنده‌ش بێت.
7. ئه‌و ژنانه‌ی كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون و ڤیتامین دی له له‌شیاندا كه‌مه زیاتر له‌وانی تر نه‌خۆشیه‌كه بۆ به‌شه‌كانی تری له‌شیان ده‌گوێزرێته‌وه.
8. ڤیتامین دی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و پرۆستات هه‌یه.
9. كه‌می ڤیتامین دی ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی به‌هۆی تێكدانی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه.
10. هه‌موو ژنێك له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵی و وه‌ستانی هه‌میشه‌یی سووڕی خوێنیه‌وه كێشی له‌شی ده‌ست به زیادبوون ده‌كات تا 60 ساڵی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ڤیتامین دی و كالسیۆم به‌كارده‌هێنن ڕێگرده‌بن له‌م زیادبوونی كێشه.
11. لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڤیتامین دی پێویست له له‌شیاندا هه‌یه كه‌متر دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن، ئه‌و منداڵانه‌ش كه ڤیتامین دی له له‌شیاندا كه‌مه زیاتر نه‌خۆشی ڕه‌بۆ تیایاندا په‌ره‌ده‌سێنێت.
12. بڕی پێویست ڤیتامین دی ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی شیر و په‌نیر و هێلكه و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵه‌وه ده‌ستبكه‌وێت.
xandan
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ((شارؤخ)) (2011-10-20 11:16:03)
له‌سه‌ر هێڵ نییه