.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دڵ وەکــــــو بولبول لەهیجری نەگــــوڵی ئـەڤغانـە کا
ناری جەرگو و سۆزی سینەم عالـــــەمێ بوریـانە کا
وادیــــــارە لــــــەم ووكـــــاتی کـــــــــۆسارە عــــــادزە
مەیلی خــاکی گەرمە سێرو هەم قەڵای شیروانە کا
ئەم ووڵاتە بـــــێ سەفایە ساردە بـۆ عوشاقی رووت
ئیشتیاقی بـــــەر هەتـــــاوی روومەتی خووبــــانە کا
بـــــارش و بـــــــارانی هــــــەوری چاوەکانم جــــاریە
زڵمە یـــاخود تــــــانجەرۆیە تێــــــکەڵی سیروانــە کـا
هەر کەسێ ئەمرۆ لەرێگی ئەم نیـــــگارە رێــی ببێ
بۆسبینێ گەب بەموڵک و تەختی شا و سوڵتـانە کا
ئانفەرین بۆ لەشکری موژگەن و زوڵفینی ســـــــیات
وابە یەك دەم موڵکی جان ودڵ هەمــــوو وێــــرانە کـا
بەرقی ئاهو وسەیلی دیدەی مـن لە هیجری دوول بەرم
هـــــــەر ئەڵێی هەوری بەهــــــارە نــــاڵە و تۆفانە کا
مەحمەلی لــــەیــــــلا دەخیلم تــــۆ بەتـــوندی وا مەرۆ
عاشقی مەجنون سیفەت لەم دەشتە دا گـــریـــانە کا
وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دوول بەری بێ رەحمی خۆی
(احمـــــــــد)ی عاشق خەریکە روحی خۆی قوربانە کا
شاعیری گەورەی کورد
(احمـــــــــد موختار جـــــــاف)

لهسهر هێڵ نییه




dat xosh jwana

لهسهر هێڵ نییه