❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هێزو گه‌وره‌یی خۆت له‌ ده‌ورو به‌ره‌وه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-21 08:37:44

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsOpera

هێزو گه‌وره‌یی خۆت له‌ ده‌ورو به‌ره‌وه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌.


هێزو گه‌وره‌یی خۆت له‌ ده‌ورو به‌ره‌وه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌.....!!



ئێمه‌ وه‌ك مرۆڤ له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆماندا به‌دوو چاوه‌ی ڕوون و گه‌وره‌وه‌ هه‌ندیك جار وه‌ك كوێرێك ده‌ور ئه‌بینین،، چۆن؟
هه‌موو شته‌كانی ده‌وروو به‌رمان هه‌ر یه‌كه‌و وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ئیمه‌ به‌ڵام ئیمه‌ی مرۆڤ یان به‌ده‌گمه‌ن یان هه‌رگیز سودمان له‌و وانانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ نه‌ بۆ پێشكه‌وتنی خۆمان وه‌ك تاك و نه‌بۆ پێشكه‌وتنی ده‌وروو به‌رو بگره‌ دۆست و هاوڕێ و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و .......

ئه‌و نموونانه‌ی لێره‌ باس ئه‌كرێن نموونه‌ی ئاسایی ژیانن .
      ((ته‌ماشاكه‌ دوو دڵؤپه‌ ئاو كه‌به‌یه‌ك ئه‌گه‌ن یه‌ك ده‌گرن و دڵؤپه‌یه‌كی گه‌وره‌و جوان و به‌هیز درووست ئه‌كه‌ن،،،به‌لام دوو به‌رد كاتیك به‌یه‌ك ئه‌گه‌ن هه‌ریه‌كه‌و له‌قه‌باره‌ی قۆییدا ئه‌مینیته‌وه‌ ،یه‌كناگرن ...))
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ca003bb4b6.png
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5ed5f832d8.jpg
كه‌واته‌ ئامانج له‌م وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ چییة؟؟
ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ به‌نه‌رم و نیانی هه‌ڵس و كه‌وتوو گوی له‌ كه‌سانی ترو كه‌سانی ده‌ووروو به‌ربگرین جوانتر و باشتر لێك گه‌یشتن ڕووئه‌دات كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بتوانین ئاو بین ئه‌وا هه‌میشه‌ نه‌رم و نیانین ،، وه‌هه‌میشه‌ له‌گه‌ل ده‌ورو به‌ر یه‌كده‌گرین و زۆر جار ئه‌بنه‌ جۆگه‌یه‌ك و دوای به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ینه‌ رووبارو له‌ ئه‌نجامی زیاتر نه‌رم و نیانی ئه‌گه‌ینه‌ ده‌ریاو دوای ئه‌وه‌ش ئه‌توانین زه‌ریایه‌ك له‌ هه‌لس و كه‌وتی جوان و نه‌رم و نیان پێك بهێنین ..
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0b35cd63dd.jpg

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رد بین...؟؟
ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ك گه‌وره‌ نابین ،،، بگره‌ زۆر جار به‌ده‌ست چه‌رخی ڕۆژگار و هه‌ڵس و كه‌وتمان تادیت بچووكتر ئه‌بینه‌وه‌ ،،، یان له‌پێستی دیاری كراودا ئه‌مینینه‌وه‌ و ناتوانین نه‌به‌رامبه‌ر بگرینه‌ خۆمان نه‌خۆمان له‌به‌رمبه‌ر نزیك بكه‌ینه‌وه‌ ..
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d72fcf1f98.jpg
ئه‌گه‌ر ویستت گه‌وره‌ بیت واتا ویستت وه‌ك ئاو نه‌رم و نیان بیت ،، ئه‌وا پێویسته‌؟؟
هه‌ندێك جار فێری ئه‌وه‌ بیت چاوانت دابخه‌ی له‌ئاست هه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیه‌ك و ڕێگای خۆت بگریت و به‌رده‌وام بیت ،،به‌رده‌وام بوون مانای تازه‌بوونه‌وه‌یه‌ ،،پیویسته‌ هه‌ندێك جار گویكانت دابخه‌ی و به‌رده‌وام بیت ئه‌مه‌ش به‌مانای تیگه‌یشتن و سه‌ركه‌وتنه‌..ئه‌گه‌ر ئاو بیت ،، ئه‌وا زۆر جار ڕێگرو كۆسپ له‌به‌رده‌متا دروست ئه‌بێت پێویست ناكات به‌توره‌یی جۆت بده‌ی به‌گژ چیای ڕق و كینه‌وه‌ ئه‌توانین ڕێگایه‌كی تر بگریته‌ به‌ر بۆ به‌رده‌وامی ،،هه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ره‌فتاره‌ به‌هێزه‌كانی ڕووبار و ده‌ریاكان،،
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1426fdbbef.jpg
ئه‌گه‌ر ئاو بیت چی به‌ده‌ست ئه‌هینیت..؟؟

(( ئه‌گه‌ر ئاوبیت و بتوانیت له‌گه‌ل ده‌وروو به‌ر یه‌ك بگریت و له‌ده‌وروو به‌ر تیبگه‌یت و خۆت له‌ڕق و كینه‌ی تر لابده‌ی و نه‌رم و نیانی ببه‌خشی ئه‌وا له‌كۆتای كاره‌كانتا یان له‌كۆتایی ڕێگاكه‌تدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ چاوه‌روانته‌ ئه‌ویشت سه‌ربه‌رزی و به‌خشین و لێبوورده‌ییه‌...))
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2b7d607ff8.jpg



ئاماده‌كرن و نووسنی// مـریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌ كوردژین

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-22 18:20:13

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هێزو گه‌وره‌یی خۆت له‌ ده‌ورو به‌ره‌وه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مه‌ریوان به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوان و پڕمانا و پر په‌ند و ئامۆژگارییه‌،،
زۆر زۆر وشه‌کان جوان و کاریگه‌رن،،خۆ جوانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌کاری بهێنین ...
له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-23 18:34:20

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: هێزو گه‌وره‌یی خۆت له‌ ده‌ورو به‌ره‌وه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاڵه‌ مه‌ریوان گیان بابه‌تێکی جوان و پڕ مانات ئاماده‌ کردووه‌

له‌ ڕاستیا مرۆڤ به‌ هێمنی و ژیری ئه‌توانێت به‌ هه‌مو ئامانجێگ بگات

به‌ڵام به‌ توڕه‌یی و سه‌رشێتی نه‌ک به‌ ئامانجه‌کانی ناگات به‌ڵکو زۆر شتی تریش له‌ده‌ست ئه‌دات

به‌ڵام خۆزگه‌ ئه‌کرا ئێمه‌ وه‌ک ئاو به‌رده‌وام بووینایه‌ له‌ هێمنی ، نه‌ک له‌ له‌ کاتی ئاسایدا هێمن بین و له‌ کاتی کێشه‌دا توڕه‌و سه‌رشێت وڕه‌ق بین

دوباره‌ بژیت کاکه‌ مه‌ریوان گیان ، به‌و ئومێده‌ی بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ په‌یڤه‌ به‌پێزه‌کانت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net