.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئاية راستة لةدواى خويندنى قورئان بلى (صدق الله العظيم) بيدعةيةو ناوتريت؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه



به‌رێز تکایه له‌م به‌شه‌دا ته‌نها مامۆستای ئاینی به‌رێز " باوکی دروود : ده‌توانێت وه‌لامی پرسیاره‌کان بداته‌وه بۆیه به داوای لێبوردنه‌وه وه‌لامه‌که‌ت سرایه‌وه ..له‌گه‌ل رێزماندا // به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
له‌دوای به‌دواداچوون توێژینه‌وه‌یه‌که‌ی فیقهی بۆ ئه‌م بابه‌ته گه‌شتینه ئه‌م ئه‌نجامه‌یه:
موسڵمانان له دێرین زه‌مانه‌وه به ئێستاشه‌وه وتنی (صدق الله العظیم)یان له‌دوای خوێندنی هه‌ر سوڕه‌تێکی قورئاندا خوێندووه، وه زۆرێک له زانا و دانا به‌ناوبانگه‌کانی ئیسلام وتنی (صدق الله العظیم)یان به‌یه‌کێک له ئاداب و ڕه‌وشته‌کانی خوێندنه‌وه‌ی قورئان هه‌ژمارکردووه، بۆ نموونه له ته‌فسیری (القرطبي) به‌رگی یه‌ک لاپه‌ڕه 27 هاتووه که ئیمامی ترمذي له هه‌ندێک له ئادابه‌کانی قورئان خوێندن باسی ئه‌وه ده‌کات که یه‌کێک له يڕێز و حورمهتهکانی قورئان خوێندن ئه‌وه‌یه که کۆتاییت به خوێندنه‌وه‌ی قورئان هێنا خودای گه‌وره به‌ڕاست دابنێیت و شاهێدیش بده‌یت که پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌م په‌یامه‌ی ڕاگه‌یاندووه، بۆ نموونه ده‌ڵێیت: (صدق الله العظیم و بلغ رسوله الکریم) وه ئیمامی غه‌زالی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له کیتابی (الإحیاء)دا، له کاتێکدا که باسی ئادابه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانمان بۆده‌کات، ده‌فه‌رمووێ: (ئادابی هه‌شته‌م: له‌سه‌ره‌تادا أعوذ بالله بکه‌یت و له کۆتاییشدا بڵێی (صدق الله تعالی و بلغ رسول الله 'صلی الله علیه وسلم' اللهم انفعنا به وبارک لنا فیه الحمد لله رب العالمین واستغفرالله الحی القیوم)..... ). وه هاتووه که پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له دوعای خه‌تمی قورئاندا به‌م شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووه، ئه‌مه‌ش ئیمامی به‌یهه‌قی له (شعب الإمانع) به‌رگی دووه‌م و لاپه‌ڕه‌ی 372 باس ده‌کات. وه چه‌نده‌ها و چه‌نده‌های تریش له‌سه‌ر ڕێگه پێدانی وتنی ( صدق الله العظیم ) له کاتی به‌کۆتا هاتن له خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا. له سه‌رچاوه‌کانی ته‌فسیر و چه‌ند شوێنێکی تر بآسکراوه، هیچ کامێک له زانایانی پێشی به بیدعه‌یان دانه‌ناوه، وه هه‌ندێک له‌زانایانی سه‌رده‌م تهسهروعیان کردووه له حوکمی ( صدق الله العظیم ).
واباشه له پێناو جێبه‌جێ کردنی ئادابه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی قورئان به ( أعوذ بالله....) کۆتاییه‌که‌شی به ( صدق الله العظیم ) بهێنی.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته...
له‌سه‌ر هێڵ نییه