❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆيه‌و يه‌که‌م داهێنه‌ری پيتزای کوردی له‌ ناوراستی سييه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-30 19:48:36

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsFirefox

کۆيه‌و يه‌که‌م داهێنه‌ری پيتزای کوردی له‌ ناوراستی سييه‌کان

کۆيه‌و يه‌که‌م داهێنه‌ری پيتزای کوردی له‌ ناوراستی سييه‌کان

ئه‌م پيتزايه‌ش کولێره‌به‌رۆنی کۆيه‌ :

کولێره‌ به‌رۆن ياخود ئه‌ستوکی به‌رونی کۆييان مێژوێکی کۆنی هه‌يه‌و سه‌ره‌تای دروست بونی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵێ 1934 له‌سه‌رده‌ستی وه‌ستا مسته‌فای سه‌رده‌شتی که‌کوردی ئێران بوو هاته‌ کۆييه‌و يه‌که‌م که‌س بوو که‌ قۆرتی دروست کرد له‌ کۆييه‌ قۆرته‌ که‌ کوره‌ی هه‌بوو که‌ وه‌ستا ره‌شيدی مام عبودی و وه‌ستا حه‌ميدی مام خه‌ليفه‌ی دايان ده‌ناوه‌ ئه‌و کوره‌يه‌ سه‌ره‌تا نه‌وت نه‌بوو به‌دار قۆرته‌که‌يان داده‌گيرساند که‌ لايه‌کی شاخی مێييه‌يان پێ ده‌گوت داده‌ناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ شاخه‌ نه‌ده‌ته‌قی به‌گه‌رمی کولێره‌که‌ له‌سه‌ر شاخی ناو قۆرته‌که‌ داده‌نرا و ده‌برژا چونکه‌ لاييکی ئاگره‌که‌بوو دوای ئه‌و وه‌ستا طه‌ فرنی دانا و له‌دوای ئه‌و وه‌ستا صلاحی نانه‌وا تاساڵی 1962 له‌ روداوێکی ناديار له‌ناو فرنيه‌ه‌که‌ی خۆی شه‌هيدکرا دواتر صباحی نانه‌وای برای چوه‌ جێگه‌ ی و به‌رده‌وام بوو تاسه‌ره‌تای حه‌فتاکان له‌سه‌روی فلکه‌ی حاجی قادر کاک صباح يه‌که‌م که‌س بوو په‌له‌مێزی نه‌وتی هێنا بۆکۆيه‌و چو له‌ به‌غدا عه‌جانی هه‌ويرشێلانی هێنا له‌گه‌ڵ محمد حاجی ئه‌مين له‌دوای ئه‌و مام عوسمان پاراغ و حسن عليه‌فه‌نی و محمد طه‌باغ و کاک فتاحی نانه‌واو چه‌ندانی تر تائه‌م ساته‌ وه‌خته‌ درێژه‌يان به‌م کاره‌ داوه‌ له‌کۆييه‌ و هه‌رخه‌ڵکی کۆيه‌ش ئه‌م کاره‌يان گواستۆته‌وه‌ بۆشاره‌کانی تر من بۆيي ده‌ڵێم پيتزای کوردی چونکه‌ به‌ کونجی و رۆنی خۆماڵی کراوه‌ هه‌روه‌ها هێلکه‌و ته‌ماته‌ی به‌سه‌رداده‌کرێ وه‌ له‌ هه‌مويان خۆشتر ده‌بڵێ به‌ قيمه‌يه‌ که‌ تام و چێژێکی تايبه‌تی هه‌يه‌له‌شێوه‌ی پێتزاييه‌ ئه‌مه‌ش شارستانييه‌تی کۆيه ده‌رده‌خات له‌بواری خۆراکدا که‌ له‌ جيهاندا دانه‌براوه‌و بگره‌ به‌رده‌وام له‌ داهێنان دابون وه‌لای خزمانی کۆييه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆيي به‌ خۆشترين ده‌ستو دياری داده‌نرێت که‌ خه‌ڵکی کۆيي زۆر حه‌زی پێده‌که‌ن بۆييه‌ من داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ناوم نه‌هێنابن وه‌ هه‌زاران سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناوم هێناون به‌ڵام له‌ژيان دا نه‌ماون خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتييان به‌ نسيب کات ئێوه‌ش هه‌ربه‌رده‌وام بن له‌ کولێره‌ خواردن و ته‌مه‌ندرێژ بن

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a7d21fb771.jpg

                                                 س.fb

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-30 20:54:04

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: کۆيه‌و يه‌که‌م داهێنه‌ری پيتزای کوردی له‌ ناوراستی سييه‌کان

دەستەکانت خۆش بێت بەڕێز لیوزه،

ئەستوک .......................  ئای بەڕێزم ، جەند ساڵێکی تەمەنم لەو کۆیە جوانە بەسەربرد ، کۆیەو دانیشتوانەکەی بەڕێزن لای داوین ،

هەمو بەیانیەک ئەو ئەستوکە بەکونجیەی بەڕێزت باسی دەکەیت ، دەمکڕی و لەجایخانەی کاک مستەفا ، بەماستەوە دەمانخوارد ، لەساڵەکانی ١٩٨٤  هەتا ساڵی ١٩٨٧،

بەڕاستی ئەو وەختە پیتزا لەکوردوستان دا نە بوو ، بەڵام کولێرە بەڕۆن ، یاخود ئەستوک بەڕۆنی کۆیان هەبوو ،

دەستەکانت خۆش بێت بەڕێزەکەم ،

بەڕاستی یادگاریم زۆرە لەگەڵ ئەستوک بەڕۆن و تەماتەو رونی  شاری کۆیەی خۆ شەویستم

بەهیوای بەردەوامی بۆ بەڕێزت ، و لەگەڵ سڵاوی بێ پایانم بۆ شاری کۆیەی خۆشەویستم .

دوبارە دەستو جاوت خۆش بەڕێزەکەم .

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net