.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












وڵاتی (بەنگلادیش) توانی هەرزانترین لاپتۆپی جیهان بەرهەم بهێنێت. (شێخ هاسینا) سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە هەفتەی ڕابردوو لە (داكا)ـی پایتەختی ئەو وڵاتەدا پەردەی لەسەر یەكەمین لاپتۆپ كە لە ناوخۆی (بەنگلادیش)ـدا بەرهەم هاتووە، هەڵدایەوە.
چوار نموونە لەو لاپتۆپە لە لایەن كۆمپانیای (TSS)ـی بەنگلادیشی بەرهەم دێت كە نموونە سەرەكییەكەی نرخی تەنیا 130 دۆلارە.
هەروەها سیستەمی ئەو لاپتۆپە لەسەر شێوازی (ئاندرۆوید)ـییە.
بە پێی وتەی بەڕێوەری ئەو كۆمپانیایە بەرهەمهێنانی ئەو لاپتۆپە هەنگاوێكی گەورەیە بۆ دروستكردنی (بەنگلادیش)ـێكی دیجیتالی.
ئەو كاتەی گوندنشینەكانیش بتوانن بە تێچوونێكی كەمەوە لاپتۆپیان هەبێت و دەتوانن پێوەندی بە ئینتەرنێتیشەوە بكەن و كەڵك لە سوودەكانی وەربگرن.
ئەو لاپتۆپە سەرەتا لە نێو ڕێكخراو و بەڕێوەبەرایەتییە دەوڵەتییەكاندا دابەش دەكرێت، بەڵام لە كۆتاییدا ژمارەیەكی زۆری لێ بەرهەم دێت و بە سەر قوتابیانی زانكۆ و قۆتابخانەكانی ئەو وڵاتەیشدا دابەش دەكرێت.
بەرپرسانی (بەنگلادیش)ـی ڕایانگەیاندووە ئێستاكە تەنیا 10%ـی پارچەكانی ئەو لاپتۆپە لە نێوخۆدا دروست دەكرێت و ئەوانەی دیكە لە وڵاتانی دیكەوە هاوردە دەكرێن، بەڵام وا پێشبینی كراوە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا 60%ـی پارچەكانی لە (بەنگلادیش) بەرهەم دەهێندرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی (بی.بی.سی)ـەوە حكوومەتی (بەنگلادیش) پڕۆگرامێكی داناوە كە بە هۆیەوە هەتا ساڵی 2021ـدا هەموو ئەو وڵاتە لە ڕێگەی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵییەوە پێوەندی بە یەكتریەوە دەكەن.
ساڵی ڕابردووش (هیند)ـییەكانیش مینی لاپتۆپێكیان خستەڕوو كە نرخەكەی 35 دۆلار بوو. بەڵام چونكە بەرهەمەكەی (بەنگلادیش)ـییەكان لاپتۆپێكی تەواوە دەكرێ بە هەرزانترین لاپتۆپی جیهان ناوزەد بكرێت
س /سایتی ههولیر

لهسهر هێڵ نییه