.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











- ئایا هه‌ملێتی شكسپیر به دزینێكی ئه‌ده‌بیی خوڵقێنراوه
رۆله‌ند ئێمێریچ به دروستكردنی فیلم له‌سه‌ر ژیانی ویلیا‌م شكسپیر، سه‌رنجێكی زۆری بۆ لایخۆی راكێشاوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، خوڵقێنه‌ریی فیلمی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له تازه‌ترین به‌رهه‌میدا كه ناوی نه‌ناسراوه، خوڵقاندنی شانۆنامه مه‌زنه‌كانی جیهانی به ده‌ستی ویلیا‌م شكسپیر خستۆته ژێر هێمی پرسیاره‌وه.
فیلمی نه‌ناسراو له رۆژی هه‌ینیی رابردۆوه له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایشكراوه و تێیدا ئه‌گه‌ری دزیاریی شانۆنامه‌كانی ناسراو به هی شكسپیری خستۆته به‌رباس.
رۆله‌ند ئێمێریچ كه ئه‌م فیلمه‌ی بۆ كه‌مپانیای كۆلۆمبیا پیكچه‌رز دروستكردووه، به‌مدواییانه له دیمانه‌یه‌كدا وتوویه‌تیی له هه‌شت ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه له هه‌وڵدابوومه فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی ویلیا‌م شكسپیر دروستبكه‌م.
ئه‌م نووسه‌ر، ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه كه فیلمه‌كانی نیشتمان په‌رست، بونیاد و رۆژی دوای سبه‌ی خوڵقاندووه، له‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رده‌می رێنسانسی به‌ریتانیا و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌لیزابێسی یه‌كه‌م.
فیلمی نه‌ناسراو به هێنانه كایه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا شكسپیر ساخته‌كاریی كردووه یان نا، بینه‌ر له ناو گێژاوی هزره جۆراوجۆراكاندا تووشی گومان ده‌كات. ئه‌م فیلمه‌ش هه‌ر خۆی هه‌وڵێكه بۆ چاندنی هزری ئه‌وه‌یكه ئه‌و شاكارانه‌ی به هی شكسپیر ناسراون، خاوه‌نێكی دیكه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه هی ئێدوارد دو وێره _ كۆنتی ئاكسفۆرد _ بن.
ئێمێریچ له رێوڕه‌سمی نمایشی ئه‌م فیلمه له له‌نده‌ن كه وڵاتی له‌دایكبوونی شكسپیره، وتی: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بێنم كه له هه‌ڵوێستی به‌ریتانییه‌كان سه‌رسوڕماوم. پێشتر چاوه‌ڕوانیی هه‌ڵوێستم هه‌بوو، به‌ڵام نه‌ك تا ئه‌م راده‌یه.
رۆله‌ند ئێمێریچ له پشتگیریی فیلمی نه‌ناسراودا ده‌ڵێت: بۆ ساخته‌كاربوونی شكسپیر به‌ڵگه‌ی زۆرمان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كیان زۆر به‌هێزن. بۆ نموونه ئه‌و هیچكات و ته‌نانه‌ت له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا باسی له كتێبه‌كانی نه‌كردووه، یان ئه‌وه‌یكه بۆ چی هیچ ده‌ستنووسێكی لێنه‌دۆزراوه‌ته‌وه. شتێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوو كچه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوونه و له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانی زاواكه‌یدا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه شكسپیر نووسه‌رێكی گه‌وره بووه.
ده‌بێت چاوه‌ڕێبكه‌ین بزانین وێناكردنی شكسپیر به‌م شێوه‌یه _ كه سیمبولی گه‌وره‌ترین نووسه‌ری ئینگلیزی زمانی جیهانه _ كونجكۆڵیی خوێنه‌ره تینووه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره بۆ دووباره پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر ده‌كات یان نا
srachawa : payamner
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن RekaN rawanduzy (2011-11-03 07:28:41)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



DAST XOSH BET
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه