❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ٣ پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ی ژیانمان له‌بيره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-05 08:27:19

taqane
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-03
دواترین سه‌ردان: 2012-08-28
په‌یامه‌كان: 18
WindowsMSIE7

٣ پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ی ژیانمان له‌بيره‌

الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آ‌له وصحبه ومن والاه ،، وبعد
خوای گه‌وره‌ به‌دیهينه‌رو خولقينه‌ری سه‌رجه‌م دروستكراو ه‌كانه‌،، له‌ ناو دروستكراوه‌كانیدا پؤلينی كردوون و كردونی به‌چه‌ند جؤريكه‌وه‌ به‌پئ ‌ی ئاست و راده‌ی ته‌كلیف و حیكمه‌تی خؤی ،هه‌نديكیان پيك هاتوون له‌ رؤح وعه‌قلی دوور له‌ ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت وه‌ك مه‌لائیكه‌ت كه‌ هه‌رگیز گوناه ناكه‌ن ، به‌شيكی تریان دوور له‌ عه‌قل و ژیرین بئ ئه‌وه‌ی په‌ی به‌ راستییه‌كانی ژیان ببات و بزانئ‌ هؤی دروستبونی چیه‌, به‌لكو ته‌نها شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو, وه‌ تيركردنی گه‌ده‌و ئاره‌زووی مه‌به‌سته‌ وه‌ك ئاژه‌ل و بالنده‌كان، ئه‌مانیش ته‌كلیفی نه‌داوه‌ به‌سه‌ریاندا ، به‌لام مرؤف كه‌پيك هاتووه‌ له‌ هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ عه‌قل و ئاره‌زوو یان بيلین خيرو شه‌ر ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كردویه‌تییه‌ میراتگری زه‌ویو ئه‌می راسپاردوه‌ زه‌وی ئاوه‌دان بكاته‌وه
جا له‌ناو ئاده‌میه‌كانیشدا چه‌ند جؤريكن ئه‌ویش به‌پئ‌ی راده‌ی تيگه‌یشتن و وه‌رگرتن و خستنه‌ گه‌ری راستیه‌كان و وه‌لام دانه‌وه‌ی سئ‌ پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ی بوون كه‌ ئه‌مانه‌ن

١- له‌كوئ‌ وه‌ هاتویت؟
٢- بؤچی هاتوویت؟
٣- به‌ره‌و كوئ‌ هه‌نگاو ده‌نئ‌یو سه‌ره‌نجامت بؤكوئ یه‌ ؟

جاوه‌ك إبن ته‌یمیه‌ ره‌حمه‌تی خوای لئ‌ بيت ده‌فه‌رمويت ئه‌گه‌ر مرؤف جوان له‌مه‌به‌ستی بوونی خؤی تيگه‌یشت و راسپارده‌كانی سه‌ر شانی ئه‌نجامدا ئه‌وا پيشی مه‌لائیكه‌ت ئه‌داته‌وه‌ له‌ فه‌زلدا، خؤ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له‌ درنده‌كان زؤر خراپتر مامه‌له‌ ده‌كات هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت اولئك كالأنعام بل هم أضل
به‌لئ‌ خوای گه‌وره‌ مرؤفه‌كان فيرده‌كات كه‌ به‌ژیری و عه‌قله‌وه‌ ريگای ژیانی ئه‌به‌دی بدؤزنه‌وه‌و چاو له‌دوور بروانن به‌ره‌وه‌ سه‌رفرازی نه‌ك وه‌ك ئاژه‌ل سه‌رشؤر ته‌نها مه‌شغولی له‌وه‌رین و هه‌وه‌س تيركردن بن أفمن يمشى مكباً على وجه اهدى أم من يمشى سويأ على صراط مستقيم ،،الملك ،،وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ژیریشی له‌ ده‌ست دابوو عه‌قلی نه‌مابوو ته‌كلیفی نه‌داوه‌ به‌سه‌ریداو فه‌رزه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م واجب نیه‌و مه‌عفوه‌, چونكه‌ عه‌قل له‌ ئیسلامدا یه‌كيكه‌ له‌و پينج بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی ژیان كه‌ ئیسلام هاتووه‌ پاريزگاری لئ‌ بكات كه‌ ئه‌مانه‌ن عه‌قل ،، دین ،، وه‌چه‌ ،، نه‌فس ،، سامان

١- جا پيويسته‌ مرؤف بزانيت له‌ كوي‌وه‌ هاتوه‌، سه‌ره‌تای بوونی كه‌یه‌و مادده‌ی دروستبونی چییه‌، هه‌موو بیردؤزه‌ إلحادییه‌كان كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای تیؤری مادی داروین ی بیناكراون هه‌ره‌سی هينا به‌رامبه‌ر زانستی سه‌رده‌م كاتئ‌ سه‌لماندی سه‌ره‌تای مرؤف ئاژه‌ل و مه‌یمون نییه‌ مرؤف زؤر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ وه‌چه‌ی درنده‌ی دارستان و جه‌نگه‌له‌كان بيت، ئه‌وه‌ ئیسلامه‌ فيرمان ده‌كات كه‌ مرؤف له‌ باوكه‌ ئاده‌م و دایكه‌ حه‌وا دروست بووه‌و چیرؤكی ژیانیانی له‌ قورئان دا به‌ دريژی بؤ باسكردووین تابزانین له‌ كويوه‌ هاتوین

٢- بؤچی هاتوین و حیكمه‌تی ئه‌م شانؤیه‌ی ژیان چییه‌، ئایا مرؤف به‌هه‌وانته‌و بئ حیكمه‌ت زه‌مه‌نيك له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌مينيته‌وه‌و له‌م شانؤ كورته‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌بيته‌ ئه‌كته‌ری مرؤفيكی دره‌نده‌و شه‌رنگيزو به‌ هه‌زاران ده‌كوژئ ‌و مافی سه‌دان ده‌خواو ئیتر ده‌مرؤ ‌و ته‌واو
ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی بوونی ئيمه‌ له‌م دونیایه‌ی به‌بئ پرس پئ‌كردن و حه‌زی خؤمان خؤمانی تيدا ده‌بینینه‌وه‌ بریتی بيت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و گه‌ران وكاسبی و،،هتد، ئایا جیاوازی مرؤف و ئاژه‌ل له‌ كويدایه‌ ،، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت أفحسبتم أنما خلقناكم عبثاً و انكم الينا لاترجعون،،،كه‌واته‌ ئه‌ركيكی تر هه‌یه‌ مرؤفه‌كانی جیاكردؤته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌نجامدانی عیباده‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به‌چاكه‌و گولاو گولزاری چاكه‌خوازی, وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وما خلقت الجن والانس الا ليعبدون،، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت ته‌نهاو ته‌نها ئینسان و جنؤكه‌م بؤ په‌رستش ئه‌نجامدان خولقاندوه‌, له‌م پیناوه‌شدا خوای گه‌وره‌ نه‌یداوینه‌ ده‌ستی خؤمان و ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی پيش وه‌ختی بؤناردووین، به‌م پيیه‌ ئه‌م ژیانه‌ش وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌ی دنیایی نییه‌ نازانی پرسیاره‌كان چییه‌ تا كاغه‌زی پرسیاره‌كان ده‌كه‌یته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ له‌ناخی مرؤفه‌كاندا لایه‌نی چاكه‌ی رواندووه‌ ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ كاتئ‌ خراپه‌ ده‌كه‌ین هه‌ست به‌تالی و په‌شیمانی ده‌كه‌ین، پاشان به‌مه‌لائیكه‌ته‌كاندا په‌یامی به‌رزی جوان وته‌واوی بؤناردوین كه‌ بریتییه‌ له‌ قورئانی كه‌ته‌لؤكی ژیان و نامه‌یه‌كه‌ به‌لام چ نامه‌، له‌لایه‌ن عه‌زیزترین عه‌زیز، خؤشه‌ویسترین خؤشه‌ویست, گه‌وره‌ترین گه‌وره‌ نيردراوه‌ بؤمن و تؤی لاوازی به‌نده‌، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسيكه‌وه‌ نامه‌یه‌كت بؤ بنيرن و به‌ ده‌ستت بگات به‌شانازییه‌وه‌ ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر سه‌رت و شانی پيوه‌ باده‌ده‌یت له‌ناو خه‌لكیداو هه‌ست ده‌كه‌یت چ پشتيكت بؤدروست بووه
ئه‌ی خوای خالقی هه‌موان، به‌لام نه‌فام و گه‌مژه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ نامه‌كه‌ی داخستوه‌و له‌ژیانیدا نه‌یخويندؤته‌وه‌و نازانئ‌ باس له‌چی ده‌كات و هه‌والی چی بؤ پئ‌یه‌. پاشان خوای گه‌وره‌ له‌ناو گرؤی مرؤفه‌كان دا چاكترین وسه‌ردارترین و پاكترینی مرؤفه‌كانی هه‌لبژاردووه‌و كردوونی به‌پيغه‌مبه‌ری گه‌یه‌نه‌ری ئه‌م راستیانه‌ به‌من و تؤ، تانه‌لين خوایه‌ كه‌س نه‌بوو ئيمه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌راِستی مه‌به‌ستی ژیان و وه‌لامی ئه‌و سئ‌ پرسیاره‌ گرنگه
هه‌روه‌ها مه‌لائیكه‌تی پاريزه‌رو چاوديرو نوسه‌ری چاك و خراپه‌ی له‌سه‌ر شانه‌كانی داناوه‌ تا هه‌رده‌م هه‌ست به‌چاوديری بكه‌ین، كه‌واته‌ وه‌لا نه‌نراوین وپه‌لگه‌نده‌و ويل نه‌كراوین

٣- بؤ وه‌لامی پرسیاری سئ هه‌میش هه‌رده‌م ده‌بینین رؤژ به‌رؤژ كه‌سانی چوارده‌ورمان مالئاوایی له‌م شانؤ ته‌واونه‌بوه‌ی ژیان ده‌كه‌ن و ده‌لين, زؤری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پيیان بووه‌ به‌ ته‌واونه‌كراوی ژيرگل ئه‌خريت، ئایا ئه‌گه‌ر خراپ كارو چاكه‌ كار, خوانه‌ناس وموسلمان، بكوژی سه‌دان كه‌س له‌گه‌ل كه‌سيكی دل نه‌رم و به‌به‌زه‌یی وه‌ك یه‌ك بمرن و ببنه‌ گل و ته‌واوو ،،زیندوبوونه‌وه‌ نه‌بيت چ حیكمه‌تيك هه‌بوو له‌م مه‌شهه‌دو دیمه‌نه‌ كورت و نوقسانه‌ی شانؤكه‌دا ،ماویه‌تی،،نه‌ك ماویه‌تی بگره‌ له‌دوای مردن ژیانه‌ هه‌تا هه‌تایی و نه‌براِوه‌كه‌ ده‌ست پئ ده‌كات وان الآخرة لهي الحيوان لو كانوا يعلمون، ژیانی كؤتایی و قیامه‌ت ژیانی راسته‌قینه‌و ته‌واوه‌ ئه‌گه‌ر بیانزانییایه‌و بزانن، ژیانيك خه‌لاتی سه‌رفرازی تيدا ده‌دريته‌ چاكه‌خوازان و تاجی زيرین و مه‌دالیای نه‌مری تيدا ده‌كريته‌ كالای بالای ئه‌وانه‌ی ژیانیان بریتی نه‌بووه‌ له‌گه‌مه‌و یاری و ويرانه‌ ژیان
به‌هه‌شتيكی تیایه‌ پانتاییه‌كه‌ی به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌رزو ئاسمانه‌كانه‌، حؤری چاوجوان باخ و باخات،، ژؤر سيبه‌ری دارو بن كؤشك و ته‌لارو ته‌نیشت چه‌م و روبارو له‌ناو نازوو نیعمه‌تی هه‌میشه‌ به‌هاردا،،به‌هه‌تا هه‌تاییو ئه‌به‌دی بئ ‌ئه‌وه‌ی پیر بن و نه‌خؤش بكه‌ون و بئ تاقه‌ت بن راده‌بويرن
له‌ به‌رامبه‌ریشدا نه‌فامان و كال فامان ئه‌وانه‌ی ژیانيكی ئاژه‌لیان بردؤته‌ سه‌ر كاتئ ده‌بینن ئاژه‌له‌كان دوای زیندو بوونه‌وه‌ كرانه‌وه‌ به‌گل و له‌ناوبران ئه‌مانیش ده‌لين ياليتني كنت ترابا خؤزگه‌ منیش وه‌ك ئه‌وان ئه‌كرامه‌وه‌ گل ،،به‌لام خؤزگه‌و ئاخ و داخ چ كه‌لك وسودی هه‌یه‌, به‌لئ ده‌خرئ‌ به‌ره‌و سزای پرژان و به‌ئيشی ئه‌و كرده‌وه‌ پیس و عه‌قیده‌ گلاوه‌ی كه‌ خؤی بؤخؤی به‌رپاكردبوو


س/ئیسلام کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net