.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له به‌ر ده‌رگه
شه‌و ڕاشكا،
ئه‌ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه ههڵپڕووكا.
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
ئه‌م شه‌و هاتووم
بۆ چنینی
چه‌پكه نێرگزێكی چاوت،
بۆ وچانێ،
بۆ خه‌ونێ، تۆزه گریانێ،
له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت.
* * *
ئه‌م شه‌و هاتووم...
ترووسكایی شاری یادگار بانگی كردووم.
له‌گه‌ڵ سیمای مناڵیما،
له‌گه‌ڵ خه‌می شۆڕه‌بیما،
هاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه.
یا پێت ده‌گه‌م،
یا وه‌ك مۆمێك
ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم،
هه‌ر كێڵگه‌كه‌ی به‌رده‌رگه‌تم،
هه‌ر تینووه‌كه‌ی به‌ر كڕێوه‌و با و بارانم.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
من ئه‌و كه‌سه‌م،
تا دوێنێ بوو،
له‌ناو گه‌رووی ڕووناكی‌دا ده‌تشاردمه‌وه.
له‌ناو جامی مه‌ترسیدا ده‌تخواردمه‌وه.
* * *
كات - له‌ژێر باڵی ئاسماندا
خه‌ریكه باوێشك ده‌دات.
شوێن - قولهڕهشێكی كپه.
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
شتێك نییه شیرین‌تر بێ
له خشپه‌ی پێ و چرپه‌ی چپه.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
كفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم:
وه‌كوو جاران،
كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم.
* * *
شه‌و ڕاشكا،
ئه‌ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه ههڵپڕووكا:
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
دار و به‌ردی به‌رده‌رگه‌تان هاتنه تكا!
عه‌بدولا په‌شێو
1969 هه‌ولێر
به ده‌نگی عه‌دنان که‌ریم له سیدیه نوێیه‌که‌ی وتراوه فه‌رموون


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak sirwan gean har zor jwana aw wshana u jwantresh razawtewa ba danga zulalaky adnan karim sarkwtu bet gyana


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








kaka serwan dastakant xosh
bo tow bo kaka abdula pashew baraste pr manaya
له‌سه‌ر هێڵ نییه








das xosh mama sirwan har sarkawtw be8=D

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
من ئه‌و كه‌سه‌م،
تا دوێنێ بوو،
له‌ناو گه‌رووی ڕووناكی‌دا ده‌تشاردمه‌وه.
له‌ناو جامی مه‌ترسیدا ده‌تخواردمه‌وه.
* * *
ده‌سته‌کانت خۆشبێت مامه سیروان گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه بۆ ئه‌م ووشه ناسکانه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سهرکهوتوووبیت مامه گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
كفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم:
وه‌كوو جاران،
كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم.
ده‌ست خۆش کاك سیروان
بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه جوانه‌ی
مامۆستا عه‌بدولا په‌شێو ،،،،
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابتان و
نووسه‌ریش ئه‌خوازم ......
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةستةكانت خوش بيت
سةركةوتووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه