.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سلام علیک مامۆستای بەڕێز....
ئێمە دەزانین کە خوای گەورە هەرچیەکی فەرمووبێت لە قورئانی پیرۆزدا بێ حیکمەت نیە
بێزەحمەت ئەم ئایەتانە لە سورەتی العاديات خودای گەورە مەبەستی چیە
(وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا ﴿١﴾ فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا ﴿٢﴾ فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا ﴿٣﴾ فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا ﴿٤﴾ فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا )
لە تەفسیردا خوێنمەوە بەم شێوەیە تفسیر کراوە
(سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت. (1) به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن. (2) به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان). (3) ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول. (4) له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا. (5) سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه. (6) خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت)
ئایا خوای گەورە مەبەستی چیە لەو هۆکارانەی کە سوێندی پێ دەخوات؟؟؟
ئایا بەڵگەی هاتنە خوارەوە هەیە بۆ ئەم ئایەتە پیڕۆزانە؟؟
زۆر سوپاس مامۆستا ئەگەر بکرێت وەڵامێکی ورد و درشتم بدەیتەوە مەمنونت دەبم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
مه‌به‌ست له‌م هۆکارانه ئه‌و ئه‌سپ و حیله حیلی ئه‌سپ و ڕۆشتنی به‌خێرایی ئه‌سپه‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ و ده‌رچوونی بریسکه‌ی ئاگر له‌به‌ر پێیه‌کانیان که بۆ جیهاد و تێکۆشان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئالای ئیسلام موسڵمانان به‌کاریان ده‌هێنا.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا سوێند به هه‌ندێک له درووستکراوه‌کانی ده‌خوات له‌به‌ر گه‌وره‌یی و ڕێزداری و سوودی زۆری ئه‌م شته‌یه، وه‌ک: سوێند به‌ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌خوات، وه خوای گه‌وره سوێند به قه‌له‌م و چێشته‌نگاو و شه‌و و هه‌نجیر و زه‌یتوون و .....هتد. به‌ڵام مرۆڤه‌کان خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی کردووه که سوێند به‌غه‌یری خودا بخورێت.
هۆکاری دابه‌زینی سوره‌تی (العادیات) ئه‌مه‌یه: موقاتیل ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کۆمه‌ڵێک له هاوه‌لانی بۆ لای هۆزی که‌نانه ( کنانة ) به‌سه‌رپه‌رشتی مونذیری کوڕی عه‌مری ئه‌نصاری ڕه‌وانه‌کرد، ماوه‌یه‌ک ده‌نگوباسیان بچڕا و بێ هه‌واڵ بوون، ئینجا دووڕووه‌کان بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مانه هه‌موویان کوژراون، بۆیه خوای گه‌وره ئاگاداری کردنه‌وه و ئه‌م سوره‌ته‌ی دابه‌زاند.
والله أعلم..
والسلام علیکم ورحــمة الله وبرکاته...
له‌سه‌ر هێڵ نییه