.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مرۆڤ زیاتر له هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی سه‌ر گۆی زه‌وی قسه ده‌کات و ئه‌و ئاماره‌ش له‌لایه‌ن پزیشکه‌کان بلاوکراوه‌ته‌وه.
لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کان تێکڕای ته‌مه‌نی مرۆڤیان به 70 سال داناوه، که له‌و ماوه‌یه‌دا مرۆڤ 13 سال قسه ده‌کات و 6 سال خواردن ده‌خوات و 23 سالیش ده‌خه‌وێ.
هه‌ر که‌سێکیش له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان ته‌ن خواردن ده‌خوات، ئه‌گه‌ر کێشی که‌سێک له 75 تا 80 کیلۆ دابنێین، ئه‌و که‌سه له ژیان...ی... خۆیدا 1250 تا 1335 جاران به قه‌د کێشی خۆی خواردن ده‌خوات و ڕۆژانه 1000 لیتر هه‌وا هه‌لده‌مژێت و له هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ک دلی 80 تا 100 جار لێ ده‌دات که له‌و کاته‌دا مرۆڤ له ماوه‌ی ژیانیدا دوو ملیار‌و 58 ملیۆن جار بێ ڕاوه‌ستان و به‌بێ بچوکترین کێشه‌یه‌ک دلی لێ ده‌دات.
مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ره که به‌ژنی ڕاسته و به دوو پێ ده‌ڕوات و به درێژای ته‌مه‌نی ڕۆژانه نزیکه‌ی 20 هه‌زار هه‌نگاو ده‌نێت که ده‌گاته 8 ملیۆن هه‌نگاو له سالێک و له 70 سالیدا ژماره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌گاته 500 ملیۆن هه‌نگاو که ده‌کاته نزیکه‌ی 500 هه‌زار کیلۆمه‌تر ڕۆیشتووه و به‌و ئاماره‌ش ده‌توانین بلێین که هه‌ر که‌سێک به درێژایی ژیانی خۆی 9 جار به گۆی زه‌ویدا سوراوه‌ته‌وه و به ڕۆیشتن تا مانگ ڕۆیشتوه و که درێژای زه‌وی تا مانگ ده‌کاته 390هه‌زار کیلۆمه‌تر.
گیانی به شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر داپۆشراوه و به‌رگری لێ ده‌کات، ئه‌ویش پێستی مرۆڤه که له هه‌ر سه‌عاتێکدا 30 ملیۆن میکڕۆب له سه‌ری ده‌نیشێت که 29 ملیۆنیان ده‌کوژرێن و پاش 2 سه‌عات ئه‌و 30 ملیۆنه ته‌نها 7 هه‌زاری لیده‌مێنێته‌وه، له گیانی مرۆڤدا 2 تا 4 ملیۆن شوێنی ژان هه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت به‌رگری گه‌رمی 44 تا 48 پله‌یی بکات و له شوێنی ووشکیش دا به‌رگری 150 تا 160 پله‌ی گه‌رمی بکات.
هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانێت تا 27 پله‌ی ژێر سفریش خۆی رابگرێت، مرۆڤ ده‌توانێ 52 رۆژ ته‌نها به ئاو زیندوو بمێنێته‌وه هه‌ستیارترین شوێنی مرۆڤیش چاوه که ده‌توانێ 10 هه‌زار ڕه‌نگ بناسێته‌وه و مندالی ساوا تا 8 مانگ جیهان به ڕه‌ش و سپی ده‌بینێ
س.facebook
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه