.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






زانایانی گەردوونناس و پسپۆرانی بواری کارەساتە سرووشتییەکان داوایان لە سەرکردە سیاسییەکانی جیهان کرد خۆیان بۆ کاریگەری و ئاسەوارە خراپ و پێشبینی نەکراوەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئامادە بکەن کە بەهۆی قەتیسمانی گەرماوە روودەدات.
ئەو زانایانە داوایان لە سیاسییەکان کرد رێ وشوێنی ئامادەکاری بگرنە بەر کە دەبێتە هۆی رزگارکردنی گیانی هەزاران هاووڵاتییا، روونیان کردەوە ئەوان هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن لە ئاست ئەگەری ئەوەدا کە دۆخی کەش وهەوای خراپ وا لە هەندێک ناوچەی سەر رووی زەوی بکەن چیدی بە کەڵکی ژیان نەیەت .
تیمی حکوومیی نێودەوڵەتی تایبەتمەند بە گۆڕانکارییەکانی گەردوون راپۆرتێکی تایبەیان لەبارەی قەتیسمانی گەرما و کەشوهەواری خراپەوە ئامادە کردووە و یەکەمین جارە ئەو تیمە باسەی خۆی لە بارەیەوە چڕ دەکاتەوە و باس لە مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەکات و مەترسی روودانی شەپۆلی گەرمای بەهێز و لافاو و زریان دەخاتە روو.
شیاوی باسە ئەو گۆڕانکارییە لە ناکاوانەی کەش وهەوا کە زریان و بوومەلەرزە و تسۆنامی لێدەکەوێتەوە زۆر زیاتر جێگەی مەترسییە لە بەرزبوونەوەی لەسەر خۆی پلەی گەرمیی زەوی
s.peyamner.com
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
