❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باسێكی سیاسی بێ سیاسه‌ت !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-28 17:29:13

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

باسێكی سیاسی بێ سیاسه‌ت !

حمدالله‌


ئه‌مساڵ ساڵێك بوو . كه‌ زۆر جیاواز بوو له‌وانی تر ، ده‌توانین بڵێین پڕ ڕووداو ترین ساڵه‌ له‌ دوای ساڵانی 2000 وه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ گۆڕانكاری زۆر بووه‌ته‌ هۆی پڕ بوونی میدیاكان له‌ ڕووداوی دڵخۆشكه‌ر ، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕووداوانه‌ ناو نراون به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی یاخود ڕابوونی ئیسلامی ، ئه‌وه‌ی گرنگ بێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گشت ئه‌م ڕووداوانه‌ هۆكارێك بوو بۆ به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ئازادیه‌ دیاریكراوه‌كه‌ی وه‌ك سنوورێكی سووری ئازادی سه‌یر ده‌كرد ، یاخود به‌ شێوه‌یه‌ك بونه‌ هۆیهۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی خه‌وتووی وڵاتانی عه‌ره‌بی و زه‌نگێك بۆ گشت دیكتاتۆره‌كان ،

ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ست كردنه‌ به‌ هه‌ستی گه‌لانی تر و بینینی ئازادی له‌ چاوانیانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ هۆكاری گریانه‌ له‌گه‌ڵ گریانی گه‌لانی تر به‌ ده‌ست دیكتاتۆره‌كان و ده‌نگی ناڵه‌یان ، ئه‌مه‌ خۆشی به‌خشین و ئاهه‌نگ گێڕان ه‌ به‌ ڕزگاربوون له‌ ده‌ست دیكتاتۆریه‌ت و چێشتنی تامی ئازادی و هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌ل و به‌ ئاگا هێنانه‌وه‌یان ، ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌ بینینی ڕوخانی ده‌وڵه‌تانی به‌ ناو ئیسلامی و جێگیر كردنی ئاینی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل و ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی تاكه‌كانی گه‌ل به‌ بێ جیاوازی ئاین و ڕه‌نگ و شێوه‌ ،

له‌ پشت ئه‌و هه‌موو شته‌وه‌ش ، هه‌ر ئه‌بێ قسه‌یه‌ك بكرێت بۆ بێ نرخ كردنی گشت ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ، جا سه‌رچاوه‌ له‌ نه‌زانینی خه‌ڵكه‌وه‌ دێت یان زانیاری درووستكراو ، ئه‌مانه‌ش زۆربه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دێت :

1-ژماردنی زۆرێك له‌ خزمه‌تگوزاری كه‌ گووایه‌ سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ جێبه‌جێی كردووه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌له‌كه‌ی دژی ڕاپه‌ڕین !

وه‌ڵام : پێش هه‌موو شتێك ، مرۆڤ گشت خزمه‌تگوزاریه‌كیشی هه‌بێت ، پێش هه‌موویان ئازادی خۆیه‌تی ، ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌بوو ، با هه‌زاران خزمه‌تگوزاری شتی تر هه‌بێ ، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ چۆله‌كه‌یك ناو قه‌فه‌سێك بكه‌یت و باشترین شتیشی بۆ ئاماده‌ بكه‌ی ، به‌ڵام كه‌ ئازاد نه‌بوو ، بۆ چیه‌تی؟!! ، خاڵی دووه‌م له‌م وه‌ڵامه‌دا ، چۆن هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌ گۆڕان هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی شتی نوێ و بیركردنه‌وه‌ی نوێ ،

ئاواش پێش هه‌موو كه‌سێك سه‌رۆك پێویستی به‌ گۆڕانه‌ ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین زۆربه‌ی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی شۆڕشیان دژی ئه‌كرێ ، ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره‌ له‌ 20 ساڵ ، چۆن كه‌سێك ده‌توانێت بیركردنه‌وه‌ی 20 ساڵ پێش ئێستا ، بۆ ئێستا به‌كار بهێنێ ، له‌ كاتێكدا بیركردنه‌وه‌ی پارساڵیش به‌ كه‌ڵكی ئه‌مساڵ نایه‌ت !! ، ئه‌مانه‌ گشت هۆكارن كه‌ خه‌ڵكی نایه‌نبینێت و ڕزداوه‌كان به‌ عاتیفیه‌وه‌ لێكده‌داته‌وه‌ ، كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ كاری خه‌ڵكی ئێمه‌ بووه‌ .

2-خه‌ملاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م شۆڕشانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ی له‌ پشته‌ ، یاخود پیلانی زایۆنیست

وه‌ڵام : هیچ شتێك له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوونی نیه‌ ، یاخود ناكرێت ڕاست بێت به‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ :

1-ئه‌م وڵاتانه‌ی خه‌ریكه‌ دیكتاتۆره‌كانیان ئه‌ڕوخێن ، زۆربه‌یان به‌ ناو ئیسلامی و سیسته‌می ئیسلامیه‌وه‌ بوون ، ئه‌گه‌رچی له‌ ڕاستیدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بوون له‌ هه‌موو شتێكی ئیسلام ، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیانه‌ به‌ ئیسلام ، چونكه‌ هه‌ر شتێك بكرێت ، یه‌كه‌م شت ئه‌یگه‌ڕیننه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئیسلام ، ئه‌م شۆڕشانه‌ش گشتی بۆ پیشاندانی حه‌قیقه‌تی حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ دیكتاتۆره‌كانه‌ ، وه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ئازادی و ئاینه‌ی كه‌ خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ، ئه‌ویش ئیسلامه‌

2-با وا دابنێین ده‌ستی ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیلی له‌ پشته‌ ، همم ، باشه‌ قازانجی ئه‌م 2 وڵاته‌ چییه‌ له‌ به‌خه‌به‌رهاتنی گه‌لی مسوڵمان به‌ گشتی و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ساد و تێكدان .!! ، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ بیر كردنه‌وه‌ ئاڵۆزه‌كان ده‌ڵێن ، كه‌ گوایه‌ مه‌به‌ستی ئیسرائیل به‌ شیعه‌ كردنی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌ ، كه‌ دواتر بیانگۆڕێت به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ، ئه‌مه‌ش له‌ قسه‌یه‌كی به‌تاڵ ئه‌چێت

، چونكه‌ ، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و پیلانه‌ی ویستبا ، ئه‌یتوانی زووتر بیكات له‌وه‌ی په‌نا بۆ به‌ شیعه‌ كردنی وڵاتان ببات ، پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ش ، زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان په‌یوه‌ندی نهێنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوو ، وه‌ هه‌یانه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زیانێك بۆ ئیسرائیل ، شتێككی تر نیه‌ ، چونكه‌ ئه‌نجامی گشت ئه‌م شۆڕشانه‌ له‌ قازانجی ئیسرائیل نیه‌ ،

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ، هیواخواستن و نزاكردنه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كان و ڕووخانی گشت دیكتاتۆره‌كان  ، ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خراپیشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشانه‌ ، هه‌موو هۆكاره‌كانی باسێكی سیاسی بێ سیاسه‌ته‌ !

نووسینی :ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر


تایبه‌ت به‌ كوردژین
\

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن suaam (2011-11-28 17:30:05)

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-11-29 17:26:07

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: باسێكی سیاسی بێ سیاسه‌ت !

سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ ئوسامه‌ بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌

ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌ دنیای سیاسه‌ت وردبینه‌وه‌ و بمانه‌وێت گه‌شتێک به‌ نێو ئه‌م دنیایه‌ بکه‌ین ئه‌وا ئه‌گه‌ری ون بوونی مرۆڤی لێده‌کوێته‌وه‌ جونکه‌ یه‌کێک له‌ بواره‌ هه‌ره‌ جیاوازه‌کانی نیو کۆمه‌لگا بریتیه‌ له‌ سیاسه‌ت که‌ ئاقارێکی زۆرر ئالۆز و زۆر تێکه‌له‌ مرۆڤ زۆر جار ناتوانێت به‌ ئاسانی په‌ی به‌ بوونی ئه‌گه‌ر و هۆکاره‌کانی به‌رێت
لێره‌ که‌ باس له‌ شۆرش یاخود راپه‌رینه‌کان ده‌که‌ین ده‌بینین هه‌موویان دژی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ن که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بوونه‌ته‌ داگیرکه‌ری کورسیه‌کان و هه‌ر خۆیان به‌ فه‌رمانڕه‌وا ده‌زانن ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ نه‌شیاوه‌کانی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ چۆنێک  بیر ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سلاته بمێننه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌موو کات مرۆڤ ده‌توانێت بێ چه‌ندین شت بژێت له‌ ژیان به‌لام ناتوانێت به‌بێ ئازادی بژێت که‌واتا هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای ئازادیه‌کانی خۆی بکات جا مه‌رج نیه‌ به‌ ناوی ئیسلام بێت یان هه‌ر جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تر به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤه‌که‌ هه‌ست به‌ ئازادی بکات بۆیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئیسلام ئازادیه‌کانی دیاری کردووه‌ و مرۆڤ له‌ سایه‌ی ئه‌و ده‌توانێت به‌ ئازادی بژێت به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌بێته‌ هۆی له‌ ناوبردنی ئه‌م ئازادیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ناوی ئیسلام یاخود له‌ ژێر ناوه‌ پیرۆزه‌که‌ی ئه‌و گومان بخه‌نه‌ سه‌ر ئازادیه‌کانی تاک له‌ نێو کۆمه‌لگا ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا بوونیه‌تێکی زۆر مه‌ترسیداری ئه‌بێت بۆ کۆمه‌لگا
هیوادارم هه‌موو که‌س به‌ ئازادی بژیت و دکتاتۆریه‌ت روو له‌ کزی له‌ انوچوون بکات

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت کاکه‌ گیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-01 12:37:15

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: باسێكی سیاسی بێ سیاسه‌ت !

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ سیروان گیان بۆ تێبینیه‌كه‌ت ، (خراپ گه‌ر خراپ نه‌بووایه‌ ، خراپی به‌سه‌ر نه‌ده‌هات) ئه‌مه‌ش هه‌روایه‌ !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net