.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، لە هەردوو کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک” و “کەناڵ چوار” دوور خرانەوەو کارەکانیان لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان وەستێندرا، هەر یەکە لە “ئەڤین ئاسۆ” و “ئارامۆ” هەوڵیان دا خۆیان لە کەناڵی ئاسمانی کوردساتی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان نزیک بکەنەوە، بەڵام سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات کە هێرۆ خان بەهیچ شێوەیەک قبول ناکات ئەو دووپێشکەشکارە لەو کەناڵە کار بکەن.
ماڵپەری (کورد میلۆدی) بڵاویکردەوە ،یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی ئەڤین ئاسۆ بۆماڵپەرەکەیان رایگەیاندوە “ئەڤین و ئارامۆ هەوڵ دەدەن خۆیان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان نزیک بکەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەڤین لە بنەڕەتدا کەسێکی یەکێتی بووەو سەرەتا لە رادیۆی نەوا دەستی بەکارکردن کردووە، بەڵام دواتر بەهۆی بوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بۆتە پارتی و لە نێو راگەیاندنەکانی پارتی کاری کردووە”.
هونەرمەندان بەگشتی لە سیستەمی کارکردنی ئەو دوو بەرێوەبەرە لە کۆڕەک و کەناڵ چوار رازی نەبوون، هەر لە سەرەتاوە کاری چەند گۆرانیبێژێکیان بەهۆی کێشەی تایبەتی راگرت و دواتریش هونەرمەندانی تری بەدواوە داهات، بەجۆرێک کە چەندین هونەرمەند بۆ بەرنامەکانی “ئەڤین ژن و ژیان” و “ئارامۆ شۆ” داوەت دەکران کاتێک کە ئامادەبوونیان لەو بەرنامەیە رەت دەکردەوە راستەوخۆ کلیپەکانیان رادەگیرا.
کەسێکی نێو کەناڵی ئاسمانی کوردسات بە هە مان ماڵپەری راگەیاندوە "ئەڤین و ئارامۆ لە رێگەی چەند کەسێکەوە هەوڵ دەدەن پەیوەندی بەو کەناڵەوە بکەن و لەو شاشەیەوە کارەکانی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن، بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە لە لایەن بەرپرسانی کوردسات تاوتوێ نەکراوە".
بەوتەی یەکێک لە راوێژکارەکانی هێرۆ خان خانمی یەکەمی عێراق ،شتێکی وا لە ئارادایە، بەڵام هێرۆ خان بەهیچ جۆرێک قبولی ناکات کە ئەڤین و ئارامۆ لەو کەناڵە بەردەوامی بەکارەکانیان بدەن و هاتنی ئەو دوو پێشکەشکارە بۆ کوردسات بەهیچ جۆرێک قبول ناکرێت”.
راوێژکارەکەی هێرۆ خان وتیشی “ئەوان چەند هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەی راگەیاندنەکانی (ی.ن.ک) بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن، بەڵام هێرۆ خان رەتی کردۆتەوەو ئەستەمە رازی بێت”.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردمیلۆدی) ، سەرجەم هاوکارییەکانی ئەڤین و ئارامۆ لە حکومەت و پارتی دیموکراتی کوردستان راگیراون، چونکە ئەوان پێشتر لە لایەن ئەو پارتەوە هاوکاری دەکران، دوای راگیرانی هاوکارییەکانیان راستەوخۆ لە کۆڕەک و کەناڵ چواریش دوور خرانەوە، هاوکات لێکۆڵینەوە لە ون بوونی یەک ملیۆن و شەسەد هەزار دۆلاری ئەمەریکایی بەردەوامە کە ئەوان بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی دوو کەناڵەکە وەریانگرتووەو پارەکە دیار نەماوە.
s:slemany.net
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆشبێت چکۆله گیان بۆ ئهو ههواڵه سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه









supas roshna gullllllllllllllllll
and
dl
لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت چۆلهکه گیان بۆ بابهتهکهت،،
بهڕاستی پێشتر ڕاگهیاندنهکان هێنده پروپاگهندهیان کرد بهدهم ئهڤین و ئارامۆوه ئێستا وام لێ هاتووه بڕوا به هیچ ناکهم..
لهش ساغ و تهمهن درێژ بیت ئازیزم،،،
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh nazanm bawar bkam yan na bem hawalla
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن RekaN rawanduzy (2011-11-30 14:48:26)
لهسهر هێڵ نییه









supas wala nazanm tachan rasta
bas mnesh amam la saete
slemany .net
henawa
لهسهر هێڵ نییه