.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











توێژەرانی بەریتانی دووپاتی دەکەنەوە کە دەتوانرێ لە ئایندەیەکی نزیکدا خوێنی دەستکرد کە لە خانە ریشاڵییەکان دروستکراوە بەرهەم بهێنرێت و لە چاندنی بەشەکانی لەشدا بەکاربهێنرێت.
پێشبینی دەکرێ تاقیکردنەوە تەواوەکانی خوێنە دەستکردەکە لە دوای 2 تا 3 ساڵی تر تاقی بکرێتەوە و ئەمە ئومێدی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کە ئەو خوێنە دەستکردە لە هەموو شوێنێکدا لە ئایندەدا بەکاربهێنرێت، بە تایبەت لەو کاتانەدا دەستکەوتنی خوێنی سرووشتی بۆ نەخۆش زەحمەتە.
زاناکان ئێستا خەریکی ئامادەکردنی شلەیەکی جێگرەوەی خوێن کە لە خوێن دەچێت و دەتوانرێ بکرێتە لەشی مرۆڤەوە تا ئەو کاتەی خوێنی سرووشتی تێدەکرێت.
هەرچەندە ناتوانرێ لە هەموو حاڵەتێکدا پشت بە خوێنی دەستکرد ببەسترێ، بەڵام ئەو داهێنانە بازێکی گەورەیە لە بواری فریاکەوتنی سەرەتاییدا و پێشکەشکردنی فریاگوزاریی تەندروستی بە تایبەت لەو ناوچانەدا کە برینداری زۆری لێیە و دووچاری رووداوی سرووشتی بووە.
هەروەها دەتوانێ ئەو خوێنە دەستکردە بۆ هەندێک حاڵەتی تری وەک فریاکەوتنی هەزاران کەسدا بەکاربهێنرێ کە بانکی خوێنی لێ نییە بۆ فریاکەوتنی خەڵک.
تیمێکی زانایانی زانکۆی ئەدنبرە رێگایەکیان بۆ ئامادەکردنی ئەو خوێنە دەستکردە بەکارهێناوە کە بریتییە لە دروستکردنی خوێن لە خانە ریشاڵەییەکانی مۆخی ئێسک و رواندنی لە شوێنی تردا بۆ دروستکردنی ئەو خڕۆکانەی وەک خڕۆکە سوورەکانی خوێن وان
s.peyamner.com
لهسهر هێڵ نییه