❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / “دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-11-26 19:22:50

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

“دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یرێكی مرۆڤ بكه‌ین ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای درووست بونیه‌وه‌ تا كۆتاییه‌كه‌ی كه‌ مردنه‌ ، ئه‌وه‌ به‌دی ئه‌كه‌ین كه‌ مرۆڤ له‌ بارودۆخێكدا ده‌ژیێ كه‌ كاتییه‌و‌ و پێی ده‌وترێ ژیان ، بۆ زیاتر لێوردبوونه‌وه‌ی ، زیاتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئامانجێك هه‌یه‌ له‌ سروشتی مرۆڤدا كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای درووست بونیه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ژیاوه‌ و وای لێكردووه‌ بۆی هه‌وڵ بدات ، كه‌ بێگومان ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی خودایه‌ ،

ئێستا زانیمان كه‌ ئه‌و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌ی له‌ گشت مرۆڤێكدا هه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ چی ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ ئامانجی دووه‌می مرۆڤ چیه‌ له‌ ژیان ، كه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ناوده‌برێـت ، ئه‌ویش ئه‌م ئامانجه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی كار و چالاكیه‌كانت پێیه‌وه‌ به‌نده‌ ، یاخود هه‌وڵدانه‌ بۆ ئه‌و ئامانجه‌ ،
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌ باسی بكه‌ین ، چۆن بتوانین ئامانج بدۆزینه‌وه‌ ؟ ، وه‌ چۆن هه‌وڵی بۆ بده‌ین ؟ ،

باشترین ڕێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامانج بریتیه‌ له‌ ئه‌رك، به‌ڵێ ئه‌رك ، ئه‌رك سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی هه‌وڵدانه‌كانته‌و زۆرترین كاتی ژیانتی داگیركردووه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ت ناسی ، ئه‌وكات ده‌توانی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ ببڕیت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامانجت ،

بۆ نموونه‌ ، ئه‌م شته‌ی زۆرترین كاتی لێت داگیركردووه‌ و زۆربه‌ی هه‌وڵدانه‌كانت بۆیه‌تی ، چیه‌؟ ، زۆربه‌مان ده‌ڵێین خوێندن ،
زۆرچاكه‌ ، ئێستا زانیمان خوێندن ئه‌ركی تۆیه‌ و تۆش خوێندكاریت ، لێره‌وه‌ ده‌توانین به‌هۆی پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌ركه‌كه‌ت ، ئامانجت ده‌ستنیشان بكه‌یت ،
بۆچی ئه‌خوێنم؟ ، ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌ چییه‌؟ ، خوێندن كه‌ ئه‌ركی منه‌ ، سه‌ركه‌وتنم چۆنه‌ تێیدا و چۆن ده‌گه‌م به‌ ئامانج؟
بێگومان ئه‌م پرسیارانه‌ ئه‌بنه‌ هۆی دیاریكردنی ئامانجی تۆ ، با وا دابنێین قوتابیه‌كی ئاسایی وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ بداته‌وه‌ ،

بۆچی ئه‌خوێنم؟
بۆ ئه‌وه‌ ئه‌خوێنم كه‌ ئه‌زانم جگه‌ له‌ خوێندن ئه‌ركێكی تر نیه‌ باشتر له‌ خوێندن و فێربوون  له‌ ژیاندا و ئه‌ركێكی گرنگه‌ له‌سه‌ر شانم ،
ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌ چیه‌؟

بێگومان وه‌ك هه‌ر ئه‌ركێكی تر ، ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ ده‌وه‌ستێت كه‌ پێی ده‌وترێ خوێندكار ، به‌ شێوه‌یه‌كی تر ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌ك خاڵ كه‌ ئه‌ویش هه‌وڵدانه‌ ، ڕێژه‌ی هه‌وڵدانی خوێندكار بۆ خوێندن هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌نجامی خوێندنه‌كه‌ی ،

خوێندن كه‌ ئه‌ركی منه‌ ، سه‌ركه‌وتنم چۆنه‌ تێیدا و چۆن ده‌گه‌م به‌ ئامانج ؟
سه‌ركه‌وتنم له‌ خوێندن ، بریتیه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌ركێكی گرنگ له‌سه‌ر خوێندكار بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌كه‌ی ، باشتر بڵێین ، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌ بكه‌ین ، ئه‌بینین كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ چه‌ند ئه‌ركێكی جیاوازی تر ، كه‌ له‌سه‌ر خۆته‌ كامه‌ی هه‌ڵبژێریت ، ئه‌ركێكی باش ، پێویستی به‌ هه‌وڵدانێكی باشه‌ ،
بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌ركی ئێمه‌ كه‌ خوێندنه‌ ، له‌م كاته‌دا ده‌بێ ئامانجمان ئه‌ركێكی داهاتوو بێت كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ به‌ ده‌ستی ده‌هێنین ، گه‌یشتن پێی سه‌ركه‌وتنه‌ ، به‌ ده‌ستهێنانی ، ده‌ستپێكردنی ئامانجێكی تره‌ .


نووسین و بۆچوونی : ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

تایبه‌ت به‌ كوردژین

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-11-27 07:28:09

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: “دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

کـاکە سوئام گیان دەستەکانت خۆش بێت براکەم بۆ نووسینی ئەم بابەتە
بابەتەکەت گـرنگ و بەســـوودە، هیــوام وایە بەردەوام بیـت
إن شآءالله سەرکــەوتوو و سەربەرز و بەخۆشیەوە بیت هەردەم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-11-27 19:09:49

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: “دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

کاکە ئوسامە گیان ئەو دەستانەت نەرزێت ئازیزەکەم
بەراستی لەم بابەتەدا جوان ئمانجەکانتدا لە ئەرکدا روون کردۆتەوە..
بۆیە لە دیارکردنی هەر ئامانجێکدا ئەرکمان پێویستە لە ئەرکیشدا مافمان بۆ دەستە بەر دەبێت
لەسەر رێچکەی ئەو سێ چەمکە دەتوانین ژیانیشمان دەستەبەر بکەین بەو شێوەیەی خۆمان مەبەستمانە..

بۆیە دووبارە دەست خۆشیت لێدەکەم ئەخوازم لە نوسینەکانت بێ بەشمان نەکەیت و بەردەوام بیت لەگەڵماندا
هەردەم ئاسودە و بەختەوەر بیت لە ژیاندا
کاتێکی پر لە خۆشگوزەرانی بۆ تۆ چاوەکەم...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-11-28 17:26:56

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: “دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

كاكه‌ موسلیم ، سوپاس برا به‌ڕێزه‌كه‌م ، هیوادارم سوودی هه‌بووبێت

كاكه‌ یادگار ، ززززززۆررررررر سوپاس بۆ تێبینیه‌كه‌ت گیان ، ئه‌م یانه‌یه‌ سه‌ره‌تای نووسینی بابه‌تم بوو ، بابه‌ته‌كانیشم هه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌بێ ! ، سوپاس دووباره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-11-30 17:46:09

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPMSIE7

Re: “دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له‌ ئه‌ركدا”

dastakant xoshbet kaka suaam babatakat zor basudbu bo mn mamndu nabet sarkawtwbet brakam

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net