.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شــــاری ســـلێمــانی
لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوەئاوەدان کراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی گەشتۆتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادابوە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ((ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.))
دەستکاریبابانییەکان و سلێمانی
بەرلەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیرلە دروستکردنی شاری سلێمانی بکەنەوە، ئیمارەتەکەیان لەگوندی (قەڵاچوالان) بوو، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە،جموجوڵی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانی لەناوچەکەدا دەستی پێ‌کرد،لەسەردەمی فەرمانڕەوایی بابان‌دا ململانێ وتوندوتیژیی لەنێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا هەبوو، شوێنی جوگرافیای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لەسنووری ئێرانەوە، شوێنَک بوو ببوە مەترسی شەڕو پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە هەریەکە لە " نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم " لەهەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بەلای خۆیاندا رابکێشن، کێشمەکێشی ناوخۆیش لەنێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەستەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لەقەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان لەساڵی (1783) دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ ودەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لەساڵی(1784)دا لەدروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی هات، لەهەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی. لەساڵنامەی( 1955)ی سلێمانیدا کەلە رۆژنامەی" ژین" دا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە، لەبەرناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لەترسی هێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کەگەلێ جار ویستویەتی هەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات، بەناچاری شاروشوێنی هەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کەئێستا شاری سلێمانییە".
دەستکاریگەڕەکە کۆنەکانی شار
گه‌ڕه‌كی گۆیژه : یه‌كه‌م گهڕكی سلیمانیه له كۆنی و گه‌وره‌یدا به‌ناوی چیای گۆیژه وه ناونراوه‌كه .له‌گه‌ڵ دروستكردنی شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه دروستكراوه .
سابونكه‌ران: یه‌كێكه له گه‌ره‌كه هه‌ره كۆنه‌كانی سلێمانی و هاوكات له‌گه‌ڵ دروست كردنی شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه دروست كراوه.له‌سه‌ره‌تاوه‌پیشه‌ی دانیشتونی ئه‌م گه‌ره‌كه دروست كردنی سابون بوه(به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی) ،
ده‌رگه‌زێن : دووهه‌مین گه‌ره‌كی كۆنی‌سلێمانیه هه‌ندێك سه‌رچاوه ئه‌ڵێت دانیشتوانی یه‌كه‌می ئه‌م گه‌ره‌كه له گه‌ره‌كی (ده‌رگازێن )ی شاری هه‌مه‌دانه هاتون . دوو گه‌ره‌كی بچوكیش كه برتین له گه‌ره‌كی (سه‌رگۆل )و گه‌ره‌كی(كارێزی دایكی پاشا) به‌ستراونه‌ته‌وه به گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێنه‌وه.
كانی ئاسكان ــ كانێسكان كه ئێستا له ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی دایه كاتی خۆی سنوری باكورو باكوری خۆرئاوای سلێمانه بووه,ئه‌م گه‌ره‌كه ناوچه‌كانی شێخان و بازاره بچكۆله‌و گه‌ره‌كی ژاڵه بییه‌كان ده‌گرێته‌وه به ناوه‌كه‌شیا دیاره كه کاتی خۆی ئاسكه كێوی زۆری تیابوه‌و له نزیك كانییه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بینراون .
گه‌ره‌كی سه‌رشه‌قام.. له خوارووی شاری سلێمانیه و (شه‌قامه‌كه‌ی سه‌رشه‌قام ) له گهڕهكانی تری جیا ئه‌كاته‌وه .كاروانی قه‌لاچوالان بۆ به‌غداد به (كه‌لی سه‌رگرمه دا) بێره‌دا تێپه‌رێوه بۆیه‌كه ئاواكایه‌وه ناونرا گه‌ره‌كی سه‌رشه‌قامه‌كه گه‌ڕه‌كه‌كانی (هومه‌رمه‌ندان )و(شیوی قازی )له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ن
گه‌ڕه‌كی جووله‌كان: له باشوری خۆرئاوای سلێمانی .جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا له قهلاَچوالانهوه هاتوونه‌ته ئه‌م گه‌ره‌كه‌و به پیشه‌ی (خومچێتی) یه‌وه سه‌رقاڵ بوون . بهلاَم له دواییدا كاروباری بازرگانی كۆتاڵ فرۆشی و عه‌تاری و زه‌ره‌نگه‌ری و گه‌لێك ئیش جۆراوجۆری تریان گرته ده‌ست . دوای دروستبونی ئیسرائیل و به‌ته‌واوه‌تی له‌ساڵی 1950 دازۆربه‌یان سلێمانیان جێهێشت .
دەستکاری گەڕەکی سەرچیمەن
گەڕەکی سەرچیمەن (کە قاوەخانەی سەرچیمەنیشى پێ ئەوترێت) یەکێکە لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانی شار و کەوتۆتە نێوان دەرگەزێن و سابوونکەران و گاوران. شێوازە کەلتوورییەکەی خانووە دێرینەکانی ئەو گەڕەکە هەندێکیان هێشتا ماون کە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەیان بکەن. ناوی سەرچیمەن لەوەوە هاتووە کە چیمەن و مێرگ و مێرگوزارى تیا بووە. ناوی قاوەخانەکەش ئاماژەیە بەو قاوەخانە کۆنە مێژووییەی کە کاتی خۆی لە گەڕەکەکەدا هەبووە. خاوەنەکەی (حسە کەڕ)ی ناوبووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکانی شار. ئێواران پیاوماقوڵانی گەڕەک دەهاتنە ئەم قاوەخانەیە و لە بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا چالاکی تایبەتی تیا ئەنجام دراوە. هەرە دیارترین چالاکییەکان دیاردەی هەقایەتخوانی بووە. لە شەوانی رەمەزان دا مەلا سمایل کتێبی چیرۆکەکانی رۆستەم و مەم و زین و ئەمیر ئەرسەلانی دەخوێندەوە. کەسایەتییە ناودارەکانی گەڕەک: - مەلا ئەحمەدی دیلان، باوکی خوالێخۆشبوو حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان - مەلا حامید حەمدوون، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو. لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا نەورۆزانەی دابەش دەکرد بەسەر ماڵانی گەڕەکدا. نەورۆزانە بریتی بوو لە ئاوێک دوعاى بەسەردا خوێندرابێت. - شێخ بابا عەلى قەرەداخی باوکی شێخ نورى و باپیری مامۆستا بەهادین نوری کەسایەتی سیاسی ناسراوی کوردستان و عێراق - حاجی کەریمی عەنبەرخان - حاجی مەحمودی باپیری شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان - حەمە ئەمین ئاغا حاجی برایم ئاغا و حەمە سور ئاغای برای - حاجی شێخ نوری حەڵواچى - حاجی ئەحمەدی موتابچی - مەحمود تۆفیق گورجی ناسراو بە مەحمود تۆفیق شلک و حاجی عەلی فەوتاوی برای کە ئەویش تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەو گەڕەکەدا هەندێک ماڵ و بنەماڵەی خاوەن پیشەی تایبەت هەبوون وەک موتابچێتی و دروستکردنی سابوون.
دەستکاری بازاڕ و قەیسەرییەکانی شار
لە دروستبوونی سلێمانییەوە بەردەرکی سەرا و دەوروبەرى ناوەندی شارى سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو
ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەى سلێمانی لە ساڵى 1908 باسى (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەرى وەسمان پاشا و قەیسەرى نەقیب ئەکات، واتە لە پێش هاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی هەبوون ، ئێستا تەنیا قەیسەرى نەقیب وەک خۆى ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەرى شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەها دوکان و بازاڕى تیادا دروستکراوە. خان و قەیسەرییەکانی سلێمانی لە سەرەتای سەدەی رابردوودا ئەمانە بوون:
قەیسەرى وەسمان پاشا: وەسمان پاشاى کوڕى حەمە پاشاى جاف دروستی کردووە و لە ساڵى 1974 دا سووتاوە و ئێستا جێگاکەی بازاڕێکی گەورەى لێ دروستکراوە.
قەیسەرى نەقیب: شێخ مستەفاى نەقیب کوڕەزای کاک ئەحمەدی شێخ دروستی کردووە و تا ئێستا ماوە.
قەیسەرى شێخ مەحمود: لە ساڵى 1916 دروستکراوە لە شوێنی مەیدانی برنجەکە بەرامبەر حەمامی سوورەت، ئێستا شوێنەوارى نەماوە.
قەیسەرى غەفوورئاغای حاجی ئەوڵا: لاى مەزادخانەککەوە بووە، رووخاوە و ئێستا شوێنەکەی دوکان و بازاڕە.
خانی غەفوورئاغا: شوێنەکەی ئێستا کراوەتە بازاڕى مەحوی بەرامبەر خانەقاى مەحوی.
خانی عەجەم: لە نزیک مەزادخانەکەوە بووە لە ناوبازاڕ و ئێستا شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕە.
خانی عەبدولڵا درێژ.
خانی حاجی سەعید ئاغا: خۆى دروستی کردووە و موڵکی خۆى و دوو برایەتی.
خانە سووتاو: قادرى کەریم دایەن دروستی کردووە و ئێستا بازاڕێکی گەورەى لە شوێندا کراوە بە ناوی بازاڕى خانەقا (بازاڕى جگەرە)وە.
خانی رسوومات: موڵکی حەمەئاغای براى حاجی سەعید ئاغا بووە
به‌شی دووه‌م
دەستکاری زانکۆی سلێمانی
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
زانكۆی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1968 دامه‌زرا، كامپبی سه‌ره‌كی زانكۆ ئه‌كه‌وێته شاری سلێمانی یه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. له سه‌ره‌تادا ته‌نها سێ كۆلیج هه‌بوون، به‌ڵام ساڵانی دوواتر ژماره‌ی كۆلیجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد له‌ئه‌نجامی داواكاریی یه‌كی زۆر بۆ خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌ساڵی 1981 ڕژێمی فاشیستی عێراق ئه‌م دامه‌زراوه ئه‌كادیمی یه‌ی ڕاگواست بۆ شاری هه‌ولێر وه ناوه‌كه‌شی گۆڕرا بۆ "زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین". له‌ساڵی 1992 جارێكی تر زانكۆی سلێمانی دامه‌زرێندرایه‌وه له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی كورد و خه‌ڵكی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانكۆ جارێكی تر كرایه‌وه له به‌رواری 14 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1992 .
ئه‌مڕۆ زانكۆی سلێمانی 25 كۆلێجی هه‌یه كه تیایدا خوێندكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست ئه‌هێنن له چه‌ندین بواری جیاجیادا.
كۆلیجه‌كان ئه‌مانه‌ن:
كۆلێجی پزیشكی
كۆلێجی ئه‌ندازیاری
كۆلێجی زانست
كۆلیجی كشتوكاڵ
كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری
كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تی یه‌كان
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ـ سلێمانی
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی - هه‌ڵه‌بجه
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ـ كه‌لار
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی - سلێمانی
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی - خانه‌قین
كۆلێجی ده‌رمانسازی
كۆلێجی هونه‌ره جوانه‌كان
كۆلێجی زمان
كۆلێجی په‌رستاری
كۆلێجی ڤێتێرنه‌ری
كۆلێجی یاسا و زانسته ڕامیاریه‌كان
كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانستی
كۆلێجی زانسته ئیسلامی یه‌كان
كۆلێجی ددانسازی
كۆلێجی ئاداب ـ خانه‌قین
كۆلێجی په‌روه‌رده
كۆلێجی بازرگانی
كۆلێجی په‌روه‌رده ـ خانه‌قین
كۆلێجی ڕامیاری و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن cholaka_kurd (2011-11-30 19:03:29)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستکاری مزگەوتەکانی شار
دیارە مزگەوت وێڕاى ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بەتایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و
لە شۆڕشى گەلەکەشماندا مزگەوت هەمیشە لانە و جێگەى حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و هەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێهاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە. بێجگە لە مزگەوت لە سلێمانی تەکیە و خانەقاش هەبووە. تەکیە بۆ قادرییەکان کە حاجی شێخ مارقى نۆدێ هێناوێتیە ناوچەى سلێمانییەوە و لە بنچینەدا شێخ قادرى گەیلانی دایمەزراندووە. خانەقاش بۆ نەقشبەندییەکانە کە مەولانا خالیدی نەقشبەندی هێناى کە ئەویش لە مەولانا عەبدولڵاى دەهلى وەریگرتبوو. حاجی شێخ مارف و مەولانا خالید هاوچەرخی یەک بوون و کاتێک کە میستەر ریچ لە ساڵى 1820دا هاتووەتە سلێمانی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەحمود پاشاى بابان‌دا، باسى ئەم دوو زاتە گەورەیە ئەکات. مامۆستا مەلا محەمەدی قزڵجی لە نامیلکەیەکی بەنرخدا کە لە ساڵى 1938 دەرى کردووە بەناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیە و مدارسها الدینیە) باس لە مزگەوتەکانی شارى سلێمانی ئەکات کە تا ئێستا ماون. مزگەوتە بەناوبانگەکانی سلێمانی ئەمانەن:
مزگەوتی حاجی ئەحان (حاجی حان): حاجی ئەحمەد (ئەحان) لە قەڵاچوالانەوە هاتۆتە سلێمانی. شاعیر بووە و لە شیعردا نازناوی (شەوقى) بووە و ئەم مزگەوتەی دروستکردووە.
مزگەوتی تەکیەى وسو پاشا (مزگەوتی مەڵکەندی): پێش شارى سلێمانی دروستکراوە لەلایەن خەڵکی گوندی مەڵکەندییەوە، لە مامۆستاکانی حاجی مەلا ئەحمەدی نودشێیە.
مزگەوتی شێخەلى: پێشتر بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی مەلا ئەمینی مام رۆستەم (کەوتۆتە پشت بانقى رەشید)ەوە. دروستکەرى مزگەوتەکە حاجی ئەوڵای حەمە کەرکوکلىزادەیە.
مزگەوتی بن تەبەقى هەرمنی: دروستکەرى مزگەوتەکە سلێمان پاشایە. کارێزێکی لەناودا بووە کە بە پلیکانە ئەچوویتە خوارەوە، ئێستاش ماوە.
مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب: دروستکەرەکەی سەید ئەحمەدی میرە سوورى نەقیبە.
مزگەوتی عەلى کەمال: لە گەڕەکی عەلى کەمالە و یەکێکە لە مزگەوتە گەورە و رێک و پێکەکانى سلێمانی.
مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ: دروستکەرى مەلا مستەفا کوڕى مەلا شەمسەدینی کوڕى مەلا عوسمانەو لەکاتی گواستنەوەی قەڵاچوالان بۆ سلێمانی بە داروپەردووی مزگەوتەکەی قەڵاچوالان ئەم مزگەوتە دروستکراوە.
مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی: لە گەڕەکی سابوونکەرانە، دروستکەرەکەی سەید عەزیز جۆڵا و ئەهلى گەڕەکە.
مزگەوتی سەید حەسەن (مزگەوتی عەبدولڕەحمان پاشاى بابان): دروستکەرەکەی ئەوڕەحمان پاشایە کە خۆى مامۆستاى مزگەوتەکە بووە، نالى شاعیر لەم مزگەوتەدا ژوورى هەبووە.
مزگەوتی هەمزاغا: دروستکەرى باپیری پیرەمێردی شاعیر بووە و نزیک ماڵ و چایخانەکەی پیرەمێرد بووە لە سابونکەران.
مزگەوتی شێخ بابا عەلى: لە پێشدا بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمان شێخ ئەبو بەکر دروستکەرى ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە لە مامۆستاکانی مەولانا ئیبراهیمی بیارەیی و مامۆستا عەلى بەرزنجی قازی سلێمانی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوون.
مزگەوتی شێخ محەمەدی ئەڵەکی (ناوبازاڕ): دروستکەرەکەی عەزیز ئاغاى مەسرەف بووە لە زەمانی ئەحمەد پاشاى بابامدا مەسرەف کەرى پاشا بووە.
شێخ جەلالى قەرەداغی (قەزازەکان): دروستکەرەکەی حاجی عەزیزی خەیات بووە.
مزگەوتی موفتی: دروستکەرەکەی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی باوکی مەلا ئەحمەدی چاومار بووە لەم مزگەوتەدا کتێبخانەیەکی قەشەنگ و رێک و پێک هەبووە دەوڵەمەند کراوە بە چەندەها کتێبی نایاب و بە نرخ، کە ئینگلیزەکا سلێمانیا بۆردومانکرد یەکەم بۆمبا کە خرایە خوارەوە بەر ئەم کتێبخانەیە کەوت و ئاگری تێ بەردا و کۆششی سەدان ساڵى کردە خۆڵەمێش. ئێستا شوێنەکەی بۆتە قەیسەرى (کەوتۆتە پشتی ئوتێل شیرین لە جادەی کاوە).
مزگەوتی تەکیە رووتە: دروستکەرى شێخ عەلى تاڵەبانى و خەڵکی گەڕەک بووە و زیکر و تەهلیلەى تیا دەکرا.
مزگەوتی قامیشان: دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى دوا میری بابان بووە لە گەڕەکی کانێسکان.
مزگەوتی کانێسکان (سەرچاوە): دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى بابان بووە لەسەر کانى و ئاوەکەی سەرچاوەی کانێسکان دروستکراوە.
بن تەبەقى بچکۆلە (عیرفان): دروستکەرى خدر ئاغای ئاشنای بابانەکان بووە لە ساڵى 1837 بووە.
مزگەوتی شێخ سەلام: لە جادەی مەولەوی، زەوی مزگەوتەکە هی بابانەکان بووە بە سەرپەرشتی شێخ قادرى گەورە (قازی سلێمانی) بە پارەى خەڵکی گەڕەک دروستکراوە.
مزگەوتی گەورە: دروستکەری ئیبراهیم پاشاى بابان بووە کە دروستکەرى شارى سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفى نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشى نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژى هەینی تیا کراوە و گۆڕى پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیارى سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمیدلە ساڵى 1308ى کۆچى، لە ساڵى 1998دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.
مزگەوتی تەکیەی شێخ مارف: دروستکەرى حاجی بەگە لە ساڵى 1945 دوستکراوە، لە ساڵى 1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و روخێندراوە.
مزگەوتی شێخ عەبدولڵاى هەولێری (شێخ عەوڵا) یان مزگەوتی دوو دەرگا لە ئەسحابە سپی: دروستکەرى سەید عەبدولقادری بەرزنجىیە لە ساڵى 1231ى کۆچى.
مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی (مزگەوتی هەلاجەکان): دروستکەرى مەحمود پاشاى بابان بووە.
مزگەوتی مەلا عەلى نیزامی: دروستکەرى مەلا عەبدولڕەحمانی رەسوڵ ئاغا بووە.
مزگەوتی شێخ لەتیف: دروستکەرى شێخ عەبدولکەریمی شێخ قادرى سنەیی بووە. ئەم مزگەوتە ساڵى 1980 بەر جادەی سى مەترى کەوتووە و رووخێنراوە.
مزگەوتی شێخ ئەمینی قەرەداغی: دروستکەرى میری بابانەکان بووە، بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ مارفى قەرەداغی. وەختی خۆى خانەقاى نەقشبەندىیەکان بووە.
مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ: دروستکەرى باش چاوەش باپیری حەمە پاشاى ئەوڕەحمان ئاغایە ئەم مزگەوتە بەر جادە کەوتووە و شوێنەکەی فولکەی نالىیە.
مزگەوتی خانەقاى مەولانا خالید: دروستکەرى مەحمودی پاشاى عەبدولڕەحمان پاشا بووە، مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئیمام و خەتیبی ئەم مزگەوتە بووە.
مزگەوتی مەلا حسێنی پیسکەندی: مزگەوتەکە لە پێشدا بینایەکی بچوکى کۆن بووە، مەلا حسێنی پیسکەندی گەورەى کردووە و چاکی کردووە. مزگەوتەکە
کەوتۆتە گەڕەکی سەرشەقامەوە.
مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز (مزگەوتی مەلا حەمە ئەمینی بالیکدەریی): دروستکەرى حاجی مەحمود رەش بووە
مزگەوتی شێخی حسێنی قازی: دروستکەرى حاجی مەلا عەبدەلڕەحمانی کانی کەوە بووە.
مزگەوتی خانەقاى حاجی مەلا عەلى مەلا وەسمان: دروستکەرى حاجی رەسوڵى حەمە ئاغای گورون بووە، حاجی مەلا عەلى ئیمام و مودەڕیسى ئەم مزگەوتە بووە، ئەم پیاوە خەلیفەى شێخ سیراجەدین (شێخ عوسمانی تەوێڵە) بووە تەرمی پیرۆزی لەو مزگەوتەدا نێژراوە، شوێنی زیارەتی خەڵکی سلێمانىیە.
مزگەوتی قامیشانی خواروو: دروستکەرى حاجی رەسووڵ ئاغا بووە.
مزگەوتی مەى غەفوور (باوکی نەجمەدین مەلا): دروستکەرى بابانەکان بووە.
مزگەوتی شێخ یوسف: دروستکەرى شێخ یوسف بووە.
مزگەوتی خومخانەکان (ناوبازاڕ گوزەرى ئاسنگەرەکان): دروستکەرى حاجی عەبدولڕەحمان بەگ بووە.
مزگەوتی شێخ عەباس: لە گەڕەکی جولەکانە، شوێنی کەنیشتەى جولەکەکان بووە پاش رۆیشتنی جولەکەکان کرا بە مزگەوت لە ساڵى 1950 دا.
مزگەوتی خانەقاى مەحوی: دروستکەرى حاجی مەلا محەمەد مەحوىیە کە سوڵتان عەبدولحەمید هەزار لیرەى ناردووە بۆ تەعمیر کردنی و کراوە بە خانەقا. مەلا عەسمانی باڵخی باوکی مەحوی ئیمام و مودەڕیسى بووە.
مزگەوتی شێخ مەحمود (چوارباخ): دروستکەرى شێخ مەحمودی قەرەچێوار بووە لە ساڵى 1939 بە پارەى خەڵک دروستی کردووە.
مزگەوتی حاجی عەلى ئاغا (عەبدولڵا لوتفی): دروستکراوە لەلایەن عەبدولڵا لوتفى بەناوی باوکىیەوە ناوی ناوە.
مزگەوتی نالى: لەلایەن خێرەومەندی گەڕەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی جەمال: لەلایەن حاجی جەمالى فەرەج ئەفەندییەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی حەسەن خەفاف (لۆکە): لەلایەن حاجی حەسەنی خەفافەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی عەلى کۆڵەک: لەلایەن حاجی عەلى کۆڵەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی فەرەجی سوسێ: لە تەنیشت گردی شێخ محێدینە، حاجی فەرەجی سوسێ دروستی کردووە.
مزگەوتی دارۆغا: لەلایەن خێرەومەندانی گەڕەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی سەلیم بەگ: لە سەر جادەی ئیبراهیم پاشایە، سەلیم بەگ دروستیکردووە.
مزگەوتی حەمەساڵح بۆسکان (توی مەلیک): حەمە ساڵح بۆسکان دروستی کردووە لەسەر شەقامی توى مەلیک.
مزگەوتی سەیوان: دروستکەرى حاجی ئەحمەد و بە یارمەتی خێرەومەندی گەڕەک لە نزیک گردی سەیوان دروستکراوە.
مزگەوتی جەمال رەمزی مەلا مارف: کەس وکارى جەمال رەمزی مەلا مارف دروستیان کردووە لە گەڕەکی مامۆستایانە.
مزگەوتی دارلسەلام: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کەوتۆتە سەر جادەی کارێزەوشک.
مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف]: حاجی عوسمان عەلاف لە گەڕەکی زەرگەتە دروستی کردووە.
مزگەوتی هەنجیرەکە لە گەڕکی ئازادی: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کارێزێکی گەورەی تیایە.
مزگەوتی گردی سەرچنار: خێرەوەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
مزگەوتی شێخ فەرید لە گەڕەکی ریعایە: کەس و کارى شەهید شێخ فەرید دروستیان کردووە.
مزگەوتی حەمەی حاجی رەشید: لەسەر جادەی شەهیدانی ئازادىیە.
مزگەوتی سەڵاحەدین: لەسەر جادەی برایم پاشایە خەڵکی گەڕەک دروستیان کردووە.
مزگەوتی عوسمان ئاغا: لە گەڕەکی مامۆستایانە.
مزگەوتی بەختیارى: لە گەڕەکی بەختیارییە.
مزگەوتی بێخود: لە گەڕەکی خەباتە خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌شی سێهه‌م
دەستکاری جوگرافیا
شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٦) پلە لەسەر ھێڵی کەمەر و ھێڵی درێژی (٤٥ – ٤٦) پلە لە ڕۆژھەڵاتی ھێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە. سلێمانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە بە زنجیرە شاخی ئەزمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژە (١٥٢٥م) و قەیوان دەورە دراوە، لە باشووریشەوە بە چیای بەرانان (١٣٧٣م) و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ٤٥کم و پانییەکەی ١٥کم. لە ڕۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە گەمارۆی داوە. شاری سلێمانی ٨٥٣م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و ئاووھەواکەی بە دەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لە زستاندا سارد و باراناوییە و ھاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لە نێوان پلەکانی گەرمای شەو ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت.
دەستکاری ئاو و هەوا
ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌ی سلێمنی بهزوَری له ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌راست ئهچیًت ته‌نیا ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌شتی كه‌لاریان لێده‌رچێت .پله‌ی گه‌رمای هاوین ئه‌گاته (39) پله‌ی سه‌دی و ئه‌گه‌ر بهرهوخۆرئاوا ببیته‌وه تا (24)نزم ئه‌بێته‌وه.ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتییه بهلاَم هه‌ندێك ساڵ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هاوین دا سنوری (45) پله‌ی سه‌دیش ئه‌به‌زێنێت .
بای له‌هه‌رچوارلاوه بۆدێت.جاران له دوانزه مامگی ساڵدا هه‌شت مانگ بارانی تیا ده‌باری بهلاَم ئێتا وه‌ك به‌شێك له دیارده‌ی گه‌رم بوونی زه‌وی ماوه‌و رێژه‌ی باران بارینی تیا كه‌م بۆته‌وه.نێكڕای گشتی باران بارین له ساڵێكدا له نێوان (400ــ600ملم).بێگومان له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌گاته 1000ملم و هه‌ندێكجار زیاتریش.
شاری سلێمانی (853م)له ده‌ریاوه به‌رزه.هه‌ر له‌ناوشاری سلێمانی دا به‌رزی ونزمی و گردۆڵكه‌ی زۆر هه‌ن (هه‌واره به‌رزه ـــ گردی علی ناجی ـــگردی گه‌ره‌كی ئه‌ندازیاران ـــ گردی سه‌رچنار وهگردهكانی تر ) ئه‌مانه به‌شوێنی به‌رز دائه‌نرێن بهلاَم سلیمانی كوَن وه‌ك دهگهرزین وچوارباخ و كانیســـكان و سه‌رچنار و سه‌رشه‌قام تا به‌ره‌و خواره بیتهوهههر دووهچهمی تانجه‌رۆ و قلیاسان نموونه‌ی ناوچه نومهكانی سلێمانین.
جیاوازی نێوان (لوتكه‌ی گۆیژه ) و (ده‌وروبه‌ری چه‌می قلیاسان ) (878م) ئه‌بێت .واته گۆیژه نزیكه‌ی (1كم) له باشوری سلێمانییه‌وه به‌رزتره كه ئه‌مه جیاوازییه‌كی زۆهو گه‌لێك كار ئه‌كاته سه ئاو و هواو په‌یدابوونی ره‌شه‌با.
(ئاو و هه‌وا )ی شاری سلێمانی: پله‌ی گه‌رما له هاوینی (1820)دا وه‌ك گه‌شتیاری به ناوبانگ (میسته‌ر ریچ ) له‌دوای نیوه‌ڕۆدا گرتویه‌تی (له ڕۆژی 17یتهموزدا)(35) پله‌ی سه‌دی بوه,بێگومان ئێستا ئاو و هه‌واكه‌ی گه‌رمتره و خۆی ئه‌دا له 45 پله‌ی سه‌دی.
له زستاندا له بهكرجۆی نزیك سلێمانی تێكڕا (3,5) پله‌ی سه‌دییه . بهلاَم له ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌ت دوای به‌فربارین و له چله‌ی زستان دا چه‌ند پله‌یه‌ك دێته ژێر سفره‌وه.
تهوژمیپاڵه په‌ستۆی هه‌واو پله‌ی گه‌رما پیچه‌وانه‌ی یه‌كترن.واته هه‌تا پله‌ی گه‌رمی به‌رزتر بێته‌وه (با)یاخود(هه‌وا) ئه‌كشێ و بوشایی تیاپهیدا ئه‌بێت و قورسای كه‌م ئه‌بێته‌وه, به‌وه ته‌وژمه‌كه كه‌م ئه‌بێته‌وه بۆیه گه‌رما كاریگه‌ر ترین شته له‌سه‌ر پاڵه په‌ستۆی هه‌وا هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردوه سلێمانی به شاری ڕه‌شه‌با بناسرێت .
هه‌وای سلێمانی (شێ‌دار)نییه چونكه دووره له‌ده‌ریاوه .
دەستکاری ئاماری دانیشتوان
میسته‌ر ریچ كه ساڵی 1820 هاتۆته سلێمانی واتا26 ساڵ پاش دروستكردنی شاره‌كه , ژماره‌ی دانیشتوانی به ده هه‌زار كه‌س خهملاَندوه دوای ئه‌وه ئه‌ڵێت: سلێمانی (2000) ماڵی ئیسلام. (130) ماڵه جوله‌كه (9) ماڵی دیانی كلدانی (5) ماڵی ئه‌رمه‌نی تیا بوه , كۆی ماڵه‌كان ئه‌كاته (2144).ئه‌گه‌ر هه‌رماڵێك به پێنج كه‌س دابنێین ئه‌كاته (10720) كه‌س. - به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی عوسمانی ساڵی 1907 ژماره‌ی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان كه ئه‌كاته (8963) كه‌س.
سه‌رچاوه‌كانی تر له ساڵی1913 دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو ناوچه‌ی سلێمانییان به (51600) كه‌س داناوه كه (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جووله‌كه‌ن. ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانیان به (26000) كه‌س داناوه ، له وانه (24825) كه‌س موسڵمان و (1000) كه‌س جووله‌كه و (175)دیان.
له‌سه‌رده‌می ئینگلیزدا به گوێره‌ی ڕۆژنامه پێشكه‌وتن ساڵی 1920 ژماره‌ی ناوچه‌كه به (62722)كه‌س دائه‌نێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی به ده هه‌زار كه‌س داناوه.
ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووه له 13-14 هه‌زار كه‌س. دوای ئه‌وه له كاتی حوكمه‌تی عێراقدا و له ساڵی 1927 وه سه‌ر ژمێری ده‌ستی پێكرد:1927- 1937 - 1947- 1957- 1965 - 1976-1988
ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی له ساڵی 1947 دا به گوێره‌ی تۆماری ڕه‌سمی (23475) كه‌س بووه.
ساڵی 1957 بریتی بووه له (48812) كه‌س.
ساڵی 1998 شاری سلێمانی به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی ئه‌و ساڵه به‌م جۆره بووه : ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی (548747) كه‌س . ژماره‌ی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) كه‌س . ژماره‌ی خێزان له ناو شاردا (110360) . ژماره‌ی خێزان له سنوری پارێزگای سلێمانی (217220) . ژماره‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی (58) .
ئاماری ساڵی 2009 ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی به شار نشینه‌كانی بهكرەجۆ و ڕاپه‌رینه‌وه 648000 كه‌سه .
دەستکاری چایخانە کۆنەکانی شار
مێژووی پەیدابوونی (چا) لە کوردستاندجا زۆرکۆن نیە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار (چا) لە ساڵى 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، وە لە نێوان سلێمانی و ئێران‌دا کارى بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵى عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان کڕىء لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشى میوانەکانیان دەکرد. وردە وردە دیاردەکە بڵاوبۆوەو گەیشتە ئەو رادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەى کات دەخورێتەوە، بەتایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتى ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شارى سلێمانىیە. چایخانە کۆن و بەناوبانگەکان:
لە دەوروبەری سەرا:
چایخانەی حاجی عەول چایخانەی حەمە رەق چایخانەی ئەوقاف چایخانەی مینە شەل چایخانەی عەلى غەمگین چایخانەی وەستا ساڵحی بستە
لە شەقامی مەولەوی:
چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی) چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا) چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی رەشەدا)
لە سابونکەران:
چایخانەی حەمەتۆلە چایخانەی سەعە کۆڵً
لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە هەروەها لاى حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێى دائەنیشتن
لاى بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
چایخانەی کاک حەمەومین چایخانەی رەشەی هەتیو چایخانەی مام دەروێش چایخانەی حاجی قادر چایخانەی سەعە تەها کۆیی چایخانەی عەبە کۆپرلى چایخانەی عەلى حەمە ئەمین
لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش چایخانەی کاکە سوور چایخانەی عەبە خورشە چایخانەی عەلى خەلیفە چایخانەی قادر پێنجوینی چایخانەی مەلا بەکر
لاى حەوزە وشکەکەوە:
چایخانەی هۆمەر چایخانەى کاک ساڵحء براکانی چایخانەی سەعە کوێر چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی ئەچوونە ئەو چایخانەیە)
لە سەرشەقام:
چایخانەی سمە شەل چایخانەی رەشۆل چایخانەی کاک رەزا چایخانەی کاک حەمە قادر چایخانەی فەرەجی حەمە مراد چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان
[
دەستکاری چایخانەی شەعب
چایخانەی شەعب
چایخانەی شەعب هەر لە سەرەتاوە مەڵبەندی کۆبونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و هونەرمەندان و نوسەران بووە. سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعب ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پەنجا و وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کردووە. عومەر شەریف خاوەنی چایخانەی شەعب لە بارەی سەرەتای دروست بوونی چایخانەی شەعبەوە بەم جۆرە دوا : لە سەرەتادا وەستا شەریفی باوکم چایچی دەسگێر بووە پاشان بیری لە دانانی چایخانەیەک کردووە و ناوی ناوە چایخانەی (شەعب) سەبارەت بەوەی کە بۆ چایخانەکە ناوی شەعبی لێنراوە وەستا عومەر وتی : لە ساڵانی زوودا بیناکە ئوتێلێک بووە ناوی (شەعب) بووە هەر بۆیە ئەم ناوەش لە چایخانەکە نرا. لە سەرەتادا چایخانەی شەعب بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە و وەها گەورە نەبووە شوێنی کتێبخانەکەی ئێستا چایخانە بووە و حەوشەکەشی شوێنى خواردەمەنی بووە کە خاوەنەکی ناوی وەستا نەزەر بووە.. دواتر لە سالانی شەستەکاندا و پاش کۆچى دوایى وەستا نەزەر حەوشەکە ئەبێتە شوێنی ئەرز و حاڵچییەکان.. دواتر لە سەرەتای ساڵانی حەفتادا چایخانەکە تەشەنەی سەندوەو گەورە کراوە.. وە لەو کاتەوە تا ئێستا دوو جار چایخانەکە نۆژەن کراوەتەوە جاری یەکەم لەسەر ئەرکی خۆمان و دوا جاریش ساڵی دوهەزار و شەش بووە لە سەر دەستی حکومەتی هەرێم کە ئەو کات عومەر فەتاح سەرۆکی حکومەت بووە،
سەبارەت بەوەی کە لە سەرەتادا کێ سەردانی چایخانەکەی کردوە کاک عومەر وتی : کۆمەلێک کەسی ناودار سەردانی چایخانەیەکەیان کردووە هەندێک لەوانە کە پێک هاتببون لە شاعیر و هونەرمەندان و نووسەران سەردانی چایخانەکەیان کردووە وەک شێرکۆ بێکەس و ئەحمەد هەردی و حەمە ساڵح دیلانی شاعیر و عەبدوڵڵا جەوهەر و مامۆستا ئەخۆل و گەلێکی تر سەردانی چایخانەکەیان کردووە..
لە سەردەمی رژێمی بەعس دا چەند جارێک چایخانەی شەعب کەوتۆتە بەر هێرشی ملازم موحسین و ئیهانەی بە نوسەران و ئەو گەنجانە کردووە کە لە چایخانەکەدا دانیشتوون و کۆبونەتەوە..
یەکێک لە شتە سەرنج ڕاکێشەکانی تری ئەم چایخانەیە ( دەفتەری بیروەریەکان )ە ، کە بیرەوەری ئەو نووسەر و هونەرمەندانە دەگێڕیتەوە کە سەردانی چایخانەکەیان کردووە.. لە لاپەڕە یەکی ئەو دەفتەرەدا مامۆستا شێرکۆ بێکەس بەم شێوەیە باس لە چایخانەی شەعب دەکات : ( من ئەم چایخانەیە وەک چیرۆکێک ئەبینم کە بەردەوام ژیانی ئەم شارەمان بۆ ئەگیڕێتەوە).. وە شاعیری گەورەی عەرەب سەردانی چایخانەی شەعبی کردووە و لە دەفتەری بیرەوەرییەکاندا شیعرێکی بۆ چایخانەکە نووسیوە کە دەلًێ : ( چایخانەی شەعب لە باڵاییدا بژی و شیعرێک دابهێنە ، بکشێ و بەرینی زەوی زیاد بکە). وەک کۆمەڵێک نووسەرى بیانی سەردانی ئەم چایخانەیەیان کردوە وەک : هینری دیلانی شاعیری فەرەنسی و فازڵ سامر و علی حسن فواز و ئەردەشێری رۆستەمی و رۆبیرت کلایتەر)..
کە دەچیتە ناو چایخانەکەوە چاوت بە کۆمەلێکی زۆر لە وێنەی هەڵواسراو دەکەوێت کە پێک هاتوون لە وێنەی شاعیر و هونەرمەند و رۆژنامەنووس و سەرکردە و پێشمەرگە نەمرەکان.. لە بارەی هەڵواسینی ئەم وێنانەوە بە چایخانەکەوە عومەر شەریف ی چایچی وتی : هەڵواسینی ئەم وێنانە لای ئێمە وەک وەفا و خۆشەویستییەکە بۆ ئەوانەی جێدەستییان لە بوارەکاندا دیارە و ماندوبوون). ئیستا چایخانەکە کۆمەڵیکی زۆر لە گەنجان و رۆشنبیران رووی تێدەکەن و تێیدا بە یەکتر شاد ئەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی ئەدەبیات و هونەر و رۆژنامەوانییەوە دەکەن.. یەکێکیان بۆبەسەربردنى کاتە و ئەوى دییان بۆ ئاگاداربوونەوە لەدنیاى ڕۆژانەى کوردستان ، بۆ شیکارکردنى ئەو دۆخەى کە پێیدا تێپەر دەبین، یان قسە و باسە لەسەر دنیاى ئەدەب و فکر.. چایخانەى شەعب وەک فۆڕم هیچ جیاوازیەکى لەگەلڕ چایخانەکانى تردا نییە بەڵام ئەوەى کە جیاوازى پآ دەبەخشآ جۆرى ئەو کەسانەن کە ڕووى لێدەکەن وەک ڕۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و شاعیران
ئەوەی جێی سەرنجە لەم چایخانەیەدا ئەوەیە کە هەندێ جار ژنانیش روو لە چایخانەکە دەکەن بەڵام بە شێوەیەکی کەم تەنها ئەوانە نەبێ کە لە ئەوروپاوە دەگەرێنە یان ژنانى بیانی کە سەردانی سلێمانی دەکەن و دێنە چایخانەکە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌شی چوهرهم و کۆتای
دەستکاری قەیسەری نەقیب
قەیسەری نەقیب
یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە هەرە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی. ساڵى 1900 شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستی کردووە. زۆربەى وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە هاتن و شارەزایی زۆریان هەبووە لە هونەرى بیناسازیدا. نەخشەى قەیسەرییەکەش هەر هەمان نەخشەیە کە لە قەیسەرى و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەکارهاتوون. کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆرا وجۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵى چلەکانەوە شەقڵێکی تر‌ى بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕى عەتارەکان. سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سوریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەرى ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە هێناوە. لافاوە بەناوبانگەکەى شارى سلێمانی لە ساڵى 1957 دا زیانێکی گەورەى بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە
ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵى 1988یش لە رووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سوتا و خەڵکەکەى تووشى زیانێکی قورس بوون. دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و گاور و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە. تۆفیق قەزاز و حاجی شێخ عەلى و حاجی مەلا سەعیدی مامە خەلانی و حاجی عەزیزی شەرعی و شەلەمۆ عەزیز حەکیم و موشێى عەتار و سیمانە و سەلیم بەگی کوتاڵفرۆش هەندێک لە کاسبکارە ناسراوەکانی سەرەتاکانی سەدەى رابردووی ناو قەیسەرى نەقیب بوون.
دەستکاری سەیرانگای سەرچنار
سەیرانگای سەرچنار
سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار . جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و کەمی دانیشتوانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتاییەتی ، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، ..ھتد . وە هەروەها سەرچنار بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی. زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێ‌دروست کراوە بۆ گەشتیاران. شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، کە تاکوو ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتان خەڵکانێکی زۆر ڕووی لێدەکەن بۆ سەیران. سەرچنار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکانی دەستکاریی کراون و خۆشکراوە.
دەستکاری هاوینە هەواری دوکان
به‌نداوی دووکان له خۆر ئاوای شاری سلێمانی به دووری [ ٧٠ ] کم و له‌سه‌ر زێی بچوک دروست کراوه ، که بریتی یه له ده‌ریاچه‌یه‌کی مه‌زن و بڕی [ ٦.٨ ملیار م٣ ] ئاو گل ده‌داته‌وه ، ئه‌م ده‌ریاچه‌یه بۆته ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری سه‌رنج راکێش و گه‌شتیاران له زۆر ناوچه‌وه ڕووی تێ ده‌که‌ن ، ئۆتێلێکی گه‌وره‌ی به ناوی [ میراڵ ] و کۆمه‌ڵێک کابینه‌ی جۆراو جۆری لێ بنیاد نراوه ، گه‌شتیاران له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتی بۆ ده‌که‌ن .
دەستکاری باخی گشتی
باخچه‌ی گشتی له كۆندا نه‌بووه. تا سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د پاشای بابان كه حا كمی سلێمانی بووه چوار باخی دروستكرد، ئێستا ئه‌و چوارباخه بوون به گه‌ڕه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی(چوارباخ). جاله‌به‌رئه‌وه‌ی ئاوی سلێمانی زۆر بووه و پڕ بووه له كانی و كارێز جگه له ئاوی شیوه‌كان و زێرابه‌كان كه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌موو سوودیان لێ وه‌رگیراوه بۆ باخ دروستكردن. ئه‌مانه‌ش ناوی ئه‌و باخانه‌ن كه هه‌بوون و ئه‌وانی تریش ئه‌وانه‌ن كه‌له‌م دواییه‌دا دروستكران:-
باخی پوره به‌گ: له گه‌ڕه‌كی گۆیژه نزیك سابونكه‌ران وژوور مزگه‌وتی هه‌مزاغا، ماڵی شاعیری گه‌وره ی كورد پیره‌مێرد له‌وێدابوو.
تووی مه‌لیك: له باكووری شاری سلێمانی، له ساڵه‌كانی سی و چلی سه‌ده‌ی ڕابردوو(حه‌وزێكی گه‌وره)ی هه‌بوو له به‌هارا پر ئه‌بوو له ئاو، له‌وه‌و پێش دارودره‌ختی له به‌رابوو ، خه‌ڵك له به‌هارا ئه‌چوونه ئه‌وێ بۆ سه‌یران. ئه‌م ناوچه‌یه موڵكی شێخان بوو. له‌كاتێكدا دروستكرا كه شێخ مه‌حمود حوكمدار بوو، بۆیه ناونرا تووی مه‌لیك.
باخی شێخ له‌تیف(شێخ له‌تیفی دانساز) له‌لای ماڵه‌كه‌ی خۆیانا له‌گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن،پڕبوو له داری به‌ردار و حه‌وزێك به فواره‌وه له ناوه‌ڕاستیا ئێستاش هه‌ندێ شوێنی ماوه به باریكی... دره‌ختی سێو‌و هه‌ڵوژه و هه‌رمێ وههنار و قۆخ وگێلاس وبههێ و هه‌نجیر ی تیا بوو.
باخی فه‌ره‌جی حه‌مه مراد له ده‌رگه‌زێن نزیك به كارێزی دایكی پاشا ده دۆنم زه‌وی بوو. به‌موڵك هی (عه‌زمی به‌گی بابان) بوو، له هاوینا ته‌نیا ئه‌و باخه هه‌بوو كه‌به‌ته‌نیشت ماڵی عه‌زمی به‌گ خۆیه‌وه بوو،خه‌ڵكی شار پۆل پۆل بۆی ئه‌هاتن. ئێستا شوێنه‌كه‌ی قوتابخانه‌و خانووه.
باخی مه‌جید به‌گ: له باكوری شاری سلێمانی. شوێنی بینای زانكۆی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و گشتییه.
باخی كانی دۆمان له خوار گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامه‌وه بوو
باخی گه‌وره‌و بۆگه‌نه: ئه‌میش هه‌ر موڵكی (عه‌زمی به‌گی بابان) بوو له خوار شاری سلێمانیه‌وه
باخچه‌ی گشتی: له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌م شوێنه بوو كه به ته‌واوی پێی بوترێ (باخچه) . ئه‌كه‌وێته ڕۆژ ئاوای سلێمانی نزیك (سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی). یه‌كه‌م باخچه‌ی میریی یه و كاتێك كه مجید یه‌عقوبی له ساڵه‌كانی (1937-1939) موته‌سه‌ریفی سلێمانی بوو دروستی كرد كه ئه‌وسا ئه‌وپه‌ری شار بوو، واتا هیچ خانوو بینا له‌و لایه‌وه نهبووبێگومان ئه‌م باخچه‌یه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی شاره‌كه و گه‌شت و جوانی سه‌ردانی ژن و پیاو ڕۆژانی (چوار شه‌ممه تایبه‌ت بوو بۆ ژنان) به عه‌باو په‌چه‌وه ئه‌هاتن به‌داخه‌وه به‌هۆی ناله‌باری ئاسایشه‌وه زۆر ده‌ستكاری كرا‌و زۆری لێ كه‌مكرایه‌وه و داره‌كانی ئه‌بڕران، بهلاَم ئێستا گه‌شاوه‌ته‌وه.
شاره‌وانی سلێمانی له‌م سالاَنهی دواییه‌دا (فهرمانگهیباخچهكانی)به تایبه‌ت پێك هێنا بۆ دروستكردنی باخچه له ناوشارا. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری باخچه‌ی دروست كردوه سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كات له ژوور هه‌موویانه‌وه (پاركی ئازادی) كه له‌وه پێش لهشكرگای حوكمه‌ت بوو (حامییه) بوو. ئه‌كه‌وێته به‌شی ژوورووی شار. -ژماره‌یه‌كی زۆری تر باخچه‌ی بچوك هه‌ن له ناو شاره‌كه كه هه‌موو ڕازاوه‌و جوان و ڕێك و پێكن هه‌ندێكیان به ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیانی و خۆییه‌وه ناونراونكه خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردوه.وه‌ك (باخچه‌ی ئولڤ پالما) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سوید كه به‌ده‌ستی ناحه‌ز شه‌هید كرا و(باخچه‌ی جه‌واهری) كه به‌ناوی شاعیریگهورهی عه‌ره‌ب محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری دۆستی دێرینی كورد و باخچه‌ی (فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) و گه‌لێكی تر.
دەستکاری نادی سلێمانی
یاریزانانی یانەی سلێمانی
بەڕێز تالب سید على ئەندامى یەکەم دەستەى بەڕێوەبەرى یانەى وەرزشى سلێمانى و یاریزانى دێرینى تۆپی پێ ى یانە و هەڵبژاردەى سلێمانى بەم شێوەیە مێژووى یانەى بۆ ئاشنا کردوین کەجێى ڕێز‌و پێزانینه
لە پێش دامەزراندنى یانەى وەرزشى سلێمانى لە سەرەتاى ساڵى (1956) لە زۆربەى گەڕەکەکاندا تیپی ئەهلى (میللی) هەبووه.
لەگەڕەکى مەڵکەندى تیپی پێشکەوتن ( کە خوالێخۆش بوو عبد الرحمن عەبە گۆڕێ) سەرپەرشتى ئەم تیپەى کردووە.
لەگەڕەکى شێخان تیپى ئەزمەڕ.
لەگەڕەکى کانێسکان تیپی ئاسۆ.
لەگەڕەکى سابونکەران تیپی هێرش.
لەگەڕەکى سەرشەقام تیپی سەیوان لەپاشدا خەبات و تیپى ئاکۆ.
لەگەڕەکى هۆڵى تیپی هیوا لەپاشدا تیپی برسى گەڕەکى پیرمەسوور دروست بوو .
جگە لەم تیپانەش
( تیپى سوپا ) حامیەى سلێمانى
تیپى فەرمانبەران
تیپی پۆلیس
ئەم تیپانە لەگەڵ یەکدا یارى دۆستانەیان ئەنجام ئەداو تیپەکانى دەرەوەیشیان بە یاریکردن بەسەر ئەکردەوە. لەو ساڵانەدا جێگرى پارێزگارى سلێمانى بەڕێز( عبداللە بەگ ) بوو کە بەم جوڵانەوە بەو چالاکیە وەزشیانە زۆر خۆش حاڵ و پێى باش بووە وە لە هەمان کاتدا خۆى حەزى لە وەرزش بوو ، هەموو سەرۆک تیپەکانى بانگهێشت کرد بۆ دیوانى پارێزگا و پێ ى ڕاگەیاندن کە (دەورەیەک) بکەنەوە لە نێوان هەموو تیپەکان و بەڵێنى پێدان کە هەموو جۆرە یارمەتیەکیان بۆ دابین دەکات (لەخەڵات و کڕینى کاس و پێداویستیەکانى ئەو خولە)، سەرۆک تیپەکان بە خۆشحاڵیەوە ڕەزامەندیان پیشانداو زۆر سوپاسیان کرد. وە بۆ ئەنجامدانى چۆنیەتى یاریەکان بڕیاریان دا کە یاریەکان بە(دۆڕاندنى دووجار) بۆ هەر تیپێک
ئەمانەو زۆرشوێن و شتی تر لەشارەکەمدان
سلێمانی ئێستا یەکێکەلە شارە جوان وخۆشەکانی کورردوستان وعێراق
ئاماده‌کردنی :چۆله‌که
ماڵپه‌ری ویکپیدیایه
supas bo kaka serwan bo hawkareakae
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن cholaka_kurd (2011-12-01 10:21:06)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh
bo aw zaniaria jwanan sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت چۆله‌ی کوردژین بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته پڕ زانیاریه سه‌باره‌ت به مێژووی ساری سلێمانی و پێکهاته و چه‌ند لایه‌نێکی تری ئه‌م شاره ته‌مه‌ن درێژ بیت و به‌رده‌وام بیت یاخوا هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته جوانه‌کانت
به‌لام یه‌ک تێبینی /
خۆی ئه‌م بابه‌ته هی ماڵپه‌ری ویکپیدیایه بۆیه ئه‌بێت ئاماژه‌به‌و سه‌رچاوه بکرێت نه مه‌کۆ و ماڵپه‌ری تر هیوادارم که مافی ویکپیدیا نه‌خورێت
له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas bo ewa hewadarm
badltan betw swde le wargrn
kaka serwan gyan tebeneakat lasar chawm
amazha basar chawakae ayam
له‌سه‌ر هێڵ نییه