.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













[color=blue][size=16]كورتەیەك لەبارەی گەشەی دانیشتوانی جیهان:
سەرەتا جێی خۆیەتی تیشك بخەینە سەر ئەوەی كە چۆن دانیشتوانی جیهان گەیشتە ئەم رەوشەی ئێستای (6,2)ملیار كەس, بەرێژەی گەشەی سالانە (1,4%),ئەمەش بۆئەوەی بتوانین لەرەوشی ئێستای دانیشوان تێبگەین, هەروەها بۆئەوەی بتوانین پێشبینی بۆ داهاتووی ئەو زیاد بوونەی دانیشتوان بكەین,ئەو ژمارانەی سەرەوە ئاماژە بە ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەرێژەی (84)ملیۆن كەس زیاد دەكا, سەرباری ئەو ژمارانەی ئێستا كە گۆی زەوی بە دەستیەوە دەناڵێنی. ئەو ژمارەیە یەكسانە بە دووئەوەندەی دانیشتوانی باشووری ئەفریقیای هەمووسالێك, هەر سێ ساڵ جارێك نزیكەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان هێندەی دانیشتوانی ویلایەتەیەكگرتووەكان زیاد دەكات زۆربەی جۆگرافیناسان و دیمۆگرافیناسەكان پێیان وایە ناكرێ ئەو رێژەی گەشەكردن بە شێوەیەكی هاوشێوە لەسەرجەم هەرێمەكانی جیهان بەردەوام دەبێ,
هەروەك (FREEDMAN1974) ئاماژە بەوەدا ئەو رێژە گەشە كردنەی كە دانیشتوانی جیهانی پێ وەسف دەكرێ بریتیە لەلادانێكی كاتی لە رێژەی گەشەی سالانە كە لەماوەی مێژوویی مرۆڤایەتی دا باو بووە پێویستە جارێكی تر لە داهاتوودا وەكو جارانی لێبێتەوە, دۆخی هەنووكەی گەشەی خێرایی دانیشتوان لە مێژووی دیمۆگرافیادا دەگمەن بووە, چ لە رووی قەبارەی رەهای دانیشتوان جیهان لەمیانی زۆربەی ماوە مێژووییەكانی دیمۆگرافبای مرۆیی رێژەی گەشەی دانیشتوان زۆرلە سەرەخۆ بووە, بۆ وێنە رێژەی زیادبوونی سالانەی رەنگە نەگەیشبێتە(0,01%)واتە هەر (700)ساڵ جارێك ژمارەی دانیشتوان دووجا بۆتەوە,تا ناوەراستی سەدەی هەڤدە, دوای ئەوەی گەشەی خێرایی دانیشتوان دەستی پێكرد,ئەو خێرایەش سەرەتا لە سەرخۆ بوو پاشان لە ناوەراستی سەدەی دوانزە بە شێوەیەكی سەرنجراكێش خێراتر بووە .ئێستا زانیارییەكان ئێمە سەبارەت بە كۆی دانیشتوان بە درێژایی مێژوو تەنها خەملاندنە, توێژەرانی دیمۆگرافی سەرجەرم بەڵگە شیاوەكانیان بۆ دۆزینەوە بەكارهێناوە وەك (هەڵكۆلینی شوێنەوار و پرۆسەی پشت بەستن بە كڵێساكان و تۆماری هاوسەرگیری و مردنەكان), ئەوەش لە پێناو چنینەوەی چیرۆكی فراوانبوون و هێرشی مرۆیی لە سەرخۆ و فراوانبوون لە رووی ژمارە و ئەو زەوییانەی كە داگیرییان كردوون, زانیارییەكانی ئێمە سەبارەت بە قەبارەی دانیشتوان و رێژەی گەشەكردنی دانیشتوان تەنها خەملاندن و بیرو بۆ چوونە, چونكە سەرژمێری و كۆی رێكخستنی داتا دانیشتوانیە رێكخراوەكان تا بەر لە ناوەراستی سەدەی نۆزدە نەبوو, یەكەم سەرژمێری تەنها لە هەندێ شوێنی كەم ئەنجام دەدرا, بەلام زانیارییەكانیان جێگای مشتومرە,تەنانەت لەكاتی ئێستاشدا زنیاری پشت پێ بەستراو لەبارەی نیوەی دانشتوانی جیهانەوە نییە, خەملاندنی ژمارەی دانیشتوان سەدەكانی پێش مێژوو ناتەبایی و بیرورای جیاواز لە خۆ دەگرێ بە شێوەیەكی گشتی لەسەر گریمانە لەبارەی توانای وەرگرتنی زەوی و توانای دابەش كردنی دانیشتوان بونیادنراون (واتە توانای زەوی لە گرتنە خۆی ژمارەیەكی دیاریكراوی دانیشتوان لە ئاستێكی تەكنەلۆژی دیاری كراو)*(1)
(DEEVEERY1960) ژمارەی دانیشتوانی پێش ملیۆنێك ساڵ بەنزیكەی (125000)كەس داناوە, بەگوێرەی خەملاندنەكانی ئەو گەشە ئەو رێژەی دانیشتوانە زۆر لەسەر خۆ بوو, بەشێوەیەك بەر لە(25000)ساڵ گەیشتووتە (3,3)ملیۆن كەس ,پاشان زیادی كردووە و گەیشتووەە (5,3)ملیۆن كەس پێش هەزار ساڵ, لەگەل َسەرەتای ساڵی زایینی (DEEVREY) خەملاندنی تری خستۆتەروو, كە دەڵی ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە (250-300)ملیۆن كەس نزیكبۆتەوە هاوكات رێژەی زیاد بوونی گەشەی دانیشتوانی سنووری (0,05)بووە(واتە نیولەسەدا).
دانیشتوان لەو رێژەیە بۆ گەشەكردن پێویستیان بە (1400)ساڵ بووە تا ژمارەیان دووجابێتەوە بەبەراورد بەدانیشتوانی ئێستای جیهان كە پێویستیان بە (50) ساڵە تا دووجادەبێتەوە.
ساڵی (1820)ژمارەی دانیشتوان نەگەیشتبووە یەك ملیار خەڵك, دوای رێژەی گەشەی سالانەی بەرادەی دە بەرامبەر زیادی كردووە واتە نزیكەی(0,5%)ئەمەش مانای ئەوەیە گەیشتنی ژمارەی دانیشتوان بە یەك بلیۆن پێویستی بەو هەموو مێژووە درێژە بووە لە سەرەتای دروست بوونی مرۆڤەوە تا ساڵی (1820),بەلام دانیشتوانی جیهان دوای ساڵی (1820)پێویستی بە(110)ساڵبوو واتە ساڵی(1930)تا ژمارەی بگاتە دووملیار, دوای ئەوە دانیشتوانی جیهان پێویستیان بە(45)ساڵی تر بووە واتە(1975)تا ژمارەیان دووجادەبێتەوەلە(2)ملیارەوەبۆ(4) ملیار لەساڵی (1987)ژمارەیان بووە (5)ملیار كەس ,هەروەها بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستن دانیشتوانی جیهان لەساڵی(1999)گەیشتووەتە شەش ملیار كەس وەكو رەگەزی مرۆیی
هەندێ لە جوگرافیناسانی هاوچەرخی وەك (TICKELL1993) دەڵێ: سەرجەم شارستانییە كۆنەكان لەناو چوون,لەگەل ئەوەی دانی بە جیاوازی ئەو شارستانیەتانە ناوە بەلام پێی وایە هەر شارستانییەك لە شارستانییە كۆنەكان بە دەست ئەو گۆرانە دانیشتوانی و دەرامەو ژینگانەوە نالاندوویانە كە لەناكاو سەراوێژبوونەتەوە.
(DEEVREY1960) روونی كردەوە هەریەك لەو ماوانەی گەشەی دانیشتوان وەلامدانەوەی شۆرشێك بوون كەتیایدا توانستی وەرگرتنی زەوی بەشێوەیەكی خەیاڵی زیادی كردووە, دەكرێ هەریەك لەو شۆرشانە و وزەی وەرگرتنیان وەك پرۆسەیەكی بلاوبوونەوە چاولێكەین كەلە سەنتەر یا مەكۆیەكی دیاری كراوەوە یا چەند سەنتەرێكەوە دەست پێدەكات تا بە شێوەیەكی پلەبەپلە جیهانی ئاوەدان دەگرێتەوە ئەو شۆرشانە بریتین لە:
یەكەم :شارستانییە (كلتووری) وداهێنانی كەل وپەلەكان
دووەم:شۆرشی كشتوكاڵی
سێیەم:شۆرشی پیشەسازی زانستی كەحاڵی حازر لە ئارادایە لێرە دا تەفسیرەكەی پێشوو سەبارەت بە گەشەی دانیشتوانی بە درێژایی مێژوو ئاماژەیە بە گەشەكردن لە جیهان بەگشتی كە لەناوەراستی شەستەكانی سەدەی بیست گەشەی دانیشتوان گەیشتە لەتكە..(2,1%) لەو كاتە بە دواوە بەرەو نزم بوونەوەهات تا بەم دواییە كەیشتە (1,4%)لەگەڵ ئەوەی ئاراستە گۆران برەوی پێ دەدرێ, واتە دانیشتوانی جیهان دوای (50)ساڵی تردووجادەبێتەوە لە جیاتی (33)ساڵ جارێك لێرە بە دواوە بە تێر و تەسەلی سێ سەردەمە سەرەكییەكەی گەشەی دانیشتوان دەخینە روو:
قۆناغی یەكەم:شۆرشی كلتووری و گەشەی دانیشتوان:-
شۆرشی كەلتووری پیشەسازی كەل و پەلەكان لەسەردەمی بەر لە مێژوو دەركەت سەرجەم ئەو زانیارییانەی لە بارەی رووداوەكانی ئەو سەردەمە لەبەر دەست دان تەنها لە تۆمارە شوێنەوارییەكان بەر دەست كەوتوون, لێكۆلینەوە لە بنچینە و پەرەسەندنی دانیشتوان سەرجەم تو ێژەرانی سەرقاڵكردووە بەتایبەت مرۆڤناسان. دۆزینەوە تازەكانی ئێسكە پەیكەرە گۆشت خۆرەكان سنووری زانیارییەكانی فراوانتر كردووە بۆ سەرەتای زووی پەرەسەندنی مرۆڤ,لێكۆلینەوە جوگرافییەكان جەخت دەكەن كەنیشتمانی رەسەنی مرۆڤ لەرووی تایبەتمەندییەوە لە شامپازیا و گۆریلا جیاكرایەوە, لەگەل گەورەبوونی قەبارەی مێشك وەك سەرەكیترین جیاكەرەوەی كۆمەڵەمرۆییەكان,مرۆڤیش بە شێوەیەكی خێرا پێشكەوت,بەبێ لەبەر چاو گرتنی ناهاورایی نێو زنایان لە بارەی بنچینەی مرۆڤ بەلام سەرجەم زانایان تەبان لەسەر ئەوەی رەچەلەكی مرۆڤ لە ئەفریقیا بووە وردە وردە ئەم كۆمەلەیە(بەهۆی جیناتی بۆماوە)بەئاراستەی(HOMO SAPIENS) (كۆمەلە كرێكارەكان) پێشكەوتووە,كەپێش یەك ملیۆن ساڵ ونیو لە ئەفریقیا وە كۆچیان كردووە, دواتر كۆچی تریش بەرەو ناوچەی تریش بە دوا هاتووە , ئەم تەفسیرە لەلایەن زانایانەوە گرنگییەكی زۆری پێدراوە ئاماژەیان بەوەدا كەزنجیرەی بنچینەی دایكی مرۆڤ دەگەرێتەوە بۆ یەك ژنی ئەفریقی كەبەر لە(250000)ساڵ ژیاوە ,
لێكۆلینەوە هاوچەرخەكان وای دەبینن باشترین تیۆر ئەوەیە كە دەگەرێتەوە بۆ تاك بنچینەی كۆمەلە كرێكارەكان كەجەخت دەكات تاك بنچینەی مرۆڤ و لانكەكەی ئەفریقیایە, ئەو لێكۆلینەوانە روونیان كردۆتەوە بەر ە یەك ملیۆن ساڵ ژمارەیەكی كەمی مرۆڤ هەبوون,ئەو كۆمەلە كرێكارییانە زۆر بە هێواشی پەرەیان دەسەند. لە نێو ئەوانیشدا ژیان زۆر سادەو ساكار بووە.چری دانیشتوان لە ماوەی پێش شۆرشی كشتوكاڵی زۆر نزم بووە كۆمەڵە دانیشتوانییەكان رووبەرووی گۆرانكاری ژینگەیی هەمەجۆر بوونەتەوە,هەلبەت بە گۆرانكاری كەش وهەواشەوە, خەملاندنەكانی قەبارەی دانیشتوان دەشێ هەلەبن بۆیە دەبێ بە ووریاییەوە مامەلە یان لەكەل بكەین, هەندێ لێكۆلینەوە.(DEEVREY1960) ژمارەی دانیشتوان لە جیهان بە(5) ملیۆن خەملاندووە هەلبەت بەر لە (10000)ساڵ.
قۆناغی دووەم:شۆرشی كشتوكاڵی:-
ئەستەمە مێژووییەكی ورد بۆ سەرەتای دەستپێكردنی شۆرشی كشتوكاڵی دیاری بكەین بەلام دەتوانین بلێین كشتوكاڵی و مالیكردنی ئاژەلً(10)هەزارساڵ زانراوە, ئەوەش لە ولاتی میسۆپۆتۆمیا(مابین النهرین)كەیەكەم ناوچەی جیهانە لە رووی پەرەسەندنی كشتوكالەوە لەوناوچانە كشتوكاڵ وردە وردە بەشێوەی شۆرشێكی سەرەكی سەرەتایی پراكتیزە كردنی كشتوكاڵ و بەگوێرەی پێداویستییەكانی مرۆڤ دەستی پێكرد,ژیانی مرۆڤ لە پەرتەوازەیی و پەرش وبلاەی گۆرا بە ژیانێكی جێگیر لەناوچەیەكی ئارام ودیاری كراو,زانایان پێیان وایە نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەباشووری رۆژئاوای ئاسیا لەعێراق لە نێوان هەردوو سەدەی نۆیەم وحەوتەمی بەر لەزایینی دەستی پێكردووە پاشان گۆرانكاری ژینگەی مرۆیی گواستۆتەوە بەرەو ئەو ناوچانەی كە ژینگەی باش ودەرامەتی باشیان لێ هەبووە, زنایان ئاماژە بەوە دەدەن شارستانیەتی مرۆیی درێژدەبێتەوە بۆ رۆژهەلات بۆ ولات(سند)و پاشان (چین) ئەو ناوچانەی كە كەش وهەوای هاوشێوە یان هەیە,پیچشكەوتنی كشتوكاڵی لە هەموو ناوچەیەك رێگا بە ژمارەیەكی زۆری دانیشتوان دەدات لە شوێنە جیاوازەكانی جیهان كۆ ببنەوە, پاشان بەشێوەیەكی ئاسایی بەرهەم لە پێداویستیە خۆراكییەكانی دانیشتوانی كۆمەڵگە زیاد دەبێت و دوای ئەوەش چەندێتی كالای كشتوكاڵ بەرهەم هاتوو كەلەكە دەبێ, لەپاڵ ئەوەشدا هەندێ لە دانیشتوان بێ توانان لە دابینكردنی هەندێ پێداویستی وەك دەرهێنانی كانزا و پیشەسازی كانزا ,ئەوەش لەباشتر كردنی بەرهەمی كشتووكاڵی رۆلێكی زۆری هەیە و دواجار پەرەسەندنی گوندەكان وئامرازەكانی ئاودێری وپیشەوەری و بازرگانی بە دوادادێ ,ئەو داهێنانانەڤو توانا و وزەی مرۆڤیان زیاتر كرد, تاكو پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن و توانای زەویش لە بەرهەم هێنان زیاتر بكەن, بازرگانی و دەركەوتنی رێگا بازرگانییەكان كاری كردە سەر دابەش بوونی دانیشتوان و هاوكار بوو لە دەركەوتنی زووی شارەكان ,وەلامدانەوە دیمۆگرافییەكانی كشتووكاڵ و ئەو گۆرانكارییانەی لەگەڵ خۆی هێنانی خێراتر كردنی لە رێژەی گەشەی دانیشتوان دەركەوت, لەو كاتەی كەتیایدا شۆرشی كشتوكاڵی لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان بلاوبووەوە, كاریگەرییەكی روونی بەسەر گەشەكردنی دانیشتواندا دەركەوت, وێرای ئەوەش هەندێ لە توێژەران پێیاوان وایە كاتێك شۆرشی كشتوكاڵی توانای زەوی لە بەرهەم هێنان زیاتركرد وبەتەواوەتی لە جیهان بلابووەوە جارێكی تر گەشەی دانیشتوان هێواش بووەوە,و دانیشتوان بە قۆناغێكلای جێگیر لە ئاستێكی تازە دا تێپەرین.لەسەرەتای دەركەوتنی مەسیحیەت ژمارەی دانیشتوانی جیهان دەگەیشتە نزیكەی (300)ملیۆن كەس,لەكەڵ ئەوەی دانیشتوان لە گەشەكردن بەردەوام بوون بەلام پەرەسەندنی ژمارەیی زۆرهێواش بوو, هەروەها دابەش كردنی هەرێمایەتی دانیشتوان جیاواز بوو,لە چوارچێوەی جۆری گشتی گەشە دانیشتوان گۆرانەبازنەییەكان شتێكی ئاسایی بوو, رێژەی گەشەی بەهۆی كەمی خۆراكەوە(زۆرجاریش قات وقری وبرسیەتی)و بەهۆی جەنگ ونەخۆشیەتەشەنەسیندووە زۆر و هەموو جۆرەكان گەشەی دانیشتوان جلەوگیرا كرا بوو واتە وەسێنرا بوو,(2)
لەزۆربەی ناوچەكان برسیەی ناوخۆیی وكاریگەری بەسەر رێژەی مردنەوە پشتی بە قەبارەی برسیەتییەكەو پەیوەندی نێوان ئەو ناوچانەی كە تووشی برسیەتی و قات وقری بووبوون و ناوچەكانی تر دەبەست لەگەڵ ئەوەش دا برسیەتی و قات وقری لە ناوبەری رەگەزی مرۆییە,بۆیە باشتر بوون ئامرازەكان و رێگا گواستنەوە, مرۆڤی لە كاریگەری دارووخانی بەرهەمی هەندێ بەرووبوومی ناوە خۆیی رزگار كرد جەنگەكان كاریگەرییە راستەوخۆیان لە
سەر رێژەی گەشەی داتیشتوانەوەهەیە, هەر چەندەئەستەمە ئەو كاریگەرییە دیاری بكەین كوشت و كوشتاری جەنگەكان وكەمی خۆراك و بلابوونەوەی نەخۆشی هەموو فاكتەرن ناتوانن ژمارەی مردوان دیاری بكەین, دەرد و نەخۆشییە تەشەنەسەندووەكانیش رەگەزی مرۆیی لەناو دەبەن, لەم بارەشەوە نموونەی زۆر هەن وەك كۆكەرەشە(تاعون)كەلە ماوەی نێوان سالانی (541-544) زایینی و مردنی رەش لە ماوەی نێوان سالانی (1346-1348)زایینی لە ئەوروپا, ئەو نەخۆشیانە ژمارەی دانیشتوانیان بەرێژەی (25%)كەم كردەوە. دوای ئەوە گەشەی دانیشتوان لە ئەوروپا خاوبووەوە. هەروەها دوای ئەو مێژووە بە هۆی جەنگی سەد ساڵە دیسان گەشەی دانیشتوان لە كورتی دا . لە سەدەی شانزە ئەوروپا ئەو كەم بوونەوەی كە بەسەر ژمارەی دانیشتوانەكانیدا هات گەراندە وە و وردە وردە رێژەی گەشەی دانیشتوان بەرز بووەوە, وێرای بوونی هەندێ قات و قری و جەنگ و نەخۆشی, پەرەسەندن و بلاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی ئایدز لەكاتی ئێستا دا تاكو ئێستاش وەكو دەردو نەخۆشی هەر ماوە و لە ئارادایە, دوای ساڵی (1492)ژەمارەی دانیشتوان لە جیهانی نوێش بە شێوەیەكی بەردەوام پاشەكشەی كرد.خەملاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن (50)ملیۆن مرۆڤ لە ئەمریكای باكوور و باشووردەژیان كاتێك كۆلمبس ئەمریكای دۆزییەوە.
قۆناغی سێیەم:قۆناغی شۆرشی پیشەسازی
ئینگلتەرا بێشكەی شۆرشی پیشەسازییە كەلە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدە دەستی پێكرد.هەرچەندە رەگ و ریشەكەی بۆ ماوەیەكی پێشتر دەگەرێتەوە, شۆرشی پیشەسازی بە شێوەیەكی خێرا لە ئینگلتەراوە بەرەو ولاتانی تری ئەوروپا و پاشان بەوەرو ویلایەتە یەكگرتووەكان بلاوبووەوە,لەكەل َسەرەتای سەدەی بیست گەیشتە رووسیا و باكووری ئیتالیا. ژاپۆن یەكەم ولاتی ئاسیایی بوو كە ئەو شۆرشەی بە خۆبینی. لەگەڵ قۆناغی دروست كردنی پیشەسازی جێگای كشتووكاڵی گرتەوە, كشتوكاڵ سەرەكترین كەرتی ئابووری بوو لە سەرخەم ولاتان,تاكو ئێستاش شۆرشی پیشەسازی هەربەردەوامە و بەشێوەیەكی دیاری كراو و بەشەكی لە ولاتانی دواكەوتوو بلاوبۆتەوە لەگەڵ هاتنی ساڵی(1750) ژمارەی دانیشتوانی ئینگلتەرا و وێلز پەرەی سەند, دوایئەوەش راستەوخۆ گەشەی دانیشتوان لە ولاتانی تازە بە پیشەسازی بوو دەستی پێكرد,لەراستی دا پێش ئەو مێژووە رێژەكانی مردن لە دایكبوون لەو ولاتانە بەرزبوو.
لەسالانی ئاسایی رێژەی لەدایكبوون لە رێژەی مردن زیاترە,بەلام لەسالانی خراپ رەوشدا تەواو پێچەوانەیە,رێژەی مردن زیاترە لە رێژەی لە دایكبوون كەم و زیادی دەكردو لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی لەدایكبوون بە هۆی چەند فاكتەرێكی كۆمەلایەتیەوە زیاد لەپێویست بوو.
لەماوەی هەردوو قۆناغی یەكەم ودووەم(شۆرشی كلتووری و شۆرشی كشتوكالی) دانیشتوان زیاتر دەیان توانی پێداویستی خۆیان لە زەوی بەدەست بهێنن,بەلام ئەو رەوشە لەگەڵ شۆرشی پیشەسازی زانستی وەكو خۆی نەمایەوە و بۆ یەكەم جار خەڵك مردنیان كۆنترۆڵ كرد,ئەنجامی ئەو كۆنترۆڵكردنەی مردنیش گۆرانكاری زۆر هاتە ئارا,گرنگترینیان گۆران لە رێژەی مردن و زیاد و كەمی لەرێژەی مردن , كاری كشتوكاڵی باشتر و پەرەسەندنی سیستەمی دابەش كردن كاریگەری قات وقریان كەم كردەوە,هەروەها باشتر بوونی خزمەتگوزاری و ئامرازەكانی ئاو ئاودێری و هاوكاری بوو نزم بوونەوەی مردن كە بەهۆی نەخۆشییەوە دروست دەبوون, هەروەها داهێنان پزیشكییەكان رۆلێكی بەرچاویان لەنزم كردنەوەی رێژەی مردنیان لە سەدەی نۆزدە گێرا, ئەوا داهێنان و دروست كردنانەی كە لەگەڵشۆرشی كشتوكاڵی پیشەسازی هاتنەئاراوە تەنها بەسەر ئەو ناوچانەدا كورت ناكرێنەوە كە شۆرشەكانی تیادا رووداوە بەلكو بۆ دەرەوەش بلاوی كرد لە ساڵی (6000)بەر لە زایین كشتووكاڵ لە هەندێ ناوچەی دیاری كراوی ئەوروپا هەبوو وەك ناوچەكانی دەریای (ئیجە)بەلام لەماوەی (5000)ساڵی بەر لە زایین بەرەو باكووری ئاو وێلی رووباری دانووب درێژەی كێشا,لەگەڵ هاتنی ساڵی (4000)ساڵی بەرلە زایین كشتووكاڵ گەیشتە باكووری ئەوروپا,لەراستی دا بلاوبوونەوەی پیشەسازی زۆر خێراتربوو لە بلابوونەوەی كشتووكاڵی ئەوروپییەكان ئەو داهێنانەیان گواستەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە داكیریان دەكرد,لە كۆتایی سەدەی بیست هیچ شوێنێك نەما هەندێ روخساری شۆرشی پیشەسازی پێ نە گەیشتبێ. تەنها هەندێ ناوچەی كەم نەبێ
خێرای بلاو بوونەوە و ئاراستەی دانیشتوان بە چەند فاكتەرێك كاریگەر بوون وەكو مەودا وبەربەستەكان و سروشتی ژینگەی و جیاوازی پێكهاتەكۆمەلایەتییەكان یەكێك لە گرنگترین مەسەلەكان بلاوبوونەوەی نایەكسانی داهێنا بوو,كاتێك ئەو داهێنراوانە دەگەیشتە هەر كۆمەڵكەیەك كاریگەرییەكی دروست دەكرد و شێوەی تازەی رێكخستن و سەركردایەتی دەهێنایە
ئارا ودەبووە هۆی لێهاتوویی نوێ. زۆرجار گەشەی خێرای دانیشتوان گۆرانكاری لە هەلو مەرخی ئابووری و كۆمەلایەتی لەگەڵ خۆی دەهێنا (3)
هۆكارە كاریگەریەكان لە زۆربوونی گەشەی دانیشتوان:-
بەهۆی كاریگەری باش بوونی دۆخی پزیشكی و تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا, دانیشتوانی جیهاندا بە شێوەیەكی زۆر زیادی كردووە, ئەم باشبوونانە یارمەتی زیاد ئومێدی ژیانی داوە, پێشكەوتنی تەكنیكیپزیشكی بەتایبەت لە كەم كردنەوەی رێژەی مردندا لە كاتیلە دایكبوون یان قۆناغی منداڵی,كەرابردوودا زۆربوون, رۆلێكی بەرچاوی هەبووە , هەروەها چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشیەكانی پیران دۆزراونەتەوە لە رابردوویەكی نە زۆردووریشدا زۆرێك لە مرۆڤەكان بە هۆی ئەم نەخۆشیانە دەمرن, بۆ نموونە
هەرچەندە لەم دەیەی رابردوودا, نەخۆشیەكانی وەكو ئیفلیجی منداڵ.نەخۆشی شەكرە سیل و نەخۆشیەكانی دڵ وهەناو, دەبوونە هۆی مردنی مرۆڤەكان ئەمرۆكە بەهۆی پێشكەوتنی زانست و تەكنیكی پزیشكییەوە زۆربەی ئەم نەخۆشیانە دەتوانرێت كەم تا زۆر چارەر سەر بكرێن, ئەمەش وای دەكرد مەترسی مردن لەكاتی منداڵ بووندا چ بۆ دایكەكەو چ بۆ مندالە كە لە رابروودا زۆر زیاتر بوو لە ئێستا.(4)
پێگەی كۆمەلایەتی ودرێژەی دووگیانبوون:-
لێكۆلینەوەكان دەریان خستووە كەلەنێوان پێگەی كۆمەلایەتی تاك و رێژەی حامیلەیی(دووگیانبووندا) پەیوەندیەك هەیە ئەوكەسانەی كە سەر بە چینی خوارەوەن مندالی زیاتریان هەیە.لەچاو ئەوانەی لەچینی ناوەند وبالادان,ئەو كەسانەی گوندنشینیان هەیە و خاوەن ئاستێكی بەرز لە خوێندن نین رێژەی لە دایكبوونێكی زیاتریان هەیە.رێژەی مندالبوون لە ناو شارنشینیان وخویندەوارەكاندا كەمترە,ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر گەشەكردنی دانیشتوان بەپێی ناوچە جیاوازەكاندا
تەكنەلۆژیا وئابووری وئاراستەكان:-
یەكیك لەفاكتەرە كاریگەرەكان لە زۆربوونی دانیشتوانی جیهاندا پێشكەوتنی تەكنەلۆژیایە, گەشەكردنی تەكنەلۆژیا سەرچاوەخۆراكیەكانی مرۆڤ زیادی كردووە ئاستی چاودێرییە پزیشكیەكانی بەرز كردۆتەوە ودواجار یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی داوە,لەلایەكی ترەوە گواستنەوە لە كۆمەلكەی گوندنشینەوە بۆ كۆمەلگەی شارنشینی,بۆتە هۆی ئەوەی كە گەشەكردنی دانیشتوان دابەزێت.لە ئابوورییەكی شاریداومنداڵی زۆر نەك مایەی هاوكاری ئابووری بەڵكو بەبارهێنەری كێشە ئابووری ئەژمار دەكرێن.گۆرانی ئاراستەكانی ژنان بەرامبەر بە مندالبوون و ئەو گرنگیەی كەزۆرێك لەژنان بە پێشكەوتنی ئیشەكەیاننیشانی دەدەن,گەشە كردنی دانیشتوان سنورداركردووە(2)
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سورێن (2011-11-30 19:44:04)


لهسهر هێڵ نییه







گەشەكردنی دانیشتوان لە جیهانی سَیەم:-
بەشێوەیەكی گشتی تێكرای ولاتانی پیشەسازی ئەمرۆ بە بەراورد لەكەڵ رابردوودا و لەگەڵ ولاتانی جیهانی سێیەم ئەوا رێژەی لە دایكبوونەكان ومەرگ و مردنیان كەمترە,لەزۆربەی ولاتانی جیهانی سێیەم رێژەی مەرگ كەمبۆتەوە,رێژەی لە دایكبوونەكان هەروەك جاران بەرزە بەهۆی گەشەكردنی تارادەیەك كتوپری پزیشكی نوێ ومیتۆدەكانی تەندروستی ئەمرۆیی,ئەو گۆرانكاریەی دانیشتوان كەزۆرتر لە(200)ساڵ لەرۆژئاوا دا درێژەی كێشا لەماوەی كەمتر لەنیوەی سەدەی لە جیهانی سێیەم دا روویانداوە گەشەكردنی دانیشتوان لە ئاسیا ئەفریقیاو ئەمریكای لاتین,پێداویستیەكانی پەرەسەندنی ئابووری لەو ناوچانەی دا زۆر بەتوندی سنورداردەكات,لەدانیشتوانێكداكەخاوەن گەشەكردنێكی سفرە(وەكوزۆربەی ولاتانی رۆژئاوایی) لە نێوان3%تا لە5% داهاتی نەتەوەی دەبێت سەرمایەگوزاری بكرێت تاكولە1%-2% داهاتی نەتەوەی دەبێت سەرمایەگوزاری بكرێت تاكو پەرەسەندنێكی هاوشێوە لەستاندارەكانی ژیاندا دروست بێت,چونكە ئەوناوچانەی كەخاوەن گەشەكردنێكی خێرای دانیشتوانن بە بەشێك لە هەژارترین ولاتانی جیهان هەژماردەكرێن,ئەو جۆرە ئاستە سەرمایەگوزاریەش رەنگە ئەستەم بێت لەبەر ئەوە ئەو جۆرە ولاتانە زۆرتر لەكەرتەكانی پیشەسازی جیهان دوادەكەون,كەمبوونەوەی خێرا لەرێژەی مەرگ ومردنەكان هاورێ لەگەل كەمبوونەوەیان نەبوونی سكپری,پێكهاتەی تەمەنێكی تەواو جیاوازی لە ولاتانی جیهانی سێیەم بە بەراورد لەگەڵ ولاتانی پیشەسازی دروستكرد,بۆ نموونەلە45% دانیشتوانی مەكسیك كەمتر لە پانزدە ساڵ تەمەنیان هەیە لەلایەكی ترەوە لە ولاتانی پیشەسازی تەنیا نزیكەی 4|1دانیشتوان لەم گروپە تەمەنانەدان,دابەشبوونە تەمەن وەكو(هەرەمێكی خاوەن بناغە فراوان لە ولاتانی دواكەوتوو دا ئەوا دژوارییە كۆمەلایەتی ئابوورییەكانی ئەو جۆرە ولاتانە زۆردەكات)كۆمەلگەیگەنج پێویستی بە پاراستن و پەروەردە و فێركردن هەیە,وێرایئەمەش لە ماوەی ئەو قۆناغە دا ئەندامانی لە روانگەی (ئابووری)وەبەرهمێن نین لە راستی دا لە زۆربەی ولاتانی جیهانی سێیەم ژمارەیەكی زۆر منالان یان ئیشی تەواو شفت دەكەن یانیش وەكو منالانی لۆتی و بەرەڵلا بە هۆی سواڵكردنەوە ژیانێكی قورس بە سەردەبەن كاتێك كە ئەو جۆرە منالانە دەگەنە تەمەنی هەراشەوە زۆریان یان بێ ئیش و بێ ماڵ وحاڵ دەبن وەیانیش هەردووك لادەبن, ئەو دانیشتوان كە رێژەیەكی هەرە زۆر لە كەسانی گەنج پێكی دێنن هەرچەندە رێژەی لە دایكبوونەكان لەناكاو كەم ببێتەوە هەروەك جاران گەشە دەكات, ئەگەر بێتو سكپری بەرەو ئاستی ئەلتەرناتیڤی كەم بێتەوە واتە منالبوونێك بۆهەرتاكێكی زیندوو لە دانیشتوان هەم دیسان (75)ساڵ درێژە دەكێشی تاكو پەرەسەندنی دانیشتوان رابگیرێت(1)
سنورداركردنی گەشەی دانیشتوان:-
بۆئەوەی بتوانرێت دانیشتوانی ولاتێك لەئاستی ئێستایدا رابگرین دەبێت رێژەی گەشەی دانیشتوان بگەیە نینە سفر,بۆ گەیشتن بەم مەبەستەش, پێویستە هەرخێزانێك بەشێوەیەكی ناوەند بە رادەی 1|2لەسەدی لە دایكبوون هێواش بكاتەوە وهەرئەم رادەیە بۆ بەردەوام بونی نەوەی كۆمەڵگە بەسە,گرنگترین فاكتەری راگر,لەرێگای رێكخستنی سەركەوتوانەی خێزاندا,بەهاكلتووری و كۆمەلایەتییەكانی خێزانەكانن,كاریگەرترین رێگای رێكخستنی خێزان ئەوەیە كە دایك وباوك خۆیان دیاری بكەن كەمنداڵی كەمتر باشترە بۆیان,رێكخستنی ئیجباری خێزان (واتە سنوور دانان بۆ مناڵ بوون لەلایەن دەولەتەوە)لەزۆربەی ولاتە دواكەوتووەكاندا,سەركەوتوونەبووە,كۆنترۆڵی لەدایكبوون زیاتر بەم دووشَوازە ئەنجام دەدرێت:دروست كردنی پالنەر بۆ بەگرتن لە منداڵبوون لە خێزانەكاندا یاخود كۆنترۆڵی ئیجباری ئەمەش هیچ كام لەم دووشێوازە تا ئێستا بە تەواوی دەرئەنجامێكی باشیان نەبووە(2)
دانیشتوانی ئێستای جیهان:-
رەوشی هەنووكەیە دانیشتوان بە درێژایی مێژوویی مرۆڤ رەوشێكی دەگمەنە نەك تەنها لەبەرئەوەی رێژەی زیادبوونی ئێستای دانیشتوان بەبەرزترین رێژەی دادەنرێ لە مێژووی مرۆڤایەتی,بەڵكو زیادبوونی دانیشتوان (6.2ملیاركەس)ە ئەو گەورەترین رێژەیە تۆمارە مێژووییەكان ئاماژە بەوە دەدەن گەشەكردنی خێرای دانیشتوان لە ولاتە ئەوروپیەكان دەستی پێكرد.هەروەها لەو زەوییانەش كەلەودیو دەریاوە داگیریان كردبووبەتایبەتی ویلایەتەیەكگرتووەكان وكەنودا وئوسترالیا,لەگەل ئەوەش دا خێراترین ناوچەی گەشەكردنی دانیشتوانی ئەفریقیاو ئاسیا وئەمریكای لاتین(یا ولاتە تازە پێگەیشتووەكان)ئەم ناوچانەسێ چارەگی دانیشتوانی گۆی زەوی لە خۆدەگرن.زیاتر لە (90%)گەشەی دانیشتوان لەو سێ كیشوەرەدا روودەدات.ماوەی هەردوو دەیەی كۆتاییەكانی سەدەی بیست رێژەی مردن لە ولاتە تازە پێگەیشتووەكان كەم بۆتەوە,بەلام رێژەی لەدایكبوون دوو هێندەی ولاتە پێشكەوتووەكان لێهات.
لەنێوان سالانی(1950=1987)ژمارەی دانیشتوانی جیهان (2,5)ملیار كەسەوە دووجابۆوە بۆ (5)ملیاركەس.جەنگی ساردوگەشەی دانیشتوان چری دانیشتوان لەزۆربەی ناوچەكانی وەلانا.لەو ماوەیەدا دابەش بوونی دانیشتوان لە جیهان لە رووی جوگرافیەوە یەكسان و هاوسەنگ نەبوو.(85%)گەشەی دانیشتوان لەولاتە تازە پێگەیشتوەكان روویدەدا,لە زۆربەی ولاتانی پێشكەوتووی ئەمرۆپیتاندن گەشتۆتە قۆناغی نەمان و لەناوچوون,جگە لە ویلایەتەیەكگرتووەكان,بەرزترین رێژەی سەدی گەشەی دانیشتوان لە دەییەكانی داهاتوو لە ولاتە تازە پێگەیشتووەكان كەناتوانن ژمارەی زیاتری دانیشتوان وەربگرن,
بەهاتنی ساڵی (2000)رێژەی 80% دانیشتوانی جیهان لە ولاتەتازە پێگەیشتوووەكان نیشتەجێ دەبن ونیوەی ئەو رێژەیەش لە هیند وچین دەبن ئاسان پێشبینی بكەین پەرەسەندن وزۆربوونی قەبارەی كۆچی نێو دەولەتی لە دەییەكانی داهاتوودا رووبدات چونكە كۆبونەوەی سەروەت و سامان لە ژێر سایەی جیهانگیری و چربوونەوەی لە ولاتە پێشكەوتوو دەولەمەندەكان,بۆیە چاوەروان دەكرێ گونجان لە ولاتە هەژارەكانی خۆیانەوە بۆ ئەو ولاتانە كۆچ بكەن.لێرە دا دەكرێ بە بەراوردێك لە نێوان ولاتە پێشكەوتووەكان وولاتە دواكەوتووەكان بكەین.ئەگەر جیاوازی پێكهاتەی تەمەنی دانیشتوانی نێوان ئەو دووگرووپە لەبەر چاوبگرین.ئەو ولاتانەی كە گەشەكردنێكی دانیشتوانە بەرزیانبەخۆوەبینیوە.رێژەی بەرزی دانیشتوانەكانیان لە گرووپی تەمەن بچووكدان ولاتە رێژە خێراكان ئەفریقیا و ئاسیا و ئەمریكای لاتین.رێژەی(30-45%)ی دانیشتوانی لە ژێرتەمەنی (15)سالیدان,بەلام لە ئەمریكای باكوور و ئەوروپا و ئوسترالیا رێژەی كەمی ژێر تەمەنی (15)ساڵی هەیە (20%یا كەمترە)
پێداویستی و خزمەتگوزاری ئەو ولاتانەی كەرێژەیەكی بەرزی تەمەنە گەورەیان هەیە جیاوازە لە پێداویستی و خزمەتگوزاری ئەو كۆمەلگەیانەی كەرێژەی تەمەنی گەنجیان بەرزە(1)
ئامادةكردنى سورين تايبةت بة كوردزين
لهسهر هێڵ نییه