❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەموو بونتم پێ ببەخشە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-01 19:20:46

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsMSIE7

هەموو بونتم پێ ببەخشە

 

هەموو بونتم پێ ببەخشە     

 




 

لێرەبە
لەناو مندا
   تاکەى گوێ لەچپە چپى کینەى بەردو
غیرەى شەقامە حەسودەکان ئەگرى ؟؟؟؟؟
من لە قوڵاى هەناسە ترساوەکانتا  متمانە حەشار ئەیەم
لە بەرچاوى دوێنێتا پێکەنینت ئەکەمە ملم و
ماچە نهێنیەکانمان لە بێدەنگى ئەسەنمەوە
تۆش پشت بکە ترس و
خۆت مەدە دەست ئەو کاتژمێرە بێ مانایەى
کە تاوانبارت ئەکا بە گوناه
بەقوڵاى بونما وەرە تا گومان لە جەستەت ببێتەوەو
لە ژێر باڵى جوانترین شعرى ئاسمانا
        هەموو بونتم پێ ببەخشە...........

واپشکۆى گومانت پەنجەکانت ئەسوتێنێ
تەنهایى تەمەنناکانم ئەکاتە ملى گۆڕستان و
ترس ئەخاتەمۆرترین خەونى کچى گەڵاوە
من باوەشێک لە بێ دەنگی لە ئاسمان ئەسەنمەوەو
قژى هەموو کۆڵانەکانى گەیشتنت شانە ئەکەم بە متمانە و
لە باخە گریاوەکانى کچێنیم پێکەنینت بۆ ئەچنم
چیتر تۆش لەناو ژورە دورەکانى تێ نەگەشتنا خەونەتباتەوە
چاوەڕوانى گەیشتنتم
پڕم لە هەناسەى بەختەوەرى
پرچەکانم لەناو تاریکى ئەمشەوەیا ئەلەرزێ و
لەبەردەم کاتژمێرى گەیشتنتا وەستاوم
ئیتر خۆت بدە بە دەم خەیاڵە سپیەکانى منەوەو
هەموو بونتم پێ ببەخشە..........

لە باوەشى خنکانام باکڕنوش بۆ هاتنى مەرگ نەبەم
من هیچ ڕۆژێ پرچەکانم بە گوناه نابەستم
تا ڕێگە بدەم بێمانایى تینوێتى خۆى لە من بشکێنێ
نزاکانم لە بەردەرگاو لەپێش چاوى هەموو
ژوورە تاریک و تونەکەکانى وتنا چاوەڕێتە
ترس ئەژنۆکانم ئەداتە دەستى گومان
من لەبەردەم بێدەنگیا لە بەخشندەى خواش ناگەم
تۆ مەمدە بەدەم مەرگەوە
نەهاتنت هەڵهاتنە لە بینینى زەردەخەنەکانى پاکیم
ئیتر وەرە با ڕەشەبا لەگەڵ ئاوابونى تەمەنناکانى ئاسمانا
کاڵم نەکاتەوەو
و خاڵیم نەکا لە ڕەنگەکانى بوون .........

ئەچمە خەیاڵى شەپۆلێک وتەنهانزامى لادائەنێم
بەترسەوەلەپشت باخە سپیەکەى تامەزرۆیمەوە
چاوئەبڕمەکراسى بوکێنى ئاسمان و
لەسبەینێى دڵنیابون ئەپاڕێمەوە تا  بمگەیەنێت بەتۆ
تەماشاکەچۆن تەمەنناکانم لەجانتاى کۆڵى ئەم شەوەوە
بەسەرتا ئەبارێ و جەستەت پڕەکا لە ماچ و
دڵنیابوون ئەدا لەترساوترین درەختى پیاوەتیت
ئیترتۆش بەبەرچاوى هەموو مەغریبەلۆمەکەرەکانى تەنهاییەوە
دەرگالەسەردوێنێى ڕقت داخەو
          هەموو بونتم پێ ببەخشە …….





کاردینا


 
 

 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net