❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ی خۆر له‌بۆشایی ئاسماندا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی وزه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-02 18:44:03

RekaN rawanduzy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-03
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 311
WindowsMSIE7

كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ی خۆر له‌بۆشایی ئاسماندا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی وزه‌

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر وزه‌ی خۆر له‌بۆشایی ئاسماندا كۆبكرێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ماوه‌ی (30) ساڵدا ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی باش بۆ گۆی زه‌وی.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كه‌ ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان له‌ پاریس ئه‌نجامیداوه‌، دانانی چه‌ندین وێستگه‌ی وزه‌، كه‌ بتوانێت وزه‌ی خۆر كۆبكاته‌وه‌ و ئاراسته‌ی زه‌وی بكات، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌ند ته‌كنۆلۆژیایه‌ك، كه‌ ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌، ده‌توانرێت ئه‌نجامبدرێت له‌میانه‌ی 10 یان 20 ساڵدا.

جۆن مانكینز، كه‌ له‌ ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ كاریكردووه‌ و سه‌رۆكی پێشوی یه‌كه‌ی بیرۆكه‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌ بووه‌، سه‌رۆكایه‌تی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵسه‌نگاندنی جیهانی فراوان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ی خۆر له‌بۆشایی ئاسماندا و ناردنی بۆ بازاڕه‌كانی زه‌وی له‌ڕێگه‌ی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ناردنی بێته‌له‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌دووریزانیوه‌، كه‌ به‌ ته‌نها كۆمه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌كه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ بپێكێت، به‌هۆی مه‌ترسییه‌ ئابوورییه‌كانی قۆناغه‌كانی په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانی دواكه‌وتنییه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ته‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت باربوی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ سووده‌ ئابوورییه‌كانی پرۆژه‌كه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كه‌ (284) لاپه‌ڕه‌یه‌، كۆی تێچوونی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ی نه‌خه‌مڵاندووه‌ و به‌گوێره‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی وزه‌ی خۆری بۆشایی ئاسمان، چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌نه‌، كه‌ ره‌نگه‌ سه‌ركه‌وتووبێـت و هیچ زیانێكی بۆ سه‌ر ژینگه‌ نه‌بێت.
s.xendan.org

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RekaN rawanduzy (2011-12-02 19:26:52)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net