❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپکه‌کانی سه‌ر ڕوخسارت کلیک بکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-03 10:57:03

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-22
په‌یامه‌كان: 445
WindowsMSIE7

بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپکه‌کانی سه‌ر ڕوخسارت کلیک بکه‌

چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیپكـه‌


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c66037f443.jpg


سڵاو هاوڕێیان بابه‌تێکم بۆ ئاماده‌ کردوون هیوادرم سوودی لێ ببینن



-1خه‌فه‌ت‌و بێتاقه‌تی‌‌و بیركردنه‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زیپكه‌یان هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ شت لێكده‌ده‌نه‌وه‌، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌رزشه‌وه‌ یاخود خۆ خه‌ریككردن به‌كارێكه‌وه‌ له‌بیر خۆتانی‌ بكه‌ن.

2- به‌پێی‌ وته‌ی‌ پزیشكه‌كانی‌ پێست باش نییه‌ زیپكه‌ هه‌ڵبكه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانی‌‌و هه‌ر ویستت زیپكه‌ هه‌ڵبكه‌نیت یاخود بیته‌قێنیت، واباشه‌ كه‌ 10خوله‌ك شوێنی‌ زیپكه‌كه‌ ته‌ڕ بكه‌یت‌و زوو زوو به‌په‌نجه‌ نه‌ك نینۆك، پاك بكرێته‌وه‌‌و به‌خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ كهولی‌ (ته‌عقیم)ی‌ بكه‌یت.

3- ده‌سته‌كانمان ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌‌و هه‌ڵگری‌ به‌كتریان، بۆیه‌ واباشه‌ كه‌ زوو زوو بشۆردرێن، هه‌روه‌ها ئاگاداریی‌ ئه‌وه‌به‌ ڕۆژی‌ چه‌ندجار ده‌ست له‌ده‌موچاوت ده‌ده‌یت هه‌وڵبده‌ كه‌می‌ بكه‌یته‌وه‌.

4- ڕۆژی‌ دوو جار ده‌موچاوت بشۆ، به‌یانی‌‌و ئێواره‌ به‌ئاوی‌ گه‌رم‌و سابوون به‌خاولیه‌ك كه‌ ڕۆژانه‌ پاكبكرێته‌وه‌ یاخود ده‌سڕێك كه‌ بۆ یه‌كجار به‌كاربهێنرێت‌و وشك بكرێته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانیت پارێزگاریی‌ له‌پێستت بكه‌یت له‌تۆز‌و به‌كتریا.

5- وه‌رزش نه‌ك ته‌نها بۆ جه‌سته‌ به‌سووده‌، به‌ڵكو به‌هۆی‌ وه‌رزشه‌وه‌ ده‌توانیت خۆت له‌خه‌م‌و ئازار‌و بیركردنه‌وه‌ به‌دوربگریت‌و هۆرمۆنه‌كان ڕێكده‌خات‌و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ش له‌كاتی‌ وه‌رزشدا، چه‌وری‌ پێست ده‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و پاكی‌ ده‌كاته‌وه‌.

6- ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ی‌ كه‌ ماده‌ی‌ لایلۆنیان زۆره‌، واباشه‌ له‌به‌رنه‌كرێن له‌كاتی‌ وه‌رزشكردن یان جوڵه‌یه‌كی‌ زۆردا، چونكه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ دروستبوونی‌ زیپكه‌، به‌ڵكو ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ به‌كاربهێنرێن كه‌ لۆكه‌یان زۆرتره‌ وه‌ك فانیله‌یی‌، وه‌ جل‌و به‌رگه‌كان له‌پاش به‌كارهێنانیان بشۆردرێن.

7- له‌دوای‌ جوڵه‌یه‌كی‌ زۆر یاخود وه‌رزشه‌وه‌ دووشێك بكه‌.

8- له‌كاتی‌ بوونی‌ زیپكه‌ی‌ كه‌مدا، ترشه‌ڵۆكی‌ (زالیكل) به‌كاربهێنه‌ بۆ نمونه‌ له‌ (گوڵه‌ به‌یبوونه‌‌و توێكڵی‌ دار)دا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ئاوی‌ گه‌رمدا بكوڵێنرێت‌و بدرێت له‌ده‌موچاو خانه‌كانی‌ پێست، له‌پیسی‌ پاكی ده‌كاته‌وه‌.

9- كاتێك ئارایشت ده‌كڕیت، ئاگاداری‌ ئه‌وه‌به‌ كه‌ چه‌وری‌ كه‌مبێت‌و له‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ پێش خه‌وتن به‌ئاو‌و سابوون، پێسته‌كه‌ بشۆردرێت تا پاك ده‌بێته‌وه‌.

10- ئاگاداری‌ كرێمی‌ لابردنی‌ زیپكه‌ بن، چونكه‌ هه‌ندێك له‌و كرێمانه‌ پێست وشك ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌یكاته‌ كڕێش یاخود له‌به‌ر هه‌تاو جێگه‌كه‌ی‌ ده‌خورێت‌و ڕه‌ش ده‌بێت.

11- ئاگاداری‌ (حه‌بی‌ مه‌نع) بن كه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ زیپكه‌ش به‌كارده‌هێنرێت، چونكه‌ دوو هۆرمۆنی‌ تێدایه‌ (ئیۆسترجین‌و پرۆ جێسترۆن) كه‌ زیپكه‌ له‌ناوده‌بات، به‌ڵام خانمێك نه‌خۆشی‌ جه‌ڵته‌ی‌ هه‌بێت یاخود هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی‌ مه‌ترسیدار، ئه‌وا نابێت به‌كاری‌ بهێنێت.

12- خواردنیش كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر دروستبوونی‌ زیپكه‌ هه‌یه‌، ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ پێست تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێت ماده‌ی‌ ئاسن یاخود فۆلیكیان تێدابێت وه‌ك (گۆشت، توور، نیسك، فاسۆلیا‌و سپێناغ)، واباشه‌ قارچك بكرێته‌ زه‌ڵاته‌وه‌‌و بخورێت بۆ پێدانی‌ ئۆكسجنی‌، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنه‌وه‌ی پێستی تازه‌، ڤیتامین (c) پێویسته‌ وه‌ك (پرته‌قاڵ، لیمۆ‌و بیبه‌ر) به‌سووده‌.

13- تیشكی‌ لێزه‌ر كه‌ بۆ موو لابردن به‌كاوده‌هێنرێت، ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ دروستكردنی‌ زیپكه‌.


      به‌ هیوای به‌ دڵ بوونتان
      ئامه‌ده‌ کردنی : dina
       سه‌رچاوه‌ : facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-03 11:16:38

kcha_koye
جوانی کوردژین
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-30
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 703
WindowsFirefox

Re: بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپکه‌کانی سه‌ر ڕوخسارت کلیک بکه‌

Dastakant xosh dina gian har sarkawtu bet harchanda la xwa ba zyad bet mn zebkam
nia la damuchaw ballam bo awana ba suda ka hayana dast xosh bet zanyarakan grngn 

Kurdzhin
سلاووووو....باش كاتيكي زووورررر كه رامه وه....خوشحالم كوردزين ه كه م وه ك خوي مااوووووه :)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-01-05 06:10:50

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

Re: بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپکه‌کانی سه‌ر ڕوخسارت کلیک بکه‌

دةست خوش

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-01-14 15:45:43

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: بۆ ڕزگاربوون له‌ زیپکه‌کانی سه‌ر ڕوخسارت کلیک بکه‌

dastakant xosh be ,hatbjet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net