.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














لەگەڵ دۆزینەوەی زیانەکانی توتن ، لەبازارەکانی جیهاندا زۆر بەدیل دەبینرێت کەیارمەتی مرۆف دەدەن ، بۆ واز هێنان لەجگەرە کێشان ، وەکو :
بنێشت و .. لەزگەی نیکۆتیناوی .. دوابەدیل (جگەرەی ئەلیکترۆنیە ) ، کەلەلایەن زۆربەی ئەوروپی و ئەڵمانیەکانەوە پەسەندکراوە .
جۆن ئیش دەکات ؟؟ ئایا زیانی هەیە ؟؟ 
ئەوکەسەی جگەرە ئەکێشێت و ئەوەی لەتەنیشتیەوەیە ، بەبێ گومان زیانیان پێ دەگات ، جونکە جگەرە کێشان بکوژە ،دەرئەنجامی سوتانی توتنی جگەرەیەک ،
نزیکەی (٤٠٠٠ ) جوار هەزار ئاوێتەی کیمیاوی ئەسوتێن ، بەسەدان لەم ئاوێتانە ، زۆر ترسناکن وە ( ٥٠) پەنجایان هۆکارن بۆ توش بون بە ( سەرەتان ) .
ئەم جگەرە ئەلکترۆنیەش هۆکارە بۆ زیادبونی ژمارەی جگەرەکێشان ، ڕازین بەکڕینی ئەم جگەرەیە :

ئەویش پارجە یەک پلاستیکە لەسەر شێوەی جگەرە دروست کراوە ، لەسێ بەش پێکهاتوە ،
باتریەک ئەتوانیت پڕی بکەیتەوە ،یا ( شەحنی بکەیتەوە ) ، و فلتەرێک کەئەگۆڕدرێت ، و مادەیەکی شلی تیایە و هەڵم دروستکەرە بەکارەبا ئیش دەکات ،
لەکاتی هەڵمژینی ئەم جگەرەیە گڵۆپێکی سور لەپێشەوەی دائەگیرسێ لەجیاتی پشکۆ ی جگەرەی ئاسایی ،لەم کاتەدا بەشێکی شلەمەنیەکە دەبێت بەهەڵم ،
لەڕێگەی هەڵمژینی لەفلتەرەکەوە هەڵم دێتە دەرەوە ، لەجیاتی دوکەڵی جگەرەی ئاسایی ، ئەم شلەمەنیە پێک هاتوە :
لەئاو .. بروبیلین کەتەمی لێ دروست ئەبێت و لەگەڵ ڕێژەیەکی ئێجگار کەم لە نیکۆتین ،
وە بۆ ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەکێشن ، واهەست بکەن کەجگەرەی ئاسایی ئەکێشن ، بۆن و بەرامەیان بۆ زیادکردوە لەجیاتی بۆنی توتن ، وەزۆر بۆنیان هەیە ،
وەک بۆنی نەعنا .. شوکولاتە ... فانێلا ،
لەگەڵ ئەوەی نامۆیە بەمرۆف ، بەڵام سودەکانیشی زۆرن ، بەلایەنی کەمەوە کێشەری جگەرەی ئەلکترۆنی کەمترین هەڵمی نیکۆتین و بۆنەکان هەڵدەمژن ،
لەجیاتی سوتاندنی توتن کەهۆکارە بۆ سەرەتان ،لەدەرئەنجامی سوتانی توتن ئاوێتەی کیمیاوی وەکو نیتروزامینات ، کانزاقورسەکان ، فۆرمالدهاید و سیانیدی هایدرۆجین ،
پەیدا ئەبێت ،
بەڵام نیکۆتین هەر ترسناکە و ئەم شلەمەنیە زەیتیە بێ ڕەنگە ، شێوەیەکە لەشێوەکانی (سڕکەری دەماغ ) و نیکۆتینەکەشی یارمەتیدەرە بۆ بەرەو لەناوجون (ئیدمان بون *)
جونکە(٥٠ ) پەنجا میلیگرام نیکۆتین بەسە بۆ کوشتنی مرۆف ، ئەم ڕێژەیە جگەرە کێش تەنها لەیەک ڕۆژدا دەیکێشێ ، بەڵام لەشی مرۆف خۆشبەختانە ،
پارێزگاری ناکات لەم ڕێژەیەو لەناودەجن ، لەوانەیە بۆ ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن بەسەر ڕێژەیەکی باش لەنیکۆتین زاڵدەبن و هۆکاریشە بۆ وازهێنان لەجگەرە کێشان .
نرخی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەئێستادا(٥٠ ) پەنجا ئێۆرۆیە و هەرزان نیە ، ئەبێت زو زو فلتەرو شلەمەنی بۆ بکڕیت ،پرسیار ؟؟
ئایا جگەرەی ئەلیکترۆنی یارمەتی دەرە بۆ جگەرە کێشەکان ، بۆلەناوبردنی ئەم خوە زیان بەخشە ؟
زوە بۆ وەڵام دانەوە لەسەر ئەم پرسیارە ، بەهۆی نەبونی توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەم جگەرەیە بەڵام جگەرە کێشان ئاسایی بێت یاخود ئەلیکترۆنی زیان بەتەندروستی ،
مرۆفەکان دەگەیەنێت .
((( تایبەتیە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە // Deutsch. word .Hom
ئامادەکارو & وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.


لهسهر هێڵ نییه