.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









فەرمانڕەوا جوانەکە :
پێشانگایەکی گەڕۆک لەشاری فرانکفۆرتی ئەڵمانی گەنجینەکانی گۆڕستانی فیرعەونی میسری ( توت عەنخ ئامون ) ی پیشاندا ، کەلەساڵی ١٣٣٠ی پێش زایین ژیاوە ،
گۆڕستانەکەی لەبەناوبانگ ترین کەلەپوری مێژویە لەجیهاندا ، بەڵام میسر ڕێگە نادات کەئەم دەم و جاوە ئاڵتونیە بەناوبانگەی (توت عەنخ ئامون ) ببرێتە دەرەوەی ووڵات ،
لەبەر ئەوە ئەم پارجە بەبەهایە لەم پێشانگایەی فرانکفۆرت پیشان نەدراوە ، بەڵکو وێنەیەکی تری کەلەسەری دروستکراوە ( کۆپی ) لەگەڵ ئەوەش زۆرترین بینەری لەخۆی کۆکردۆتەوە .
گەنجینە دەگمەنەکان :
لەگەڵ ئەوەی ( توت عەنخ ئامون ) مەلیکێکی بەرجاو نیە لەمێژوی میسردا ، لەگەڵ ئەوەش زۆربەی کەلوپەلە غەریبەکانی و دەگمەنەکانی لەگەڵ تەرمەکەیدا لەگۆڕەکەیدا دانراوە ،
ئەم پێشانگایە پیشاندەری هەزار بەڵگەی گرنگە کە لەگۆڕەکەی(توت عەنخ ئامون ) دۆزراوەتەوە ، لەم پێشانگەیە تەنها ئاماژە بە کۆپیەکان دراوە .
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو میوانانەی سەردانی ئەم پێشانگایەیان کردبوو ،وایان هەست دەکرد کەلەبەردەم گەنجینە ڕاستیەکاندان .
پارجەیەکی کۆپی بەڵام وەک ڕاستیەکە وایە :
گەنجینەکانی گۆڕستانی (توت عەنخ ئامون ) کەلە میسر کۆپی کراون ، هونەرمەندێکی شێوەکاری میسر ی بەناوی(مصطفی عەزبی ) ووتی :
پێویستیم بە پێنج ساڵە هەتا شێوەیەکی لەم شێوەیە کۆپی بکەم ، کەلە سێ ژووری گۆڕستانەکەی دۆزراونەتەوە ، لەگەڵ ئەوەش پەنجا شێوەکارو قوتابی زانکۆ یارمەتی داوم .
ئامانجی ئەم پێشانگایە جۆنیەتی بەخاک سپاردنی پاشاکانی میسرە ، وە پێدانی زانیاری زیاترە لەڕوی ئامێرە جیاوازەکانەوە ، لە و شتانەی پێشکەش کراوە ، 
مۆمیا :
کاتێ کە ( توت عەنخ ئامون ) فەرمانڕەوایی میسری گرتە دەست ، تەمەنی تەنها نۆ ساڵان بوو ، بەڵام کە مرد تەمەنی بیست ساڵان بوو ، دۆزینەوەی گۆڕەکەی بەهۆی ،
(هوارد کارتزی ) ئینگلیزەوە لەساڵی ١٩٢٢ دۆزرایەوە ،پاشان هەواڵی دۆزینەوەی ئەم گەنجینەیە لەهەموو جیهان دەنگی دایەوە ، پاشان هەمویان گوێزرانەوە بۆ مۆزەخانەی میسر .
تابوت :
واباوبوە لەسەردەمی فیرعەونەکان کەتەرمی مەلیک تەنها لەتابوتێکدا نەبوە ، بەڵکو لەتابوتی جیاوازدابون ، بۆ نمونە :(توت عەنخ ئامون ) یان تەحنیت کردوە بۆ ماوەی ( ٧٠ ) ڕۆژ ،
پاشان مۆمیایان کردوە ، دەمو جاوە ئاڵتونیەکەیان بۆ داناوە ، پێش ئەوەی تەرمەکەی بخەنە تابوتە ئاڵتونیەکەوە .
باوەڕ بون بەزیندوبونەوە :
بەئاشکرا مردوەکە دیارە لەو تابوتەی بۆی دروست کراوە ،لەبەردی کوارتز ، ئەم تابوتە بەجوار ڕێگە گیراوە و ڕوکەش کراوە بەئاڵتون ، فیرعەونەکان وتویانە کە ئەمە ماڵی دواییانە ،
هەموو ئەو پێداویستیانەی کەلەژیانیدا بەکاری هێناوە لەگۆڕەکەیدابۆیان داناوە ، هەتا واهەست بکات کەلەماڵەکەی خۆیدایەتی ، زۆر جار خواردن و خواردنەوەشیان ،
لەتەنیشتیەوە داناوە ، جونکە باوەڕیان بەزیندو بونەوەو ژیانێکی تر داوە پاش مردنیان .
کەسەیری ئەم وێنەیە دەکەیت دەڵێیت : ئەمە وێنەیەکی ئاساییە، بەڵام کە سەیری دەکەیت کەسایەتی ناوداری تیایە ، ئەم کەسایەتیانە نیشانەیە بەدوژمنایەتی بۆ میسر ،
کاتێک مەلیک پێیان پیادەنێت بەپێکانی کەلەپێی کرد ،
لەکۆتای پێشانگاکەدا میوانەکان خۆشحاڵ بون بەزیاتر ئاشنابونیان بە فیرعەونەکان ، بەهۆی زۆری بەشداربوانەوە ئەم پێشانگایە هەتا مانگی نیسانی ساڵ ٢٠١٢ بەردەوام دەبێت.
((( تایبەتیە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە /
MNS.NEWs panaroma . com
ئامادەکار & وەرگێڕان
داوین
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin .


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
