.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












هۆکاری جیابوونەوەی هونەرمەندان لە هاوسەرەکانیان
کوردمیلۆدی ـ ١٩ تشرینی یەکەم / وەک لە هەموو دونیادا باوە، جیابوونەوەی هونەرمەندان بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو و کەم دەبیندرێت هونەرمەندێک لە ژیانی هاوسەرگیری بەردەوام بێت، هەر بەم هۆیەوەش کۆمەڵێک هونەرمەند پێیان وایە کە هاوسەرگیری و کاری هونەری دوو بواری لە یەک دوورن و مرۆڤی هونەرمەند دەبێت ژیانی هاوسەرگیری خۆی وێڵ بکات.
هونەرمەند هانی یەکێکە لەو خانمە هونەرمەندانەی کە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، (کوردمیلۆدی) لە دوو دیمانەی پێشتری پرسیاری هۆکاری جیابوونەوەی ئاراستەی ناوبراو کردووە ناوبراو نەیویستووە وەڵام بداتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو هونەرمەندە بە (کوردمیلۆدی)ی گوتی “هانی خاوەنی دوو منداڵە لە هاوسەرەکەی و ئێستا منداڵەکانی و هاوسەرەکەشی لە وڵاتی ئێران دەژین، هانیش جار جارە چاوی پێیان دەکەوێت و بەپێی گوتەی هانی ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی هاورێیە”.
لای خۆشییەوە، مژدێن کە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوەو خاوەنی منداڵێکە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “من پۆلی سێی ناوەندیم تەواو کرد لە کوردستان کاتێک داوام هات بۆ ئەوەی شوو بکەم، لەو کاتەش خزمێکی خۆمان لە هۆڵەندا هاتەوەو داوای کردم، من ئەو کات مەبەستم بوو بگەمە ئەوروپا و لەوێ خوێندن تەواو بکەم، ماڵباتەکەشم ئەوەیان پێ باش بوو کە شوو بە خزمەکەی خۆم بکەم چونکە بەگوتەی ئەوان ئەو ناسراوەو کچەکەیان لای خزمێکی خۆیان زیاتر قەدری دەگیرێت”.
زیاتر گوتی “ئەوەبوو شووم کرد و هاتمە ئەوروپا، لە ئەوروپا هاوسەرەکەم وەک ئاژەڵێک مامەڵەی لەگەڵ دەکردم نەک وەک مرۆڤ، ئەو دەیزانی کە من تەمەنێکی کەمم هەیەو ماڵداری نازانم، کاتێک میوانێکی دەهات نەمدەزانی چۆن بەخێرهاتنی بکەم و چۆن وەک کابانێک خزمەتی مێوانەکەی بکەم، هەر بۆیە ئەو ئازارێکی زۆری جەستەیی دەدام”.
مژدێن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی “هەوڵمدا بەزۆر رێگە وا لە هاوسەرەکەم بکەم کە واز لە ئازار دانم بێنێت، خۆم فێری ماڵداری کرد، تا بەرێگەی زانستیش خۆم فێری چۆنیەتی سێکسکردن کرد بەڵام هەر سوودی نەبوو”.
مژدێن ئەوە ناشارێتەوە کە ناپاکی هاوسەری بەرامبەر مێردەکەی کردووە، وەک خۆی دەڵێت “پێویستم بەکەسێک بوو نازم پێ بدات، هەستم راگرێت، ئەوە بوو کەوتمە خۆشەویستی پیاوێکی تر ئەویش راست نەبوو لەگەڵم، پێی گوتم کە وازی لە خێزانەکەی هێناوە بەڵام راست نەبوو، دواتر زانیم کە خێزانی پیاوی دووەم خەریکە منداڵی دەبێت هەر بۆیە بڕیارم دا واز لە هەردووکیان بهێنم”.
“ئێستا هاوسەرەکەی یەکەمم هاورێمەو زۆر جار دەیەوێت هەستم پێ بدات و دەست خۆشی کارەکانم لێ دەکات من سوپاسی دەکەم، بەڵام من ئێستا بۆچیمە ؟ ئەو کاتێک هاوبەشی ژیانم بوو رێزی نە دەگرتم ئێستا بۆ رێزم لێ بگرێت ؟!؟!” مژدێن وای گوت.
بەشێک لە هونەرمەندانیش بەتەواوی نەچوونتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، بەڵکو تەنیا ئەزموونی دەستگیرانیان تاقیکردۆتەوە.
بەژدار یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و ماوەی رابردوو ئەلبومی بەناوی “نامەی رەش” لە لایەن ڤین پرۆدەکشن بڵاوکرایەوە، ئەو وەک خۆی بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “بەر لەوەی بێمە نێو کاری هونەری لەگەڵ کچێک پەیوەندی خۆشەویستیم هەبوو و دواتریش مارەم بڕی، بەڵام ئەو کچە زیاتر چاوی لە پیاوێکی دەوڵەمەند بوو منیش دەوڵەمەند نەبووم، سەرەتای کێشەکانیش لە درۆکانی ئەوەوە دەستی پێکرد، زۆر هەوڵم دا لە یەکتر تێبگەین و جیا نەبیینەوە، بەڵام سودی نەبوو”.
بەژدار ئەوەش دەڵێت “کاری هونەری پەیوەندی بە جیابوونەوەی من و دەستگیرانەکەم نەبوو، چەنکە من کاتێک لەو جیابوومەوە هێشتا گۆرانیم نەگوتبوو، واتە دوای جیابوونەوە لەو دەستم بە کاری هونەری کرد”.
نازێ عەزیزیش وەکو بەژدار، لە دوو ساڵی رابردوو لەگەڵ کورێک مارەیی بڕا و بەدەستگیراندار کرا، ناوبراویش هۆکاری جیابوونەوەی بۆ بێ بەڵێنی و درۆ دەگەڕێنێتەوە، هەروەک خۆی بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “کوڕەکە راستگۆ نەبوو، بێ بەڵێنی و درۆکانی ئەو وای لێکردم بڕیاری جیابوونەوە بدەم”.
هونەرمەندان پێیان وایە ئەگەرچی کاری هونەری راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوسەرگیریان نییە چونکە بەشێکی زۆریان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن لە نێو کاری هونەریدان، بەڵام بەجۆرێکی تر دەبنە قوربانی چونکە ناتوانن لە نێو دونیای هونەریدا هەموو کەسێک هەڵبژێرن یان هەموو کەسێ هەڵیانبژێرێت.
هەروەک چۆن دڵنیا قەرەداغی هونەرمەند، کە ماوەیەکە لە ئاری حەمە سەعیدی هاوسەری جیابۆتەوە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “هونەرمەندان قوربانی بە ژیانی تایبەتی خۆیان دەدەن، بەتایبەت ئافرەتان چونکە زۆر دەرفەت لە ژیانی خۆیان لە دەست دەدەن”.
دڵنیا قەرەداغی لە بارەی جیابوونەوەی لەگەڵ ئاری دەڵێت “سەرەتای کێشەکان بۆ نەمانی متمانەی من بە ئاری دەگەڕێتەوە، من نامەوێ هیچ قسەیەکی خراپ لە بارەی ئارییەوە بکەم چونکە ئەو باوکی “ئاریۆس”ی کوڕمەو نامەوێ کاتێک ئاریۆس گەورە دەبێت وشەیەکی خراپ لە بارەی باوکیەوە بخوێنێتەوە”.
زیاتر دەڵێت “دەبوو من و ئاری دەرفەتی زیاتر بەیەکتر بدەین، بەڵام رەنگە ئەو کاتە مێشکمان وا فراوان نەبووبێت، تا کار گەشتە ئەوەی من سکاڵا تۆمار بکەم و داوای جیابوونەوە بکەم”.
بەشێک لە هونەرمەندانیش پێیان خۆش نییە لە بارەی ئەزموونی هاوسەرگیری خۆیانەوە قسە بکەن و دەڵێن، ئەمە پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی خۆمانەوە هەیە نەک بە جەماوەرەکەمان.
هەر وەک سیریل دەڵێت “رەنگە پێم خۆش نەبێت بچمە ناو لایەنە تایبەتەکانی خۆم بەپێویستی نازانم، ئەوەی من و خەڵک بەیەکەوە دەبەستێتەوە هونەرە، بۆیە هەوڵ دەدەم زیاتر قسە لەسەر هونەر بکەم و چۆن بۆ من گرنگ نییە ژیانی شەخسی گوێگرێکی بەرهەمەکانم چۆن دەکرێت و ئەوەی بۆم گرنگە ئاسودە بونیەتی و بیرکردنەوەی روناکیەتی، بەهیوام ژیانی شەخسی باش یان خراپ یان هەرچی هونەرمەندێکیش بۆ ئێوەو گوێگر گرنگ نەبێت، ئەوەی گرنگە لەنێوان من و خەڵک هونەرەکەمە”.
هونەرمەند ئالان عومەریش کە ماوەیەکی زۆرە لە هاوسەرەکەی “چەتۆ نەورۆز” جیابۆتەوە، نایەوێ لە بارەی جیابوونەوەی خۆی و چەتۆ هیچ قسەیەک بکات، چونکە پێی وایە ئەو بابەتە زۆر کۆن بووەو بابەتێکی تایبەتییە.
سهرچاوه (کوردمیلۆدی)
لهسهر هێڵ نییه







Dastt xosh

لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس
لهسهر هێڵ نییه
هونەرمەندان پێیان وایە ئەگەرچی کاری هونەری راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوسەرگیریان نییە چونکە بەشێکی زۆریان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن لە نێو کاری هونەریدان، بەڵام بەجۆرێکی تر دەبنە قوربانی چونکە ناتوانن لە نێو دونیای هونەریدا هەموو کەسێک هەڵبژێرن یان هەموو کەسێ هەڵیانبژێرێت.
دهستهکانت خۆش بێت کۆرش گیان بۆ بابهتهکهت،،
سهبارهت به بابهتهکهت من پێم وایه هونهرمهندانیش وهک ههموو کهسێکی ئاسای خاوهنی ژیانی تایبهت به خۆیانن که وا باشتره تهنها هونهر لهگهڵ جهماوهرهکهی پێکیان ببهستێتهوه،،،بهلام بهجۆرێکی زهق ئافرهتی کورد که دهبێته هونهرمهند زیاتر زیانی پێ ئهگات لهجیاتی قازانج،،
سهرکهوتوو بیت..
لهسهر هێڵ نییه





zor sopas dest xosh Sozi
لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه






زور بة داخة و ة
لهسهر هێڵ نییه