.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






گەشتێک لەگەڵ هەسارەکانی ژیاندا....
شوێنی گەشتەکە :: هەسارەی ژیان
کاتی گەشتەکە:: لەم زەمانە بە فیرۆ چوەدا.
بەشداربوانی گەشتەکە:: دانیشتوانی گۆی زەوی
کاتی دەستپێکی گەشتەکە:: یەک گەشت بۆ هەموو دەقیقەیەک.
کاپتنی گەشتەکە:: داوا لە هەموو لایەک دەکەم کە پابەند بن بە شوێنی خۆیانەوە
کاتی دەستپێکردنی گەشتەکەمانە ئێستا..
بە هیوای گەشتێکی خۆش بۆ هەموو لایەک ^_^
:
:
ئێستا هەموو لایەک پابەند بوون بە شوێنی دانیشتنی خۆیانەوە بە رووگەشیەوە دەرواننە گەشتەکەیان
رووی یەکەمی گەشتەکەمان بریتیە لە ...
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
¤¤©¤¤ هەسارەی خیانەت ¤¤©¤¤
ژمارەی دانیشتوانی ئەم هەسارەیە زۆرن و
هەموو رۆژێک دانیشتوانی لە زیاد بووندایە.
خەڵکی ئەم هەسارەیە تێدەگەن لە خۆشەویستی
خۆشەویستی لایان بوونی هەیە.
بەڵام بەرامبەر ئەم خۆشەویستیە خیانەت لە ناخیاندایە و پێان تەرک ناکرێت
خۆشیان دەوت بەڵام لە هەمان کاتدا خیانەتت لیدەکەن..
لەگەڵ خۆشەویستیدا خیانەت لەگەڵیاندایە..
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
چەند کاتژمێرێک لەم هەسارە سەیرەمان تێپەراند و
پاشان رۆیشتین بەرەوە هەسارەیەکی تر کە نزیک لە
هەسارەی خیانەتەوە.
ئەویش هەسارەی مەسڵەحەتە..
¤¤©¤¤ هەسارەی مەسڵەحەت ¤¤©¤¤
لێرەدا ژمارەیەک تر لە دانیشتوانی ئەم هەسارەیەمان بەر چاو کەوت.
خەڵکی ئەم هەسارەیە هاورێێن لەگەڵ هەسارەی خیانەتدا
زۆر سەیرمان بە خەڵکی ئەم هەسارەیە دەهات لە کاتی گەشتەکەماندا.
خەڵکی لێرەدا وەکو ئینسانیەت هەڵسوکەت لەگەڵ یەکتردا ناکەن
تەنها بە پێ ی کات و مەسڵەحەت لەگەڵتدا هاورێین.
خەڵکی ئێرە ئەو وشەیەیە لە دەمیاندا دێتە دەرەوە هەڵگری مانایەکی جوانە
بەڵام لە پشت وشەکانەوە پرە لە رق و کینە .
هاورێی بە مانای وشەکەی لەم هەسارەیەدا بوونی نیە.
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
ئەم هەسارەیەشمان بەجێ هێشت دوای ماندوو بوونێکی زۆر
رووی گەشتەکەمان کردە هەسارەیەکی زۆر گەورە
کە بە گەورەترین هەسارە دادەنرا لەگەشتەکەماندا
ئەویش هەسارەی ...
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
هەسارەیەکی غەریب بوو لامان بە مانای وشە..
لەچاو قەبارەی گەورەیی هەسارەکە دانیشتوانی
نێو ئەم هەسارەیە ژمارەیان کەم بوو.
لەم هەسارەیەدا بە لایانەوە گرینگ نەبوو ئەمە فڵان و ئەوە فڵانە کەسە
هەموو شتێک وەکو خۆی بوونی هەبوو بێ زیاد و کەم.
لەم هەسارەیەدا ئەوەی دەگوزەرا لەسەر پێوانەی شتێک بوو.
پرسیارمان کرد ئایا ئەو شتە چیە کە پێوانەی شتەکانی پێدەکرێت لەم هەسارەیە
وەڵام دراینەوە زۆر بە ساردییەوە: ئەو شتەیە کە سەیری مرۆڤ دەکات بە گەورەیی
بەڵام ئێمە سەیری دەکەین بە بچوکی و گرینگی پێ نادەین..
ئەو شتەش ناوی (( وێژدانە ))
شتێکە لەم زەمانەدا بە فیرۆ دراوە و لە دەستمانداوە،
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
ئەم هەسارەیەشمان جێ هێشت بە خەمناکیەوە
چونکە لە هەسارەی ( ویژدان )هەستمان کرد شتێکمان لە دەست داوە
کە کلیلە بۆ کردنەوەی دەرگای هەموو هەسارەکانی تر و باش کردنی ژیان تیاندا..
بە کاپتنی گەشتەکەمان وت ئێمە دەمانەوێت بگەرێنەوە بۆ هەسارەکەی خۆمان
گەشتەکەمان بوەستێنە...
وەڵامی داینەوە وتی خۆ هێشتا زۆرێک لە هەسارەکان ماون نەتان بینیوە
لەسەرەتادا لامان سەیر بوو پرسیمان کوامانەن ئەو هەسارانە ؟؟
ووتی :: زۆرن هەسارەکان
لەوانە هەسارەی ، رق و کینە ، فێڵ و تەڵەکە بازی ، زەمکردن، حەقد، غیرە، و ، و ،و هتد......
وتەکانمان بە کاپتنی گەشتەکەمان بری و پێمان وت ئێمە دەگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆمان
ئێمە حەز بە گەشت ناکەین...
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
دوای هەوڵێکی زۆر رازیمان کرد
بگەرێنەوە بۆ هەسارە بچوکەکەی خۆمان
لەگەڵ ئەوەی قەبارەی هەسارەکەمان بچوکە
بەڵام خۆشەویستی لەو هەسارەیە کۆتایی نایەت.
پرسیاری کرد : ناوی هەسارە بچوکەکەتان چیە؟؟
وەڵامیان دایەوە بە هەموو ئازارێکەوە:
ناوی هەسارەی بە فیرۆ دراو و لە دەست چوو.
ووتی ؛ ناونیشانی چیە
وتیان : چەند شیعارێکی زۆر ئاسانە ئەوانیش ::
خۆشەویستی ، باشە کردن ، راستگۆیی . نەرم و نیانی .
لەگەڵ وتنی ئەم شیعارانەدا فرمێسک لە چاویان دەهاتە خوارەوە بە توندی::
دەیان وت ئەترسین ئەم شیعارانە لە ناو بچن و هەسارەکەمان رووبەروو نەمان بێتەوە..
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏
ئــامـادەکـردن و نـوسـیـنـی : یـــــــــادگـــار
تــایـبـەت بـە یـانـەی کــــوردژیـــــن...
๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚ ๏๏๏๏˚◦๑๑◦˚๏๏˚◦๑๑◦˚๏

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست و پێنوست خۆش هاوڕێ هاوشاریەکەم ..
بەڕاستی بابەتێکی زۆر زۆر جوان بوو ، سەردەمیانە داتڕشتوە ، دەست خۆشیت لێدەکەم هاوڕێ گیان .... ئەڵێم ئەم گەشتە بۆ منیشە .. زۆر پابەندم ..حهاهاهاهاهاههاهاها،
ناوی منیش بنووسە ،،،هاوڕێ گیان لەگەڵتدا بووم لە هەموو هەسارەکان ، خەڵکی هەموو هەسارەکانم بیینی ... بەڵام منیش وەکو ئێوە ئارەزوی هەسارەکەی ئێوە بووم ،
گەڕامەوە ... زۆر خۆش حاڵ بووم بەگەڕانەوەتان ... هەرجەندە هەسارەکەتان بجوکە ..بەڵام ... هەموو دڵە جوان و گەورەکانی لەخۆ گرتوە ،
ئەو دڵە گەورانەش سەرجاوەی بەدەستهێنانی خۆشەویستین ، لەپەروەردگارم دەپاڕێمەوە کە هەسارەکەتان ،، سەربەست و .. سەربەرزو گەشاوەبێت ،
هاوڕێ ئازیزەکەم .. دوبارە دەستەکانت خۆش بێت بەو هیوایەی بێبەشمان نەکەیت لەبابەتە جوانەکانت ،،
ئەم وێنە کۆنەش پێشکەش بەهەسارە ی خۆشەویستی .. لێم قبوڵ بکە .


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆشبیت مامه یادگار گیان بۆ نووســــــــینی ئه‌م بابه‌ته جـــــــوانه
گه‌شتێکی زۆرر خۆش‌بوو له هه‌مووی خۆشتر تکته‌که‌ی بهلاشبوو هههههههههههه
هێنده دڵم به گه‌شته‌که خۆش‌بوو وه‌ک مناڵه هاره‌کانی دوای حفله به هاوریکانم ده‌وت
وا ئه‌فرم به‌سه‌ر شاخا ،،بۆ خۆت بمره له‌داخا،،هههههههههههههههههههههههههه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتووبیت مامه یادگار گیان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بیت کاتت شاد..


له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکه یادگار گیان زۆر زۆر ده‌ستخۆشیت لێ ئه‌که‌م
به ڕاستی ئه‌م بابه‌ته یه‌کێکه له بابه‌ته جیاواز و سه‌رنجراکێشه‌کان تا ئێستا خوێندومه‌ته‌وه ،
خۆم له ناو مانگه ده‌ستکرده‌کاندا ئهبینیهوهو ، هاورێی گه‌شته‌که بووم و خه‌مم له هه‌موو هه‌ساره‌کان خوارد
هیوادارم هه‌میشه و هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت کاکه یادگار گیان
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت براکه‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه
گەشت کردن لە گەڵ ئێوەدا (کاکە داوین گیان دادە پرژە گیان کاکە خەمە گیان) هەمیشە مایەی خۆشحاڵیە، دڵنیام لەگەڵ کەسانی وەکو ئێوەدا هەردەم رووی گەشتەکەمە بۆ هەسارەکانی پر لە خۆشەویستی و پاکی و جوانیە...
هاوشارییە زێدە ئازیزەکەم کاکە داوین گیان زۆر خۆشحاڵم کە یەکێک بویت لە بەشدار بوانی گەشتەکە
زۆر زۆر خۆشحاڵم کە توانیم بە خەیاڵ لەگەڵ تۆدا گەشتێکی پر لە خۆشەویستی بکەم انشاللە رۆژێک دێت گەشتێکی واقعیانەش پێکەوە دەکەین...مرۆڤە باشەکانی وەکو تۆ هەمیشە شیانی ئەوەن ژیانیان لە نێو هەسارەی جوان و پاکی و خۆشەویستی بێت،
دووبارە منیش زۆر خۆشحاڵ بووم کە گەشتەکەت بە دڵ بوو زۆر زۆر خۆشحاڵت کردم بە بەشدارییە جوانەکەت..
وێنەکەت خۆشەویستی تا کۆتایی ژیانی بیر هێنامەوە بەراستی ژیان تەنها بە خۆشەویستیەوە جوانە دیارە ئەو بەساڵاچوانەش لە وێنەکەتدا بە خۆشەویستی راستەقینەیان ئێتاش بە دەم ژیانەوە زەردەخەنە دەکەن.
دووبارە دەستت خۆش بێت بۆ دانانی وێنەکەت زۆرم بە دڵ بوو ئەندامە خۆشەویستەکەی نێو یانەی کوردژین....
خاتوونی دڵ پر لە خۆشەویستی و پاکی پرژە گوڵ زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو بەشدارییە جوانەت ئەزیزم
خۆشحاڵم کە تۆش بابەتی گەشتەکەت لا پەسەند بووە انشاللە رووی گەشتەکانی ژیانی تۆش هەردەم روو لە هەسارەکانی خۆشەبەختی و ئاسودەیی ژیان دەبێت هاورێی گیان
هیوام هەمیشە خۆشی تۆیە لە ژیاندا ئەزیزم
دووبارە دەست خۆشیت لێدەکەم بە قوربان،،
بۆیە منیش پێت دەڵێم خۆشترین شت لە ژیانە گەشتێکە بە سەر ئاسمانە ...
هاورێی زێدە ئازیز و خۆشەویستم کاکە خەمە گیان زۆر زۆر سوپاس باوانەکەم بۆ بەشدارییەکەت لەم بابەتەدا
خۆشحاڵم بابەتەکە جێگەی رەزامەندی کەسانی وەکو تۆیە ئەزیزم
هیوام وایە تۆش لە ژیاندا هەرەدەم لە هەساری خۆشەویستی و راستی و پاکیدا گوزەر بکەیت
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هاورێی خۆشەویستەکەم
هەدەرم لە خۆشبەختی ژیاندا بژیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاده گیان ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت نۆ نوسینی ئه‌و بابه‌ته خه‌یاڵاویه،،
توانیوته کۆمه‌ڵێک وشه‌ی شاز کۆبکه‌یته‌وه و به شیوه‌یه‌کی جوان بابه‌تی گهشهکهتی پێ دابڕێژیت..
زۆر زۆررر بابه‌ته‌که‌ت جوان و پڕ واتا بوو،،به‌شیوه‌یه‌ک کاریگه‌ربوو به‌لامه‌وه که توانای نوسینی هیچ وشه‌یه‌کم نه‌بوو ،،
چه‌ند جارێک خوێندمه‌وه وای لێهات دێره‌کانم له‌به‌ر کردبوو..
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیان ئه‌ندامه خوێن شیرینه‌که‌ی یانه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاسی تۆ دەکەم سۆزی گیان بۆ ناردنی ئەو پەیامە جوانەت لە بابەتەکەمدا
خۆشحاڵم کە دەبینم کەسانی وەکو بەرێزتان بابەتەکانم بەسەر دەکەنەوە
خۆشحاڵ بووم کە بابەتەکە بە دڵی تۆی ئازیز بووە هاورێی گیان سوپاسی هەستی جوانت دەکەم کە لە پەیامەکەتدا دەرت بریوە
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت هیوام وایە هەمیشە خەندە میوانی لێوانت بێت لە ژیاندا
هەردەم بەختەوەری بژیت لە ژیاندا..
ئاسودە بیت.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەستت خۆش بێ کاک یادگار بەڕاستی زۆر پرواتایە وابزانم زۆرینەمان لەم گەشتەدا لەو جۆرانەمان بینیووە ئەخوازم هەموو مان
لە جۆرانە بین کە خوایە گیان پێی خۆشە یان لانی کەم لێی نزیک بینەوە.....
دوبارە دەستەکانت خۆش بێ هەمیشە سەرکەوتوو بی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shanaz (2011-12-03 19:21:41)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و بةنجةكانت خؤش بيت كاك يادكار بؤ نووسينى ئةم بابةته جوان و سةرنج راكيش و برمانايه
بةراستى هينده له دلةوه خويندمةوه و بابةتةكه كارى ت‌ئ كردم وةك ئةوةى بةراستى كةشتيكى لةو جؤرةم كردبيت و
يةكه به يةكةى ئةم هةسارانةم ديبيت
هينده دارشتنيكى جوانت بؤ ئةم بابةته كردووه كه نازانم جؤن وةسفى بكةم
دووباره دةستةكانت خؤش بيت
سةركةوتوو و تةمةن دريز بيت انشاء لله

له‌سه‌ر هێڵ نییه