.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








ئینیاتسیو سیلونه
" سکۆندوترانکوییلی " که له پاشان به ناوی " ئینیاتسیو سیلونه " ناوبانگی ده‌رکرد ساڵی " 1900 " له گوندێکی ناوچه‌ی دوواکه‌وتوی " ئابرۆتس " ی ئیطاڵیا هاته دنیاوه . باوکی خاوه‌ن مڵک بوو به‌ڵام به‌هۆی پشێوی کاروباری باغاتی ترێ له ئیطاڵیا ، دار و نه‌داری خۆی فرۆشت و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چوو بۆ " به‌ڕازیل " .
ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی ساڵی " 1915 " ڕویدا ، "سیلونه" ی بهیتهڵماڵ کرد و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وی له‌ناوبرد ،
" سیلونه " چه‌ند ساڵێکی پۆلی ناوه‌ندی له‌و مه‌دره‌سانه‌ی به سه‌رۆکایه‌تی قه‌شه‌کان به‌ڕێوه ده‌چوو خه‌ریکی خوێندن بوو . به‌ڵام به هۆی په‌ره‌گرتنی ئاڵۆزیه‌کانی به‌ر له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و ڕوی کرده کاروباری سیاسی و له‌و ڕێبازه دا تێکۆشانی خۆی ده‌ستپێکرد .
شیاوی باسه " سیلونه " له کۆمه‌ڵه ڕامیاریه‌کان دا به‌ژداری کردووه و ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه و له‌و ڕێگایه‌دا گه‌لێ تاڵی و سوێری چه‌شتووه . زۆر جاریش له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه ناچاربووه هه‌ڵبێت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه . سیلونه هه‌وڵی ده‌دا که‌ڵکی به‌کارهێنانی وێژه و ئه‌ده‌ب له باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری یه‌وه بخاته به‌ر چاو ، له‌و ڕێبازه‌شدا زۆر خۆی ماندوو ده‌کرد . ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خۆی له کۆمه‌ڵ و گرۆکان ده‌پاراست درێژه‌ی به تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دا ، خۆی به نوسه‌رێک ده‌زانی و نه هیچی دیکه ، قسه‌ی زاروزمانی ئه‌وه‌بوو : " گه‌وره‌ترین ئه‌رکی نوسه‌ر ئه‌وه‌یه ، که ئه‌زمونه گشتیه‌کان بکا به ئاوه‌زی گشتی " له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه پێی وابوو که : " جێگای ڕآستهقینهی نوسه‌رێک نێو خه‌ڵکه ، دوور له ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوه سیاسیه‌کان " له‌به‌ر ئه‌وه پێی خۆش بوو به خۆی بڵی : " مه‌سیحی بێ کلیسا و کۆمهڵپارێزی بێ رێکخراوه " .
" سیلونه " ساڵی " 1978 " کۆچی دوایی کردووه به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی ئه‌مانه‌ن :
" فۆنتاماڕا " ساڵی " 1933 "
" فاشیسم " ساڵی " 1936 "
" نان و شه‌ڕاب " ساڵی "1938 "
" مه‌کته‌بی دیکتاتۆره‌کان " ساڵی " 1939 "
"ده‌نکی ژێر به‌فر " ساڵی " 1940 "
" ئه‌و خۆی شارده‌وه " ساڵی " 1944 "
" چنگێک توودڕک " ساڵی " 1952 "
" ڕاز لووکا " ساڵی " 1956 "
" ڕێوی و گولهکا ملیکان " ساڵی " 1960 "
" ده‌رکه‌وتنی ناچاری " ساڵی "1965 "
" به‌سه‌رهاتی فه‌له‌یه‌کی چاره‌ڕه‌ش " ساڵی " 1968 "
که زۆربه‌ی چیڕۆکه‌کانی باسی ژیانی خۆی ده‌کات
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شوان (2007-12-23 17:35:27)
له‌سه‌ر هێڵ نییه