.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌زیزم
دڵته‌نگ مه‌به ئه‌گه‌ر پێیه‌کانت ڕێگایان ونکرد
که‌وتیته ناو چاڵێکی گه‌وره
دڵنیام دێیته ده‌ره‌وه و زۆر له جاران به‌هێزتر ئه‌بیت
دڵته‌نگ مه‌به ئه‌گه‌ر تیریکی کوشنده‌ت له‌که‌سێکی نزیکه‌وه بۆ دڵت هاوێژرا
که‌سێک هه‌یه ئه‌و تیره ده‌ربهێنێت و ژیان و خه‌نده‌ت پێببه‌خشێته‌وه
هه‌رگیز خه‌ونه‌کانت به یه‌ک که‌سه‌وه په‌یوه‌ست مه‌که..
وه مه‌هێڵه گه‌شتی ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵ یه‌ک روخساردا بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ، و گوێ نه‌ده‌یته سیفا‌ته‌کانی
وا مه‌زانه کۆتای هاتن به شته‌کان
کۆتایی هاتنه به دونیا
گه‌ردون ته‌نها ئه‌وه‌نده نیه که ئه‌یبینیت
چاوه‌ڕێی ئه‌و خۆشه‌ویسته مه‌که که تۆی فرۆشتووه
چاوه‌ڕێبه روناکی نوێ خۆی بکات به‌و دڵه خه‌مباره‌تدا
به‌مه‌ش خۆشی بخاته‌وه رۆژه‌کانی ژیانت..
مه‌گه‌ڕی به‌دوای خه‌ونێکی له‌ده‌ستچوودا
له‌م ساته‌وه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌ست پێبکه بۆ خه‌ونێکی دی..
له سوچێکدا رامه‌وه‌سته
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی تێدا نیشته‌جێ بێت و شه‌به‌حه‌کان ڕێگای بزانن
به‌ڵکو بگه‌ڕێ به‌دوای ده‌نگی چۆله‌که‌دا
که له‌به‌ره‌به‌یانێکی نوێ‌دا بۆت ئه‌جریوێنێت
سه‌یری ئه‌و په‌ڕانه مه‌که که ره‌نگیان گۆڕاوه
و پیته‌کانی کاڵ بونه‌ته‌وه
وه دێره‌کان له نێوان ئازار و بیرکردندا ون بوون
ئه‌بینیت ئه‌و دێرانه جوانترین نین که نوسرابن
وه ئه‌و په‌ڕانه کۆتایین په‌ره نوسراو نین
پێویسته جیاوازی بکه‌ی له نێوان ئه‌وه‌ی که دێره‌کانتی له چاوانیدا هه‌ڵگرتووه وه
ئه‌وه‌ی که بۆ ره‌شه‌بای جێهێشتوون
ئه‌م دێرانه ته‌نها چه‌ن ووته‌یه‌کی جوانی به‌سه‌رچوونین
به‌ڵکو هه‌ستێکه که دڵ پیت به پیت له‌گه‌ڵیدا ژیاوه
و مرۆڤه‌کان هه‌ڵگری ئه‌و خه‌ونه بووه
به پریشکی ئاگره‌کانی ئازار دراوی
وه‌کو خاوه‌نێکی دڵته‌نگ مه‌به
مه‌به به ئه‌و باڵنده جوانه سه‌رسامکاره‌ی
که له‌سه‌ر جوانترین نۆته ئه‌خوێنێت و خوێنی لێ ئه‌چۆڕێت
هیچ شتێک له دنیادا شایسته‌ی دڵۆپه خوێنێکت نیه
ئه‌گه‌ر زستان ده‌رگاکان دابخات
وه شه‌پۆلی به‌فر ڕێگات پێبگرێت له هه‌موو شوێنێک
ئه‌وا چاوه‌روانی هاتنی به‌هاربه و په‌نجه‌ره‌کانت بکه‌ره‌وه بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌وای پاک!
وه دوور بروانه
ئه‌بینیت باڵنده‌کان گه‌راونه‌ته‌وه و بۆت ئه‌خوێنن
ئه‌بینیت خۆر تیشکه ئاڵتونیه‌که‌ی له نێوان گه‌ڵای داره‌کاندا هاویشتووه
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێک و خه‌ونێک و دڵێکی نوێت بۆ دروست بکه‌ن
ته‌مه‌نت ببه‌خشه به هه‌ستێکی پاک و دڵێک تۆی تێدا بێت
مه‌یبه‌خشه به خۆشه‌ویستێکی هه‌ڵاتوو
یان دڵێک جێی هێشتووی به‌بێ هۆ
له ناو بیاباندا مه‌گه‌ڕێ بۆ جوانترین دره‌خت
چونکه له بیاباندا ته‌نهایی ئه‌دۆزیته‌وه
وه‌ره سه‌یری سه‌دان دره‌خت بکه که سێبه‌ریان بۆ کردوی
ئه‌و دره‌ختانه به‌رهه‌میان ئه‌به‌خشن پێت و له ژێریدا گۆرانی ئه‌بێژیت
هه‌وڵ مه‌ده به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێی که شه‌و له ده‌ستت چوون
چونکه ژیان که گه‌ڵایه‌کی لێکه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌هاریکدا گه‌ڵای تازه چه‌که‌ره ئه‌کات
بۆیه سه‌یری ئه‌و گه‌ڵایه‌نه بکه که روخساری ئاسمانیان شاردۆته‌وه
ئاور مه‌ده‌ره‌وه له گه‌ڵا که‌وتووه‌کان چونکه ئه‌وانه ته‌نها به‌شێک بوون لێی
ئه‌گه‌ر دوێنێت رۆیشت ئه‌وا ئه‌مرۆت له ناو ده‌ستدایه
وه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ گه‌ڵاکان هه‌ڵئه‌گرێته‌وه و ئه‌روات .. ئه‌وا به‌یانیت هه‌یه
دڵته‌نگ مه‌به به دوێنێ چونکه ناگه‌ڕێته‌وه
به‌داخ مه‌به بۆ ئه‌مرۆ .. چونکه ئه‌روات
خه‌ون به خۆری هه‌ڵهاتوی سبه‌ینێوه ببینه...
ئێمه هه‌ندێکجار خه‌م ئه‌که‌ین به پیشه تا ئه‌بێ‌ته به‌شێک له ئێمه وه ئێمه‌ش ئه‌بینه به‌شێک له ئه‌و
له‌هه‌ندێک جاردا چاوی مرۆڤه‌کان رادێن له‌سه‌ر یه‌ک ره‌نگ
و ناتوانێت ره‌نگی تر ببینێت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات ببینێت سه‌یر ئه‌کات ره‌نگی ره‌ش جوانه
به‌ڵام ره‌نگی سپی جوانتره
وه ره‌نگی ئاسمان له ئێواراندا هه‌ست بزوێنه‌ر و خه‌یاڵاویه
به‌ڵام ره‌نگی ئاسمانی شین پاکی ئه‌نوێنێت
به‌دوای پاکیدا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر چی بۆ ساتێک بێت
به دوای وه‌فادا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر چی ماندووت ئه‌کات
ده‌ست بگره به تیشکی خۆره‌وه
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر دوور بێت
دڵ و هه‌ستت جێ مه‌هێڵه
بۆ شتیک له کاتی خۆیدا له‌ده‌ستچووه
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌و نه‌دۆزیه‌وه که دڵخۆشت ئه‌کات
ئه‌وا خۆت خۆشی ببه‌خشه به خۆت
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ت نه‌بینی که چرایه‌کت بۆ هه‌ڵبکات
به‌دوای که‌سیشدا مه‌گه‌ڕێ بۆت بکوژێنێته‌وه
وه ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بوو له ژیانتدا گوڵێک بچێنێت
ئه‌وا هه‌وڵی ئه‌و که‌سه‌ش مه‌ده که تیری ناوه به ژیانته‌وه
بیرمان ئه‌چێت هه‌ندێک شت که ژیانمان خۆش ئه‌کات
وه له ده‌وه‌روبه‌رماندا روخساری زۆر هه‌ن که ئه‌توانن له تاریکیماندا مۆمێک هه‌ڵکه‌ن
به‌دوای دڵێکدا بگه‌ڕێ که روناکیت بداتێ
به‌ڵام
خۆت مه‌که به به‌نده‌ی خه‌م و شه‌وانی تاریکی
فریشته‌ی جوانی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
فریشته گول ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت و هه‌ربژیت بۆ بابه‌ته‌که‌ت،،
ماوه‌یه‌کی زۆره ناوه‌که‌ت خامۆسه له یانه‌و دورین له بابه‌ته پڕ واتاکانت..
خۆشحاڵم که دیسانه‌وه ئه‌تبینم له یانه و به بابه‌تێکی جوانه‌وه خۆت کرد به ژووردا،،
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت له ژیان،،ئومێدم به‌رده‌وامیته له‌گه‌ڵمان...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ت نه‌بینی که چرایه‌کت بۆ هه‌ڵبکات
به‌دوای کــه‌سیشــدا مـه‌گــه‌ڕێ بــۆت بـکـوژێنــێته‌وه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت فریشته‌خان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
به‌هوای بێ به‌شمان نه‌که‌یــت له بابه‌تــه جــوانه‌کانت
ته‌مه‌ن درێژ‌و ســه‌رکــه‌وتووبیت له بـــواره‌کانـــی ژیــانتا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دڵ و هه‌ستت جێ مه‌هێڵه
بۆ شتیک له کاتی خۆیدا له‌ده‌ستچووه
yaxwa aw dasw panjant har sax be freshta gean
kate rstakn awxenwa prn la wshae jwan mane wat dar
ka haryak lamna prn la pand w amozhgre dubra aw dastn har sax be
har la sarkawtna be azizm
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ليوزة (2011-12-08 15:00:14)

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









هه‌وڵ مه‌ده به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێی که شه‌و له ده‌ستت چوون
چونکه ژیان که گه‌ڵایه‌کی لێکه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌هاریکدا گه‌ڵای تازه چه‌که‌ره ئه‌کات
بۆیه سه‌یری ئه‌و گه‌ڵایه‌نه بکه که روخساری ئاسمانیان شاردۆته‌وه
ئاور مه‌ده‌ره‌وه له گه‌ڵا که‌وتووه‌کان چونکه ئه‌وانه ته‌نها به‌شێک بوون لێی
ده‌ست خۆش فریشته گیان بابه‌تێکی جوان و هیوا به‌خش بوو به هیوای سه‌رکه‌وتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه