.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












جاری وا هەیە وێنەیەك دەتوانێ ئاڵوگۆڕێكی گەورەی جیهانی دروستبكات . وێنەكەی (نیك ئوت Nick Ut كچی ناپاڵمی ڤیەتنام) نەك تەنیا توانی رەوتی شەڕی ڤیەتنام بگۆڕێ، بەڵكو هۆكاری شەڕی ڤیەتنامیشی بۆ جیهان روونكردەوە. ئەم وێنەیە بووە هۆی ئەوەی ئەمریكا لەژێر گوشاری رای گشتی دژی شەڕ، كۆتایی بە داگیركاری و شەڕی ڤیەتنام بێنێ.
نیك ئوت وێنەگری ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتد پرێس AP كاتێك رۆژی 8/6/1972 كچە نۆساڵی ڤیەتنامی كیم پوك Kim Phuc بە پشت سووتاوی لەبەر هێرشی بۆمبی ناپاڵم بە دەم گریانەوە بەرەوڕووی هەڵدەهات، وێنەیەكی لێگرت. ئەم وێنەیە بووە یەكێك لە وێنە بەنێوبانگەكانی جیهان و یەكەم وێنەیە لە مێژووی شەڕدا كە توانیویەتی كۆتایی بە شەڕێك لە جیهاندا بێنێ.
گۆڤاری (رۆژنامەڤان Journalisten ) كە سەندیكای رۆژنامەڤانانی سوێد دەریدەكات، هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ نیك ئوت ئەنجامداوە، لێرەدا كورتەیەك لە قسەكانی نیك ئوتی وێنەگری بەنێوبانگ دەخەینە بەر سەرنجی ئێوە:
لەبیرمە كاتێك وێنەكەم دەگرت، لەبەر ئەو كارەساتە گەورەیە گریام. من لە سەر جادەیەك بووم و خەریكی وێنەگرتنی بوردوومانی گوندی ترانگ بانگ بووم. لەناكاو ژمارەیەك منداڵ بە هەڵاتن بەرەو ڕووم هاتن. چەند وێنەیەكم لێگرتن و هەر زوو دوو مەتارە ئاوەكەم بە پەلە دەرهێنا و بەسەر پشتی سووتاوی ئەو منداڵەمداكرد
كیم پوك و منداڵەكانم لەگەڵ خۆم بردن بۆ نەخۆشخانەیەك. دوكتورەكە پێیگوتم ئەگەری مانەوەی كچەكە بەهۆی سووتانی زۆرەوە، یەكجار كەمە. بەڵام دوای 17 نەشتەرگەری و زیاتر لە ساڵێك مانەوە لە نەخۆشخانە كچەكە بە زیندوویی گەڕایەوە ماڵی خۆیان.
"ئێستاش پەیوەندیمان هەیە"
دوای ئەوەی گەڕامەوە نووسینگەی AP لە لۆسئەنجلس، وێنەكە بۆ یەكەمجار رۆژی 12ی حوزەیران بڵاوكرایەوە. دواكەوتنی بڵاوكردنەوەی وێنەكە بەوهۆیەوە بوو كە بەرپرسێك لە AP بە بیانووی ئەوەی وێنەكە رووتە، بڵاوینەكردبووەوە.
ئێستاش دوای 40 ساڵ بە رێگەی تەلەفۆن و ئیمەیل پەیوەندیم لەگەڵ كیم پوك هەیە. هێشتا تەندروستی زۆر باشە، شووی كردووە، دوو منداڵی هەیە و لە وڵاتی كەنەدا دەژیت.
ئەو وێنەیە كاتی خۆی شۆڕشێكی گەورەی هەڵگیرساند. ئێستاش رۆژانە خەڵك پێمدەڵێن: "نیك تۆ بەو وێنەیە شەڕت راگرت". بۆخۆشم لەوباوەڕەدام كە ئەم وێنەیە بەڕاستی شەڕی راگرت.
"ئەوكات رۆژنامەنووسان ئازادتر بوون"
بەڵام كاری وێنەگری لە شەڕدا ئێستا زۆر زەحمەتە. دەوڵەت و سوپای ئەمریكا رێگە بە مێدیای ئازاد نادەن كە چاودێری شەڕەكان بكەن. شەڕەكانی ئەفغانستان و عێراق دوو نموونەی تازەن كە كۆسپ دەخرێتە بەر مێدیای ئازاد. لە شەڕی ڤیەتنامدا ئێمە بەتەواوی ئازادبووین بۆ كوێ بچین و لەكوێ و وێنەی كێ بگرین، كەس نەیدەتوانی كۆسپ بخاتە سەر رێگەمان. بەڵام بەداخەوە ئێستا وانییە. ئێستا زۆر زەحمەتە باسی راستییەكان بكرێ.
سهرچاوه rudaw
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Karokh (2011-12-10 02:18:27)
لهسهر هێڵ نییه






harchanda wenakat lae mn nakrayawa balam peshtr benewma wabzanm kcha swtawakaya?? dast xosh babatakat zor jwana bzhet8=D




لهسهر هێڵ نییه





zor sopas kak hengwen , wenekem dabezandewe hiwadarm em jare dyar bet
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh .bjet


لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بو ئیوهی بهریز ههر سهرکهوتوبن
لهسهر هێڵ نییه




دهستهكانت خۆش \ سهركهوتوبی
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh bet


لهسهر هێڵ نییه