.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









خانمی خۆشه‌ویست، خۆت ده‌زانی كه جوانی و قه‌شه‌نگی پرچ، مه‌رجی یه‌كه‌می شۆخ و شهنگیمانه.
پرچیش كێشه‌ی زۆره، به زۆری پرچی خانمان یان چه‌وره، یانیش وشكه، له هه‌ردوو بارهكهیشدا كێشه بۆ خانمان دروست ده‌كات.
هه‌ر بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ئامۆژگاری و ڕێنماییه‌ك بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌خه‌مه ڕوو، كه سوودی بۆ هه‌موو خانمێك هه‌یه، چ ئه‌وانه‌ی كه پرچیان چه‌وره، یان ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی وشكی قژیان هه‌یه.
* بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه قژیان وشكه:
هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ی كه قژیان وشكه، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
- خانمانی قژ وشك ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا دوو بۆ سێ جار قژیان بشۆن.
- به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون و رۆنی باده‌م و گوێزی هیندی به شێوه‌ی به‌رده‌وام.
- هه‌وڵبده ئه‌و خواردنانه بخۆی كه ڤیتامین "B"ـیان تێدایه، وه‌كو هێلكه، چه‌ره‌ز، ته‌ماته،میوه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
- هه‌وڵبده زۆربه‌ی كاته‌كان ئاو بخۆیته‌وه، به جۆرێك له لیترێك یا دوو لیتر له ڕۆژێكدا كه‌متر نه‌بێت، چونكه ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان له مادده ژه‌هراویه‌كان پاك ده‌كاته‌وه. بیریشمان نه‌چێت كه شیریش بخۆینه‌وه چونكه مادده‌ی ئاسنی زۆره و چه‌وریشی تێدایه زۆر باشه بۆ ئه‌وانه‌ی كه قژیان ووشكه.
- زۆربه‌ی كاته‌كان با ده‌ستت له قژتا بێت یا به شانه دایبێنه هه‌ندێك جاریش ده‌ستت به زه‌یتی زه‌یتون یا زه‌یتی باده‌م چه‌ور بكه و قژتی پێ چه‌ور بكه، چونكه زۆر جار خوێن بۆ هه‌موو موه‌كانی قژ ناڕوات بۆیه له كاتی شێلانی یا داهێنانی ده‌بێته هۆی جوڵاندنی ده‌ماره‌كانی سه‌رت و خوێن به ئاسانی هاتوچۆ ده‌كات.
- هه‌موو كات هه‌وڵبده ژه‌مه‌كانت ته‌واو بێت و وه‌رزش بكه.
- با تیشكی رۆژیش ڕاسته‌وخۆ له قژت نه‌دات چهونكه ده‌بێته هۆی سوتاندنی وه هه‌روه‌ها خۆیششت به دووربگره له زۆر به‌كارهێنانی ئامێری قژوشكردنهوهی هه‌وایی.
* بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه كێشه‌ی چه‌وری پرچیان هه‌یه
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كه قژیان چه‌وره، ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وڵ بده‌ی پرچت بیشۆی، بۆ ئه‌وه‌ی پاك بێته‌وه له‌و چه‌وریه‌ی كه هه‌یه‌تی. به‌ڵام ده‌بێت پێویسته ئه‌و شامپۆیانه به‌كاربهێنی كه سروشتین و مادده‌ی كیمیاییان كه‌م تێدایه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هێلكه یا لیمۆیان تێدایه .
بیریشت نه‌چێت كه خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان یه‌كێكن له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی قژ چه‌وری وه‌كو شوكولاته یا ئه‌و خواردنانه‌ی كه به‌هاراتیان زۆره، بۆیه له زۆر خواردنیان خۆت به دوور بگره.
ئاماده‌كردنی: بـــــانه - سایتی هه‌ولێر

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ۆ ئه‌و زانیاریه کچه کۆی زۆر به‌سووده ده‌سته‌کانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه







Daste tosh xosh bet roshna gian supas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه






جوانة
له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas salma gian Daste tosh xosh azezim
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kcha_koye (2012-01-10 20:58:52)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh be ba raste mn qjm zor chawra ,bjet


له‌سه‌ر هێڵ نییه







daste tosh xosh hewadarm am renmayana bakar bhnet eshala sude dabet bot hawrey aziz
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
