.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هاوريان زؤر بيويستم بةرابؤرتى فيزياية زؤر سوباستان دةكةم كةر هاو كاريم بكةن جاوة ريي وةلامتانم

له‌سه‌ر هێڵ نییه










فه‌رموو به‌رێزم ده‌توانی سود له‌م بابه‌تانه وه‌رگریت
شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultrasound Waves)
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی:-
هه‌وڵی یه‌كه‌م له گهرِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له ساڵی (1882 )ز له لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه له ساڵی (1877 )ز كه باس له بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه و ده‌نگ دانهوهدهكات.توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی (1914)ز له لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئهلمَانی به‌كارهات له شهرِی جیهانی یه‌كه‌م.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه یه‌كه‌م دكتۆره شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكیكارهبایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له جۆری (A-mode) كه به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه توانای هه‌یه بگاته به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له زانكۆی كۆلۆرِادۆ له ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه پسپۆری گورچیله‌یه به‌شداری له توێژینه‌وه‌كان كرد وهبه هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له ساڵی (1951 )ز به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه به‌شێكی یان هه‌مووى له ناو ئاودا بووایه بێ جووڵه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له كلینیكه‌كان.
له كۆتایییهكانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینی كه قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له ساڵی (1955 )ز كه تایبه‌ت بوو به پشكنینی ئهندامىزاوزىَ( میهبهل )و كۆم له لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه له سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه به سه‌ركه‌وتوویی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌تایبه‌تیش له بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
ئا‌یان دۆنالد یه‌كێكه له دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه به پێشه‌نگ داده‌نرێ له به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه به‌هۆیه‌وه جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به هاوكاری زانای ته‌كنیكار تۆم برِاون و دكتۆر جۆن ماكفیار له‌ساڵی (7/6/1958 )ز و ساڵی (1959 )ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه دیار بكه‌ن كه دواتر به رِێگهیهك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه،پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه له سه‌ره‌تای سك پرِی تا كاتی له‌دایك بوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
پێش ساڵی (1972) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا،به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی له پسپۆری ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌كان له یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئا‌یان دۆنالد له ساڵى (1958) ز گه‌یشته (298) توێژینه‌وه له ساڵی (1978) ز، له ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه توانرا كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (1963 )ز وه لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه له ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له ساڵی (1965 )ز وه كه‌م وكورِییهكانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له كۆرپه‌ڵه (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سك پرِی،ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه زیادكردنی رِهنگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه پێشتر ته‌نها رِهنگی سپی و رِهش به‌كار ده‌هات .
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه بینی به داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاستهوخۆ (Real Time Scanner) به شه‌پۆلی (B-mode) كه به‌هۆیه‌وه ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه له جووڵه ولێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسه له ناو منداڵداندا،یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته له ئه‌ڵمانیا له ساڵی (1985 )ز داهێنرا،كه ئه‌وكاته ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه بووه هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزىَ میهبه‌لی وكۆم زۆر پێشكه‌وت كه یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له سالًی (1955 )ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه بگه‌نه كلینیكی پزیشك.له ساڵی (1985 )ز دا كه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه(منداڵی شووشه) له نه‌مسا هاوكات بوو كه پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات،بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه له لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له ساڵی (1842 )ز دانرا و له ساڵی (1955 )ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ.له ساڵی (1962 )ز به به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ ورِێرِهوى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِهنگاورِهنگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه بوونه به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه نایابانه‌یه كه به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به پله یه‌ك دادهنرینً له نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه نه‌ك ته‌نها له ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ،به‌لكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه له‌ناو منداڵداندا كه بووه زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ده‌ستی هێنا و پاش شۆرِشی زانستی له هه‌موو بوارێكدا و پێویستییه‌كانی ژیانی نوێ و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر،ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى كه به ده‌ستی هێنا جێ ی ره‌زامه‌ندی زانایان نه‌بوو چونكه ده‌یان ویست دووری (بعد) ی سێیه‌م ببینن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ساڵی حه‌فتاكانه‌وه دروست بوو به‌ڵام له هه‌شتاكاندا هاته كایه‌وه ، پاش شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر،له یابان له زانكۆی تۆكیۆ یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر دوری (بعد) سیانی واته پانی و به‌رینی و به‌رزی له ساڵی (1984 )ز بڵاو كرایه‌وه ویه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له ساڵی (1986 )ز تۆماركرا به گرتنی وێنه‌یه‌كی سیانی (بعد) بۆ كۆرپه‌ڵه به یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر.
به پێشكه‌وتنی ئامێرىشهپۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) ی سیانی (بعد) درێژی ماوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه به لاى كه‌م ده خووله‌ك ده‌خایه‌نێ ، بووبه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه،له‌ساڵی (1989 )ز یه‌كه‌م ئامێرى بازرگانی له نه‌مسا دروست كرا به ناوى (Combison-330) ئه‌م ئامێره له جیهاندا پێشكه‌وت به‌تایبه‌تی له یابان و نه‌مسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و چین تا له ساڵی (1996 )ز له له‌نده‌ن تۆژینه‌وه له‌سه‌ر (بعد) ى چواره‌م كرا كه ئه‌ویش به‌كارهات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌كی رِاستهقینه ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا بێ پێشكه‌وتنی زانستی كۆمپیوته‌ر.


له‌سه‌ر هێڵ نییه










پازما
پلازما یان دۆخی چواره‌می مادده دۆخێكی تایبه‌تی مادده‌یه كه بڕێكی دیاركراو له ته‌نۆلكه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدایه كه بارگه‌ی كاره‌بایی هه‌یه وه‌ك ئایۆنهكان و گازی بارگاوی، واته ئه‌لیكترۆنه‌كان به‌ته‌واوی جیا كراونه‌ته‌وه له ناووك كه سیفه‌تی كاره‌بایی ده‌داته مادده‌كه‌و گرینگییه‌كی زۆرى هه‌یه له زۆربه‌ی بواره‌كانى ژیانی ڕۆژانه‌ماندا.
پلازما چی یه ؟
پلازما بریتییه له دۆخی چواره‌می مادده كه سێ دۆخه‌كه‌ی تر ئه‌مانه‌ن :
1- دۆخی یه‌كه‌م : دۆخی ڕقی .
2- دۆخی دووه‌م : دۆخی شلی .
3- دۆخی سێ یه‌م : دۆخی گازی .
به گه‌رمكردنی مادده‌ی ڕه‌ق دۆخه‌كه‌ی ده‌گۆرێ بۆ دۆخی شلی و به گه‌رمكردنی زیاتر ده‌گۆرێ بۆ دۆخی گازی كه بارگه‌ی یه‌كانه‌ی هه‌یه‌و گه‌ردیله‌كان به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون ،ئه‌گه‌ر وزه بدرێته ئه‌م گازانه له ڕێگای گه‌رمكردن یان تێپه‌ڕكردنی كاره‌با یان تیشكی لیزه‌ر به چڕی ژماره‌یه‌ك له گه‌ردیله‌كان ئه‌لیكترۆنێكی سالب ون ده‌كه‌ن و بارگه‌كه‌ی ده‌بێته موجه‌ب .
له‌باری ئاسایی‌دا گه‌ردیله له بارێكی جێگیره و تیشك ناداته‌وه،به‌ڵام ده‌توانرێ وزه‌ى پێ ببه‌خشرێ به گه‌رمكردن یان له ڕێگای تیشكه‌وه كه وا ده‌كا گه‌ردیله له بارێكی نا جێگیر بێ بۆماوه‌یه‌كی كورت (10^8 sec) واته یه‌ك به‌ش له یه‌ك ملیۆن چركه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری سه‌ره‌كی خۆی به ونكردنی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه وه‌ریگرتبوو به شێوه‌ی تیشكی كارۆموگناتیسی یان ته‌نۆلكه‌ی سه‌ره‌تایی، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه گه‌ردیله‌كه بگۆڕێ بۆ ئایۆن پاش ونكردنی ئه‌لیكترۆنێك یان زیاتر،ئه‌گه‌ر گه‌ردیله هه‌موو ئه‌لیكترۆنه‌كانی ون كرد ناووك بێ ئه‌لیكترۆن به‌سه‌ربه‌ستی جووڵا هه‌روه‌ها ئه‌لیكترۆنیش به‌سه‌ربه‌ستی جووڵا بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێ ئه‌وكاته مادده ده‌گۆڕێ بۆ دۆخی پلازما.
مادده یان له دۆخی ڕه‌قی دایه وه‌ك ئاسن و خۆل، یان له دۆخی شلی دایه وه‌ك ئاو و زه‌یت، یان له دۆخی گازی دایه وه‌ك هه‌وا، یانیش له‌دۆخی پلازما دایه، پلازماش یان سارده وه‌ك ئه‌و گازه‌ی له گلۆپی نیۆن له‌كاتی كاركردنی دا ،یان گه‌رمه وه‌ك له خۆر و ئه‌ستێره‌كانی تر .
سیفه‌ته‌كانی دۆخی پلازما :
پلازما ناوه‌ندێكه ته‌زووی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه و بواری موگناتیسی دروست ده‌كات،دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى مادده‌یه چونكه له(%99) ی پێكهاته‌ى گێتى بریتییه له پلازما به‌گشت ئه‌ستێره و مهجهرهكانیشهوه .
له‌ڕاستیدا دوو بواری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ زانینی دۆخی پلازما :
بواری یه‌كه‌م كه زۆر باوه له پلازما جووڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی و جووڵه‌ی ئایۆنی ده‌گرێته‌وه كه له بواری مایكرۆنی پله (10^-6) یان كه‌متره .
بواری دووه‌م كه‌به‌شی زۆری فیزیا ده‌گرێته‌وه له بۆشایی ئاسماندا كاری پێ ده‌كرێ وه‌ك یاساكانی وزه و چڕی،به‌ڵام بواری چڕی پلازما ده‌گۆرێ به پێی بڕی وزه(پله‌ی گه‌رمی)كه یاساكانی گێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بواره‌یه چونكه هه‌ندێك جۆری پلازما چڕیه‌كه‌ی پێورا و بینرا كه زۆر كه‌مه و ده‌گاته ده به‌رزكراو بۆ توانی سالب ده،له لایه‌كی تره‌وه پلازمای كوارك و لیبتۆنی (quark-gluon plasmas) كه له بواری هێزی كێشكردنی گه‌وره‌ی په‌یدابوو له بواری ئه‌لیكترۆموگناتیسی دایه چرییه‌كه‌ی زۆر زۆره.
پلازمای كریستالی له تاقیگه‌دا له پله‌ی سفری كلڤن دایه واته(-273oC) كه‌چی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له پله‌ی گه‌رمی زیاتر له (10^8 OK) دایه تیشكی گێتی جۆرێكه له پلازما كه تیشكهكهی جیرۆسكۆبی یه (كه له شێوه‌ی لولپێچدایه) ئه‌م تیشكه وزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه كه زۆر زیاتره له وزه ئه‌و تیشكانه‌ى كه‌له تاقیگه‌دا له‌لایه‌ن مرۆڤ دروست كراوه.
پلازما دۆخێكی گواستراوه‌ی مادده‌یه،له‌به‌ر ئه‌وه بواری كاره‌بایی و موگناتیسی كاری تێ ده‌كات وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جۆره‌ها تیشكه،له زۆربه‌ی بواره‌كانی زانستیدا به‌كار دێت .
به‌كارهێنانى پلازما له‌بوارى ته‌كنۆلۆژیادا :
ئامێری پاڵنانی مووشه‌ك (رۆكێت )به پلازما :
پلازما بریتییه له‌كۆمه‌لێك تهنۆڵكهى سالب (ئه‌لیكترۆن) وموجه‌ب (ئایۆن) به‌مه‌ش سیفه‌تی جیاوازه له گازی هاوبارگه ،پلازما كۆنتڕۆلی له‌سه‌ر ده‌كرێ له بواری موگناتیسی و گه‌یه‌نه‌رێكی باشه بۆ كاره‌با،كاتێك كه ته‌زووی كاره‌با به پلازما تێده‌په‌ڕێ و به به‌كارهێنانی بواری موگناتیسی پلازما وه‌ك بزوێنه‌ری كاره‌با كار ده‌كات له‌ژێر هێزى كارۆموگناتیسی،ئه‌م هێزه به‌كاردێ بۆ زیادكردنی خێرایی پلازما كه ده‌گاته (60كم/چڕكه) به‌مه‌ش هێزێكی پاڵنه‌ر دروست ده‌بێ كه‌له توانایدا هه‌یه كه‌شتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.
ئه‌و ئامێره‌ى كه پلازما دروست ده‌كات و خێرایی ده‌داتێ پێی ده‌ڵێن مووشه‌كى( رۆكێتی ) پلازما یان بزوێنه‌ری پلازما یان هێزی پاڵنه‌ر به پلازما (plasma thruster) كه بریتییه له مووشه‌كێكى(رۆكێتێك) كاره‌بایی چونكه وزه‌ى كاره‌با به‌كاردێنێ له‌جیاتی سووته‌مه‌نی،تاقیگه‌ی پاڵنان به پلازما تۆژینه‌وه له‌سه‌ر فیزیای پلازما ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ها مووشه‌ك ( رۆكێت).
ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى( رۆكێتانه‌ی) كه به‌كاردێن له بواری ئاسمان مووشه‌كى( رۆكێتی) كیمیاوین واته سووته‌مه‌نی كیمیاوی به‌كاردێنێ بۆ سووتاندنی سووته‌مه‌نی شل له ژووری سووتان بۆ به‌رهه‌مهێنانی گاز كه به‌خێرایی (3كم/چركه) لهمووشهكهكه (رۆكێتهكه) ده‌رده‌چێ،هه‌رچه‌ند ئه‌م خێرایییه زیاد بكات ڕێژه‌ى سووته‌مه‌نی به‌كارهاتوو بۆ پاڵنانی مووشه‌ك(ڕۆكێت) كه‌متر ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیمان به چه‌ند تۆن له سووته‌مه‌نی هه‌یه بۆ ناردنی كه‌شتی ئاسمانی بهسهرنشینییهوه و ئامێره‌كانی هاوپێچ.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مووشه‌كی (رۆكێتی) پلازما به‌كاربێ كهخێرایی گازه‌كه ده‌گاته (60كم/چڕكه) كێشی مادده‌ی پاڵنه‌ر ده‌بێته به‌شێكی كه‌م به به‌راووردكردن له‌گه‌ڵ كێشی مادده‌ی پاڵنه‌ر له رۆكێتی كیمیایی ،شایه‌نی باسه كه مووشه‌كی ( رۆكێتی) پلازما ته‌نها له‌ئاسمانی ده‌ره‌وه به‌كاردێ واته كاتێك كه كه‌شتییه‌كه ده‌گاته خولگه‌ى خۆی چونكه هێشتا هێزی پاڵنه‌رى كیمیایی به‌كاردێ بۆ هاویشتنی كه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وى بۆ بۆشایی.
به‌كارهێنانی هێزی پاڵنه‌رى پلازما لهخولگهكان بڕێكی زۆری مادده‌ی به‌كارهاتوو بۆ پاڵنان كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش بڕی تێچووى پاره كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه بۆ گه‌یاندنی (1كگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (20 تا 200) هه‌زار دۆلار پێویسته.
كه‌شتی ئاسمانی (deep space - 1) كه‌له ساڵی (1998)ز له‌لایه‌ن ناسا نێردرا بۆ ئاسمانی یه‌كه‌م كه‌شتیه‌كه رۆكێتی پلازما به‌كاردێنێ وه ئامانجه‌كانی به سهركهووتویی به‌جێ هێنا ،كه‌شتییه‌كه به‌هۆی بزوێنه‌ری ئایۆنی توانی (320) ملیۆن كیلۆ مه‌تر ببڕێ به به‌كارهێنانی ته‌نها (80 كگم) سووته‌مه‌نی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










رِیشاڵی رِووناكی
رِیشاڵی رِووناكی بریتییه له تاڵی باریكی درێژ له شووشه‌ى زۆر خاوێن كهباریكییهكهی ده‌گاته باریكی پرچی مرۆڤ ،كۆمه‌لێك له‌م تاڵانه كۆده‌كرێنه‌وه و پێى ده‌ڵێن سوَندهى رووناكی (Optical Cable)
رِیشاڵی رِووناكی پێكهاتووه له :
1- ناوه‌رۆك (Core) :ناوه‌ندێكه له شووشه‌ى زۆر خاوێن دروستكراوه كه‌له ناویدا رووناكی ده‌گوازرێته‌وه.
2- سه‌رپۆش (Cladding) : مادده‌یه‌كی ده‌ره‌كییه به ناوه‌رۆكێكی شووشه‌یی ده‌وره‌دراوه كه له جۆره شووشه‌یه‌ك دروست كراوه یه‌كه‌ی شكانهوهى (معامل الانكسار) جیایه له یه‌كه‌ی شكانهوهى شووشه‌ی ناوه‌رۆك به‌جۆرێك شكانه‌وه‌ی رووناكی به‌به‌رده‌وامی بۆ ناوه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ناوه‌رۆك بمێنێته‌وه.
3- سه‌رپۆشی جیاكه‌ره‌وه (Buffer Coating) :ئه‌مه‌ش به‌رگێكی پلاستیكییه كه به‌شه‌كانی ناوه‌وه ده‌پارێزی.
سه‌ده‌ها یان هه‌زاره‌ها له‌م ریشالاَنه كۆده‌كرێنه‌وه لهسوَندهى رووناكی كه به به‌رگێكی ده‌ره‌كی ده‌پارێزرێ پێی ده‌ڵێن جاكێت (Jacket) .دوو جۆر له رِیشاڵی رِووناكی هه‌یه :
1- رِیشاڵی رِووناكی جۆری تاك (Single Mode Fiber):به‌م رێگایه ته‌نها یه‌ك دانه سیگنالی رووناكی له‌هه‌ر رِیشاڵیكى رِووناكی تێده‌په‌رێ ئه‌مه‌ش به‌كاردێ له تۆرِی ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فزیۆن ،ئه‌م جۆره ریشاڵه به بچووكی نیوه‌تیره‌ی ناوه‌رۆكی شووشه‌یی جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌گاته (9 micron) تیشكی لیزه‌ری پێ تێپهردهبێتٍ له جۆری ژێر سوور كه درێژی شه‌پۆلی (1.55-1.3 nm) ده‌بێ.
2- رِیشاڵی رِووناكی هه‌مه‌لایه‌ن (multi-mode fibers) : به‌م رێگایه ژماره‌یه‌ك له سیگنالی رووناكی له‌هه‌ر رِیشاڵیكى رِووناكی تێده‌په‌رێ ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ریشاڵه له تۆرِی كۆمپیوته‌ر زیاد ده‌كات نیوه‌تیره‌ی ناوه‌رۆكی شووشه‌یی كه‌مێك زیاتره له جۆری یه‌كه‌م و ده‌گاته (62.5 micron)وه تیشكی ژێر سووری پێ تێده‌په‌رێ .
چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ى رووناكی له رِیشاڵی رِووناكی :
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێ تیشكی رووناكی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی رووناكی بگوازیه‌وه به‌درێژایی رێگایه‌ك به‌ئاسانی رِووی سه‌رچاوه‌ی رووناكی ده‌كه‌یته كۆتایی رِێگاكه،به‌مه‌ش تیشكی رووناكی به‌هێلێكی راست ده‌گوازرێته‌وه و رووناكییهكهش ده‌گاته شوێنی مه‌به‌ست،ئه‌گه‌ر رِێگاكه سوورانه‌وه‌ی تێدا بێت ده‌توانرێ ئاوێنه دابنرێ له پێچه‌كان ،ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پێچه‌كان زیاد بكات پێویستیت به ژماره‌یه‌كی زیاتر له ئاوێنه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى تیشكی رووناكی بگاته كۆتایی رِێگاكه.
رووناكی له‌ناو ناوه‌رۆكی رِیشاڵی رِووناكی ده‌گوازرێته‌وه و شكانهوهش له رێگای سه‌رپۆش (Cladding) ده‌بێت به‌پێى شكانه‌وه‌ی ناوخۆی گشتی (total internal reflection) كه ئه‌م سه‌رپۆشه هیچ رووناكییه‌ك نامژێت به‌ڵكو ته‌نها رووناكی ده‌داته‌وه به‌مه‌ش رووناكی بۆ دووری زۆر ده‌گوازرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى برِێكی زۆر له هێزه‌كه‌ی كه‌م بكات و ئه‌و برِه كه‌مه‌ش كه‌م ده‌بێ چونكه شووشه‌كه به‌ته‌واوی پوخت و خاوێن نییه.
خاسیه‌ته‌كانی رِیشاڵی رِووناكی :
رِیشاڵی رِووناكی شۆرِشێكی نوێی داهێنا له بواری گه‌یاندن ،چونكه له تێلی گه‌یاندنی ئاسایی به‌مانه‌ی خواره‌وه جیا ده‌كرێته‌وه :
1- توانای زیاتری هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر باریكه ده‌توانرێ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م ریشاڵانه كۆ بكرێته‌وه له یه‌ك سوَنده به‌مه‌ش ژماره‌ی هێله‌كانی ته‌له‌فۆن و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی زیاد ده‌بێ له سوَندهیهك ،ته‌نها بۆ زانین پانتایی رِیشاڵی رِووناكی ده‌گاته (50 THZ) كه‌چی پانتایی پێویست بۆ په‌خشی ته‌له‌ڤزێۆنی ته‌نها (6 MHZ) ه .
2- نیوه‌تیره‌ی رِیشاڵی رِووناكی كه‌متره له تێلی مسی ئاسایی بۆ نموونه تێلی مس به تیره‌ی (7.62 cm) ده‌توانرێ بگۆردرێ به رِیشاڵی رِووناكی به‌تیره‌ی (0.635 cm) ئه‌مه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له كاتی كێشانی هێل له ژێر زه‌وى.
3- كێشی سووكه،بۆ نموونه ده‌توانرێ تێلی مس به كێشی (94.5 kgm) بگۆردرێ به رِیشاڵی رِووناكی به‌كێشی ته‌نها (3.6 Kgm) .
4- ونكردن و په‌رش وبڵاوى كه‌مته‌ر له سیگناڵی گواستراو.
5- سیگناڵی گواستراوه كه‌متر تێكه‌ل َدهبێت َ له‌گه‌ڵ سیگناڵی گواستراوه له رِیشاڵی تر له هه‌مان سۆنده به‌مه‌ش سیگناڵی گواستراوه‌ی ته‌له‌فۆنی یان ته‌له‌ڤزیۆنی زۆر رِوون ده‌بێ،هه‌روه‌ها تێكه‌ل بوونی كارۆموگناتیسی نییه له‌م جۆره‌دا كه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی سیگناڵ به نهێنی و بێ ئاشكرا بوون كه گرنگه له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه.
6- ناسووتێ،به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئاگر كه‌وتنه‌وه كه‌م ده‌بێ.
7- پێویستی به وزه‌یه‌كی كه‌متر هه‌یه چونكه ون بوونی وزه كه‌مه له‌كاتی گواستنه‌وه.
به‌كارهێنانه‌كانی رِیشاڵی رِووناكی :
رِیشاڵی رِووناكی له زۆر شوێن بهكاردآ،وه‌ك گه‌یاندن به رِیشاڵی رِووناكی،كه به‌هۆی ئامێری لیزه‌ری تایبه‌ت نامه‌ی به شیفره له رِێگای بروسكه‌ی رووناكی خێرا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئامێری كردنه‌وه‌ی شیفره بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌كه بگهرِێتهوه بارى سه‌ره‌كی خۆی .
هه‌روه‌ها رِیشاڵی رِووناكی له بواری پزیشكیدا به‌كار دێ چونكه داوی نه‌رم و باریكی لێ دروست ده‌كرێ كه ده‌توانرێ بنێردرێ بۆ ناو موولووله‌ی خوێن وسییه‌كان و به‌شه‌كانی تری له‌ش ، هه‌روه‌ها رِیشاڵی رِووناكی له زۆر له ئامێره‌كانی پزیشكیدا به‌كار دآ كه به‌هۆیه‌وه پزیشكان ده‌توانن به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ ببینن بێئهنجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى ، هه‌روه‌ها رِیشاڵی رِووناكی بهكاردآ له نه‌شته‌رگه‌ری لیزه‌ر و ئامێره‌كانی پێوانی گه‌رمی و په‌ستان .
هیوادارم که سود مه‌ند بیت
س // ره‌نگار
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زؤر زؤر مةمنون هاورية ئازيز
له‌سه‌ر هێڵ نییه