.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




کومپانیایەکی ئاسایشی بهریتانی ٢٥ وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێتی بڵاو کردووەتەوە و داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە ئەو وشانە بەکار نەبەن، چونکە ئەم ٢٥ وشەی تێپەڕبوونە لە رێزی یەکەمدان کە هاکەرەکان بۆ شکاندن وشەی نهێنی و تێپەڕبوونی بەکارهێنەران کەڵکیان لێ وەردەگرن.
مانگی رابردوو فەیسبووک رایگەیاند کە هاکەرەکان هەموو رۆژێک بەردەوام بۆ شکاندنی وشەی تێپەڕبوونی بەکارهێنەران ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تێدەکۆشن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٦٠٠ هەزار جار تێکۆشان بۆ دەستپێڕاگەیشن بە پەیام، وێنە و زانیارییە کەسایەتییەکانی بەکارهێنەران، روودەدا.
کارناسانی ئاسایشی لەو باوەڕەدان کە ئەم رێژەیە پیشاندەدا کە بەکارهێنەران پێویستێکی زۆرتریان بەوە هەیە کە لەکاتی رێوپێک کردنی وەشەی نهێنیەکانیاندا، سەرنجی زیاتر بدەن.
گراهام کلی چاوەدێری باڵای بەرهەم هێنەرای ڤایرۆسی رێکخراوی ئاسایشی کومپیۆتەری بهریتانیا لەم بارهیهوه وتی “لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر تۆزی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەمانبوو، بەو ئاکامە گەیشتم کە نزیک ٣٠ لە سەددی کەسانی سەرهێڵ لە هەمان وشەی تێپەڕبوون کە لە فەیسبووکدا بەکاری دێنن بۆ هەموو هەژمارەکانی دیجیتاڵەکانی خۆیاندا کەڵک وەردەگرن”.
چهند رێنماییهكی باش بۆ هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت کە لە لایەن تیمی فارنێتیشەوە دانراوه:
ـ تێکەڵاوێک لە هەموو جۆرە کارەکتەرەکان کە ژمارە، پیت و هێما تایبەتییەکان لە خۆی بگرێ.
ـ وشەی تێپەڕبوون دەبێ لە ٨ پیت یان زیاتر پێک بێ.
ـ کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی جۆراوجۆر بۆ هەژماری جیاواز.
خراپترین ئهو ٢٥ وشەی کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بەکار دەبرێنو ئهگهری هاككردنیان لهسهره:
۱٫ password
2. 123456
3.12345678
4. qwerty
5. abc123
6. monkey
7. 1234567
8. letmein
9. trustno1
10. dragon
11. baseball
12. 111111
13. iloveyou
14. master
15. sunshine
16. ashley
17. bailey
18. passw0rd
19. shadow
20. 123123
21. 654321
22. superman
23. qazwsx
24. michael
25. football
سهرچاوه: کوردئایتی گروپ


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
