.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










تکایە هاوڕێیان ڕاپۆرتێکم ئەوێت لەسەر بێ‌کاری بە کوردی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌ڕیزم زۆر گه‌ڕام تا ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌ست که‌وت هیواخوازم سودی لێوه‌ربگریت ..
سه‌ره‌تا پێویستمان به پێناسه‌كردنی چه‌مكی (بێكاری) هه‌یه: دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوریه له دروست بوونی مرۆڤه‌وه بوونی هه‌یه به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كاندا ، زۆربه‌ی پێشبینیه‌كان ده‌ڵێن ده‌مێنێته‌وه به مانه‌وه‌ی مرۆڤ .
قه‌باره‌ی ئه‌م دیارده‌یه له سه‌ر ئاستی جیهانی- له‌رێگای یه‌كێك له پسپۆرانی ئابوری جیهان (مایك كار ) ده‌لێت ئه‌م دیارده‌یه له زیاد بوندایه ،به‌جۆرێك 35 ملیۆن بێكار هه‌یه له ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌كان ، ئه‌م كێشه‌یه هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌كات كێشه‌یه‌كی جیهانیه و به‌ته‌نها كیشه‌ی ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیه‌كان و تازه پێگه‌شتوه كان نیه.
له رووی چه‌مكه‌وه(ئابوری) “وه‌زان” به‌و جۆره پێناسه‌ی ده‌كات ، واته ئه‌و كرێكاره‌ی دوچاری بێكاری ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی رۆزیهكهی له‌ده‌ست ده‌چێت و له‌كار ده‌كه‌وێت.
ده‌زگاری مه‌عاریفی ئه‌مه‌ریكی به‌م جۆره پیًناسهی ده‌كات ، “بیكاری چه‌مكێكه مه‌به‌ست پێی به‌كار نه‌هێنانی ته‌واوه‌تیه ، كه ئامه‌ژه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای كار كردنیان هه‌یه .و هه‌روه‌ها ئاره‌زوی كاریش ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ستیان ناكه‌وێت”، له‌م تێراوانینهوه چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له تاك جیا ده‌بنه‌وه :
• ئه‌وانه‌ی ته‌نها له وه‌رزێكدا كاریان هه‌یه‌و لهوهرزهكهی تردا بێكار ده‌بن.
• ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی كار ده‌كه‌ن (به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ویوه‌ندی به وه‌رزه‌وه هه‌بێت)
• ئه‌و كرێكارانه‌ی یان كار كه‌رانه‌ی له راسیدا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام داهاتیان زۆر نزمه(بێكاری روپۆشراو) .
جۆره‌كانی بێكاری :
1. بێكاری خولی:
بێكاری خولی(Cyclical Unemployment) ئه‌و بێكاریهیه ده‌رنجامی ئه‌وه‌یه كه چالاكیه جۆر به‌جۆره‌كانی ئابوری هاوشانی یه‌كدی نارۆن و ته‌ریب نین به‌یه‌كدی، یان رێكخراو نیه، له ماوه زه‌مه‌نیه جیاوازه‌كاندا .
2. بێكاری وه‌رزی :
بێكاری وه‌رزی ((Seasonal Unemployment یان ئه‌و بێكاریه‌ی له هه‌مان كاتدا به بێكاری كاتی ناسراوه (Temporary Unemployment) ئه‌ویش به‌و جۆره‌یه كه ماوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌ك ده‌وه‌ستن وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆرێك له گونده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و كوردستاندا هه‌یه.
3. بێكاری بونیادی :
كه زۆر جار به بێكاری هه‌یكه‌لی ده‌ناسرێت (Structural Unemployment) ئه‌و بێكاریهیه ده‌ره‌نجامی ئه‌و كێشه‌وه رووده‌دات به‌شێكی دیاری كراوی بونیاتی ئابوری قه‌ومی توشی وه‌ستان ده‌بێت، سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی رێك نه‌كه‌وتن له نێوان بواری كاركردنی كرێكاران و لێهاتویی و شاره‌زایی ئه‌وان ، هۆكاری ئه‌و گۆرانه‌ش خستنه ناوه‌وه‌ی سیسته‌می نوێ ی تهكنهلۆجیه وه‌ك مه‌كینه‌و رۆبۆرت هۆكاره تهكنهلۆجیه نوێ كانی تر.
4. بێكاری روپۆشراو :
پێناسه‌ی بیكاری روپۆشراو (Disguised Unemployment) له هه‌مان كاتدا بێكاری نادیار‌و شاره‌وه‌ی پێده‌وترێت ، به‌گشتی ئه‌م جۆره بێكاریه له ده‌وله‌ته ئیشتراكیه كاندا بڵاوه ، ده‌توانین ئه‌م جۆره بێكاریه به‌و شێوه‌یه‌یه كه كار هه‌یه‌و ئه‌و مرۆڤه كار ده‌كات به‌ڵام داهاته‌كه‌ی زۆر كه‌مه له چاو ئه‌و كاره‌دا یان ئه‌وه‌یه توانا‌و لێهاتویهیهكانی ئه‌و كه‌سه ناخاته گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه زۆر زیاتر ده‌توانێت ئه‌نجام بدات ، وه‌ك بیننی بۆیاخ چیهكانی سه‌رجاده‌و ده‌ست گێره‌كان .
په‌یوه‌ندی نێوان بێكاری و تاوان له ده‌ستوره نێو ده‌وله‌تیه‌كان و راپۆرته‌كاندا :
له‌م روه‌وه ئه‌مینی گشتی نه‌ته‌وه یهگكرتوهكان له كۆنگره‌ی كاراكاس (فه‌نزه‌ویلا) له ساڵی 1980 راپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد تیایدا هاتبوو: ” بێكاری شان به‌شانی هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واریه(ئه‌و دوو هۆكاره به‌گشتی ده‌ره‌نجامی بێكارین) و هه‌روه‌ها جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و نایه‌كسانی كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری ، هه‌مووی هۆكار گه‌لێكن بۆ رێخۆش كردن بۆ روودانی تاوان به شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆیه وا پێویست ده‌كان له‌سه‌ر ده‌وله‌ته‌كانی ئه‌ندام كار بكه‌ن له‌پێناو نه‌هێشتنی”
به‌هه‌مان شێوه له‌و راپۆرته‌ی كه ئه‌مانه‌ی گشتی نه‌توه یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌ش به كۆنگه‌ری حه‌وته‌می ساڵی 1985 ی كردبوو، هاتبوو، كه بێكاری و ، هه‌ژاری، هه‌ست كردن به ره‌زامه‌ندی له ئه‌نجامی نه‌توانین بۆ دابین كردنی پێداویستیه بنه‌ره‌تیه‌كان ، كۆچ(كه هه‌موو ئه‌مانه زۆر جار په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان به بێكاریه‌وه هه‌یه) له‌گه‌ڵ نه‌مانی داد په‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی ، ململانێكان له نێوان چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دابه‌ش كردنی نا یه‌كسان و ناداد په‌روه‌رانه‌ی سامان، و خراپی خزمه‌ت گوزاریه‌كان، و بالاده‌ستی گروپێك كه سامانی له ژێر ده‌ستدایه به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكدا ، ئیستغلال كردنی جه‌ماوه‌ر، زه‌مینه ساز نه‌كردنی هه‌ل بۆ تاكه‌كان، و توند‌و تیژی یاساكان و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ئاستی خه‌ڵك ، كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان و داگیر كردنی ده‌ره‌كیی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا بێكاریش له لایه‌كی تره‌وه هه‌موو هۆكارن له دروست بون و سه‌رهه‌ڵدانی تاوان.
په‌یوه‌ندی نێوان بێكاری و تاوان له توێژنه‌وه مهیدانیهكاندا :
یه‌كه‌م توێژنه‌وه كه‌له‌م بواره‌دا ئه‌نجام درابێت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بوو ، كه (بورس) له‌سه‌ر دانیشتوانی له‌نده‌ن ئه‌نجامی دا ، له نێوان ساڵی 1886 تا 1902 ، بۆ تیشك خستنه سه‌ر فاكته‌ره‌كانی لادانی نه‌وجه‌وانان، گه‌شته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی نیوه‌ی نه‌وجه‌وانه لاده‌ره‌كان له خێزانێكی هه‌ژاره‌وه هاتبوون، له‌ناو ئه‌و خێزانانه له 19% یان ده‌چونه ناو چوارچێوه‌ی هه‌ژاری ته‌واوه‌وه .
توێژنه‌وه‌یه‌كی تر
په‌یوه‌ندی بیكاری و تاوان له توێژینه‌وه تێۆریهكاندا :
زۆر له توێژه‌ره‌وان ئاماژه بهپهیوهیندی نێوان بێكاری و تاوان ده‌كه‌ن ، په‌یوه‌ندیه‌كی گۆراوه له نێوان هه‌ردوو دیارده ئابوریه‌كان و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌شی زۆری ئه‌م تروانیانه باس له فاكته‌ره ئابورهیهكان و فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن.
له رووی ئابوریه‌وه:
به‌شێك له توێژه‌ره‌وان بۆچونیان به‌و جۆره‌یه كه وابهستییهك هه‌یه له نێوان ره‌فتاری لادهرانهو و بارودۆخه ئابووریه جیاوازه‌كان له‌ناو ئه‌و بارودۆخانه‌دا بێكاری و هه‌ژاری ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چونه‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵ و دایكه‌كان بۆ كاركردن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی جۆره‌ها تاوانی جیاواز.
زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وان ئاماژه به‌چه‌ند رههندێكی بارودۆخی ئابوری تر ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌وانه‌دا – ده‌ست هات، ئاستی گوزه‌ران ، كۆچ ، نامۆبوون، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، ته‌ڵاق….، هه‌رله‌م رووه (ویدسۆن) په‌وه‌ندیه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات له نێوان چوارچێوه ئابوریه‌كان ، بێكاری و تاوان، بۆیه ده‌لێت ، هه‌ركات رێژه‌ی تاوان به‌رز بێته‌وه به‌ڵگه‌ی بێهێزی پێكهاته‌ی ئابوری ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌م بێهیزیه له هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌ی پشت گوێ خستنی پرۆژه ئابوریه زیندوه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندی بێكاری و به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی تێكدان و روخانه فیزیقیهكانه به هۆی هه‌ژاریه‌وه بۆ پرۆژه خزمه‌ت گوزارهیهكان.
له رووهیهكی تره‌وه هه‌روه‌ك له سه‌روه ئاماژه‌مان پێكرد و له‌هامان كاتدا له ئایدۆلۆجیه ئابورهكاندا ئاماژه‌ی پێكراوه ، بێكاری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی به نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی داهاته‌وه هه‌یه( ته‌نانه‌ت نه‌مانی) ئه‌م بارودۆخه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی دیاری كرا‌و دوچاری هه‌ژاری ببێت بێبه‌ش بێت له زۆرێك له پێداویستیه‌كان نه‌توانێت ته‌نانه‌ت پێداویستیه سهرهكهیهكانیش پر بكاته‌وه ، سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌و خێزانه‌كه‌ی په‌نا بۆ لادان و تاوان به‌رن بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌یان.
لێره‌دا گه‌ر باس له لایه‌ن گرانی بارودۆخه ئابورهیهكان بكه‌ین ئه‌وا ئه‌وان تێروانیان به‌و جۆره‌یه كه شی كردنه‌وه‌ی ئابوری بۆ تاوان ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامی نزم بونه‌وه‌ی داهاته یان نه‌مانیه‌تی، له‌ناو ئه‌و توێژه‌ره‌وانه( كتیلیه، فری، بونجهر،بیرت) ، هه‌ژاری رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌رز بوونه‌ی رێژه‌كانی لادان، به‌تایبه‌تی له تاوانه‌كانی وه‌كو سواڵ كردن بێلانه‌یی له‌ش فرۆشی ، به‌و جۆری كۆتایی پێده‌هێنن، كه هه‌ژاری ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه گونجاوه بۆ ئاسانكاری جۆره‌ها تاوان ،
لێره‌وه گه‌ر بگه‌رێنه‌وه لای فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌یوه‌ندیان به بێكارهیهوه ، كاریگه‌ری له سه‌رهه‌ڵدانی ره‌فتاری تاوانكاری، ده‌بینین بێكاری جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌بێته هۆی كه‌نارگیری و گۆشه‌گیری ئه‌و كه‌سه، سه‌ره‌نجام په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بهررهو لاوازی ده‌چێت و توانستی بۆ تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌ی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، پاشان ئه‌م كه‌سه دوچاری نامۆبون ده‌بێت ، واز له پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌هێنێت، نه‌مانی ئه‌م به‌ها كۆمهلایهیهتیانه واده‌كه‌ن كه‌سی دیاری كرا‌و په‌نا بۆ به‌هاو پێودانگی كۆمه‌لایه‌تی تر ببات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه تایبه‌تیه‌ی تێدا ده‌ژی ئه‌مه به‌سه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ره‌فتاره لادهریهكانی و تاوانكاریه‌كانی .
به بۆچونی دۆركایم ئه‌م نامۆبونه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی بێكار والێده‌كات هیچ متمانه‌یه‌كی به پێودانگ و به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كان نه‌مێنێت ، و ده‌ست به‌رداریان ببێت و سه‌ره‌نجام دوچاری تاوا ده‌بێت ، به‌تیبه‌تی تاوانی خۆكوژی وه‌ك ده‌رباز بوونێك له‌و كێشه‌یه، و هه‌روه‌ها وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی دوچاری ئه‌م جۆرهكێشهیهی كردوه، كێشه‌ی بێكاری.
له‌م خاڵه‌و به شتێكی سه‌یری مه‌زانه كه كۆمه‌ڵگای جیهانی گرنگی له به‌كاتی بێكاری بده‌ن سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا له گرنگی ئاگادار بكه‌نه‌وه، گرنگی وه‌به‌رهێنانی وه‌به‌رهێنانێكی ئیجابیانه ، له ساڵی 1970 دا پیمان نامه‌یه‌كی جیهانی ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به گرنگی كاته بێكاریهكان و ووه‌به‌رهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌وه ئه‌كتیڤانه، تا نه‌بێته هۆی كیش كردنی بۆ ره‌فتاره تاوانكاریه‌كان .
به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان ره‌فتاری لادهرانهو تاوانكاریانهو دیاردی كۆچكردن ، گه‌ر بێكاری ببێته هۆی كۆچ كردن ئه‌وا كۆچكردنیش جرێكی تر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه لێكترازانی خێزانی لێده‌كه‌وێته‌وه ، (جلوك و ژنه‌كه‌ی ) له توێرهكهیاندا ده‌رباره‌ی لاده‌ره‌كان ، ده‌لێن : به‌شێك له لاده‌ره‌كان له خێزانێكه‌وه هاتوون چه‌ند تایبهتمهنیهكیان هه‌یه ، وه‌ك زۆر گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی (كه جۆرێكی تره له كۆچ) و نه‌مانی یه‌كێك له دایك و باوك و سستی سه‌رپه‌رشتی كردن و ئاراسته كردن.
له‌هه‌مان كاتدا وزۆرێك له‌م كۆچ كردوانه له ناوچه‌یه‌كی ههرمهكی و ناخاوێنه‌وه په‌روه‌رده‌بون و به‌هه‌مان شێوه له هه‌مان ناوچه‌دا جێگیر ده‌بن، زۆربه‌ی كات ئهماناوچانه یارمه‌تی ده‌رن له سه‌رهه‌ڵدانی ره‌فتاری لاده‌رانه.
په‌یوه‌ندی نێوان بێكاری و تاوان له توێژنه‌وه مهیدانیهكاندا :
له‌م دواییانه‌دا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجام درا له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو ئه‌وروپادا ، به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی نێوان بێكاری و تاوان ، له هه‌مان كاتدا ئه‌و توێژینه‌وانه ئه‌و راستیهیهكان ده‌رخست كه بێكاری ئه‌م ره‌گه‌زانه له خۆ ده‌گرێت كه رێ خۆشكه‌رن بۆ ده‌ركه‌وتنی ره‌فتاری لاده‌رانه:
1- ناجێگیری په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بێكار، گۆرانی له روی شوێن و كاته‌وه.
2- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شێوازه‌كانی چاودێری و رێگریه خودیه‌كانی تاوان له‌ناو خودی بێكاردا.
3- به‌هێز بوونی فاكته‌ره‌كانی وون بوون و سه‌ركه‌شی و بێچاره‌یی و بێهیوایی له لای كه‌سی بێكار.
4- دوركه‌وتنه‌وه‌ی (نامۆبوونی) بێكار له كۆمهڵگاو به‌ها بڵاكانی ناو كۆمه‌ڵگا له ئه‌نجامی هه‌ست كردنی به‌ته‌نهایی و گۆشه‌گیری و كه‌م ئاستی.
هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه –له‌ژێر بارودۆخێكی دیاری كراودا هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد – ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاوان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت .
ده‌كرێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی بێكاری بكه‌ین به سێ هۆكاری جیاوازه‌وه ئه‌وانیش هۆكاره ئابووریه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌رونیه‌كان .
هۆكاره ئابوریه‌كان :
1- دابه‌زینی ئاستی لێهاتویی له روی كاركردنه‌وه(لێهاتویی پیشه‌یی) تاوانباری بێكار ، دوا تر ده‌بێته هۆی نزم بونه‌وه‌ی ده‌ست هات ، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێته هۆی دورخستنه‌وه‌ی له كار.
2- دابه‌زینی داهاتی تاوانباری بێكار گه‌وره‌ترین پاڵنه‌ره بۆ وازهێنانی له كاره‌كه‌ی به ویستی خۆی.
3- له هه‌ندێك بارودۆخی كه‌م وێنه‌دا كه‌سی بێكار په‌نای بۆ دام‌و ده‌زگاكان بردوه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی و دابین كردنی بژێوی ، به‌ڵام به‌شێوه‌به‌كی خراپ وڵامی دراوه‌ته‌وه یان رێ‌و شوێنه ره‌سمیه‌كان ماوه‌یه‌كی درێژی خایه‌ندوه و بۆته هۆی زویر بونی ئه‌و كه‌سه‌و گۆشه‌گیری و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگا.
4- سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ، تاوانباری بێكار به‌ره‌و ئه‌نجام دانی تاوان ده‌چێت به ئامانجی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌و دابین كردنی پێداویستیهكانیو زاڵ بون به‌سه‌ر كێشه مادیه‌كانی له ئه‌نجامی بێكاریه‌وه.
هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (رۆشنبیریه‌كان)
1- بڵاو بنه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری و كه‌م و كوریه جه‌سته‌ییه‌كان له ناو تاوانبارانی بێكاردا كه ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی لێهاتووییان له كاركردندا و نزم بونه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وتیان .
2- وه‌ك ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه باكگراوندی خێزانیتاوانبارانی بێكار به شێوه‌یه‌كی گشتی وبه‌به‌رده‌وامی هه‌ڵوه‌شاوه بوه له پیوهندیهخێزانیهكان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، هه‌وره‌ها رێژه‌ی بێكار زۆر بوه له‌ناو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی .
3- ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی تاوانباره بێكاره‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون ، تاوانی تێدا بڵاوه‌و شوێنی داڵده‌دانی تاوانباران و ههڵهاتوانه له دادگا.
4- حه‌زو خولیای تاوانباری بێكار بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ دراوسێیو ئه‌و هاورێیانه‌ی ره‌فتاری تاوانكاریانهیان هه‌یه .
5- لاوازی ئاین لای تاوانباری بێكار وه‌ك هێزێكی به‌رگری كه‌ر له‌تاوان و حه‌زی تاوانكاری .
6- كۆچ كردنی تاوانباری بێكار له لادێوه بۆ شار به‌مه‌به‌ستی گه‌ران به دوای كاردا ، به‌لام هه‌ر زو واز له‌و كارانه ده‌هێنیت و جێگیر نابێت له سه‌ر كارێك .
هۆكاره ده‌رونیه‌كان :
1. هه‌ڵهاتنی تاوانبار له‌و واقعه‌ی تێدا ده‌ژی له رێگای ئالوده‌بوونی به ماده بێهۆش كه‌ره‌كان و قومار كردن .
2. هه‌ست كردن به نوشستی و بێچاره‌یی و بێهیوایی له‌لای كه‌سی تاوانباری بێكار كه دواترده بێته هۆی كه‌م توانایی سه‌ره‌نجام خۆراگیر نه‌كردنی له‌به‌رده‌م بێكاری و كه‌وتنه ناو چاڵی تاوان و ون بونی تێیدا.
3. زۆر كاریگه‌ر بونی تانباری بێكار به هاورێ تاونابارهكانی ، گه‌ر هاورێكانی بریتی بن له تاوانبار‌و بێكاره‌كان ئه‌وا ئه‌م مرۆڤه‌ش زیاتر هه‌ستی تاوان و بێكاری تێیدا ده‌چه‌سپێت ، به‌جۆرێك بێكاری و تاوان ده‌بێته شێوازێكی ره‌وتی ژیانی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ بونی نامێنێت له ده‌رونی دا .
4. زاڵ بونی هه‌ستی نوشسستی هێنان و بێچاره‌یی خۆ به‌كه‌م زانین له ده‌رونی تاوانباری بێكار، به‌م جۆره تاوانی به‌رگری كردنی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ناتوانێت به‌ره‌و روی ئه‌و بار‌و دۆخه ببێته‌وه كه بێكاری به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی، به‌م جۆره پله به‌پله ده‌چیێته ناو گۆماوی تاوان و ون بون تێیدا.
فاكته‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بێكاری :
بێكاری وه‌ك هه‌ر گۆراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Variable) ئاسته‌مه گه‌ر به‌ته‌نها بگه‌رێنرێته‌وه بۆ یه‌ك هۆكار ، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ركێشه‌یه‌ك –له‌ناو ئه‌وانه‌شدا بێكاری – چه‌ند هۆكارێك كاریگه‌ریان ده‌بێت . ئه‌گه‌رچی له ههلوێستێكهوه بۆ هه‌لویستیكی دی و له شونێكهوه بۆ شوینێكی تر و له ئایدۆلۆجیایهكهوه بۆ ئایدۆلۆجیایه‌كی تر جیاوازی هه‌یه به‌ڵام كێشه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
هۆكارهسهرهكیهكان برتین له گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای دانیشتوان ، كه‌موكورتی ههولهَكانی گه‌شه سه‌ندن ، نزمی ئاستی ئابوری، پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و به‌رز بونه‌وه‌ی كرێ.
به‌ڵام هۆكاره لاوه‌كیه‌كان خۆی له‌م چه‌ند خالهَدا ده‌بینێته‌وه :
یه‌كه‌م : گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوان :
ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایهیهی له‌م سه‌رده‌مه‌دا تێبینی ده‌كرێت به‌گرنگترین رێگری داده‌نرێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندن به‌گشتی، هه‌روه‌ها هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌رز بونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری به‌تایبه‌تی، به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌دایك بوون، هوكات له‌گه‌ڵ نزم بونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن، ئه‌ویش به‌هۆی زیاد بونی رێژه‌ی داهات، و باش بونی ئاستی گوزه‌ران و خۆراك، و به‌رز بونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنده‌واری، هه‌روه‌ها زیاد بونی هۆشیاری و باش بونی ته‌ندروستی ….هتد، ئه‌م بارودۆخه ده‌بێته هۆی زۆربونی مرۆڤه‌كان و چالاك بونیان له‌روی ئابوریه‌وه واته كه‌سانی كار كه‌ر، ئه‌گه‌ر بێت ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن و ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ته‌ریب نه‌بێت به‌ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوان ، سه‌ره‌نجام كه‌لێنێك دروست ده‌بێت له نێوان هه‌لی كاری داواكراوو هه‌لی كاری ره‌خساو، به‌م جۆره بێكاری دروست ده‌بێت .
دووه‌م: كهمو كورتی له‌هه‌وله‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و نزمی ئاستی ئابوری:
گه‌شه‌سه‌ندن(Development) له‌یه‌كێك له‌پێناسه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌لێت: بیریتیه له زیاد بون و زۆر بونی هه‌ل بۆ كاركردن و ژیانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌هه‌مان كاتدا نه‌بێته هۆی كه‌م و كوری بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه .
كاتێك رێژه‌ی بێكاری به‌رز ده‌بێته‌وه وا پێویست ده‌كات ده‌وڵه‌ت هه‌موو رێ‌و شوێنه گرنگه‌كان بگریته به‌ر و هه‌موو پێویستیه‌ك به‌كار بهێنێت له پێناو چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه .
سێهه‌م : پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی:
هه‌موو پێش كه‌وتنێكی ته‌كنه‌لۆجی و هێنانی ئامێری ته‌كنه‌لۆجی بۆ ناو كارگه‌كان و شوێنی كار هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ لابردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكار، چه‌ند خێرایی پێش كه‌وتن و گۆرانی ته‌كنه‌لۆجی زیاد بكات ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه رێژه‌ی بێكاریش زیاد ده‌كات.
پێشبینیه‌كان له‌باره‌ی پیویست نه‌بون بۆده‌ستی كار زۆر مه‌ترسی دارن به بۆچونی “ستونییر” ئه‌م پێش كه‌وتنه خێرایه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا به‌خۆوه ده‌یبینێت ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی ملوێنه‌ها كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ر ، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی داهاتو وای لێدێت به‌ته‌نها پێویست به 10% له هێزی كار ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی پێویستن له ژیاندا.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









چواره‌م: پشت به‌ستن به هێزی كاری بیانی:
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ئه‌و بوژانه‌وه ئابوریه ده‌ركه‌وت ، كه چه‌نده‌ها كرێكاری بیانی و ناوچه‌كانی تری عێراق رویان كرده كوردستان و كه‌می نرخی كاركردنیان بوه‌هۆی بێكار بونی گه‌لێك كرێكار‌و فه‌رمان به‌ری ناوخۆی.
ده‌ره‌نجامه‌كانی بێكاری:
سه‌ره‌رای ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیفی ئابوری دابه‌زیینی ده‌ستهاتی تاك و دواتر هه‌ژار بونی به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا بابه‌تی ئێمه‌یه ده‌ره‌نجامه نێگه‌تیفه كانیه‌تی له‌روی كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری‌و ده‌رونیه‌وه ، ئاشكرایه نزم بونه‌وه‌ی داهات یان نه‌بونی سه‌رچاوه‌یه‌كی مادی بژێوی تاك كۆمه‌لێك جێكار و كێشه لهگهلًَ خۆی دروست ده‌كات یه‌كه‌مینیان هه‌ژاری و تێرنه‌كردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان، دواتر روخانی تاك و ره‌شبینی به‌رامبه‌ر ژیان و بێچاره‌یی و نامۆبونی ، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام كێشه‌ی تر دروست ده‌كات له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و لادانی ره‌وشتی و ئالوده بون به ماده بێهۆش كه‌ره‌كان.
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه