❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێژینەوەیەك: رۆناڵدۆ زۆر متمانەی بەخۆیەتی و میسی شەرمنە!!! ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-15 07:05:58

lezy
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-27
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 50
WindowsXPSafari

توێژینەوەیەك: رۆناڵدۆ زۆر متمانەی بەخۆیەتی و میسی شەرمنە!!! ‌

توێژینەوەیەك كە دامەزراوەی كۆمۆنیكار ئێس جانار بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای كردووە كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی ریال مەدرید زۆر متمانەی بەخۆیەتی و لە بۆنە گەورەكاندا خۆ نواندن دەكات و كەسێكی ئیهمالە، هەرچی میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە شەرمنە و جێگیر ترە.

دامەزراوەكە توێژینەوەی لەسەر وێنەكانی هەردوو یانە بە شێوەی بەرجەستە و بە ئاماژە و بە قسە كردووە و لەمەدا یاریزانان و راهێنەرە و سەرۆكی هەردوو یانەی هەڵسەنگاندووە.

توێژینەوەكە دەڵێ هەرچەند میسی لەگەڵ یاریزانانی تیپی بەرامبەردا قسە بكات سەرەتا زەردەخەنە و كۆتایی زەردەخەنە دەخاتە سەرلێوەكانی ئەمەش بۆئەوەی سۆزی ئەوان بۆخۆی رابكێشێت.

هەرچی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدریدە بەر لە رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە لە شەمەی داهاتوودا زیاتر متمانەی بەخۆی هەیە.
ئامادەكەرانی توێژینەوەكە پێیان وایە ئاماژەكانی وەك برۆ بەرزكردنەوە و ناوچەوان گرژكردن و تەماشاكردنی ئەملاولا و كۆكین لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا، ئاماژەن بۆ ئەو شیكردنەوانەی كردوویانە.

لە بەرامبەردا ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی بەرشەلۆنە دیارە حەزی بە دەركەوتن نییە بەر لە یارییەكەی كلاسیكۆ و ئەو كاتانەشی دەردەكەوێت، دەموچاوی قورسە و لەشی خواردەكاتەوە و پێكەنینەكەی راستەقینە نییە.
هەردوو راهێنەر بە هەمان شێوە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و مۆرینۆ راستییانەتر مامەڵە دەكات و گواردیۆلا هەوڵ دەدات چالاكی و قسەكانی خۆی سنوور دار بكات.


ماڵپه ڕی باخچه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-82145ea4e6.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net