❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆنترۆڵكردنی ئامێره‌كانی داهاتوو!!!! له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌وه‌!!!!!!!!!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-15 15:51:30

RekaN rawanduzy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-03
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 311
WindowsFirefox

كۆنترۆڵكردنی ئامێره‌كانی داهاتوو!!!! له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌وه‌!!!!!!!!!!!!

تیمێك له‌ دیڤیڵۆپه‌ره‌كان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریدا له‌ زانكۆی (كۆبنهاگن)ی دانیمارك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان داهێنا و ناوی " Senseye" لێناوه‌ و ڕێگه‌ده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌رانی سمارت فۆنه‌كان و ئامێره‌كانی ئای پاد كه‌ فرمانه‌كانی ئامێره‌كانیان و كارلێكردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ڕێگه‌ی جوڵه‌ی چاوه‌كانیانه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و پێویستیان به‌ ده‌ستلێدانی ئامێره‌كانیان نه‌بێت.

له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرایه‌كی وێبه‌وه‌  یان كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ و ته‌كنه‌لۆژیای "دایۆد" كامێراكه‌ چاودێری و به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جوڵه‌كانی چاو و  به‌ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك شیده‌كاته‌وه‌ و ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رده‌دات ته‌نها به‌ چاوی شاشه‌كه‌ چالاك بكات و به‌ سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا بگه‌ڕێت و یارییه‌كانی ڤیدیۆ بكات و ئیمه‌یڵ بنێرێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بیه‌ نێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ پێشتر و له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن دیڤیڵۆپه‌ره‌كانه‌وه‌  بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ككه‌وته‌یی زۆریان هه‌یه‌ یان ناتوانن ماوس و كیبۆرد به‌كاربهێنن بنیاتنراوه‌.

تائێستا له‌نێوان دیڤیڵۆپه‌ره‌كان و كۆمپانیاكانی دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئایپاد و سمارت فۆنه‌كاندا هیچ ڕێكه‌وتنێكی ڕه‌سمی واژۆنه‌كراوه‌، به‌ڵام دیڤیڵۆپه‌ره‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌ له‌ سمارت فۆنه‌كانی داهاتوودا له‌ مانگی ته‌مموزی ساڵی 2013 دا به‌كارده‌هێنن و تێچوونی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ كه‌مه‌ و ده‌گاته‌ 20 یۆرۆ.
s.xendan.org

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RekaN rawanduzy (2011-12-15 15:53:09)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net