.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













شۆرشی فەرەنسا:-
هەندێك دەڵێن چینی هەژار و نەبووەكان ئەم شۆڕشەیان كردووە دژ بە چینی دەرەبەگ و پاشا و خانەدان و پیاوانی ئاینی، هەندێكی تر دەڵێن ئەم شۆڕشە چینی بورژوازی سەرمایەداری نوێ كردویەتی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی.
بۆناسینی هەلو مەرج و هۆكارەكانی سەرهەڵدانی دەبێت لەبارودۆخی كۆمەڵایەتی ئەو كاتەی فەرەنسا تێبگەینن، ئەوكات فەرەنسا دابەشی سێ چینی سەرەكی كۆمەڵایەتی ببوو ئەوانیش:-
1) چینی دەرەبەگ و خانەدانەكان: ژمارەیان نزیكەی 350.000 سێ سەد و پەنجا هەزار كەس دەبوو، واتە ڕێژەی 1.5% دانیشتوانی فەرەنسای ئەوكات بوون، زۆربەی زۆری زەوی فەرەنسا و كێڵگەی كشتوكاڵی و كۆشكەكانی فەرەنسا هی ئەوان بوو، لەكۆشكی ڤێرسای دەژیان كەپایتەختی ئەوكاتەی فەرەنسا بوو، لەو پەڕی ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیدە دەژیان ، باج و سەرانەی وڵات هەمووی بۆ ئەوان بوو ،هەرچی وەزیفە و دەسەڵات بوو لەدەستی ئەوان بوو هەرچی ئەقڵ بیبڕێ لە خراپەكاری كردوویانە.
2) چینی پیاوانی ئاینی :- ژمارەیان 120.000 سەد و بیست هەزار كەس بوو، ڤۆڵتێر دەڵێت ساڵانە ئەمانە 90 ملیۆن لیرە باجی ئاینیان وەرگرتووە، خۆشیان باجیان نەداوە بە حكومەت، دار و دەستەی پاشا بوون هەموو ئاینیان بۆ بەرژەوەندی ئەو بەكار دەهێنا زۆر پێكەوە تەبا بوون پاشایان بە نوێنەری خادەزانی لەسەر زەوی یان پێیان دەگزن سێبەری خوایە لەسەر زەوی ، خوا بەویستی خۆی دەسەڵاتی ڕەهای داوە بە پاشا و ئەوەی پاشا بیڵێت واتە رەزامەندی خوای لەسەرە،وە ڕازی كردنی پاشا ڕازی كردنی خوایە،
ئەم چینە ئەو دەسەڵاتانەی دابوو بە پاشا
- دانەری یاسا و بەڕێوەبەری بوو
- لەهەموو بابەتێك تەداخولی دەكرد و یاسای پەیرەو نەدەكرد خۆی
- سەرچاوەی دەسەڵات بەدەستی ئەو بوو چۆنی بویستایە وای بەكار دەهێنا
- سامانی وڵات هەمووی هی ئەو بوو چی لێبكردایە ئازاد بوو
- بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات باجێكی زۆری وەردەگرت
- بەویستی ئەو شەڕو ئاشتی دورست دەبوو وە كۆتایی پێدەهات
-سەرۆكی سوپا بوو
3) چینی میللی:- بەشی هەرەزۆری خەڵك بوو ژمارەیان نزیكەی 24 ملیۆن خەڵك بوو، زۆربەی زۆریان گوند نشین بوو، سیس كە قوتابی رۆسۆ بوو لەگەڵ میرابۆدا سەركردەی سەرەكی شۆڕش بوون،سیس لە پەرتۆكەكەی بەناوی ( چینی سێهەم) گرنگی و ژیانی ئەم چینە باس دەكات، ئەم چینە لەناو خۆشیاندا لە جةند بەش پێك هاتبوو ( هەژار، بورژوازی بچوك،بورژوازی مامناوەندی، بورژوازی گەورە،بازرگانە بچوكەكان، خاوەن پشە ئازادەكان)
كرێكار لە چواری بەیانی كاری دەكرد تا هەشتی ئێوارە دواجاریش پارەی كرێكاریەكەی ژەمە نانێكی نەدەكرد، لە ساڵی 1788 لەوەرزی زستان بارانێكی زۆر كەم باری وشكە ساڵی بوو زستان زۆرسارد بوو روباری سن لە پاریس بەستی ئەمەش بەتەواوی گرانی و برسێتی بڵاو كردەوە
* هۆیەكانی بەرپابوونی شۆرشی فەرەنسی
1- قەریرانی دارایی:-ئەمەش وەك چەند شتێك بوو
- پاشاكان بەرێژایی سەدەی 16 و 17 كۆمەڵێك جەنگیان بەرپا كرد وەك( جەنگی فەرەنسا لەگەڵ برسویسا و بەریتانیا)جەنگی یارمەتی دانی سەربەخۆیی ئەمریكا كە نزیكەی دوو ملیار لیرەی تێچوو.
- لە ساڵی 1789 فەرەنسار پێنج ملیۆن لیرە قەرزار بوو لەكاتێكدا لەناو وڵات دووملیلر و نیو لیرە هەبوو
- هۆكارێكی تری ئەو قەرەیانە داراییانە ئەو مەسروفە زۆرە بوو كە پیاوانی ئاینی و خانەدانەكان و دارو دەستەی پاشا دەیان كرد
- پێدانی ئەو هەموو دیاریە بە سەرۆكخێڵەكان ساڵانە چەندین ملیۆن لیرەیان لە حكومەت وەردەگرت
- كڕینی كۆشكی (دی ڕامبۆ) بۆ لویسی 16 بە 10ملیۆن لیرە و كۆشكی ( سان كلۆ ) بۆ ماری ئەنتوانێت ی هاوسەری لویس بە 6 ملیۆن لیرە
- كۆشكی ڤێرساری مەسروفێكی یەكجار مەزنی دەكرد كە پاشا و 886 خێزان لەناویدا دەژیان، كە 56 چێشتلێنەر 6 هەزار پاككەرەوە و خزكەتكار ، 10 هةزار پاسەوان كە بودجەیەكی خەیاڵی دەویست
2- بەرزبونەوەی نرخی نان و پێداویستیە خۆراكیەكان:-
گرانیەكی وا بڵاو بوبوەوە لە وڵات كە حكومەت توانای نەهێڵانی ئەو برسێتیەی نەبوو، لەشاری 1788 برسێتیەكی گەورە بڵاو بوبوەوە كەهۆكاری گەورەی شۆڕش بوو ، ئەمەش هەندێك جار بەهۆی نالەباری كەش و هەواو وشكە ساڵی بوو سەرەڕای ئەو ناعەدالەتی و نا مرۆڤایەتیەی كە لە دابەشكردنی دانەوێڵە پەیرەو دەكرا، هەروەها وەرگرتنی بەشێكی یەكجار زۆری بەرهەمەكە وەك باج پاشا و پیاوانی ئاینی وەریان دەگرت.
3- بێزاری میللەت لەهەردوو چینی خانەدان و پیاوانی ئاینی:-
ئەمە لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو كە خێر و بیڕی وڵات قۆرغكرابوو بۆ چینی سەرەوە و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بە سوكی سەیری چینی هەژاریان دەكرد، خەڵكی ئاگاداری ئەو دزی و جەردەییانە بوون كە دەیانكرد، لە ئەوپەڕی كەیف و سەفا دەژیان هەژاریش مەمرەوبژی دەژیان ، وە دەیانزانی كە باج و سەرانە نادەن و باجەكانیش كە وەردەگیرێت خۆیان سەرفی دەكەن، ئەو خەم و بێزاریە ببوە گریچ كوێرەی ناخی میللەت
4- ڕۆڵی ڕۆشنبیران و فەیلەسوفان:-
بڵاو بونەوەی بیروڕای ڕۆشنگەری لەلایەن بیرمەند و فەیلەسوفان بەرچاوی خەڵكی روناك كردەوە، ئەم بیرورایە بەدرێژایی سەدەی 17 و 18 لەناوەندی چینی سێهەم بڵاو بوو ، فەیلەسوفان دژی هەموو ئیمتیازێكی تایبەت بوون كە دەسەڵات و سامانێكی رەهای دابووە دوچینەكە، ئەم بزوتنەوەیە فكری و فراوان و هەمەلایەنەبوو و كاریگەری زۆری لەسەر ئاستی رۆشنبیری خەڵك هەبوو هەستی رەخنەگرتن و غیرەتی رەخنەگرتنی بۆ دروست كرد، ڕێزی بۆ ئەقڵ گەراندەوە، هەرسێ دەسەڵاتی ( یاسادانان، جێبەجی كردن، دادوەری)لەیەكتر جیاكردەوە، دیارترین كتێبەكانیش ( رۆحی یاساكان، مۆنتسكیۆ 1762) (پەیمانی كۆمەڵایەتی، رۆسۆ 1762) ( ئینسكلۆپیدیای فەلسەفە، دیدرۆ 1751)، داوای نەمانی باج و نایەكسانی و دەسەڵاتی رەهابوون،سەربەخۆیی دادگا و دابەشكردنی پلە و پایە بەیەكسانی ، ئەم فەیلەسوفانە هەرگیز لەگەڵ روخان وشۆرش و كوشتار نەبوو بەڵام داوای چاكسازیان دەكرد
5- زۆری باج و سەرانە وەرگرتن:-
ئەمە چەند جۆرێك بوو وەك باجی زەوی و زار، باجی كشتوكاڵ، باجی پیاوانی ئاینی ، باجی خودی پاشا، باجی ئاڵوگۆڕپێكردنی كەلو پەل لەنێوان ناوەوە و دەلارەوەی وڵات، باجی خوێ كە دەبێت هەموو كەس بڕێك خوێ بەزۆر بكڕێت، ئەمە لەسەر چینی سێهەم بوو ئەوانی تر نەیاندەدا بۆیە گرانی و هەژاری زۆر بوو
6- پێكهاتەی چینایەتی پەرلەمان:-
ئەم پەرلەمانە واتە ئەنجومەنی چینەكان، بەهۆی ئەوەی ئەندامانی هەردوو چینی باڵاوە باڵا دەست بوون بۆیە هەموو بڕیارەكان لەبەرژەوەندی خۆیاندا بوو هیچ كات بڕیارێكیان نەدەدە لە بەرژەوەندی چینی هەژرا، پاشاتەهنا بەقسەی ئاوانی دەكرد، بۆیە ئەم پەیرەملنە متمانەی خۆی لەدەستدابوو ئەمەش وایكرد خەڵك بیر لەگۆڕینی پەرلەمان بكاتەوە چونكە پەرلەمان ئیفلیج و بێدەسەڵات بوو، ویستیان خەڵكانێك بێتە ئەندام كە بەهەڵبژاردن دیاری كرابن نەك بە ئیمتیاز و لەسەر بنەمای خزمایەتی لەویچدا نرابن
7- فراوانبون و زۆربونی داواكاری بۆ دامەزراندی دەستور:-
ئەو رۆشنگەریەی فەیلەسوفان بڵاویان كردەوەی و ئەو بێ متمانەییەی پەرلەمان هەیبوو وایكرد كە هاوڵاتیان داوای دامەزراندنی دەستوریان دەكرد كە هەموو یەكسابن بەرامبەری و زاڵیش بێت لەسەر هەومان، ئەگەر بە دەستور نەبێت ئەوا مەحاڵە لەم بارە نالەبارە ڕزگاریان بێت.
8-لاوازی هەڵویسَتی پاشاو وەرنەگرتنی هەڵوێستی بوێرانە:-
لویسی 16 و پاشای ئەوكاتی فەرەنسا كەسێكی بێدەسەڵات و بێتوانابوو لەخدی خۆیدا، سەرەڕای ئەوەی كە بەهۆی نەخۆشیەكەوە نەیدەتوانی بچێتە لای هاوسەرەكەی و لەترسی ئاشكرا نەبونی ئەم نهێنیە هەرچ بڕیاریچكی بدایە خێنەكەی بۆی جێبەجێ دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەتەواوی ژیچردەستەی داواكاریەكانی هەردوو چین بوو وە واشیدەزانی چینی سیچهەم دوژمنی ئەون بۆ یە هەموو بڕیارەكانی دژی زۆرینە بوو، وە بێگا بوو لە جوڵە و شوۆڕشی ئەوان و ئاگای لەو زوڵم وزۆرە نەبوو نزیكەكانی بەناوی ئەوەوە دەیكەن
9-كاریگەری شۆرشی ئینگلیزی و ئەمریكی:-
ئەو شۆرشانەی لە سەدەی 17 و 18 لەم دوو وڵاتە بەرپا بوو وایكرد ورە و توانا بدات بە گەلی فەرەنسا وە چینی شۆرشگێڕ خبرە و هاوكاریان لەوان وەرگرت
10- لاوازبونی ڕۆڵی كڵێسا و پیاوانی ئاینی:-
بەهۆی بڵاو بونەوەی ببیروڕی فەیلەسوفان لەناو چینەكانی فەرەنسا بیروڕای پیاوانی ئاینی لاوازبوو وە هەموو ئامۆژگاریەكانی پیاوانی ئاینی بەدرۆخستەوە، وە بڵاوبونەوەی یاسای سروشتی كە داوای یەكسانی ئەكرد بۆ هەموو چینەكان، لەگەل ئەوە زوڵم و زۆری كڵێسا لەبن نەهاتوو بوو ، باج و سەرانەی زۆریان وەرگرتووە و لە بڵاو كردنەوەی ئاین و پەروەردە كردنی ئەخلاقی بەتەواوی فەشەلیان هێنابوو.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سورێن (2011-12-22 13:26:11)


لهسهر هێڵ نییه







شۆڕشی فەرەنسا لەژێر دورشمی ( ئازادی، برایەتی، یەكسانی) كۆمەڵێك دەستكەوتی مەزنی بەدەستهێنا نەك تەنها بۆپاریس بەڵكۆ بۆ سەرتاسەری جیهان،دەتوانین ئەو گۆرانكاریانەی شۆڕشی فەرەنسا دروستی كرد لە سێ خاڵ بەكورتی باسی بكەین
1- گۆڕانی سیستەمی سیاسی لەسیستەمی پاشایەتیەوە بۆ سیستەمی كۆماری:-
سیستەمی پاشایەتی سیستەمێك بوو لەسەر دەیەڵاتی ڕەها و موتلەقی پاشا دروست ببوو، شۆرش ئەم سیستەمە لادەبات و سیستەمێكی كۆماری لە شوێنیدا دادەمەزرێنێت، كە تیایدا نەتەوە و میللەت دەبێتە خاوەنی دەسەڵات، یاسا حوكم دەكات و خەڵك لە كۆیلە مامەلەی لەگەڵ ناكرێت و دەبنە كەسێكی خاوەن ماف و بەرپرسیاریەتی و ئازادی، لە كۆماریدا سیادە و پیرۆزی دەسەڵات درایەوە بە میللەت
2- گۆڕان لە سیستەمی دینیدا:-
ئەم شۆڕشە ەدسەڵاتی پیاوانی ئاینی بەشێوەیەكی ڕادیكاڵانە كەمكردەوە، ئەو هێزەی كڵێستی كاسۆلیكی هەیبوو لێی سەندەوە كەلەسەرجەمی پاشایەتیدا دەسەڵاتێكی لەبن نەهاتووی هەبوو، وەك دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لەناو دەوڵتدا، كڵیسا خاوەنی دەسەڵات و زەوی و داهاتیكی زۆر بوو وە باج و سەرانە و پارەی ئاینی بونیاو وەردەگرت، وە ئیمتیاز و دیاری سالانەیان هەبوو، شۆڕش بەتەواوی ئەم دەسەڵات و جیاكاریانەی نەهێشت و كردنیە فەرمانبەرێكی ئاسایی، وە تونجو تیژی زۆریان بەرامبەر بەكارهێنرا
3- گۆڕان لە سیستەمی سیاسیدا:-
ئەم شۆرشە سەرەتای دروستبونی گەلتورێكی سیاسی نوێیە، كە لەقۆناغی دەسەڵاتی پاشایی و ئەرستۆكراسی و ئاینی سیاسی گۆڕی بۆ قۆناغێك كە هاوڵاتی بووە یەمكەیەكی سیاسی ، بەیانامەی مافەكانی مرۆڤ دژ بە سیستەمی ئەرستۆكراسیە، هەموو گەلی كردە یەك ئاست و چین و یاسای سەپاند بەسەر هەمویاندا بێ جیاوازی و باجی كەمكردەوە و لەهەموو كەسێكی وەرگرت و ئەو پارەیش لە خزمەتگوزاری وڵات بەكار دەهات نەك تەنها بۆ چینێك
دەستكەوتەكانی شۆرش :
جگە لەو گۆرانكاریانە كە باسمان كرد لێرەدا چەند دەستكەوتێك دەخەینە ڕوو...
1- ڕاگەیاندنی مافەكانی مرۆڤ و هاوڵاتیبوون:-
پەیوەندی نێوان (تاك، كۆمەڵگە، دەسەڵات) جۆری حوكمی سیاسی دیاری دەكات ،نمونە لەدەسەڵاتی سیاسی دكتاتۆری و تۆتاایتاریدا شتێ بەناوی معریفە و هاوڵاتی بوون مانایەكی نییە، لە سیستەمی سیاسی قۆرغ كراوی پیاوانی ئاینی شتێ نییە بەناوی مافی مرۆڤ هەشبێ لە نزمترین ئاستیایەتی، ئەگەرچی ئەم مافانە دەدەستەوت بوون لەمافە سەرەتاییەكانن بەڵام بۆ ئەكات كارێكی مەزن بوو لە 26/8/1789 بەیاننامەی مافەكانی مافی مرۆڤ لە فەرەنسا دەرچوو.
ماددەی یەك:- هەموو كەسێ بەئازادی لەدایك دەبێت .ئازادیش بریتیە لەكردنی كارێك زیان بە ئازادی ئەوانی تر نەگەیەنێت ، ئازادی سنوری نیە بەمەرجی َ سنور بۆ ئازادی ئەوانی تر دانەنێت.
ماددەی دوو:- میللەت مافی ڕەخنەگرتن و ناڕەزایی دەربڕین و بەرگریكردن و رەتكردنەوەی ستەمگەری هەیە لەبەرامبەر دەوڵەت ، ئەگەر دەوڵەت پارێزگاری لە هاوڵاتیان نەكرد و مافەكانی جێ بەجێ نەكردن،
ماددەی 17:- مۆڵكایەتی یەكێكە لە مافەكانی مرۆڤ بۆیە ناكرێت هیچ كەس لێی بێبەش بكرێت، مەگەر لەبەر بەرژەوەندی گشتی نەبێت، لەم كاتەشدا دەبێت حكومەت دەبێت قەرەبوو بكاتەوە
ماددەی شەش: یاسا دەبێت گوزارشت لە ئیرادەی گشتی بكات، دەبێت هاوڵاتی بەشداری یایا دانان بكات چ خۆی بێت یان لە ڕێگەی نویًنەرانیەوەبیًَت.
ماددەی یانزە:- هەموو هاوڵاتیەك ئازادە لە قسەكردن و نوسین و بیروڕادەربڕین و بڵاوكردنەوە.
ماددەی شانزە:- دەبێت هەرسێ دەسەڵاتی (یاسادادان، جێ بەجێ كردن، دادوەری) لەیەكتر جیاوازبن
2- سڕینەوە و نەهێشتنی جیاوازیەكان:-
ڕوخانی سیستەمی سیستەمی پاشایەتی و كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی پاشایەتی و سپاردنی بە ئەنجومەنی نیشتیمانی كە ئەندامەكانی هەڵبژێردراوی گەلن، ئەمەش هۆكاری نەهێشتنی تاوان بوو وە هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی باج و سەرانە نەمێنێت، نەهێڵانی پلەو پایەی تایبەت، نەهێشتنی كار كردن بەزۆری لەزەوی دەرەبەگەكان، نەهێلانی فرۆشتنی ئەندام پەرلەمان و دادگا،دستگرتن بەسەر زەوی و زاری كڵێسا و پیاوانی ئاینی،
3- دانانی دەستورێكی تازە بۆ وڵات:-
هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی دەبێت لەنوسینی دەستور بەشداری بكات، وە وئەركی هاوڵاتیان بەرامبەر وڵات دەبێت دیار بێت، هەموو دەستور و بڕگە و بەندەكان گۆرا و بەندی دەستوری دانرا كە هیچ ئاساوارێكی پاشایەتی و زوڵم و زۆری پیًَوە دیار نەبوو، هەموو كەسی وەك یەك سەیر كرد.
3- هێنانە ئارایی جۆرێك لە لامەركەزیەت و لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا:-
بۆ كارئاسانی بۆ وڵات و بۆ نەهێڵانی دەسەڵاتی بەهێزی پایتەخت سیستەمی لامەركەزیان دامەزراند، ئەمەش بۆئەوەی ناوەند نەبیًَتە خاوەندی هەموو بڕیارێك و لەڕوانگەی خۆیەوە هەموو بڕیارەكان دەرنەكات، وڵاتیان دابەشی (80) هەرێم كرد، لەهەر هەرێًمكیش ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەهەڵبژاردن دانرا، هەر هەرێمێكیش بەشێوەی سەربەخۆ دەردەكەوت، ئەمەش بەتەواوی رەگ و ریشەی پاشایەتی و بەگایەتی لەبن هێنا،
بەرپا بونی شۆڕشی فەرەنسا ( 1 تەموزی 1789) بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ڕاگەیاندنی ( مافی مرۆڤ و ئازادی و هاوڵاتی بوون) لە (16ئابی 1789)، سەرەتاكانی كۆمەڵًی مەدەنی لەفەرەنسا بەهۆی مڵانە رەگی داكوتا:-
1- روخانی زیندانی ( باستێل لە 14 تەموزی 1789 لەلایەن خەڵكی فەرەنساوە، وەك سەرەتایەك بۆ كۆتایی هێنان بە ستەم و چەوسانەوە و قەدەغەكردنی سانسۆر و ئازادی ڕادەبڕین.
2- دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا لە 14 تەموزی 1890 وەك گواستنەوەی دەسەڵاـ لەپاشای خاوەن دەسەڵاتی رەها بۆ نوێنەرانی گەلی فەرەنسا
3- دانانی دەستوری فەرەنسا لە 1 ئەیلولی 1791 بەدیاری كردنی ئەرك و مافی سەرجەم هاوڵاتیانی فەرەنسا، بەبێ جیاوازی توێژ و رەگەز و هۆزایەتی و ناوچەگەری
4- دامەزراندنی ئەنجومەنی یاسادانانی فەرەنسی لە 30ئەیلولی 1791 وەك دەزگایەكی كارا بۆدانانی دەستوری بڕێوەبردنی وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا
5- دامەزراندنی كۆنگرەیی نیشتیمانی فەرەنسی) لە 20ئەیلولی 1972 وەك كۆكۆدنەوەی سەرجەم پارت و كۆمەلًَە ڕێكخراوەكان لەیەك بڕیار و پاراستنی هەڵوێستی نیشتمانی
6- كوشتنی هەردوو دەسەڵاتداری وڵات ( لویسی شانزەیەم) پاشای وڵات و هاوسەرەكەی ( ماری ئەنتوانێت) لە 21 شوباتی 1793 بەمەقسەڵە، ئەوەش وەك كۆتایی هێنان بە شادشایەتی رەها لەفەرەنسا و چەسپاندنی ئەو سیستەمە لەسەر زەمینەی بەرپابونی شۆرشەكە......
دوای ئەو هەوڵانە گەلی فەرەنسی بەو دەستكەوتانە گەیشت
1- چەسپاندنی یاسای بە مەدەنی كردنی كۆمەڵگای فەرەنسی
2- دوای نەمانی سیستەمی پاشایەتی ، حەوت ساڵ دەسەڵاتی سنورداری پاشا و كۆماری لەفەرەنسا دامەزرا
3- بەزۆر چەسپاندنی خوێندن بەسەر سەرجەم توێژەكانی گەلی فەرەنسا
4- ئازادی دامەزراندن و بەگەڕخستنی پارت و ڕێكخرا و وكۆمەڵە و یانەكان و بواردان بە خزمەتكردنی كۆمەڵگا و حكومەتی فەرەنسا
5- وەلانانی هەستی هۆزایەتی و ناوچەگەری و تیرە گەری دانانی هەستی بەفەرەنسی بوون
6- چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ و مافی چارەی خونوسین بۆ گەلی فەرەنسا
7- دامەزراندنی مۆوەخانەی لۆڤەر وەك ڕێزێك بۆ مێژوو رابرد و خەبات و هەوڵەكانی گەلی فەرەنسی
ئامادەكردنی سورێن
تایبەت بەكوردژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن سورێن (2011-12-22 13:24:34)
لهسهر هێڵ نییه










دهست خۆش کاک سورێن ماندوو نهبیت بابهتێکی بهسووده بیرمان نهچێت له یهكێک له خاله دیارهکانی ئهم شۆڕشه ئهوه بوو که بۆ یهکهم جار له روووی یاساییهوه بیرۆکهی مافی مرۆڤ سهریههڵدا لهساڵی 1791. و ههوهها دانانی یاسای فهرهنسی له سالی 1804.
ئهتوانین بڵێین که بارودۆخی ئێستای کوردستان بهدوور نیه له بارودۆخی سهدهی ههژدهههمی ووڵاتی فهرهنسا له بڵاو بونهوهی فهساد و نایهکسانی و دروست بوونی چینایهتی و دابهشبوونی کۆمهڵگا بۆ خاوهن دهسهڵات که رههایه له بهکارهێنان و قۆرخ کردنی دهسهڵات بهپێی بهرژهوهندیهکانی وه ههروهها چینی میلهتیش که ئاسانترین مافهکانیان لێ زهوت کراوه.
ههروهها چینێکی تر که لهو کاتهدا ههبووه و ههوڵی سهرکوتکردنیان دراوه بریتیبووه له رۆشنبیران لهبهرامبهردا له کوردستانیش ههولدان بۆ له ناو بردنی رۆشنبیران و بیرمهندانی کورد بهردهوامه و به ناشرینترین و نایاساییترین ڕێگا مامهڵه دهکرێن.
ئهم باسه زۆر ههڵئهگرێت بهڵام بهکورتی ئهڵێم مێژوو ئهوهمان پێ رادهگهیهنێت که ههموو نایهکسانیهک له زهمهنێکدا ئهوهستێت و ههمووان له دژی ئهوهستن و دواجار نایهکسانی بهدارو دهستهکهیهوه له ناو ئهچن چونکه مێژوو خۆی دووباره ئهکاتهوه.
چهند تێبینیهک بۆ بابهتهکهت گهر بتوانی لهم دێرانه وردبیتهوه و چاکیان بکهی:
، ئەم چینە لەناو خۆشیاندا لە سێ بەش پێك هاتبوو ( هەژار، بورژوازی بچوك،بورژوازی مامناوەندی، بورژوازی گەورە،بازرگانە بچوكەكان، خاوەن پشە ئازادەكان)
- كۆشكی ڤێرساری مەسروفێكی یەكجار مەزنی دەكرد كە پاشا و 886 خێزان لەناویدا دەژیان، كە 56 چێشتلێنەر 6 هەزار پاككەرەوە و خزكەتكار ، 10 پاسەوان كە بودجەیەكی خەیاڵی دەویست
2- دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا لە 14 تەموزی 1890 وەك گواستنەوەی دەسەڵاـ لەپاشای خاوەن دەسەڵاتی رەها بۆ نوێنەرانی گەلی فەرەنسا
دووباره دهست خۆشی بۆ بهڕێزتان کاک سورێن گیان هیوادارم یانه له هاوشێوهی بابهتهکانت پڕ بێت.
ئاسودهو کامهران بیت


لهسهر هێڵ نییه







zor swpas barez frishtay jwany ......swaps bo bashdary w tebyne w rwnn krdnawakat ....swpas halakanm chak krd...hywadarm nmwnat zyad bet ...... badlnyayawa awqsanay barezt hamwy rasta
لهسهر هێڵ نییه