.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد (هانی) له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان تی ڤی)دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كوردستان لای ئه‌و زۆر خۆشه‌ویسته‌و كاتێك له‌ئه‌وروپا بوو، هه‌ستی ده‌كرد كه وڵاتێك هه‌یه‌و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئهوێو هه‌ناسه‌ی پاكی تێدا هه‌ڵبكێشێت، ئه‌ویش كوردستانه.
وتیشی:”كه هاتمه كوردستان هه‌ستم به‌خۆشییه‌كی بێ‌سنوور كرد، چونكه پێشتر منداڵ بووم‌و ئه‌م هه‌سته‌ی ئێستام بۆ كوردستان نه‌بوو”.
جه‌ختی كرده‌وه، كه‌سێكی عاشقه به‌واتا فراوانه‌كه‌ی، عاشقه بهژیانو به‌كوردستان‌و به‌هه‌موو شته جوانه‌كان، چونكه بێ عاشقبوون، كاری جوان ناكرێت‌و به‌رده‌وامی به‌كاره‌كان نادرێت، هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌عه‌شقه‌وه پێشوازی له‌ژیان ده‌كات.
هانی باسی ئه‌وه‌شیكرد، نوكته‌ی زۆر دهزانێتو حه‌زی لهیۆگایه، واهه‌ستیش ده‌كات سلێمانی شاری خۆیهتیو له‌گه‌ڵ شاری سنه‌دا له‌خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، لێكچوونیان زۆره‌و كاتێك له‌سلێمانییه هه‌ست ده‌كات له‌شاری خۆیه‌تی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی لا جوانه‌و سپی ڕه‌نگی تایبه‌تی ئه‌وه.
وه‌بیری هێنایه‌وه، لهسیدی (دایك)دا سته‌می لێكراوه‌و ئه‌و ئاوازانه‌ی زۆر خۆشویستووه. دایكیش بۆ ئه‌و ناوێكی جوانه‌و واتاكه‌ی گه‌وره‌یه‌و ته‌نها لهدایكدا كورت نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو واتای خاك‌و نیشتمانیش ده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه ڕی/باخچه


له‌سه‌ر هێڵ نییه