❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-12-17 15:47:18

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-520869a01b.jpg
نازانم چۆن پێت بڵێم زه‌لیلیشم له‌ پاڵ تۆدا سه‌ربه‌رزیه‌ که‌وتنیشم له‌ ته‌ک تۆدا سه‌رکه‌وتنه‌ تاریکیشم ڕوناکیه‌ خه‌مباریشم شادیه‌ ساردوسڕیشم گه‌رمبونه‌ به‌ چراش بم دونیام ڕونه‌ تۆ فریشته‌یه‌کی به‌رگ سپیت  خودا بۆ ئێمه‌ی ناردویت مامۆستایه‌کی ڕێگه‌مان پیشان ده‌ده‌یت ڕێگه‌ی تاریکمان بۆ ڕوناک ده‌که‌یته‌وه‌ تا وێڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕوناکی بین ،،،
ئه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا و ده‌یجور تۆ ئه‌و شکسته‌ی نامکوژیت به‌ڵکو به‌هێزترم ده‌که‌یت ،،تۆ ئه‌و ڕێگه‌یه‌یت ونبونیشم له‌ نێو تۆدا دۆزینه‌وه‌ی ژیانه‌ ،،،
ئه‌ی ئه‌و دره‌خته‌ چوار وه‌رزه‌ی ساڵ من تکا ده‌که‌م وام لێبکه‌ تا عاده‌ت به‌ بێداریت بگرم چون بێداربون له‌گه‌ڵ تۆدا مانای بێئاگای خه‌مه‌ لای من ،،
هه‌میشه‌ نزا ده‌که‌م که‌ چ زوتر خۆر ئاوابێت و سه‌مای ئارامی له‌ باوه‌شی ئاوازه‌که‌ی تۆدا بکه‌م بۆ هه‌میشه‌ ئاواتی دوباره‌ نه‌هاتنه‌وه‌ی سه‌حه‌ر ده‌که‌م،،،
مه‌گه‌ر هه‌ر شاعیری پایه‌ به‌رز توانای ڕاستی په‌یڤی حه‌ق و گوفتاری شیرینی هه‌بێت
وه‌ک مه‌حوی شاعیر له‌م دێڕه‌ شیعرانه دا ده‌ڵێت:
*هه‌رکه‌سێک تاڵیب به‌ دووری به‌ ماریفه‌ت کۆکردنه‌
پڕ له‌ دوور ده‌ریاییه‌کی بێ مه‌هله‌که‌ی خنکانه‌ شه‌


واته‌ هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت دووری خودا ناسی کۆبکاته‌وه‌ با بزانێ شه‌و ده‌ریایه‌کی پڕه‌ له‌م دووڕه‌ هه‌رکه‌سیش تیا بچێ ترسی خنکانی نه‌بێ وه‌ک له‌ ده‌ریای ئاودا ،،
که‌وابێ ئه‌ی جوانترین کاتی سرووشت ڕۆچونیشم له‌ نێو تۆدا وه‌ک هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵماسه‌ له‌ ژێر زه‌وی چون گه‌ر ڕۆبچم له‌ نێوی تۆدا وه‌ک ئه‌و ئه‌ڵماسه‌ ده‌بم که‌ خۆی حه‌شارداوه‌ له‌ ژێر زه‌وی

*هه‌ر له‌ تاریکی شه‌وایه‌ ڕێ درێ ئه‌هلی نیاز
ڕازی دڵ ئیفشا بکه‌ن خه‌لوه‌تگه‌هی خاسانه‌ شه‌و

واته‌ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ تاریکی شه‌ودا ڕێگای دڵداران بدرێ ڕازی دڵیان ۆ یه‌کتری ده‌ربخه‌ن چونکه‌ شه‌و خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستانه‌ ،،
تۆ منت په‌روه‌رده‌ کردووه‌ ئه‌ی شه‌و کۆتی شه‌رمه‌نده‌ییت شکاندوم وات لێکردوم  ئه‌وه‌ی ڕۆژ له‌نێو دڵه‌ بچووکه‌که‌م په‌نگ ده‌خواته‌وه‌ له‌کاتی هاتنی تۆ ئیفشای بکه‌م و ده‌ریبخه‌م
ئه‌م هاوده‌مه‌ ڕه‌شپۆشه‌که‌م بچوکیشم له‌گه‌ڵ تۆدا گه‌وره‌ییه‌ ،،ئه‌ی شه‌وی جوان من هه‌میشه‌ ئاوات به‌ حاڵی بون و تێگه‌یشتن ده‌خوازم
وام لێبکه‌ زیاتر تێبگه‌م تا وه‌ک ئاسمان که‌ چۆن فرمێسکی تۆی به‌ په‌نهانی حه‌شارداوه‌ و به‌شێوه‌ی ئه‌ستێره‌ نیشانی ئێمه‌ی ده‌دات منیش ده‌مه‌وێ زیاتر و زیاتر تێبگه‌م  تا زیاتر ئاوێته‌ بم له‌گه‌ڵ تۆدا
چون له‌گه‌ڵ تۆیا فێری وه‌فاداری ده‌بم وه‌ک چۆن وه‌فاداریت نواندوه‌ بۆ مه‌عشوقه‌که‌ت که‌ ڕۆژه‌ به‌رگی ڕه‌شت کردووه‌ته‌ به‌رگی هه‌تا هه‌تایی چونکه‌ دڵنیایت که‌ ئیتر دیده‌کانت بۆ خۆری جوان ڕۆشن نابێت ئه‌ها له‌ تۆوا فێری وه‌فاش ده‌بم ،،
بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ستایشت ده‌که‌م و ده‌ڵێم ،،
ئه‌ی شه‌و له‌ تاریکیتدا ڕوناکی ژیان به‌دی ده‌که‌م له‌ بێده‌نگیتدا گوێم له‌ هاواری شادیه‌ بانگم ده‌کات بۆ لای خۆی ئه‌ی شه‌وی گه‌وره‌وه‌ به‌رز
ئه‌ی باوه‌شی دایک ئاسا تۆ ده‌بێت باوه‌شێکی چه‌ند میهره‌بان بیت بۆیه‌ له‌ کاتی هاتنی تۆ عاشقان ده‌رده‌داران چاوه‌ڕوانن خودا ناسان دێن و به‌ کۆڵی خه‌م به‌ دونیایه‌ک مه‌راق و هیواوه‌ بێدار ده‌بن
هه‌ر بۆیه‌ خودا گیانیش تۆی هه‌ڵبژاردوه‌ له‌ کاتی هاتنی تۆ تا به‌نده‌کانی له‌گه‌ڵی بکه‌ونه‌ ژوان و ده‌یه‌وێ نزیکتر بێت له‌ کائینه‌کانی تا باشتر گوێ بۆ ڕاز و نیازه‌کانیان بگرێت
ده‌یه‌وێت له‌ خه‌ڵوه‌تگه‌ی ئارامیدا ئه‌رخه‌یانتر له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ بکات،،،،



ئاماده‌کردنی شیوه‌ن

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-12-17 19:19:51

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

ئەی ئەو درەختە جوار وەرزەی ساڵ ، من تکا دەکەم وام لێبکە تاعادەت بەبێداریت بگرم ، جون بێدار بون لەگەڵ تۆدا مانای بێئاگای خەمە لای من ،هەمیشە نزا دەکەم کەج زوتر،

خۆر ئاوا بێت ، سەمای ئارامی لەباوەشی ئاوازەکەی تۆدابکەم ، بۆ هەمیشە ئاواتی دوبارە نەهاتنەوەی سەحەر دەکەم .

سەرەتا زۆر خۆشحاڵ بووم کەبابەتە جوانەکانی خوشکەزای جوانمم بینیەوە لەماڵە جوانەکەی کوردژین ، جێگای شانازی منی خوشکەزا بەڕێزەکەم ،

دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم بابەتە جوانەت ، کەجوانیەکی تازەی بەخشی بەماڵەکەمان  کوردژین  ، راستە :

ئاوی ڕووبار تاڵە ، بەڵام تینوێتیش بکوژە ، خۆ ئەگەر گریاین مانای ئەوەنیە کە دڵمان بێهێزە ....

ئەی شەو لەتاریکیدا ڕوناکی ژیان بەدی ئەکەم ، لەبێدەنگیتا گوێم لەهاواری شادیە ، بانگم دەکات بۆ لای خۆی .

خوشکەزا گیان دوبارە ماندو نەبییت ، ئەمێدەوارم هەمیشە دەم بەخەندەو شادو تەندروست باشبییت .

لەگەڵ ڕێزم .


                                                                                            http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c4ce2f63d7.gif

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-12-17 21:00:25

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

ده‌سته‌کانت خۆش بێط یاخوا شیوه‌ن گیان ، هه‌ر بژیت ماله‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت
به‌راستی زۆر جوان و سه‌رنج راکێشه‌ ، توانیوته‌ حه‌قی خۆی بده‌یتێ ، هه‌ر بژیت و سه‌ر که‌وتوو بیت
هیوام هه‌میشه‌ به‌رده‌وامی و سه‌ر که‌وتنه‌ بۆ تۆی به‌رێز..

ئه‌م شیعره‌ جوانه‌ی مه‌حویش که‌ زۆر جوانه‌ ئیره‌ بردنی رۆژه‌ به‌ شه‌و چونه‌ له‌ شه‌و دا خوای گه‌وره‌ پێغه‌مڤه‌ری (د.خ) بررده‌ ئاسمان
\پێشکه‌شه‌


رووتی دی له‌و رۆژه‌وه‌، گه‌ر رۆژه‌ سه‌رگه‌ردانه‌ رۆژ
گه‌ییه‌ ئێواره‌ وه‌کوو من ، ئیشی قورپێوانه‌ رۆژ

ره‌هره‌وی رێگه‌ی مه‌حیبه‌ت واده‌بێ ، هه‌ر سه‌عیه‌تی
تاهه‌یه‌ له‌م رێگه‌ئاخر کاری سه‌ردانانه‌ رۆژ

لاجه‌ره‌م کردویه‌ نووری جیلوه‌ی ئه‌و ماهه‌ به‌چاو
ده‌وری بۆ ئه‌م شه‌معیه‌ دایم وه‌کو په‌روانه‌ رۆژ

شه‌و به‌ ئێمه‌ با نه‌ویدی هاتنی جانانی دا
یه‌عنی ئه‌ی شه‌ونم گه‌لینه‌! موژده‌بێ میوانه‌ رۆژ

مه‌تله‌ب ئه‌گه‌ر یاره‌،هه‌رسه‌عیت به‌کاره‌دائیما
بۆ ته‌وافی قاپییه‌ک وابه‌ زه‌ده‌ دامانه‌ رۆژ

شه‌و ده‌بێ باده‌ی له‌ ده‌ستی ساقیه‌ک وه‌رگرتبێ
ئه‌م سبه‌ینه‌یه‌ له‌مه‌شریق دێته‌ ده‌ر مه‌ستانه‌ رۆژ

ئه‌لبه‌ته‌ مه‌جنونی رۆژی رومه‌تی له‌یلایه‌که‌
موتته‌سیل، شام و سه‌حه‌ر، که‌وتوته‌ ئه‌م شاخانه‌ رۆژ

ماهه‌که‌م ئه‌مشه‌و شوکر پرته‌و فشانی خانه‌یه‌
قه‌ت له‌ ده‌رگا ده‌رده‌چم گه‌ر بێته‌ ئه‌م سه‌ر بانه‌ رۆژ

ئه‌م گلاراوه‌ی له‌ عیشقه‌ تا قیامه‌ت هه‌ر ده‌بێ
سه‌د مه‌سیحا چاری ناکا، ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ رۆژ

رۆژو شه‌و ئه‌م سه‌ر زه‌مین و بن زه‌مینه‌ی پشکنی
نه‌بوه‌ شوێن له‌ءه‌کسی جیلوه‌ی ئه‌و جانانه‌ رۆژ

رۆحی به‌ فیدا که‌ ،بزانه‌ کێیه‌ جه‌وگان بازه‌که‌
((مه‌حویا)) چه‌وگانه‌ عیشق و گۆیه‌ له‌م مه‌یدانه‌ رۆژ

حه‌قیه‌ رۆژو شه‌و که‌ بێ تابیده‌کا، واده‌ی ویسال
شه‌وبوو، بێبه‌ش ماله‌وه‌سلی سه‌راپا جانه‌ رۆژ

شه‌و چ شه‌و ،لێپشکواوی قه‌رنه‌ها سوبحی ئومێد
هه‌ر له‌ داوێنی یه‌کێ سوبحا به له‌ک په‌نهانه‌ رۆژ

شه‌و شه‌وی میعراجی شاهی ئه‌نبیابێ، وا ده‌بێ
بیپه‌رستێ، به‌لکو سوجده‌ی بۆ با هه‌ر ئانه‌ رۆژ

شه‌و نه‌بو،به‌حری موحیتی عه‌نبه‌ری بو ، ناوی شه‌و
بوو به‌نیسبه‌ت ئه‌و شه‌وه‌ ، خاکسته‌ری گولخانه‌ رۆژ

بۆ که‌مێ له‌و عه‌نبه‌ره‌ ، بۆ ته‌قوییه‌ی رۆحی ده‌ماغ
بێنی کا، وه‌ک ئێمه‌ دایم چاوه‌رێی ئیپسانه‌ رۆژ

من فیدای ئه‌و زاته‌ بم به‌و ، ئه‌و شه‌وه‌بوو به‌م شه‌وه‌
تاقیامه‌ت هه‌ر حه‌سه‌د با، به‌و شکۆهـ و شانه‌ رۆژ

تۆقبولم که‌ی به‌عه‌بدی خۆتو به‌نده‌ی ئه‌و خودا
تابێته‌ خانه‌ ڕووبم ، چه‌ند ئه‌گه‌ر خاقانه‌ رۆژ

دائیمه‌ن سه‌ر خۆی و سه‌ر ئال وسه‌حابه‌ی بێ نیسار
پر به‌ عیلمی تۆ، سه‌لاتی تۆ ، هه‌تا تابانه‌ رۆژ

به‌لکه‌ تا ئه‌و وه‌قته‌ مه‌برووکه‌ موباره‌ک جێگه‌یه‌
غه‌یری نوری ئه‌و ، نه‌ مه‌هـ نووری له‌ناوا ما، نه‌ رۆژ

له‌و سه‌لاتانه‌ که‌ وه‌ک گه‌وهه‌رن و ده‌دره‌وشێنه‌وه‌
جیلوه‌ده‌ر ، لامیع، هه‌موو ره‌خشنده‌، وه‌ک وه‌خشنه‌ رۆژ

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-12-18 04:39:50

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

ده‌سته‌کانت خۆش بێط یاخوا شیوه‌ن گیان ، هه‌ر بژیت ماله‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت
به‌راستی زۆر جوان و سه‌رنج راکێشه‌ ، توانیوته‌ حه‌قی خۆی بده‌یتێ ، هه‌ر بژیت و سه‌ر که‌وتوو بیت
هیوام هه‌میشه‌ به‌رده‌وامی و سه‌ر که‌وتنه‌ بۆ تۆی به‌رێز.

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-12-18 16:56:23

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: خه‌ڵوه‌تگه‌ی دۆستان

زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ خاڵی ئه‌زیز و به‌ڕێزم
زۆر خۆشحاڵ بوم به‌ بینینی په‌یامه‌ جوانه‌که‌تان له‌ناو بابه‌ته‌که‌م
به‌ڕاستی وشه‌کانت بۆ من هه‌میشه‌ هانده‌ر و وره‌ن
خاڵی ئه‌زیزم تۆ خۆت هه‌میشه‌ نمونه‌ و  جێگای شانازیت بۆ ئێمه‌
هیوادارم توانیبێتم نوقته‌یه‌کی بچوک بم له‌م ماڵه‌ جوانه‌
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت و هه‌ربژیت
هیوای ئاسوده‌ییه‌کی بێ کۆتا بۆ خاڵی ئه‌زیزم


زۆر سوپاس بۆ تۆ بڕوا گیان
زۆر مه‌منون بۆ وته‌ جوانه‌که‌تان
به‌ په‌یامت زۆر خۆشحاڵ بوم
هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ربیت برای ئه‌زیزم
هیوای هه‌میشه‌ ژیانێکی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم
ده‌سته‌کانت خۆش و ته‌مه‌ندرێژ بیت به‌قوربان


تینا گیان خوشکی ئه‌زیزم زۆر سوپاس بۆ تۆ گوڵه‌که‌م
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت ئه‌زیزی من مه‌منون بۆ په‌یامت
شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت ماڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net